چەند پارچە شیعرێک … حیات مجید په‌رخی
ئاسمان، ڕێگه له ته‌ره بوونم مه‌گره،
غوربه‌ت، ده‌ردێکی له مندا چاند،
زیوی عومرم، زیوی وشه‌م
هۆن هۆن وه‌ری
له‌به‌ر هه نگاوێکی ئه‌ودا،
ئه‌ها ئاسمان،
باڵێکم به تۆ به‌خشیوه
له فریندایه بۆ لای یار،
باڵه‌که‌ی ترم له ته‌نیایدا ونکردوه.
حیات مجید په‌رخی
ئیلاهی بمبەخشە،
لە یادی ئەودا ئەوەندە قاڵ بوومەوە،
تۆم لە بیر کرد، خۆمم لە بیر کرد،
هێشتا پایز زۆری مابوو،
ئاهی سیام، هیند بەسۆ بوو،
وردە گوڵی سەر پەردەی ژوورەکەمی
چەپک…..چەپک هەڵوەراند.
حیات مجید پەرخی
ئەو دەمانەی ئەدرەسم نادۆزیتەوە،
لێم ببورە،
من ژنێکم لە شێوەی (با)
ئەو دەمانەی لە ناخمدا
فوارەی بەستوە خۆشەویستی
خۆشەویستی تۆ،
ئەو دەمانە، تۆیەک دەدۆزمەوە،
عەیامێکە حەشار دراوی
لە بوخچەی عاتیفەمدا،
وەرزێکە ڕواوی لە مێرگی گلێنەمدا،
ئەو دەمانەی لە حزوری دەریا
تەفسیری گوڵ
وەک خۆی کرا،
تۆ لە کوێ بوی گوڵی ئەتڵەس،
تا شاهیدی، جوانی خۆت بی،
شایتمان بە جوانیت بهێنم.
ئه‌وه‌نده له گه‌رومدا ڕواوی,
ئه‌گه‌ر رۆژی ملم کرا,
به په‌ته‌وه,
هیچ مه‌ترسه ناوی تۆ به‌ر
له ڕۆحم ئه‌نێرم بۆ په‌ڵه هه‌ورێ،
به‌یه‌که‌وه تێر تێر بگرین،
تا بڕزێ په‌تی ده‌ستی جه‌لاده‌کان،
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ،
چه‌قۆی رۆژگار،
گه‌ردنی بڕیم،
هیچ مه‌ژاکی،
پرژه پرژه له پیش خوێنم
ناو زه‌ویدا ده‌تچێنم
تا جارێکی تر بڕوێیته‌وه،
وشه‌ی خۆشه‌ویستی،
به گوێی ژن کوژه‌کاندا
بده‌یته‌وه،