Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

ڕوونکردنه‌وه‌ه‌یه‌ک له‌ سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه‌ له‌ سویسرا

Be First!
by October 10, 2008 گشتی

 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
 الاتحاد العام اللاجئین العراقیین/سویسرا
 INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES-IFIR
 
 ‌
 ڕوونکردنه‌وه‌ه‌یه‌ک له‌ سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه‌ له‌ سویسرا
 
 بابه‌تی ((ریکخراویک بۆ حیزب وفیدراسیۆنیک بۆ په‌نابه‌ران)) له‌ نووسینی فازل عوسمان،که‌ له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا  له‌ هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی هاوپشتی  وده‌نگه‌کان بڵاویکردۆته‌وه‌، ناهه‌قیه‌کی گه‌وره‌ی به‌ئیمه‌ وبه‌په‌نابه‌ران کردووه‌. ئیمه‌ له‌سه‌ر  جوێنه‌کانی هیچ ناڵێێن و کلتووری پێشکه‌وتووی ئیمه‌ و مۆرالی ئینسانی ئیمه‌ نایه‌ته‌ پای ئه‌و ئاسته‌ له‌ فکرو نووسین. به‌لام تۆمه‌ت و سوکایه‌تی کردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن، به‌ هیچ که‌س مۆله‌ت ناده‌ین. له‌و نووسینه‌دا چه‌ندین جار و له‌ چه‌ندین شوێندا فیدراسیۆن وه‌ک تاوانبار، ناسینراوه‌ و چه‌ند تۆمه‌تیکی ئاراسته‌کردوین له‌وانه‌:
 
 1/ به‌رپرسانی فیدراسیۆن خزموکه‌سی خۆیان هێناوه‌و ئیقامه‌یان بۆیان وه‌رگرتوه‌.
 2/ ڕیککه‌وتنی نێوان فیدراسیۆن و یه‌کێتی ئه‌روپا.
 
 ئیمه‌ به‌رگری و شانازی ده‌که‌ین به‌ خه‌بات و میژوومانه‌وه‌، ڕاستگۆین و به‌رگریکردنمان له‌ په‌نابه‌ران  و مافی په‌نابه‌ری مه‌سه‌له‌یه‌کی مه‌بده‌ئیمانه‌. بۆ ده‌رکه‌وتنی راستیه‌کان و هه‌قیقه‌ت کێ تاوانباره‌ ئیمه‌ فازل عوسمان به‌رپرس ده‌که‌ین له‌ خستنه‌ ڕووی به‌ڵگه‌کانی تا 25/10/2008 بۆ ڕایگشتی.  به‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌دا ،ئه‌گه‌ر نا ئیمه‌  بۆ به‌رگریکردن له‌ خۆمان شیوازی ئینسانی بۆ به‌ده‌ستهینانی مافی بیتاوانیمان ده‌گرینه‌به‌ر .
 
 سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ سویسرا
 10/10/2008
 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
 
 
 www.csdiraq.com
 أحمد علی04 78 853 200ahmadali525@hotmail.com    جمال کۆشش 0787557760
 
 Ifir,postfach7643,3001 Bern
 
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply