Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

چەند وێستگەیەك لە ناكۆكى تائیفى لە عێراق…..

Be First!
by October 18, 2008 گشتی

 چەند وێستگەیەك لە ناكۆكى تائیفى لە عێراق…..
 ئامادەكردنى رزگار كۆچەر
 
 چەندین ساڵە دەوڵەتى عێراق بۆتە گۆرەپانێك بۆ ململانىَى نێوان شیعەكان و سونەكان پێش دامەزراندى ئەم دەوڵەتەش كۆمەڵێك كێشەو گرفتى مەزهەبى و فیقهى لە نێوان سونە مەزهەبەكان و شیعە مەزهەبەكان هەبووە , بنەرەتى هەموو كێشەو گرفتەكان بۆ جێگا گرتنەوەى محەمەد پێغەمبەرى ئیسلام دەگەرێتەوە پاش كۆچ كردنى لە ساڵى 632   چونكە ئەو كاتە بەشێك لە موسلمانان ئەبو بكرى كورى سدیقیان بە ئەمیرى موسلمانان هەڵبژارد و بەشێكى ترییش پێیان وابوو هەق ترە عەلى كورى تالیبى ئامۆزاى پێغەمبەرو مێردى فاتیمەى كچى پێغەمبەر ئەو پۆستە وەربگرێت هەرچەندە عەلى كورى تالیب پاش ابوبكرو عومەرو عوسمان بوو بە ئەمیرى موسڵمانان بەڵام بە هۆى كێشەو گرفتێكى زۆرى ئەو كاتە عەلى كورى تالیب لە ساڵى 661 ى میلادى كوژرا بۆیە كاتێك معاویەى كورى سفیان وەك خەلیفەیەك دەست بەكار بوو شیعەكان دیسان نارەزاییان دەربرى تا ئەو كاتەى هەردوو كورى عەلى بەرهەڵستكارى خۆیان بۆ دەسەلاتى خەلیفە معاوییە دووپات كردەوە كە پاش باوكیان جلەوى حوكمى موسلمانانی گرتە ئەستۆ هەر بۆیە ئەم كێشەوگرفتانە بوونە هۆكارى كوشتنى حەسەن لە ساڵى  669 بە هۆى زەهر خواردن پاشان لە شەرێكى نزیك  شارى كەرەبەلا لە سالى 680 حوسنێنى برایشى كوژرا , بە كوشتنى عەلى وحەسن و حوسین شیعەكان دەڵێن ئەو سىَ كەسە بونە پێشەنگى شەهیدەكانى ئەو دوازدە ئیمامەى كە دەبێت حوكمرانى موسلمانان و ئاینى ئیسلام بكەن , ئیمارەتى خەلیفەكان تا ساڵى 878 درێژەى هەبوو تا ئەو كاتەى دوازدەهەمین ئیمام كە پێى دەگوترێت ئیمام مەهدى لەیەكىَ لە ژێر زەمینەكانى مزگەوتێكى سامەرا دیار نەما یان بزر بوو بەتایبەتى لەو مزگەوتەى كە لەم چەند ساڵەى رابردوو توشى تەقینەوە هات , شیعەكان پێیان وایە ئیمام مەهدى گەرانەوەى نزیك بووە بۆ ئەوەى دووبارە موسلمانان یەكبخاتەوە بۆیە ئەوان پاش نەمانى حوكمى بەعس لە عێراق چەندین گروپى چەكاداریان بەناوى ئیمام مەهدى دامەزراند , لەلایەكى تریش سونەكان كە زۆرینەى موسلمانانى جیهان پێك دەهێنن پێیان وایە دەبێت موسلمانان لەسەر قسەو ئەحكامەكانى پێغەمبەرى خوادا محمەد برۆن و نابێت موسلمانان پاپەندى گەرانەوەىى دەسەڵاتى ئیمام بكەن , ئێستا شیعەكانى عێراق نزیكەى سەدا شەستى پێك هاتەكانى گەلانى عیرَاق پێك دەهێنن و سونەكانیش بە كورد عەرەبە و نزیكەى سەدا سى و پێنج پێك دەهیینن , سونەكانى عێراق مێژووى دەست بەسەر داگرتنى دەسەڵاتیان بۆ كاتى عوسمانیە سونەكان دەگەرێتەوە