ڕه‌فتاری فاشیستانه‌ی چه‌كداره فه‌ندامه‌ندالیسته‌كانی سوریا دژ به‌چه‌مكی (شۆڕشه)!!
مێژوویه‌كی زۆره كۆمه‌ڵگای سوریا به ده‌ستی دڕنده‌ترین و خوێن ڕێژ ترین ده‌سه‌ڵاتی دسپوتیزم ده‌ناڵێنن و دووچاری سته‌مكاری سیاسی ده‌بنه‌وه له سه‌ر ده‌ستی حزبی فاشیزمی به‌عس ، به هه‌زاران ئینسان به هۆی ڕاده‌ربڕین و جێوازی بیركردنه‌وه‌ی سیاسیان ، یان به داكۆكی كردن له ئازادی ئینسان دووچاری وه‌حشیترین ئه‌شكه‌نجه‌و له ناو بردن بوونه‌وه به ده‌ستی دام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عسیزم . به‌ڵام به كڵپه سه‌ندنی شۆڕشه‌كانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌ر كه‌وتنی بزووتنه‌وه‌كان له هه‌ندێك وولاتانی عه‌ره‌بیدا مژده‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌و گه‌لانی سوریاش ڕۆحی به‌رخوردانی سیاسی به به‌رداهاته‌وه‌و ، ده‌ستیان كرد به ڕاپه‌ڕین و شۆڕش كردن دژ به ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د كه ماوه‌یه‌كی دورودرێژه گه‌لانی سوریان كردۆته كۆیله . شۆڕش و به‌رخوردانی گه‌لانی سوریا خوێناوی‌ترین و درێژ ترین شۆڕشه له مێژووی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا ، به درێژایی مێژوو هیچ شۆڕشێك نه‌بووه به ئه‌ندازه‌ی شۆڕشی سوریا ئه‌مه‌نده خوێناوی بێت و ئه‌مه‌نده مرۆڤی بێتاوانی تێدا بووبێته قوربانی . شۆڕشه‌كانی ووڵاتانی عه‌ره‌ب پێش ئه‌وه‌ی له ئاراسته‌و ئامانجه سیاسیه‌كانی خۆی لا بدات ،له سه‌ره‌تاوه مژده‌یه‌كی گه‌وره‌و ئیلهامێكی شیرین و ئیستاتیكا بوو بۆ چه‌مك و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی له ناوچه‌كه‌و ته‌نانه‌ت له جیهانیشدا ، بۆیه بزووتنه‌وه‌ی ((ۆۆڵ ستریت داگیر بكه‌ن و ، بۆرسه‌ی له‌نده‌ن داگیر بكه‌ن)) له سه‌ر ده‌ستی گه‌نجان له ئه‌مریكاو له‌نده‌نیش ده‌ستی پێكرد و به هه‌زاران ئینسانی هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ داكۆكی كردن له ئازادی و مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و داواكاری ئاسوده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی . هه‌ره‌س هێنانی یه‌ك له دوای یه‌كی سیسته‌مه تۆتالیتار‌و دیسپوتیزمه‌كان له ناوچه‌كه‌دا هیوایه‌كی گه‌وره بوو بۆ هه‌موو مرۆڤێكی ئازادیخواز . ئه‌م گۆڕانكاری و بزووتنه‌وه سیاسیانه له دۆخێك‌دا ڕوو ده‌دات كه قه‌یرانێكی ئابووری قووڵ ئه‌مریكاو سه‌رتاسه‌ری ئۆرپاو زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی ته‌نیوه‌ته‌وه ،بانقه‌كانی سه‌رمایه‌داری جیهانی دوچاری سه‌خترین و دوژوار ترین ئیفلاسی دراویان به خۆوه ده‌بینی . له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا زه‌مه‌نێك بوو میدیاكانی دنیای سه‌رمایه‌داری و ژوڕنالیسته‌كانیان و بیرمه‌ندانی لیبرالیزمی نوێ پارادۆكسێكیان تێوریزه ده‌كرد بۆ جیهان كه چیتر((چه‌مكی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی)) جگه له خه‌یاڵ كاری نه‌كرده‌یه و ئه‌م دۆخه سیاسی و ئابووریه‌ی جیهان كۆتایی میژووه . به‌ڵام ئه‌و پارۆدۆكسه‌ی كه لیبرالیزمی نوێ وه‌كو ئایدۆلۆژیایه‌ك ده‌یه‌ویست