Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
ڕوونکردنەویەک لە شاعیرجەمال غەمبارەوە

ڕوونکردنەویەک لە شاعیرجەمال غەمبارەوە

Closed
by May 5, 2013 گشتی

 

 

 

 

بەم ڕوونکردنەوەیە ڕای گشتیی و خوێندەوارانی بەڕێز ئاگاداردەکەمەوە کە ماوەیەکە کەسێک بە ناوی (شیروان عەبدوڵلا ) کە ڕەنگە ناوێکی خوازراو بێت و هەروەها پەیجێکی تریش کە ناوی خۆی نەنووسیوە ، لە ڕێی فەیسبووکەوە  هێرشێکی ناڕەوا دەکەنە سەر کەسێتیی خۆم و بەرهەمی شیعرییم . لەبەرئەوەی نازانم ئەو بەڕێزانە کێن و ناسنامەیان چییە ، خۆشیان ئەوەندە جورئەتی ئەوەیان تێدا نییە بە ڕاشکاویی  ڕەخنەی خۆیان بە ئاشکرا بگرن ، بۆیە لە ئێستادا ناتوانم داوای یاساییان لە دژ تۆماربکەم .

 لەبەر ئەوەشی زۆر نیگەرانم لەوەی کە ئەوانە  فەیسبووک بۆ بێڕیزیی بە ئینسان بەکاردێنن و کردوویانەتە  مەیدانی تەشهیر و تەوهینکردن بە ئەدەب و هونەر، بۆیە لێرەوە تکا و داوای هاوڕێیانە لە هەموو ئەو ئەدمینە بەڕێزانە دەکەم (ئەوانەی دەیانناسم و ناشیانناسم) کە بە ناوی من و بۆ بەرهەمی شیعریی من پەیجیان کردۆتەوە ، پەیجەکان دابخەن و پێشەکیی زۆر سوپاسی دڵسۆزیی و گیانی هاوکارییان دەکەم . من بۆ خۆم ئەدمینی هیچ پەیجێکی خۆم نیم . بۆیە وەک مافی یاسایی خۆم داواتان لێدەکەم هەموو ئەو پەیجانەی پەیوەندییان بە منەوە هەیە دایخەن و هەر بەرهەمێکم هەبێت لە گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتە بەڕێزەکاندا بڵاویان دەکەمەوە و لەمەو دوا ئەگەر پێویستم بە پەیج هەبوو خۆم بڕیاری کردنەوەی ئەدەم و تکایە کەس بە ناوی منەوە پەیج نەکاتەوە بە دنیایەک ڕێزەوە .

جەمال غەمبار 

سلێمانی – 04/056/2013

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.