ڕۆمانێك له ڕه‌مه‌زاندا
كورته چیرۆك:
ئه‌وه كوڕێكه له‌و هه‌زران كه‌سه‌ی كه ڕۆژانه ده‌یانبینم، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو ئه‌وانیتر ناوی نازانم.. هه‌روه‌ك ناشیناسم.
– مامۆستا ڕۆژووه‌كه‌ت ناشكێنی؟
ئه‌رێ وه‌ڵا ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تره، به‌ره‌و ڕووم دێ (ئه‌مه‌یان ده‌ناسم)، شێوه‌ی ده‌كه‌م. درۆم نه‌كردبێ جاران له‌و چاخانه‌یه شاگرد بوو، كه هه‌موو جارێك كاكم ده‌ینارم، تا له‌ناو په‌رداخه گه‌وره‌كه‌دا، چایی بۆ بێنم.
له‌ناو په‌رداخێكی گه‌وره‌دا.. نا ببه‌خشن، ئه‌وه‌تا له‌ناو په‌رداخی سه‌فه‌ری، شه‌ربه‌تی خالقی ته‌وزیع ئه‌كا.
ده‌ی ئه‌وه گریمان به ڕۆژووم و وا شكاندیشم، به‌ڵام هه‌ی هاوار شه‌ربه‌ته‌كه له زه‌رده‌كانیشه، ئه‌وانه‌ی كه له پرتقاڵ دروست ئه‌كرێ و حه‌وت ساڵیش ئه‌بێ دكتۆر لێی مه‌نع كردووم..
وا به‌ره‌و ڕووم دێ. ده‌مه‌وێ خۆم بكه‌مه ئه‌و كۆڵانه‌ی لاچه‌پدا، به‌ڵام پێرارم بیر ده‌كه‌وێته‌وه، كه له هه‌وڵێكی وادا، بۆ خۆدزینه‌وه له موجامه‌له‌كردنی كۆنه‌براده‌رێك، سه‌رنه‌كه‌وتم.
سه‌رسمێك ئه‌ده‌م، له‌گه‌ڵ سه‌رسمه‌كه‌دا، نوكی لوتك ڕێك ئه‌گاته به‌رده‌م په‌رداخه شه‌ربه‌ته‌كه، ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ی كه ئه‌گه‌ر كه‌ریش بیخواته‌وه ئه‌یتۆپێنێ..
بیخۆم یان نا؟ بۆنا.. ئاده‌ی ها، نا.. نه‌كه‌ی، ده‌ی ئه‌وا نه‌مخوارد.
– ببووره قوربان به‌ڕۆژوو نیم..
بززه‌یه‌كی شه‌رمن له من و خێسه‌یه‌كی خراپی ئه‌و.
ئه‌مه ئه‌م ئێواره‌ی ژیانی من بوو.. ئه‌وه‌ی كه دوای مانگێك له كونجی ماڵه‌وه ڕا خۆ په‌سێودان، بڕیارمدا تا كتێبفرۆشییه‌كه‌ی ناو بازاڕ بچم، به‌ڵكو تازه‌ترین چاپی (ویعازولسه‌ڵاتین)ه‌كه‌ی عه‌لی وه‌ردی بكڕم.
ئاری عوسمان خه‌یات
arikhyat@yahoo.com