Skip to Content

Thursday, May 6th, 2021

ڕووفات … ڕۆسته‌م خامۆش

Be First!
by December 13, 2012 هۆنراوە

 

ئه‌وا هاتنه‌وه‌  پۆلێ له‌ ڕووفات

بۆ نێو باوه‌شی پڕسۆزی وڵات

به‌ خێربێنه‌وه‌ بۆزێدی خۆتان

بۆ  نیشتمانی  باب و  باپیران

 

ئێوه‌ كه‌ ناوتان نرا  به‌ ئه‌نفال

هه‌ربه‌زیندوویخرانه‌ نێوچاڵ

ده‌مێ بوو ئێوه‌ له‌ئێمه‌ دوور بوون

له‌خاكی سه‌حرا له‌ودیو سنووربوون

 

به‌ڵام وا ئه‌مڕۆ لاشه‌ی بێ گیانتان

ده‌بنه‌ میوانی خاكی كوردستان

ئێمه‌ش  خه‌م دڵ  فرمێسك  له‌ چاو

هه‌موو له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوین وه‌ستاو

Previous
Next

Leave a Reply