كە دەسەڵاتیان نزیكەى چوار سەدەى خایەند پاشان دەست بەسەر داگرتنى سونەكان كۆتایى پێنەهات تا تێك شكاندنى ئیمبراتۆریەتى عوسمانى لە جەنگى جیهانى یەكەم دوایش لەگەل ئینتدابى بەریتانى بۆ سەر عیراق لە ساڵى 1920 سونەكانى عێراق لە هەموو روێك دەسەڵاتیان بۆ خۆیان قورخ كردبوو , ئەو كاتە دووبارە شیعەكان لە دەسەڵاتى حوكمرانى لە عێراق دورخرانەوە چونكە ئەو كاتە سونەكان دەستیان بەسەر هەموو پۆستە سەرەكیەكانى ئەو كاتە هەبوو بەریتانیەكانیش ئەو كاتە زیاتر گرینگیان بە سونەكان دەدا تەنانەت بەریتانیەكان رۆڵێكى چاكیان گێرا لە پێگەیاندنى چەند ئەفسەرێكى سونەى عێراقى تا دوا جار رۆڵى ئەو ئەفسەرانە لەئینقلاقى ساڵى 1958 دژى حوكمى مەلەكى داندراو لاى بریتانیەكان بەچاكى بەدەر كەوت , لەگەل كودەتایەكەى حزبى بەعس لەساڵى 1963 دیسان سونەكان زۆرینەى پۆستە سیادیەكانى عێراقیان قورخ كرد ئەمەش بووە هۆى ئەوەى زۆرینەى شیعەكانى عیراق لە چوار دەورى پیاوە ئاینەكانیان كۆبوونەوە داواى گۆرانى دەسەڵاتى حكومى بەعسیان كرد پەیرەو كردنى شەریعەكانى ئاینى ئیسلامى بەبەدیلێكى چاك دانا هەر بۆیە شیعەكانى عێراق دوچارى كوشتن و راوەدوونان هاتن ئەو كاتە دەسەڵاتى بەعس بە شێوەیەكى بەرچاو ستم وزولمَى زۆرى لە شیعەكان كرد تەنانەت زۆر لە پیاوە ئاینیەكانشیان شەهید كرد , لەگەل سەرهەڵدان ودەستپێكردنى شۆرشى ئیسلامى لە ئێران لە ساڵى 1979 زۆر لە شیعەكانى عیراق ئێرانیان كردە پەناگەیەكى ئارام بۆ خۆیان و بۆ خەبات كردن دژى حوكمى بەعس , وەك ئاشكرایە شیعەكانى ئێران نزیكەى لە سەدا هەشتاو نۆى پێك هاتەكانى دانیشتوانى ئێران پێك دەهێنن , دەست بەسەر داگرتنى شیعەكانى ئێران بۆ سەر دەسەڵاتى ئێران شیعەكانى عێراقى زیاتر هان دا كارى بەرهەڵستكارى دژى حكومەتى بەعس بكەن تا لە ساڵى 1980 مەرجەحى گەورەى شیعە عێراقیەكان ئایەت اللە محەمد باقر سەدر مامى موقتدەدا سەدر لەلایەى حكومەتى بەعس لە ماڵەكەى كوژار , ئەو سەردەمەش شیعەكان دووبارە رووبەرووى زولمَێكى زۆرهاتن  هەر بۆیە دیسان زۆربەیان نموونەى دەسەڵاتى ئیسلامى دەوڵەتى ئێرانیان بە بەدیلێكى چاك بۆ دەوڵەتى عیراق دانا لە پێناو دوبارەكردنەى تەجروبەى ئێران دەستیان بە خەباتى چەكدارى كرد تا لە ساڵى 1991 پاش شەرى عێراق كوێت شیعەكان لە زۆبەى زۆرى ئەو ناوچانەى كە زۆرێنە پێك دەهێنن راپەرینیان ئەنجام دا لە كۆتایش دیسان بە هۆى چاو پۆشینى هێزیەكانى ئەمەریكا بۆ بەردەوام بوونى راپەرین زۆربەى زۆرى ئەو شوێنانەى راپەرینى تێدا ئەنجام درابوو  كەوتنەوە دەست سەربازانى پاسەوانى كۆمارى كە كورە سونەكانى موسل و كەركوك و تكریت بەشى زۆرى ئەم سوپایەیان پێك دەهێنا مەبەستیش لە دامەزراندنى ئەم سوپایە