Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

ڕاناو

Be First!
by April 8, 2008 ئەدەب

به‌ندی عه‌لی…..

هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ک
له‌ده‌فته‌ره سیخناخه‌که‌ی
ئه‌م ته‌مه‌نه‌م هه‌ڵده‌یته‌وه‌
له‌سوچێک و قوژبنێک و
له‌پشت یاڵی به‌یانێکا
ئه‌ی خۆرهه‌تاو
ئۆغریشت گه‌ر کردبێ
له‌دێڕێکا
له‌مابه‌ینی دوو که‌وانی داخراوا
له‌دوای هه‌ناسه‌دانی فاریزه‌و
له‌په‌راوێزی ته‌فسیری ووشه‌کانا
وه‌ک ڕاناوی که‌سی دووه‌م
دووه‌می تاک
بێ گومانم ، هه‌ر‌ دێیته‌وه‌

Previous
Next

Leave a Reply