ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری بۆ دادگایی ئایینزاکان و ئازادکردنی سه‌رجه‌م ….
ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری بۆ دادگایی ئایینزاکان و ئازادکردنی سه‌رجه‌م زیندانیانی ڕووداوه‌که‌ی بادینان
که ئیسلام ڕازی نه‌بوو چه‌ند مه‌یخانه‌و میوانخانه‌یه‌ک له‌هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بن خه‌ڵکه‌که‌ش ڕازی نابێت هه‌زاران مزگه‌وت و سه‌دان باره‌گای ئیسلامیش هه‌بن
ئێمه نیازمان نییه به وتار یاخود به ده‌ربڕینی هاوخه‌می یان به نواندنی کۆمه‌ڵێک دێڕی سواوی سیاسی و ئه‌ده‌بی بارودۆخه‌که هه‌ڵسه‌نگێنین و ڕای خۆمان ده‌رببڕین، به‌ڵکو بارگرژیه‌که زۆر له‌وه ئاڵۆزتره ته‌نها تێڕوانینێکی ئه‌ده‌بی و ئه‌خلاقی و سیاسی و ئه‌منیمان بۆ ڕووداوه‌کان هه‌بێت، یاخود زۆر له‌وه ترسناکتره که هه‌ندێک حزب ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی هه‌بوون یان نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی یاساییه‌وه به‌رپرسیارێتیان دابه‌شی یه‌کتر بکه‌ن.
کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره ڕوویداوه، ته‌وژمێکی ئیسلامی به‌ڕێوه‌یه بۆشێواندنی ئازادییه تایبه‌تی و شه‌خصیه‌کانی تاک که به‌راورد ناکرێت به سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو، به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌ن و ڕێکخراوه‌کان، وه‌ک پیشه‌ی ده‌یان ساڵه‌یان هه‌مان ئه‌و شمشماڵه ده‌ژننه‌وه که په‌یوه‌ست بووه به سیسته‌می په‌روه‌رده‌کردنی بیرکردنه‌وه‌و ئه‌خلاقی ماددی و مه‌عنه‌ویانه‌وه. ئێستا له‌هه‌موو که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی قسه له‌سه‌ر سوتاندنی باره‌گای ئیسلامی و پرۆسه‌ی دیموکراتی و دیکتاتۆریه‌تی ئه‌م پارت و ئه‌و ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت نیو ئه‌وه‌نده باسی هۆو هۆکاره ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆکانی سوتاندنی مه‌یخانه‌و میوانخانه‌کان ناکرێت و ئه‌سڵی کێشه‌که‌یان به‌لاڕێدا بردووه.
هه‌ندێک نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسیش، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیر‌و تێزیان له‌گه‌ڵ پارتیدا نایه‌ته‌وه، دوور له هه‌موو ئه‌خلاقێکی نوسین و ڕۆژنامه‌گه‌ری، قسه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی کێشه ناکه‌ن و به‌هه‌ندێک ده‌ربڕینی بێ سه‌ره‌وبه‌ره که‌په‌یوه‌ست نییه به‌هیچ بنه‌مایه‌کی فکری و مه‌عریفیه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن و له ماڵپه‌ڕه‌کانیانه‌وه به بایه‌خه‌وه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه به‌دحاڵیبوونێکی گه‌وره‌یه گه‌ر وا تێبگه‌ین و وا فێر بکرێین که ئه‌و کلتوره‌ی باره‌گای ئیسلامیه‌کانی سوتاند کلتوری پارتی یان ده‌سه‌ڵات یاخود نه‌رێت و شارستانیه‌ت و ئه‌خلاقی کوردی، یان بیرکردنه‌وه‌و ڕه‌هه‌نده فکریه‌کانی ئازادیخوازانه، به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌خلاق و ده‌ستوورو یاسا‌و نه‌رێت و بیر‌و تێزی ئیسلامه که وه‌ک نه‌رێت و وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگای ئێمه ماوه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگاکه‌مانی لێوان لێو کردووه له ڕه‌فتاری خوێناوی. به‌لای ئێمه‌وه ئه‌و ئه‌قڵ و ئه‌خلاقه‌ی دوکانی مه‌یفرۆشه‌کانی سوتاند هه‌مان ئه‌و ئه‌قڵ و ئه‌خلاقه‌ن که باره‌گاکانی یه‌کگرتوویان سوتاند، په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆی هه‌یه به ته‌واوی ئه‌و ڕێکخاروو پارته دینیانه‌ی که قۆناغ له‌دوای قۆناغ له کوردستاندا په‌ره‌یان سه‌ندووه.!
