Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

چەند شەكرە شیعرێك هەتا سێو

Be First!
by September 16, 2008 ئەدەب

 بەشى دووەمى
 چەند شەكرە شیعرێك هەتا سێو
زاناسامان/2008

 پێنوس
 لەبەردەم ئاوێنەى بەر هەیوانى روانین
 خەریكى شۆردنەوەى وێنەیەكى شیعرییە
 
 باران
 بەرهەمى تەریقبوونەوەى ئاسمانە
 كاتێك بەدەم پەشیمانیەوە گریان دادەكات
 
 ئەفسانە
 دەستو پێشكاندنى مەبەستێكە
 لەرابردوووە بۆ ئێستاو لەئێستاوە بۆ داهاتوو
 
 شەڕ
 گوىَ هەڵخستنى شەیتانە، لەچرپەى نهێنیەكى بزێو
 
 
 چاوەڕوانى
  بەر بەرچدانەوەى (كات)ە ، كە خەریكە ژەنگ بە ژیان دەهێنىَ
 
 میهرەبانى
 خۆهەڵخستنى ئارامیە، لەبەردەم تیشكى چاوى رقێكدا
 
 رۆح
 راچەنینى ماسیە، لەكاتى هەڵچوونى دەریادا
 
 پەنجەرە
 دۆزینەوەى بریسكەیەكى تیژڕوە، كە ئاوێنە پەخشى دەكاتە ناو چاوى هیواوە
 
 فڕین
 هەوڵێكە بۆ لەبیر چوونەوەى ترسێك، كە عەشق دەیپەرژێنێتە ناو گەرووى بولبولێكەوە
 
 پیاسەكردن
 بۆسەى كۆمەڵێك عاشقە، كە دەیانەوێت لە گەڕاندا یەقین راوبكەن
 
 
 لەیادكردن
 لەبیرچوونى نامەیەكە، لەسەر سوچى كاڵى ژیان
 
 خۆخواردنەوە
 ماخۆلانگرتنى  برینێكە، لەسەر دەستى كەسێكى بێزار
 
 مناڵ
 خەریكى دۆزینەوەى(هیچ)ە لەگیرفانى بەتاڵى گەورەكاندا
 
 فڕفڕۆكە
 خولانەیەكى خێرایە بەدەورى زەمەندا، بۆ دۆزینەوەى مناڵى
 
 خەم
 سەرى بچێت، جێهێشتنى لەلاى ئێمە بەسەر ناچێت
 
 ژن
 نیوەى یەكەمى بەشى ماندووێتى عەشقێكى جاویدانیە
 
 پیاو
 ئەڵقەى دووەمى سیحرێكى ئەزەلى ژیانە
 
 
 تێبینى: ئەم پۆستەرانە لە ژمارە (29) ى گۆڤارى (هەنار) دا بڵاوكراوەتەوە
 

Previous
Next

Leave a Reply