بناغه‌ی لۆژیكی لێوه هه‌ڵجێنێت و بیكاته واقیعێكی باوه‌ڕ پێكراو له سه‌ر ئاستی جیهاندا شكستی هێنا ، ڕه‌و ڕه‌وه‌ی مێژووش به‌رده‌وامی به ڕێچكه‌ی به‌ره‌و پێش چوونی خۆیدا . ده‌بێت ئه‌وه‌ش له به‌ر چاو بگرین هه‌موو گۆڕانكاری و بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆرشگێڕی ، ئامانجێكی گرنگ و پڕ به‌های هه‌یه كه بریتیه له ئاڵوگۆڕی سیسته‌می حوكمڕانی و دۆخی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دۆخێكی جێوازتر . به‌و مانایه‌ی گۆڕانكاریه‌كی ڕادیكاڵانه‌ی بنه‌ڕه‌تی له كۆی ژێرخان و سه‌رخانی كۆمه‌ڵگا . یه‌كێك له‌و به‌ها زۆر گرنگه‌ی ده‌بێت بگۆڕێت دیدو تێڕوانین و ئاستی بیر كردنه‌وه‌و هۆشیاری و ڕۆشنبیری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه ، كه ده‌كرێت ناوی میتۆدی ((شۆڕشی ڕۆشنبیری )) لێبنێین ، یان فه‌راهه‌م كردنی پانتایه‌ك بۆ مه‌عریفه‌و عه‌قڵانیه‌ت ، كه تێیدا ئینسانی خاوه‌ن ئیراده‌و تێگه‌یشتوو له دنیا بهێنرێته به‌رهه‌م ، ڕه‌وشێكی له‌و چه‌شنه‌ش ڕێخۆشكه‌ره بۆ پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یی و ئاسوده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی . به‌ڵام هه‌ندێك جاریش بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه‌و وه‌رده‌چه‌رخێت بۆ دۆزه‌خێكی ڕاسته‌قینه‌و دژه شۆڕش ، ئه‌ویش به زاڵ بوون و باڵا ده‌ست بوونی ئینسان گه‌لێكی فه‌ندامه‌ندالیست و ڕه‌فتار فاشیزم . ئه‌گه‌ر پێشتر مێژوو چیرۆكی ((شۆڕش ڕۆڵه‌كانی خۆی ده‌خوات )) ی بۆ ده‌گێڕاینه‌وه‌و ، چۆن ((ڕۆپسپێر)) و هاوكاره‌كانی ڕۆژانه گه‌ردنی هاو بیر‌و هاو خه‌باته‌كانی خۆیان به مه‌قنه‌سه ده‌قرتاند ، ئه‌وڕۆ هه‌مان سیناریۆی ڕه‌ش له ((سوریا‌و میسر‌و ئه‌و وڵاته‌كانی)) دیكه‌ی عه‌ره‌بی كه بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی تێیاندا ڕویدا به شكست هێنانی هێزه پێشكه‌وتوخوازه‌كان و زاڵ بوونی هێزه تاریكه‌كانی فه‌ندامه‌ندالیزم دووباره ده‌بێته‌وه ،به‌ڵام به فۆرمێكی ئاینی و مه‌زهبی كه ژیانی مرۆڤه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌یان كردۆته دۆزه‌خ . ڕه‌فتاری فاشستانه‌ی ئه‌و گروپ و ته‌وژمه سیاسیایی ئاینییه به ناوی شۆڕشه‌وه ئه‌مه‌نده قێزه‌وه‌ن و نا ئینسانیه ویژدانی هه‌موو مرۆڤ دۆستێك ده‌هه‌ژێنێت ، تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و یوتوب و توه‌یته‌ریان كردۆته مه‌نبه‌رێك بۆ پیشاندانی له‌ت و په‌ت كردنی ئینسان و سه‌ر بڕینیان به دڕنده ترین شێواز كه وێنه‌ی نه‌بووه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا . ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی وه‌كو ئاژه‌ڵی دڕنده گۆشتی نێچیره‌كانی خۆیان كه ئینسانه‌بخۆن ، یه‌كێك له جه‌نگاوه‌ره‌كانی ئه‌و گروپانه كه ناوی شۆڕشگێڕیان له خۆ ناوه دڵی یه‌كێك له سه‌ربازه كوژراوه‌كانی لایه‌نگری ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌خوات . له ڕاستیدا ئه‌م ڕفتاره نا مرۆیه دیمه‌نێكی دڕنده‌یی و وه‌حشیگه‌ری نیشان ده‌دات ، مه‌گه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته