ڕۆمانی ژنێك به‌سه‌ر مناره‌وه شوناسی ژنێكی بی بن
(( ڕۆمانی “ژنێك به‌سه‌ر مناره‌وه” شوناسی ژنێكی “بی بن”
ئه‌و ژنه‌ی له‌جیاتی دۆستایه‌تی مرۆڤ دڵڕه‌قی ژیان كردی به‌دۆستی مناره‌یه‌ك ))
به‌نگینه پیرۆت نوری/چوارقوڕنه
به‌رله‌وه‌ی به‌خوێنه‌ران بڵێم بچو كاتی زێرینت زێراوتربكه به‌خوێندنه‌وه‌ی رٍۆمانی”ژنێك به‌سه‌ر مناره‌وه”.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم له وڵاتی ئێمه جگه له هه‌ڵوه‌راندنی ئه‌شكی سوێر بۆ ژیانێكی تاڵ و وشك كردنی گه‌ڵاكانی ته‌مه‌ن له‌پایزی خه‌می قوڵبونه‌وه‌مان بۆ به‌هاری عه‌شقێكی ڕاسته‌قینه شتێكی تر نیه پێیی بوترێت به‌هاری ژیانه‌وه‌ی عه‌شق.عه‌شق له‌ڕۆمانی “ژنێك به‌سه‌ر مناره‌وه” له ئێواره‌یه‌ك له ئێواره‌كانی ڕۆمانی”خۆشه‌ویستی له‌زه‌مانی كولێرادا”ی گابرێل گارسیا ماركز ده‌چێت. مامۆستا “شێرزاد حسن” له‌ڕێگه‌ی ڕۆمانی “ژنێك به‌سه‌ر مناره‌وه” ده‌یه‌وێت فێرمان بكات به‌عه‌شقه‌وه خۆشه‌ویستی بۆ عه‌شق ده‌رببڕین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێیی ده‌وترێت خۆشه‌ویستی له دڵماندا زیندو ڕابگرین و به عه‌شقه‌وه له‌ژیاندا بۆ عه‌شق بژین.
لێره له نێو ڕۆمانی”ژنێك به‌سه‌ر مناره‌وه” پێمان ده‌ڵێ ده‌بێ ئه‌و دۆخه ناهاوسه‌نگیه‌ڕاست بكه‌ینه‌وه چونكه ئه‌وه‌ی پێیی ده‌وترێت شوناسی خۆشه‌ویستی له وڵاتی ئێمه شوناسێكی ڕوشكێنراوو شه‌ق تێهه‌ڵدراوه له زبڵدانی داب و نه‌ریت به‌عقڵێكی داخراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك “مه‌هاباد قه‌رداغی له‌نوسینێكیدا ده‌ڵێ”هه‌مو عه‌شقێك خۆشه‌ویستیه.به‌ڵام هه‌مو خۆشه‌ویستیه‌كی نێوان دوو كه‌س ناچێته خانه‌ی عه‌شقه‌وه”.
لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه جه‌نجاڵه سه‌ره‌تا و كۆتا وه‌سفیه پڕ له هێز و به‌ره‌نگارییه جدیه،وه‌سفی لیو و قوتی مه‌مكه‌كان و چاوی شین و پرچی زه‌رد و به‌ژن درێژی ژن نیه،سیحره‌كه‌ی وا له خوێنه‌ر بكات ئیرۆتیكانه به دوای وه‌سفی تر له‌جه‌سته‌ی ژن‌دا بگه‌رێت.
نا نه‌خیر،لاپه‌ڕه‌كان پڕیه‌تی له وزه‌ی به‌رنگاری و به‌رخودانی بێوه‌ژنێك . “بی بن. هه‌ر وه‌ك ڕۆمانه‌كه وای پێ ده‌ڵێ”. “د.ستۆكمان” ده‌ڵی”به‌هێز ترین مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌نیا ده‌وه‌ستێ و ده‌جه‌نگێت” پاڵه‌وانی ئێمه‌ش ژنێكه به‌ته‌نیا ده‌وه‌ستێ و ده‌جه‌نگێت وزه‌ی هێز و به‌رنگاری ئه‌و سه‌رچاوه‌كه‌ی خۆڕاگری مناره‌یه‌كی دێرینه،هه‌روه‌ك “شادی” خۆی ده‌ڵێ (هه‌رخشتێكی ئه‌م مناره‌یه با‌نگم ده‌كات كه ژنێكی جه‌ربه‌زه‌بم و بیپارێزم) ئه‌و ژنه له شه‌ڕێكی دۆڕاوه‌وه هاتوه و ده‌یه‌وێت شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی ژیانێكی تازه بكات و شه‌ڕی مانه‌وه‌ی خۆی و مناره‌كه بكات، له‌گه‌ڵ (ئه‌و پیاوانه‌ی شاریان له كۆنكرێت نقوم كرد و تاوه‌رو باڵه‌خانه هه‌وربڕه‌كانیان ناهێڵن چیتر هه‌تاو وه‌كی جاران تاوه‌كو بنه‌بانی ژووره‌كان و دڵ و چاوه‌كان تین و تاوی بێت). ژنێك دور له بۆن و بوونی پیاو حه‌زی له (ژیانێكی ژنانه‌یه كه ملیۆنه‌ها ژن هه‌یانه،بێ‌باك له‌بردنه‌وه و دۆڕان ).
