Skip to Content

Wednesday, September 30th, 2020

ڕازێكی په‌روه‌رده‌یی … نووسینی: عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Be First!

 

 

جارێكیان له‌ قوتابییه‌كی زیره‌كی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایم پرسی كێ‌ له‌ماڵه‌وه‌ كۆششت پێده‌كات‌و یارمه‌تیت ده‌دات سه‌ری داخست‌و چاوه‌كانی پڕبوون له‌ئاو منیش ده‌ستم به‌سه‌ریداهێناو زیاتر لێی نزیك بوومه‌وه‌، چونكه‌ زۆر به‌هێواشی قسه‌ی ده‌كرد، وتی مامۆستا گیان دایك‌و باوكم نه‌خوێنده‌وارن توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ كه‌كۆششم پێ‌ بكه‌ن، به‌ڵام له‌بیرم دێ‌ كه‌له‌پۆلی یه‌ك‌و دووسێدا بووم هه‌موو ڕۆژێك ده‌فته‌رو كتێبه‌كانیان پێده‌هێنام‌و منیش له‌به‌رچاویان ده‌مخوێندنه‌وه‌ ئه‌وانیش به‌ماچ‌و ئافه‌رین ئافه‌رین ده‌یانهێنامه‌ پێكه‌نین ماوه‌یه‌كه‌ له‌وكاره‌ ئاگاداربووم، كه‌نه‌خوێنده‌وارن كه‌چی به‌وشێوه‌یه‌ منیان پێگه‌یاند كه‌ئێستا تۆو گشت مامۆستاكان لێم ڕازین‌و خۆشتان ده‌وێم، بۆیه‌ منیش ده‌ڵێم خۆزگه‌ ئه‌گه‌ر پاشه‌ڕۆژی مناڵه‌كانتان لامه‌به‌سته‌ كه‌بێگومانم وایه‌ تكایه‌ خۆتانیان له‌گه‌ڵدا ماندووبكه‌ن لێیان بپرسنه‌وه‌و گرنگیان پێبده‌ن له‌كۆڵ خۆتانی مه‌كه‌نه‌وه‌ بڵێن ئۆخه‌ی شوكور قوتابخانه‌ كراوه‌ ئیتر له‌كۆڵمان ده‌بنه‌وه‌ .

Previous
Next

Leave a Reply