Skip to Content

Saturday, October 16th, 2021

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ ئارام ڕه‌شید….(نووسه‌ری کتێبی: جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ)ه‌وه‌

Be First!
by February 25, 2009 گشتی

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ "ئارام ڕه‌شید"

(نووسه‌ری کتێبی: جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ)ه‌وه‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر نووسینێک له‌ سایتی کوردستان نێت به‌ ناوی (ئارام ڕه‌شید)ه‌وه‌ بڵاو بووه‌وه‌. من سه‌ره‌تا وام زانی که‌ که‌سێک به‌ نێوی منه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ی کردووه‌. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌کم بۆ به‌رپرسی ئه‌و سایته‌ نارد و داوام لێ کرد که‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بکۆڵێته‌وه‌. ئه‌و له‌ وه‌ڵامدا وتی: له‌ کوردستان زۆر که‌س، نه‌ک هه‌ر ناوی یه‌که‌م و دووه‌میان له‌یه‌ک ده‌چێت، به‌ڵکوو سێهه‌م و چواره‌میش!! دوای ئه‌وه‌ نامه‌یه‌کم بۆ نووسی و له‌ وه‌ڵامدا پێم گووت: به‌ڵێ ڕاسته‌ له‌ کوردستان ناوی چواریش هه‌یه‌ له‌یه‌ک بچن، به‌ڵام له‌ کوردستان دوو نووسه‌ر نادۆزیته‌وه‌ ناویان له‌یه‌ک بچن!!‌ به ‌ڕاستی ئه‌و وه‌ڵامه‌م پێ سه‌یر بوو!! بۆیه‌ ناچاربووم داوای ئێمه‌یڵی ئه‌و نووسه‌ره‌ی لێ بکه‌م، تاوه‌کوو ڕاسته‌وخۆ خۆم په‌یوه‌ندی پێوه‌ بگرم. به‌ڵام ئه‌و ئه‌درێسی نه‌ناردوو نووسه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: من هه‌ر خۆم ناوم (ئارام  حاجی ڕه‌شید)ه‌ و سوپاسی به‌رپرسی سایتی کوردستان نێتی کردووه‌ که‌ ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی له‌ بری ئه‌و داوه‌!! داوای لێبووردنیش له‌ من ئه‌کات، ئه‌گه‌ر تووشی ناڕه‌حه‌تییه‌ک بووبم! به‌ڵام ئه‌وا جارێکی تر ئه‌و به‌ڕێزه‌ وتارێکی له‌ کوردستان پۆست بڵاو کردووه‌ته‌وه و به‌ هه‌مان ناوه‌وه‌.پێش هه‌موو شتێک خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاگادار ئه‌که‌مه‌وه‌، که‌ ئه‌و نووسینانه‌ هی من نین وه‌ک (ئارام ڕه‌شید)ی نووسه‌ری کتێبی: (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ)، پاشان من پێم سه‌یره‌، ئه‌و به‌ڕێزه‌ که‌ ئه‌زانێ که‌سێکی دیکه‌ به‌و ناوه‌وه‌ شت ئه‌نووسێ، بۆ نایه‌وێ  خۆی له‌ من جیا بکاته‌وه‌! ئاخر تاوه‌کوو خوێنه‌ران چه‌واشه‌ نه‌بن و بزانن ئه‌مه‌ کام ئارامه‌یه‌! ئه‌و ئه‌گه‌ر ڕوانین و لێدانه‌وه‌کانی خۆی خۆش ئه‌وێ، ئه‌بێ خۆی جیا بکاته‌وه‌. وه‌ له‌ باری ڕه‌وشتی نووسینیشه‌وه‌، ئه‌و ئه‌بێ ڕێز بۆ نووسه‌ری دیکه‌ دابنێ!بۆیه‌ داوا له‌و به‌ڕێزه‌ ئه‌که‌م، که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان ناوه‌که‌ی خۆی له‌ من جیا بکاته‌وه‌.  بۆ نموونه‌ با بنووسێ: (ئارام حاجی ڕه‌شید).هه‌روه‌ها داوا له‌ به‌رپرسی سایته‌کانیش ئه‌که‌م، که‌ به‌ ناوی منه‌وه‌ هیچ شتێک بڵاو نه‌که‌نه‌وه و ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی کاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌ و پێشێلکردنی مافی منه‌. ئه‌مه‌ش ئێمه‌یڵی منه‌: aramrashid@yahoo.com له‌گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌تم بۆ گشت لایه‌ک24. 02. 2009‌ 

Previous
Next

Leave a Reply