Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی کامه‌ران ئه‌حمه‌د

Be First!
by August 27, 2008 گشتی

 ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی کامه‌ران ئه‌حمه‌د    http://www.kameran.nl       
 له‌ ڕۆژانی 25 و  26 ی ئابی 2008 چه‌ند  کاسه‌لێس و چڵکاوخۆرێکی په‌روه‌رده‌بووی فه‌رهه‌نگی به‌عسی‌یه‌کان و به‌ ئاڵای کوردستانه‌وه‌ و له‌ ژێر ناوی گروپی هاککه‌رانی کورد KHG      ماڵپه‌ڕه‌که‌میان هاک کرد ، و ماندووبوون و ڕه‌نجی زیاد له‌ دوو ساڵه‌ی به‌شێک له‌ کاره‌کانم که‌ له‌ ڕاستای خزمه‌تکردن به‌ خه‌ڵکی کورد و فه‌رهه‌نگی پێشکه‌تووخوازیدایه‌ به‌ فیڕۆ دا.
 ئه‌م کاسه‌لێسانه‌ی په‌روه‌رده‌بووی سه‌ر ده‌ستی به‌عسی‌یه‌کان که‌سانێکی ترسنۆکن و ڕقیان له‌ هه‌موو شتێکی جوانه. ته‌نها له‌ پێناوی ئافه‌رینێکی گه‌وره‌کانیان و خواردنی چلکاوێکی مانگانه‌دا ده‌ستیان ئه‌چێته‌ خنکاندنی هه‌موو ده‌نگێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد .
 ئه‌م کۆنه‌ به‌عسیانه‌ی دوێنی  و داپۆشراو به‌ ئاڵای کوردستانی ئێستا شه‌رمیان نه‌کرد و ساڵنامه‌ی ئه‌نفالستان یان فڕی دا که‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ ماڵپه‌ڕ به‌شی تایبه‌تی بۆ کرابۆوه‌، شه‌رمیان نه‌کرد و وێنه‌کانی قوربانیانی چه‌کی کیمیایی به‌رده‌م دادگای لاهای و دادگاییکردنی فرانس فان ئه‌نراتیان فڕی دا له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆکیومێنته‌ گرنگانه‌ی که‌ ڕۆژگارێک له‌سه‌ر جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان نووسرابوون و وه‌رمگێڕابوونه‌ سه‌ر زمانی کوردی ،  شه‌رمیان  نه‌کرد  وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی هۆڵه‌ندایان دژ به‌ له‌شکرکێشی تورک فڕێ دا… شه‌میان نه‌کرد چه‌ندین سکرپتی به‌کوردیکراویان فڕێدا که‌ ته‌نها به‌عسی‌ و تۆرانی‌یه‌کان خۆشی‌یان به‌ زمانی کوردی نایه‌ت .
 لێره‌دا به‌ فرسه‌تی ئه‌زانم به‌و چڵکاوخۆره‌ به‌عسی‌یانه‌ بڵێم که‌ دڵنیابن به‌ دواتاندا ئه‌گه‌ڕێم و ئه‌تاندۆزمه‌وه‌ ! ئازارێک که‌ له‌ گیانی منا چاندتان نایه‌ڵم هه‌روا به‌ سانایی  به‌سه‌رمدا تێبپه‌ڕێت . ناوی گروپه‌ تیرۆریسته‌که‌ی ئێوه‌م لای پۆلیسی هۆڵه‌ندام تۆمار کردووه‌ و به‌ دواتاندا ئه‌گه‌ڕێم .
   تێبینی :
 ئیمه‌یڵه‌که‌م که‌ به‌ ناوی (   kameran.sorany@gmail.com   ) بوو له‌ ئێواره‌ی  24 -8 -2008 هاککراوه‌ و چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ناوه‌ندی چاک ، گروپی هونه‌ریی باران، هاوپشتی  تێدایه‌  . و چیتر ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ ناتوانم به‌کاربهێنمه‌وه‌.
 ماڵپه‌ڕه‌که‌م له‌ ڕۆژی 25-8-2008  هاککراوه‌ .
 
 له‌گه‌ڵ ڕێز
 کامه‌ران ئه‌حمه‌د
 Kameran.ahmad@gmail.com
 
 
 ئاڵای گروپی کورده‌ کۆنه‌ به‌عسی‌یه‌کان به‌م شێوه‌یه‌یه‌  : 
 
     
 kurd_hakcer2_576928762.jpg

kurd_hakcer_223324311.jpg
 

Previous
Next

Leave a Reply