ڕۆژهه‌ڵات … به‌ندی عه‌لی
زستانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
پشت چه‌ماوه‌و ڕیش درێژ‌و
به‌گۆچانێکی خوارو خێچ
به‌نێو کۆڵانه‌کانی ده‌هرا
گوزه‌ر ده‌که‌ن
هه‌ر بۆیه چلوره‌کانی هزریش
به‌گوێسه‌بانه‌کانی سه‌ردا
هه‌ر له‌توڵی قه‌فه‌س ده‌چن و
به‌گڕکانی
ئه‌و هه‌موو ناخه داخانه‌ش
ناتوێنه‌وه .. تنۆک تنۆک
به‌هاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
درۆزنه‌ن
هه‌ر له‌گورنه‌ته‌ڵه‌کانی
حیکایه‌ته ئه‌فسوناویه‌کانی ده‌چن
دره‌خته‌کانی داهۆڵن
گوڵه‌کانی ، گوڵه تلیاک
هاکا .. له‌پڕ
سروه‌بایه‌کانیشی ، بوون
به‌گه‌رده‌لوولێکی ترسناک
هاوینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
هێنده‌ی مه‌نجه‌نیقه‌کانی دۆزه‌خ
گڕ ئامێزن
پێده‌چێ له‌به‌ختی ئێمه
خودا ڕۆژی سزادانی ئه‌وی دنیای
بۆ ئه‌م دنیا پێش خستبێ
وه‌لێ ئه‌وه‌نده قرچاوه
جه‌رگی بێ عاری دایکی وه‌ته‌ن
به‌سه‌ر ساجی گوناهه‌وه
موویه‌ک له‌جه‌سته‌ی سوتاوی
نابزوێنێ .. ترسی سه‌قه‌ر
پاییزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
لێوانلێون له‌هه‌ڵوه‌رین
دره‌خته‌کان ڕوتوقوتن
له‌گه‌ڵ گه‌ڵا زه‌رده‌کانی ڕابردوا
چه‌که‌ره‌کانی ئاینده‌ش له‌سه‌ره‌دان
تاکو ڤیزه‌ی
سه‌فه‌ری عه‌ده‌م وه‌رگرن
ژیان چی تر نیه غه‌یری
خه‌ونێکی قووڵی نێو خه‌وی
تاڵی مردن
لێره گه‌ڕیانی هه‌ڵوه‌رین
تاقانه ڕیتمی سه‌مایه
ئێره مه‌مله‌که‌تی خه‌ونه
شای مه‌مله‌که‌ت .. ڕه‌شه‌بایه