Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
ڕاگه‌یاندكاری شۆڕشگێڕو، بلیمه‌تی درۆ

ڕاگه‌یاندكاری شۆڕشگێڕو، بلیمه‌تی درۆ

Closed
by February 6, 2014 گشتی

 

 

 

 

درۆ پێوستی به‌ بلیمه‌تی یه‌ ، بریتیه‌ له‌ توانای عه‌قڵ ، سه‌ر به‌ خێزانی شیرده‌ره‌كانه‌ كه‌ تێیاندا((به‌شه‌رو ، مه‌یمون و ، مانگا))  زیاتر له‌و خێزانه‌كانی دیكه‌ درگ به‌ ترس ده‌كات . په‌پوله‌ شه‌وق و شۆڵه‌ی ئاگر بۆ خۆی ڕایده‌كێشێت و  له‌ ئه‌كامدا  ده‌مرێت ، چونكه‌ بێ‌ زاكیره‌یه‌ و فێر نابێت له‌ ئه‌زموون و ئازاری سوتاندنی  ڕابردو  . مێژووی دروست بوونی درۆ به‌ هۆی گه‌شه‌ی خانه‌كانی مێشكه‌وه‌  بووه‌ كه‌ درك به‌ ئازار ده‌كات . به‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ فێر بوو چۆن قوربانی بدات بۆ مردن یان به‌رگیری لێ‌ بكات ، مانگاش كاتێك هه‌ست به‌ مه‌ترسی ده‌كات ده‌لوشكێنێت و جووته‌ ده‌وه‌شێنێت .  ڕێویش خۆی به‌ مردوو پێشان ده‌دات بۆ خۆ لادان له‌ مردن . ترس ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ فریودان  و درۆدا ،  ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ پرۆڤه‌ به‌ مرۆڤ ده‌كات ، له‌ سه‌رده‌می كۆیلایه‌تیه‌وه‌  فریوی ده‌سه‌ڵات  ده‌دات كه‌ خاوه‌نی سزاو پاداشه‌ له‌ ژیانیان و پاش مردنیشیان . مێژوو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی  له‌ نێوان دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆیلایه‌تی و دروست بوونی خێزان و ده‌وڵه‌ت دا هه‌یه‌ . هه‌ردووكیان وابه‌سته‌ن به‌ یه‌ك سیسته‌مه‌وه‌  ، هێزی مادی ((چه‌كی كوشنده‌)) و هێزی نا مادی كه‌ مه‌به‌ست كه‌ره‌سته‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌  ئه‌م سیسته‌مه‌ی  ڕاگردووه‌ ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چه‌كی كوشنده‌ سنووردار بوو پێش ئاشكرا بوونی ڕوكێتی نه‌وه‌وی و چه‌كی له‌ ناو بردنی گشتی . پاش  ئاشكرا بوونی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ئامێره‌كانی جاسوسیكردن ، هه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ بوو بێت  ده‌توانێت به‌ ملیۆنه‌ها خه‌ڵك بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌ . ئامێره‌كانی ئاسایش له‌ جیهاندا ململان ده‌كات بۆ مۆنۆپۆڵ كردنی ئه‌م تكنۆلۆژیا  نوێیه‌ ، وه‌كو ((نموونه‌)) ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی  ئه‌مریكا خاوه‌نی سه‌دان و هه‌زاران ئامێری كۆمپیته‌رن له‌ ڕێگه‌ی كه‌ناڵی نه‌هێنی  شه‌پۆله‌كانی لاسلكیه‌وه‌ كاری  جاسوسی ده‌كه‌ن ((له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نته‌رنێت)) به‌ سه‌ر جیهاندا . هه‌روه‌ها دیسان ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا جاسوسی  به‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆیشیدا ده‌كات . هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات گورزێك بوه‌شێنن  وه‌كو  ئه‌وه‌ی ((نیۆرك ساڵی 2011)) ڕویدا له‌ بزووتنه‌وه‌ی ((ۆۆڵ سترێت داگیر بكه‌ن)) ، هه‌روه‌ها جاسوسی  به‌ سه‌ر دوژمنه‌كانی  ده‌ره‌وه‌و