ئه‌و ژنه له جیاتی دۆستایه‌تی مرۆڤ،دڵڕه‌قی ژیان كردی به‌دۆستی مناره‌یه‌ك.
“كه مرۆڤ نه‌یتوانی دۆستی مرۆڤ بێت،ده‌كرێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌كانی سروشت و شته‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆشتر بكات،جا با دره‌ختێك بێت).ئه‌و ژنه ده‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وسا (من پاسه‌وانی پیاوێك بووم له‌به‌رگی مه‌رگدا،چ كوشنده‌یه مه‌رگێك له مندا پاسه‌وانی مه‌رگی كه‌سێكی دیكه‌ی ده‌كرد،سه‌یره مه‌رگ بۆخۆی هێزی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ژیان بپۆشێت و خۆی بڕازێنێته‌وه تاوه‌كو مردویه‌كی دیكه شادومان بكات).”هۆمه‌ر”ی مێردیشی به‌دیوێكی تر له‌ژیان و مه‌رگی ده‌ڕوانی ده‌یوت (پیاوێكی عاقڵ وتویه‌تی:ده‌ژیم..چونكه بوارم نیه بیر له‌مه‌رگ بكه‌مه‌وه، ئه‌و كاته‌ی من مردووم..بوارم نه‌ماوه بیر له ژیان بكه‌مه‌وه).
شادی به‌مه‌رگی هۆمه‌ره‌وه مه‌رگبار ببوو بواری نه‌بو بیر له ژیان بكاته‌وه،كه ویستیشی بۆ ژیان بگه‌ڕێته‌وه مه‌رگ بواری نه‌دا و (شه‌وه‌های شه‌و پیاوێك له‌شێوه‌ی مه‌رگدا،یان مه‌رگێك له به‌رگی پیاوێكدا به ژووره‌كان و ڕاڕه‌وه‌كاندا به‌دارشه‌قێكه‌وه پیاسه‌ی ده‌كرد،مه‌رگ به‌دزی ژیانه‌وه له ئینجانه‌كان نزیك ده‌كه‌وته‌وه و له گوڵه‌كانی بۆن ده‌كرد).
شادی بۆ به‌هرام خاڵۆزا خۆشه‌ویسته بێ وه‌فاكه‌ی ده‌گێڕته‌وه كاتێك ده‌مه‌و ئێواره له ژێر كه‌پره‌كه كردی به‌ژن و به‌ره‌و مه‌نفا رۆیشت و له ژێر گوشاری ناچاری كه‌شف نه‌بوونی “بێ بن”بون شوی به‌و هۆمه‌ره پیره چه‌ند ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره كرد كه (له‌شی ژه‌هراوی ببو..منیش ڕۆحم،ئه‌م سیاسه‌ت خوێنی پیسكرد..منیش به ژه‌هری خۆشه‌ویستی تیا چووم).
له‌نێو ڕۆمانی”ژنێك به‌سه‌ر مناره‌وه” مه‌رگ هه‌ر به‌ته‌نیا مه‌رگ نیه بۆ مردن و له‌گۆڕنانی كه‌سێك،به‌ڵكو مه‌رگ ئه‌و ئه‌ژدیها ترسناكه‌یه دوای مردنیش مه‌رگی له مرۆڤ ده‌وێت.مه‌رگ مه‌رگی مردنێكی ئه‌به‌دی نیه بۆ مه‌رگی مه‌رگ.به‌ڵكو ژیان مه‌رگه بۆمانه‌وه‌ی مه‌رگ له‌به‌رگی مه‌رگدا.(ئاخر له‌وه ناخۆشتر نیه مه‌رگ له‌و تابلۆ و نیگارانه بڕوانێت كه هه‌ر هه‌موی ده‌سكردی خۆیه‌تی).
لێره له‌نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا سێ كاره‌كته‌ری سه‌ركی شادی و به‌هرام و هۆمه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند كاره‌كته‌رێكی نادیار گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م سێ كاره‌كته‌ر و كاره‌كته‌ره نادیاره‌كانه‌وه بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه كه مرۆڤ هه‌یه (تا دوا هه‌ناسه واز له خۆشی و كه‌یف و سه‌فای دونیا ناهێنن و تارمایی مه‌رگ هارتریان ده‌كات بۆ ژیان).مرۆڤی تر هه‌یه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده خۆشده‌وێت،بینینی خۆخێك به‌سه بۆ یاده‌وه‌ری ڕابردو.كه پێیی وتراوه (ئه‌و كوڵمه..یان سێوه لاسوره‌یه..غه‌زه‌ب چه‌ند له‌خۆخێكی گه‌یو ده‌چیت كه ئه‌گه‌ر زوو فریای لێكردنه‌وه‌ی نه‌كه‌وم بێ‌ناز ده‌كه‌وێته سه‌ر خۆڵه‌كه).ئه‌و كوڵمه لاسوره‌ی ئه‌وسا به‌هۆی ڕوداوه‌كانی ڕابردو كۆخێكی گه‌نیوی ئێستایه.مرۆڤیش هه‌یه دوای وه‌ڕه‌ز بون له ڕاوكردنی مرۆڤ باڵنده‌كان ڕاو ده‌كات.ئه‌وان نازانن چی ده‌كه‌ن،چونكه نه‌یان ویستوه بیزانن.بۆیه نازانن به‌م كاره‌یان چی ڕوده‌دات،ئاخر ئه‌وان بۆ جارێكیش له خۆیان نه‌پرسیوه (تۆ بڵێیی نه‌مانی گه‌مه‌ی كۆتر و كوكوختی و جریوه‌ی پاساریه‌ك چی له‌و ئاسمان و زه‌وییه بگۆڕێت؟.تۆبڵێیت باخچه‌كان و دارستانه‌كان هه‌ست به‌مه‌رگی مه‌له‌كانیان بكه‌ن؟).مرۆڤیش هه‌یه مرۆڤ كوشتن و گۆزه‌شكاندنی سه‌رشانی كچێك لای ئه‌و جیاوازیان نیه سوێند به‌شه‌ڕه‌ف!.(به‌شه‌ڕه‌فی هه‌موومان كه ڕاوه دوژمنمان ده‌كرد و پێشمه‌رگه بووم،هه‌ر بۆ خۆشی گۆزه‌ی سه‌ر شانی كچانم شكاندوه).
مرۆڤیش هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دڵی خۆی ژنی نه‌هێناوه،رابردوی له‌كێوان بۆ بێوه‌ژنێك ده‌گێرێَته‌وه و وه‌كو شۆڕشگێڕێكی ناو شۆڕش نا،به‌ڵكو وه‌كو بازرگانێك كه كاسپی به شۆڕشگێری خۆیه‌وه بكات خه‌باتی ڕابردوی خۆی ده‌فرۆشێته‌وه.ئه‌و بیری نیه كه به‌سه‌ر لاشه و ڕۆحێكی مردودا هاتۆته‌وه.(ناخۆشترین شت له‌دونیادا ئه‌وه‌یه كه پاڵه‌وانی هه‌قایه‌تێكی عیشقه‌كه‌ت خۆی بتكوژێ و كه‌چی دوای ساڵانێك له دابڕان بێته‌وه له‌ده‌رگای دڵت بدا و بڵێ:ده‌ی هه‌ر ئیستا زیندوبه‌ره‌وه.زیندوبه‌ره‌وه،بێئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده جوامێربێ و ئه‌و گۆڕه ببینێ كه تۆ تێیدا نێژراوی)
مرۆڤیش هه‌یه له شه‌وی هه‌شتی مارت به‌یادی ڕۆژی ژنانه‌وه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ده‌مهراش و به‌نه‌ڕه نه‌ڕه‌وه له‌سه‌ر ئازادی ئافره‌ت و پیرۆزی ئه‌و ڕۆژه قسه‌یان ده‌كرد،كه‌چی دوو كچی جوانكیله‌یان خه‌راپ كردبوو.).