ئه‌و نوسه‌رو ڕۆشنبیرانه‌ی دان به‌م ڕاستیه‌دا نانێن، هه‌رکه‌سایه‌تیه‌ک، هه‌ر ڕێکخراوێک، هه‌ر لایه‌نێک، هه‌ر حزب و داموده‌زگایه‌ک، له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه هه‌ڵویست بنوێنن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و ڕه‌فتاری توندوتیژی و یه‌کتر قبوڵنه‌کردن و ده‌مکوتکردن و داپلۆسینی به‌رامبه‌ر وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیارده‌یه‌کی دینی نه‌خوێننه‌وه‌و بیانه‌وێت ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره به‌بیانوی بۆ من حه‌ڵاڵ و بۆ تۆ حه‌رام له‌یه‌ک بتارزێنن و مه‌به‌ستی خه‌ته‌رناکی ئه‌م ته‌وژمه له مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی سوتاندنی مه‌یخانه‌و میوانخانه‌کان دوور بخه‌نه‌وه، کرده‌ی سوتاندنی مه‌ساجخانه‌و میوانخانه‌و مه‌یفرۆشان له‌گه‌ڵ کرده‌ی سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو وه‌ک یه‌ک نه‌بینێت، سوتاندنی مه‌ساجێک و مزگه‌وتێک وه‌ک یه‌ک نه‌بینێت، ئیهانه‌کردنی بێ باوه‌ڕێک و مه‌سیحییه‌ک و یه‌زیدیه‌ک و موسڵمانێک وه‌ک یه‌ک نه‌بینێت، ئه‌وانه نه نوسه‌رن نه ڕۆشنبیرن نه ئازادیخوازن، نه نیشتیمان په‌روه‌رن، نه مۆدێرنن، نه که‌سایه‌تین، نه شیاوی ئه‌وه‌ن گوێ به هه‌ڵوێسته‌کانی بدرێت، به‌ڵکو ئه‌وانه بۆ گومڕایی و سه‌رلێشێوانی چاره‌نوسی گشتی له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا قووتبونه‌ته‌وه‌و موزایه‌ده‌ی ڕۆشنبیری و فکری و ئه‌ده‌بی و سیاسی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه لێده‌ده‌ن. چونکه بیری شه‌ڕه‌نگێزی و ئه‌خلاقی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و به‌زۆر سه‌پاندن له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیندا وه‌ک دوو هێڵی ته‌ریب وان و له‌یه‌ک جیا نابنه‌وه.!
ده‌بێت ئه‌وان به‌ئاگا بن له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له بادینان ڕوویدا دان به دان و چاو به چاو بوو، که ئیسلام ڕازی نه‌بوو چه‌ند مه‌یخانه‌و میوانخانه‌یه‌ک له‌هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بن خه‌ڵکه‌که‌ش ڕێگه ناده‌ن ده‌یان باره‌گای ئیسلامیش هه‌بن، که ئیسلام قبوڵی نه‌کرد چه‌ند دانه‌یه‌ک له مه‌ساج له هه‌رێمه‌که‌ماندا هه‌بن خه‌ڵکه‌که‌ی تریش قبوڵ ناکه‌ن سه‌دان باره‌گای دینی له کۆڵانه‌کاندا قووت ببنه‌وه. مێژوو پێمان ده‌ڵێت که مه‌یخانه‌کانی کوردستان هاوڕێ و هاونشین و شه‌ونشینی ده‌یان و سه‌دان بیرمه‌ندو شاعیر‌و نوسه‌ری ناوداری گه‌له‌که‌مان بوون، به‌ڵام دین و باره‌گاکانی دینی ئیسلام هاوه‌ڵ و هاوده‌می سه‌دان هه‌زارتیرۆرست و ئینسانکوژ بوون. مێژوو پێمان ده‌ڵێت هه‌ر جۆره ئایینێک له کوردستاندا ژیابێت به ئه‌ندازه‌ی ئیسلام کوشتوبڕی مرۆڤه‌کانی نه‌کردووه‌و هیچیان وه‌ک ئیسلام به زۆره‌ملێی و داگیکاری نه‌هاتوونه‌ته کوردستان، هه‌ر ئاینێکیش بڕوای به هه‌بوونی مه‌ی و مه‌یخانه، میوان و میوانخانه نه‌بوو، بڕوای به ئازادی تاک نه‌بوو بڕوای به ئازادی گشتی و به ئازادی فره‌یی و دیموکراتی و پێکه‌وه‌ژیانی چینوتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگاش نییه.
سوره‌تی المائدة ٤٥ ده‌ڵێت
وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالْأَنْفَ بِالْأَنْفِ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ فَمَنْ تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَهُ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ.
