Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

ڕووت بوونه‌وه‌… هێرۆ كورده

Comments
by May 3, 2011 ئەدەب

له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م گۆشه‌یه‌ی لێی دانیشتووم
یه‌ك,یه‌ك
جله‌كانی سه‌ره‌وه‌و ژێره‌وه‌م
له‌خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌
خه‌یاڵه‌كانت ده‌پۆشم,,,ڕووتتر ده‌بمه‌وه‌
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م به‌رگه‌ شه‌فافه‌
وه‌ك درۆ ده‌بریسكێمه‌وه‌
له‌ پشتی ئه‌م دوو دێڕه‌وه‌
به‌ ڕووتی ده‌چمه‌
د  ,ه‌  ,ر   ه‌  ,و    ,ه‌
ده‌ره‌وه‌ی ماڵ نااااا
ده‌ره‌وه‌ی خۆم
هه‌ربه‌ ڕووتی له‌تۆڕا
دێمه‌ ژووره‌وه‌
ئه‌ز وتو
هیچمان بۆ ووتن نیه‌,,هه‌ڵاتن نه‌بێ
هیچمان بۆ پۆشین نیه‌,,ڕووتبونه‌وه‌ نه‌بێ‌
له‌پشتی ئه‌م ڕووتیه‌وه‌
وه‌ك ئاو ته‌ڵخ
وه‌ك ته‌م ڕوونم
تۆوئه‌ز
هیچمان بۆ دڵدانه‌وه‌ی یه‌كترنیه‌,,ئه‌م درۆ ڕووتانه‌ نه‌بێ‌
دیسان
خۆم ڕووت ڕووت ده‌كه‌مه‌وه‌
دڵی ته‌نگی سروشت
به‌م ڕووتیه‌ بێ‌ له‌زه‌ته‌,,,ده‌ده‌مه‌وه‌
ئه‌و نوێژه‌ی له‌عانی ڕووتبوونه‌وه‌ دام به‌ست
وه‌ك تاعوون پێمه‌وه‌ لكاوه‌
خه‌ریكه‌ ده‌مپۆشێته‌وه‌
دوای ئه‌م ڕووتبونه‌وه‌یه‌
(تا)ی هه‌ڵاتن ده‌مگرێ‌
ده‌ست بۆ كیلۆنی ده‌رگاكه‌ ده‌به‌م
ناكرێته‌وه‌
یه‌ك یه‌ك
جله‌ژه‌هراوییه‌كانم ده‌پۆشمه‌وه‌
تا ده‌رگایه‌ك بۆ هه‌ڵاتن و
په‌نجه‌ره‌یه‌ بۆ ڕووتكردنه‌وه‌ی خه‌یاڵه‌كانم
بكه‌مه‌وه‌
بۆنی سیگاره‌كه‌ت گه‌یشته‌ به‌رلووتم
وا ڕووت ده‌بمه‌وه‌
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م درۆ كچانه‌یه‌
وه‌ك خۆم درۆزن
وه‌ك تۆ به‌جله‌كانمه‌وه‌ ده‌سوڕێمه‌وه‌
وه‌ك دونیا بێ‌ له‌زه‌ت
وه‌ك خۆم ترسنۆك به‌ده‌وری خۆمدا ده‌خولێمه‌وه‌

زستانی2009                                       

Previous
Next

Leave a Reply