Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

ڕۆمانی وه‌رگه‌ بۆر …عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌لاو

Be First!
by February 4, 2008 کتێبخانە

ڕۆمانی وه‌رگه‌ بۆر به‌سه‌رهاتی که‌سایه‌تیه‌کی به هێزو خۆگرو کۆڵنه‌ده‌ره‌ ، که‌ له‌ گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی که‌ ڕوبه‌ڕوی ئه‌بنه‌وه‌ هه‌ر له‌ کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ تا کێشه‌ سروشتیه‌کان و دوای ئه‌ویش کێشه‌و ململانێ سیاسیه‌کان نه‌ک هه‌ر چۆک دانایات به‌ڵکو به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر جه‌سورانه ڕوبه‌ڕویان ئه‌وه‌ستێته‌وه‌و له‌ کۆتاییشدا گره‌و له‌ هه‌موویان ئه‌باته‌وه‌ .    
وه‌رگه‌ بۆر ( گورگه‌ بۆر ) تێکه‌ڵه‌یه‌که‌ له‌ واقیع و خه‌یاڵی گوند نشینێکی ناوچه‌ی هه‌ورامان ، هه‌ڵگژانه‌ به‌ ڕووی کێوی ده‌سڵاته‌ داسه‌پیو و بۆماوه‌کان ، ده‌سته‌وئێخه‌ بوونه‌ به‌ ڕوی هه‌موو ئه‌و سنورو هێزه‌ باوانه‌ی که‌ چوارده‌وری مرۆڤیان ته‌نیوه‌ .      
ڕۆمانی وه‌رگه‌ بۆر یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی نووسه‌ره‌ ( له‌ بواری چیرۆکی درێژو ڕۆماندا ) کتێبه‌که‌ 339 لاپه‌ڕه‌ی قه‌واره‌ گه‌وره‌ی له‌ خۆ گرتوه‌و له‌ ووڵاتی سوید له‌ ساڵی 2007 به‌ چاپ گه‌یشتوه‌ ، له‌ ماوه‌ی ساڵی داهاتوش نووسه‌ر به‌ ته‌مایه‌ جارێکی تر له‌ کوردستان چاپی بکاته‌وه‌ . 

کتێبه‌که‌ به‌م ئه‌دره‌س و ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ستئه‌که‌وێت 
info@arzan.se
helebjeh1988@hotmail.com
0046-8-752 77 09
0046-70-721 27 45  

Previous
Next

Leave a Reply