پارێزگارى كردن لە سەدام و حزبى بەعس بوو , چەوساندنەوەى شیعەكانى عێراق تا ساڵى 2003 درێژەى خایەند , ئەو كاتەى هێزى هاوپەیمانان بە سەركردایەتى ئەمەریكا حوكمى بەعسیان روخاند و پەیكەرى سەدامیان لە گۆرەپانى ئەندلس هێنا خوار شیعەكان بە هەموو شێوەیەك دەیان ویست ئەو زوڵم و زۆرەى كە لەلایەن سونەكانى عێراق لێیان كراوە بە هەندىَ كردارى تەلان و سوتاندنى دام ودەزگاكانى حكومەت وەلام بدنەوە بۆیە ئەو كاتە زۆربەى رووداوەكانى بەغدا بۆ دانیشتوانى ئەو ناوچانە گەرندراوە كە شیعەكان پێكى دەهێنن , پاشان هێزى هاوپەیمانان لەكەل دەركردنى بریارى نەهێشتنى سوپاى عێراق  و حەل كردنى حزبى بەعس سونەكانى عێراق بۆ یەكەمین جار هەستیان كرد لە دەسڵاتى حكومرانى دەوڵەتێك كە جۆرەها ئاین و ئاینزاكان و نەتەوەكانى تێدایە دور خراونەتەوە دەستیان بە چەك هەڵگرتن و بەژدارى نەكردن لە هەڵبژاردنەكان كرد ئەم كرادارەش دیسان بە بەرژەوندى شیعەكان بە كۆتا هات هەرچەند زۆربەى زۆرى هێزە سونیەكان نەمانى هێزەكانى ئەمەریكا لە عێراق بە مەرجێك دادەنا بۆ بەژدارى كردن لە پرۆسەى سیاسى عێراق بەڵام هەندىَ هێزى ترى ئیسلامى وەك گروپى القاعیدەى عێراق  پێیان وابوو كوشتنى شیعەكان حەلالە چونكە ئەوان لە ئاینى ئیسلام لایان داوە بۆیە ئەو كاتە چەندین ناوچەى عێراق رووبەرووى شەرى تائیفەگەرى هاتەوە , شیعەكانى عیراق لەگەل وەرگرتنى دەسەڵاتى سیاسى عێراق زوو ویستیان تۆڵەى خۆیان لە دەسەڵاتى بەعس بكەنەوە بۆیە پێش وەختە زۆربەى زۆرى سەركردایەتى بەعسیان بە چەند شێوازێك لە زۆربەى زۆرى ئەو ناوچانە لەناو برد كە پێشتر دوچارى زوڵم زۆر هاتبوون تەنانەت لەكاتى لە سێدارەدانى سەدامى سەرۆكى پێشووى عێراق دروشم و ئامادەبوونى پیاوانى شیعە لەكاتى لە سێدارەدانى سەدام جۆرێك لە تۆڵە سەندنەوەى پێوە دیار بوو , پاشان پاش تێپەربوونى نزیكەى 6 ساڵ بەسەر نەمانى بەعس و حوكمى سەدام  ئێستا ئەوەى هەستى پیدَەكرێت لە هەموو لایەك شیعەكان دەیانەوێت ئەو زولمەى مێژوو لێیانى كردوە ئێستا بە دەستى بهێنەوە , تەنانەت شیعەكان لە دەست بەسەر داگراتنى باوارەكانى وەرزش و هونەرو شوێنە گرینگەكانى حكومەت وەك سوپا و بوارەكانى نەوت كار بۆ ئەوە دەكەن هەمان سیناریۆى بەعسیەكانى عیراق دوبارە بكەنەوە هەرچەندە زۆرێك لە لایەنە سونیەكانى عێراق پێیان وابووە حزبى بەعسى پێشوو زۆرینەى ئەندامانى لە شیعەكانى عێراق پێك هاتبوون بەڵام ئەو بۆچوونە ئێستا لە عێراق بۆتە پرۆژەیەكى كار پێكراو چونكە ئەوەى هەیە لە عێراق دوبارە كردنەوەى ئەو شەرە درێژخایەنەیە كە مێژوو راستیەكانى لە لاپەرەكانى خۆى تۆمار كردووە .     
 
 
   
  r_kochare@hotmail.com 
 

Previous
Next

Leave a Reply