باسكردنی ڕوداو له‌م ڕۆمانه‌دا باسكردنه له‌ڕابردو،نه‌ك باسكردن بێ ده‌بێ چ ڕوبدات.یان چۆن وا ده‌بێ،نابێ ڕوبدات.”بی بن” بونی شادان له‌لایان”به‌هرام”،ئیمه‌ی خوێنه‌ر له ڕێگه‌ی گێڕه‌ره‌وه‌وه ئه‌وه‌مان زانی له‌رابردودا ڕویداوه،نه‌ك خوێنه‌ر به‌سه‌ر به‌سه‌رهاته‌كه‌دا بكه‌وێت و ڕۆمان نوس ئه‌مه‌ی نوسی بێت،نا نه‌خێر ئه‌و ڕوداوه كه ڕویداوه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ڕۆمان نوسه‌كه‌یه ئه‌مری واقعیش به‌سه‌ر خوێنه‌ر خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌دوای ڕوداوه‌كه به‌كه‌وێت و بگه‌ڕێت بزانێت له ناو ڕوداوی ڕوداوه‌كه چی ڕویداوه.دوای ئه‌و ڕوداوه كاره‌كته‌ره‌كان له ماوه‌ی ڕوداوه‌كه چیان به‌سه‌رهاتوه.بۆ ئه‌مه‌ش گێڕه‌ره‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه خوێنه‌ر ده‌بێ هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات گێڕه‌ره‌وه چی بۆ ده‌گێڕێته‌وه نه‌ك له نێو ڕۆمانه‌كه‌دا چی ڕوده‌دات.
ڕوداوه‌كانیش كه پێشتر ڕویان داوه،پێویست ده‌كات جارێكی تر ڕوداوێك كه ڕویداوه و بوه به‌ڕوداوێكی ڕابردو، به‌فۆڕمێكی ئه‌ده‌بی له‌ڕێگه‌ی زمانی گێڕه‌ره‌وه‌وه بگێڕدرێته‌وه نه‌ك ڕوبده‌نه‌وه.گێڕه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی باڵای هه‌یه له داڕشتنی زمانی شیعریه‌تی ڕۆمان نوس،به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ویستویه‌تی .كاره‌كته‌ره‌كان له‌نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان و ڕابردوی خۆیان و له‌گه‌ڵ یه‌كتری و ئه‌وانی تر ئاشت ببنه‌وه،له‌پێناو ئیستایان به ئاسوده‌ی بژین،ڕابردو له‌بیر بكه‌ن و چیتر گومان و ختۆكه دانی گێڕه‌ره‌وه له‌و هه‌مو وه‌سفه درێژه هه‌ڵیان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ.خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كانی ڕابردو جا ڕابردوی هه‌ر وه‌ختێك بوبێت،ده‌بێ ئه‌وه بزانێ ئه‌و ڕابردوه له‌گه‌ڵ ئێستای ناو ڕۆمانه‌كه ژیان ده‌كات.
هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ستت كرد ( كۆتر كوشتن و ژن كوشتن وه‌ك یه‌ك ئاسان بوه) هێنده‌ش ( هه‌ستت كرد جله‌كانی به‌رت ناتوانن داتپۆشن و هێشتا هه‌ر ڕوتیت،تاریكی ده‌مه‌و ئێواره ناتشارێته‌وه ) ئایا (كچه‌كان بۆ ئه‌وه‌نده ساویلكه‌ن كه‌دێنه پای حه‌زو هه‌وه‌سی ئه‌و زه‌لامه هیچ و هه‌وه‌سبازانه..سك تێر و ناو گه‌ڵ برسیانه ؟). هیچ له‌وه كوشنده تر نیه خۆشه‌ویستی مه‌رگی پێش وه‌ختی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.(هیچ له‌وه كوشنده تر نیه عاشقی ژنێك بیت،به‌ر له‌وه‌ی ده‌م هه‌ڵبێنێت،ئه‌م ڕسته‌كه‌ت بۆ ته‌واو بكات).
له دواین ژوانی ئه‌م دوو عاشقه لێكدابڕاوه،دواجار به‌هرام ده‌ڵێ ( من و تۆ دڵدار و دڵخواز بوین..بۆ وا ئاسان مردم له‌ناو دڵی تۆ.؟)
شادیش پێیی ده‌ڵێ (ده‌ته‌وێت چی له‌ناو مندا زیند بمێنێت. ؟).دواجار هه‌مومان له‌و ڕاستیه ڕا ده‌كه‌ین (ساته‌وه‌ختێكه كه خودی ژیان بۆ خۆی گه‌مه‌یه‌كی دۆڕاوه،خۆشه‌ویستی جگه‌له تراویلكه و وه‌همی ناو گۆرانیه‌كان و خه‌یاڵێكی شاعیرانه هیچی تر نیه.)