دۆسته‌كانیه‌وه‌  ده‌كات و جێوازی ناكات  ،  دوژمن ده‌بێته‌ هاوڕێ‌ و هاوڕێش ده‌بێته‌ دوژمن . ئه‌و جیهانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای درۆو ته‌فره‌دان به‌نده‌ ، هیچ بیروباوه‌ڕێكی مرۆڤایه‌تی و مۆڕاڵی و ((ویژدانی))  به‌ تایبه‌تی  له‌ بواری ڕاگه‌یاندن له‌و جیهانه‌دا تێیدا جێی نابێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌و وڵاتانه‌ی سه‌ربه‌خۆنیین و له‌ فه‌له‌كی ئه‌مریكادا ده‌سورَێنه‌وه‌و وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌  .  پێویسته‌ ڕاگه‌یاندنی میسر خزمه‌تی گه‌ل بكات به‌ تایبه‌تی سته‌م لێكراوان و چه‌وساوه‌كان ، به‌ڵام ترس له‌ سزا  ((یان  چڵێسی پاداش)) ده‌بێته‌ هۆی  نه‌غرۆ بوونی  هه‌ندێك له‌ میدیاكاران بۆ نێو چاڵی درۆو ته‌فره‌دان به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نزیكن . درۆ پێویستی به‌ بلیمه‌تیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌كانی ڕاگه‌یاندنكار ، بزانێت چۆن چۆنی ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات  ده‌گرێت چۆنیش لێی ناڕازی ده‌بێت به‌ چه‌شنێك ئازاری پێنه‌گات . ئه‌گه‌ر بیكاته‌ ئامانج ئازاری پێناگات و، به‌ڵكو ناوبانگی ئۆپۆزسیۆنی زیره‌ك به‌ ده‌ست دێنێت . چۆن میدیاكاری بلیمه‌ت به‌شداری ده‌كات له‌ شۆڕشێكی شكۆداردا به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی دووچاری ڕوشاندن و بریندار ببێت !!، چۆن ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانه‌ شۆڕشگێڕه‌كان و شكۆمه‌ندی نیشتمان و ئه‌ده‌بی به‌ ده‌ست دێنێت !! . چۆن خه‌لك  بڕوا به‌ ووته‌كانی ئه‌و ئه‌ستێره‌ وابه‌سته‌یه‌ ده‌كات و لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك ڕوناكیه‌ك بخاته‌ ڕوو!! . به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌  هات  كه‌ ئه‌م پاڵه‌وانه‌ نیشتمانیه‌ تێیدا هه‌ره‌سیهێنا ، ئازایه‌تیه‌كه‌ی خه‌یانه‌تی لێده‌كات كاتێك دژ به‌ شۆڕشگێڕان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد  ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن  كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ گه‌ڵیاندا بووه‌ و هاوڕێ شۆڕشگێره‌كانی  ئه‌ون ، كه‌چی پێشیان ده‌ڵێت دزو به‌ڵته‌جی . سه‌ره‌تا  ئیدانه‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی  پێشووی ده‌كردو تاوانباریانی ده‌كرد به‌ گه‌نده‌ڵ و  خائین  ، پاڵه‌وان بوونی  ڕاگه‌یاندكارانه‌ی  خۆی له‌ مه‌ڕ ئه‌م تاوانباركردنه‌ بونیاد نا ، هه‌روه‌ها چۆنیش 180 پله‌ بایدایه‌وه‌ و خۆی بێ‌ به‌ری ده‌كات له‌ خوێنی هه‌زاران  له‌ هاوڕێ‌ شۆڕشگێڕه‌ كۆنه‌كانی خۆی  كه‌ له‌ سه‌ر شه‌قامه‌ قیره‌كان  خوێنیان  ڕژا . درۆ پێویستی به‌ بلیمه‌تییه‌ تا ئازاكان بڕوایان پێ  بكات  ، به‌ڵام تا ئه‌و  كاته‌ی  واده‌ی  خۆی  دێت  . 

 

                 نوال السعداوی ــ حوارالمتمدن ــ العدد ((4339)) له‌ 19/ 1/ 2014

و. له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌(یاسین له‌تیف) 
Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.