بۆمان نوسیون و له‌سه‌ریان کردوومانه به ئه‌رک هه‌ر که‌سێک که‌سێک بکوژێت ده‌بێت بکوژرێته‌وه، چاو به چاو، لووت به لووت، گوێ به گوێ، ددان به ددان، هه‌روه‌ها بۆ برین و زامه‌کانی تریش تۆڵه‌یان به‌گوێره‌ی خۆی بۆ ده‌سه‌نرێته‌وه، جائه‌وه‌ی له تاوانبار خۆش ببێت، ئه‌وه لێخۆشبوونه‌که‌ی ده‌بێته که‌فاره‌تی گوناهه‌کانی، جا که‌سێک حوکم و دادوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، ئائه‌وانه هه‌میشه سته‌مکارن.
ئه‌وانه‌ی باره‌گاکانی ئیسلامگه‌رایان سوتان و ئیهانه‌یان به یه‌کگرتوو کرد هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی مه‌یخانه‌کانیان سوتاندو ئیهانه‌یان به مه‌سیحی و دینه‌کانی تر کرد، به هیچ شێوه‌یه‌ک تاوانبار نین ئه‌گه‌ر تاوانێکیشیان هه‌بێت ئه‌وه‌یه که هه‌موویان به‌رهه‌می سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئایینین.
مه‌لا هه‌ر مه‌لایه، ئاینزا هه‌ر ئاینزایه، له‌هه‌ر کوێیه‌ک بێت، له‌هه‌ر زه‌مه‌نێکدا بێت، پارتی بێت یان گۆڕان، یه‌کگرتوو بێت یان یه‌کێتی و کۆمه‌ڵی ئیسلام، ئه‌نسار بێت، جوند بێت، زه‌رقاوی یان سه‌ربه‌خۆ یاخود ئه‌ندامی یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی بێت، تاوانباری سه‌ره‌کین و هه‌ر ئه‌مانه‌ن که به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ دووبه‌ره‌کی و بیری توندڕه‌وی و ئه‌خلاقی شه‌ڕانگێزی له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بڵاوده‌که‌نه‌وه. ئیسلام هه‌ر ئیسلامه، یه‌کگرتوو نوێنه‌رایه‌تی بکات، کۆمه‌ڵ، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئوسامه بن لادن و ئیخوانه‌کان نوێنه‌رایه‌تی بکه‌ن، هه‌ر تاوانباری سه‌ره‌کین چونکه ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ دووبه‌ره‌کی و بیری توندڕه‌وی و ئه‌خلاقی شه‌ڕانگێزی له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بڵاوده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه سه‌دان ساڵه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی چه‌ندان پێگه‌ی ئایینی و چه‌ندان چه‌مکی جودایی میتافیزیکی له ده‌ڤه‌ری بادیناندا هه‌بوون و توندوتیژی له‌م جۆره، هێرشکردنه سه‌ر لایه‌نه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تاک له‌ژێر هه‌ر بڕوبیانویه‌کدا بێت ڕووی نه‌داوه، به‌ڵکو خه‌ڵکی ئه‌وێ قوربانیی سه‌ره‌کی بوون.
ئێمه له‌کاتێکدا که ئیدانه‌ی ته‌واوی ڕووداوه پڕ له توند‌و تیژیه‌کانی بادینان ده‌که‌ین هاوکات له‌گه‌ڵیشیدا ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تی و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و ڕێکخراوو حزب و باره‌گاو که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنانه ده‌که‌ین که پشتگیری ته‌نها لایه‌کی مه‌سه‌له‌که ده‌که‌ن و لایه‌که‌ی تر پشتگوێ ده‌خه‌ن، له هیچ کاتێک و له هیچ شوێنێکدا ڕازی نابین به‌ناوی ئێمه‌و به‌ناوی ڕۆشنبیریه‌وه لێدوان بڵاوبکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ده‌ستگیرکردنی ته‌واوی ئه‌و گه‌نج و لاوانه ده‌که‌ین که‌به‌و هۆیه‌وه بوونه‌ته قوربانی، داواکارین هه‌رچی زووتره لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نجانه بوه‌ستێنرێت که به تۆمه‌تی شه‌ڕانگێزی زیندانی کراون و هه‌رچی زووتره ئازاد بکرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێگه له‌هه‌موو ئه‌و باره‌گاو مه‌دره‌سه تیرۆرستی و مه‌لاو ئاینزادانه بگیرێت که گوتار‌و ڕه‌فتاریان به‌رهه‌می شه‌ڕانگێزی دروست ده‌کات.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
xwdakan2006@gmail.com