له كولتوری عه‌ره‌بدا هه‌بوبێت ، دواجاریش ئه‌و مه‌شهه‌ده‌مان بیر ده‌خاته‌وه له یه‌كێك له فیلمه‌كان به ناوی ((ڕساله)) كه باس له مێژووی جه‌نگه‌كانی سه‌رتای ئیسلام ده‌كات . كاتێك مامی پیێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د ((حه‌مزه)) ده‌كوژرێت ژنه عه‌ره‌بێكی برا كوژراو له به‌ره‌ی دژدا به ناوی ((هند)) هه‌ڵده‌ستێت به خواردنی دڵی حه‌مزه، ئه‌مه به‌رئه‌نجامی ئه‌و په‌روه‌رده نا ته‌ندروسته‌یه له ژێر ڕایه‌ڵه‌ی كوته‌ك كاری و توند‌و تیژی كه دۆخێكی سایكۆلۆژی شێواو و نا ئینسانی به‌رهه‌م دێنێت ، مه‌گه‌ر له سروشتی جانه‌وه‌رو دڕنده كێویه‌كاندا هه‌بێت . ئێمه په‌رتوكی ((مردوو خۆره‌كانمان)) خوێندوه‌ته‌وه چۆن له جه‌نگی جیهانی دووه‌م خه‌ڵكی شاری ((لینینگراد)) و ئازادیخوازه‌كان له به‌رامبه‌ر له‌شكری ((نازیزمی هتله‌ر)) به شێوه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختانه دیفاعیان له شاره‌كه‌یان كردووه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و دواجاریش خۆراكیان نامێنێت ، ناچارن گۆشتی كوژراوه‌كانیان بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان نه‌ده‌ن به ده‌سته‌وه . تا ئه‌رته‌شی نازیزم تێك ده‌شكێنن و دواجاریش سه‌رده‌كه‌ون له‌و جه‌نگه‌دا . له ڕاستیدا ئه‌و مه‌شهه‌دو دیمه‌نه ترسناكانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌بینرێن تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌یه له میژووی مرۆڤایه‌تیدا كه ئه‌مڕۆ له سوریا ڕوو ده‌دات به ناوی شۆڕشه‌وه، دنیا خۆره‌كانی جیهان نه‌ك هه‌ر لێی بێده‌نگه به‌ڵكو هه‌ر ئه‌وانن درێژه پێده‌ری ئه‌و سیناریۆ ڕه‌شه ، باجی ئه‌و تراژیدیایه‌ش خه‌ڵكی بێ‌تاوان و سفیلی سوریا ده‌یدات ، كه پتر له دوو ساڵه ڕۆژانه ده‌هاڕێنرێن له نێوان هه‌ردوو به‌رداشی فاشستانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تۆتالیتاری ئه‌سه‌دو فه‌ندامه‌ندالیزمی ئیسلامی سیاسی . ئه‌مڕۆ وڵاتی سوریا بۆته پانتایه‌كی جوگرافی بۆ تاقی كردنه‌وه‌و پاكتاو كردنی حیساباتی سیاسی هێزه گه‌وره‌كانی دنیا و هێزه مه‌زهه‌بیه كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به مه‌به‌ستی پتر كردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا . هیلالی مه‌زهه‌بی شیعی به ڕابه‌رایه‌تی ئێران كه جگه له پاكستان و ئه‌فغانستان كه له ئێرانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به عێراق و سوریا‌و لوبنان و تا ده‌گاته غه‌زه‌ی نزیك ئسرائیل دیفاعێكی سه‌رسه‌ختانه له ڕژێمه خوێن ڕێژه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات ، چونكه حیزبی به‌عس و ئه‌سه‌د هاو په‌یمانیه‌كی مێژوویی مه‌زهه‌بیه بۆ ئێران و نوێنه‌رایه‌تی ئێران ده‌كات له به‌رانبه‌ر وڵاتانی سنی مه‌زهه‌بی توركیا‌و سعودیه‌و قه‌تر كه كۆیله‌و قه‌مته‌ر كراوی ئه‌مریكاو ولاته سه‌رمایه‌داره هاوپه‌یمانه‌كانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا . له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سوریا وه‌كو سه‌نتێزێكی ئابووری بۆ ڕایكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ڕوسیای پاشماوه‌ی جه‌نگی سارد ، كه سوریا هه‌میشه ناوه‌ندێكی گه‌وره بووه بۆ ساخ كردنه‌وه‌ی كاڵای سه‌ربازی و كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له كارگه‌كانی ڕوسیا ،ڕوسیای تازه ده‌ر كه‌وتووی سه‌رمایه‌داری دوور له هه‌موو ئاكارێكی سیاسی و به لۆژیكی ماكیاڤیلانه به به‌ر چاوی دنیاوه دیفاع له مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێك ده‌كات كه ڕۆژانه هاونیشتمانیه‌كانی خۆی قه‌تڵ و عام ده‌كات . شه‌ڕی ناوخۆی سوریا كه هه‌ر گروپ و حزبێك هێزێكی گه‌وره‌ی جیهانی له پشته‌وه‌یه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووریان ، ڕه‌نگه ئه‌م شه‌ڕه زیاتر درێژه بكێشێت تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی سوریا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و شتێك نامێنێت به ناوی ده‌وڵه‌تی سوریاوه ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه چه‌ند ده‌وڵه‌تۆچكه‌یه‌كی تائیفی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومی و ئاینیه كه كۆمه‌ڵگای سوریا نوقمی شه‌ڕو دواكه‌وتن و كۆنه‌په‌ره‌ستی و جهل و خورافه ده‌كه‌ن ، به‌و مانایه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو دیمه‌ن و سیمایه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ی هاوچه‌رخ به ڕوخساری كۆمه‌ڵگای سوریاوه . له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا خوڵقاندنی فه‌زایه‌كی سیاسی ترسناك و قێزه‌وه‌ن به ناوی شۆڕشه‌وه ، به مه‌به‌ستی چێكردنی وێنای((چه‌مكی شۆڕش)) به چه‌شنێكی ناشرین و نا په‌سه‌ند بۆ به‌ر چاوی جیهان ، به ڕاده‌یه‌ك كه خه‌ڵك بگاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك لافی شۆڕش لێبدات ده‌گاته ئه‌و ده‌رئه‌نجام و ئاقاره خوێناوی و وێرانكاریه‌ی كه ئه‌وڕۆ له سوریا ده‌گوزرێت . ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانین هه‌موو ئه‌و وێرانكاری و كوشت و كوشتاره‌ی ئه‌وڕۆ كۆمه‌ڵگای سوریا دووچاری بوونه‌ته‌وه له سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌ته كۆنه په‌ره‌سته‌كانی ناوچه‌كه‌و زل هێزه‌كانی جیهان كه هه‌ردوو لایه‌نی ده‌وڵه‌تی فاشستی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌دو گروپه فاشیزمه فه‌ندامه‌ندالیزمه‌كانی ئایینی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن ، ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه مه‌رگ و كۆتایی چه‌مكی شۆڕش ڕابگه‌یه‌نن و سوریا بكرێته دوا وێزگه‌ی سه‌ره‌تای كۆتایی فۆبیای ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسیه كه هه‌موو دنیای هه‌ژان و . هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته دسپوتیزمه‌كانی جیهان بسڕێته‌وه . چونكه ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه فه‌ندامه‌ندالیزمی ئایینی له سوریا ئه‌نجامیده‌ده‌ن دژ به بنه‌ماكانی شۆڕشه و به ئه‌ندازه‌ی ڕه‌فتاری فاشستانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د فاشستانه‌یه .
یاسین له‌تیف
Yasinlatif00@gmail.com