Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
چێشتخانەكانى بەهەشت ….. محه‌مه‌د قادر یونس

چێشتخانەكانى بەهەشت ….. محه‌مه‌د قادر یونس

Closed
by February 20, 2008 ئەدەب

   بۆ(كەڤاڵ محمد:شاعیرێك لەڕەنكًى من)….


 ڕووتم وەك كاڵ بوونەوەى دڵۆپێ مەرەكەب
 ئاو لەگیرفانەكانم دەچۆڕێ
 ئەى یەكەم دوا دڵۆپە بارانى وشك بەتەوێڵەوە
 ئەى بریسكانەوەى من لەبەرچاوى باران
 ئەم مردنە چەند خەستە بێ تۆ؟
 ئەم شەڕابە چ سەختە بێ تۆ؟
 *** ***
 تۆزنجیرەكانم لىَ وەرمەگرە…
 مەڵێ چەند بەچەندى ئەو تەنیاییە دەكاتە عەشق
 واى لە تۆ كە سبەینێ بەسەر پڕبونەوەى من دێیت
 لێم دەپرسى:
 ئەم ئایەتانە چەند لەسەر عەشقن؟
 ئەرێ ئەم پایزانە چەند پاشان ؟
 من پرسیارت دەربارەى ڕەنگەكان لىَ دەكەم
 پێت دەڵێم:
 ئەم مردنانە عاشقنن ، ئەم
 گەڵایانە ئاوى لیمۆ دەخۆن تۆ بەدەم
 پرسیارەوە عاشقم دەكەیت و من
 بەدیار ئێوارەوە ڕەنگى تەڵڵاكانت
 بۆ دەبرسكێنەوە …..
 من محمدانە خۆشم دەوێى
 محمدانە دەڕژێمە ماڵتەوە
 محمدانە تاشۆڕبوونەوەى
 لاو لاوى نورى خوا بەدیوارەكانت
 دەستت دەگرم
 تۆ تووى وەریوى دارەكانم بۆ هەڵدەگریتەوە
 من ڕەنگى وەرزەكانت لەسەر لەپ دەكوتم
 تا بەردەرگاى ئەم چرۆیانە هاوڕێت دەبم .
 تاسەرى ئەو زۆنگاوانە لەگەڵت دێم.
 تۆش هەتا سوێند خواردنم لەبن ڕەشمالى
 ئەو زەردەخەنە تاریكانە تالێو هەلقورچاندنى
 یارى لەوپەڕى ناز بەكپێنى كردنەوە
 جێم مەهێڵە.
 بیر لە هەڵوەرینى ئەكاكیاكانى بینین
 مەكەوە، وەرە پاڵم و توند خۆت
 بەمۆخى ئێسقانەكانمەوە بنووسێنە
 پرتەقاڵى دڵم ڕاكوشە ، تاتینت تیایە خوێنمى
 لىَ هەڵوەرێنەوە بیخۆرەوە
 دەستم بەرێ.
 … ئەى ئافاتە وەریوەكانى ڕۆحم
 من تێر نابم لەهەڵوەرینى دەنكە هەڵوژەكانى
 نیگات بەبان پێدەشتى ڕۆحى من
 تەنیا تواناى هەڵگرتنەوەى دەنكێك ئاوم
 ماوە،نەك پیاڵەیەك لیمۆ نازى نەمامى
 ڕێحانەیەكم پێدەدرێ نەك باخچە…
 وەڕسم لەوەى ئێوارەیەك شیعر تەنیایەو من تەنیام و
 تۆش دیارنیت
 بەتەنیا دەگەڕێمەوە ماڵ
 عادەت بە هەڵوەرینى
 سێوەكانى سەر ڕێگەم دەگرم
 بەگولێك دەڵێم بەیانى باش
 سڵاو لەپشیلەیەكى كزۆل دەكەم، بەبەرد دەڵێم
 دڵى تۆ رەقترە یا نیشتمان؟
 لە خوێندنەوەى شیعرێك دەبمەوە بەدەم وورتە وورتەوە
 پەنجەكانم دەلێسمەوە، گەڵایەك دەبینمەوە دەست
 دەكەینە ملى یەكتر وپێى دەڵێم ئەرێ هاوڕێ
 چۆنیت؟ جۆگەلەیەك پاك دەكەمەوە ، بەدەم
 هەڵگرتنەوەى پیاڵەیەك كل مەست دەبم
 بەدەم فیتوو هەڵدانێكى مناڵانەوە بەكچەكە دەڵێم
 ژیان چەند لە خوێندنەوەى شیعرەكانى
 دەچێت˝هاشم سەڕاج˝˝
 یەكەوە˝چا" ، بەدەم هەڵقوراندنى
 ئەو كاتەى دەڕژێیتە دووڕیانى چاوى من.
 هێرۆیەك تێدەگەیەنم پوكانەوەیانى
 ڕژانى خوێنى دەنكێك فەرەنگ
 لەژێر پێى شیعرەكانى "بختیار"
 لەگەلأ وەرز ئاشت دەبمەوە
 دەست لەناودەستی مناڵیم ئەنێم و پێ بە پێ تا بەردەرگام دەبا
 پێى دەڵێم:
 فەرموو هاوڕآ وەرە ژوورەوە
 شەرم دەكا لەڕیشى سپیم ، لەوەیا تێدەگەم
 ئافرەتە گوڵ فرۆشەكەى كۆڵان ئێستا باخ
 دەفرۆشێ
 وەك شانازى كردنى ئەكا كیایەك لەو پەڕى
 بێ ئۆقرەیى گەردە لوولێك بە تاڤگەى
 چاوەكانمەوە بكە
 بریندارمكە وەك بەربوونەوەى
 دەنكێك هەنار بۆ پاشگەزبوونەوە
 ئەى سپى ترین تاریكى بەشۆڕەبى
 ئاسمانەوە….
 سەرم دەخەمە سەرشانى ئەو گەردەلوولانەو گۆرانى دەڵێم
 تۆش پاشگەزم كەوە لەتۆران
 من پێت دەڵێم
 !دەنگى ئەو بروسكانە
 دەنگى ئازارى نوورن….
 تێت دەگەیەنم ئەم پردانە كورتن،ئەم
 مناڵیانە گەورەن
 تۆش دابەشم كەبەسەر یاقوتو
 مەرجان
 تۆش لایەكم بوروخێنە و
 لاكەى ترم وەك مانەوەى كەرتێك
 پەیكەرى چاخى بەردین بهێلەوە
 تۆ سەفەر تاسى هەموو ئەو بەیانیانەم لەگەڵ دەكەیتە نیوە
 قاژ قاژى شوتیەكانم لەگەلأ بەش دەكەیت
 پەڕ پەڕى ئەو سیگارانەم لەگەلأ هەڵدەكێشیت
 من خەونت بۆ ڕاو دەكەم ، ئاسنى ساردت
 بۆدەكەمە دەف ،بۆنى بارووتى ئەو
 تەنیاییەت بۆ دەگۆڕمەوە بەدوعا
 تۆ بەدەم یادەوەرى گێرانەوە لەبەردەم
 حەوزەكە دەستەكانت پاك دەكەیتەوە لە كڵپە و
 بانگم دەكەیت:
 بانگم بكەبا كاس بم پەردبوونى زریكانەوەى تۆ وەك رژانى
 خوێنى ئەو سنەو بەرانە چۆن جەستە جێ دەهێڵن،جێم بهێڵە
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.