Skip to Content

Tuesday, October 26th, 2021

ڕیفۆرمخوازەكان و سەرابی ئۆپۆزیسیۆن…!….موزەفەر عەبدوڵا

Be First!
by January 16, 2009 گشتی

 ڕیفۆرمخوازەكان و سەرابی ئۆپۆزیسیۆن…!
 موزەفەر عەبدوڵا

 Mozafar_as@yahoo.com
 
 لە سایەی دەسەڵاتی 18 ساڵەی ملیشایی_عەشیرەتی  پارتی و یەكیتی و حزبە هاوپەیمانە قەومی و ئیسلامی یەكانیان هەلومەرجێكی كۆمەڵایەتی و ئابوری وەها سەخت هاتۆتە پێشەوە كە ئیتر ئەوە چەند ساڵە بۆ خەڵكی كوردستان قابیلی تەحەمول نی یە.هەر بۆیە لەم چەند ساڵە هەموومان شایەدی ئەوە بووین كە چۆن خەڵكی كوردستان، بە تایبەتی كریكاران و زەحمەتكیشان ، لاوان ، قوتابیان ، دەستفرۆشان ، فەرمانبەران ،ئاوارەو كەسو كاری ئەنفال و كیمیایی، لەسەرو هەمویانەوە خەڵكی شاری هەڵەبجە،  تا دەگاتە نیوەی كۆمەڵگە ،یانی ژنان ،بە دەیان جار ناڕەزایەتی یان بەڕێخستوەو خواست و داواكانیان ،هەر لە بێكاری و بێئاوو كارەبایی و بێ  خزمەتگوزاری و بی مافی سیاسی و كوشتنی ژنان و زیندانی كردن و كوشتنی هەڵسوراوانی سیاسی و ڕۆژنامەنوسان لە دژی هەموو ئەم دیاردانە خەڵكی دەنگی ناڕەزایەتی یان بەرز كردتەوەو تەنانەت زۆر جار پێكدادان بووە لە نێوان  خەڵك و چەكدارەكانی یەكێتی و پارتی لە ئاسایش و پۆلیس و سەرباز و پیشمەرگەو تا پاراستنو زانیاری.ئەگەر چی خەڵكی كوردستان لە سەرەتای گەیشتنە دەسەڵاتی ئەمانەو پێك هێنانی پەرلەمانو حكومەتیان پێیان وابوو لە ئاست چاوەڕوانی و خواستەكانی خەڵكدان و خەڵك خۆشخەیاڵی یەكی بوَیان هەبوو سەرەڕای قسەو باس و سیاسەتەكانی ئێمە ،كۆمۆنیستەكان ،لە دژی ناوەڕۆكی گەندەڵی ئەم حزبانە.بەڵام ئێستا ئیتر خەڵكی نەك هەر خۆشخەیاڵ نین بە دەسەڵاتیان بەڵكو خەڵك بە ئاشكرا بۆیان دەركەتوە كە پەرلەمان و حكومەت و دروشمی بریقەداری فیدرالی جگە لە دەزگای سەركوت و دروشم و ئامرازی تەفرەدان زیاتر هیچی تر نی یە.  خەڵكی وەك لە دروشمەكانی ئەم دواییانەی ناڕەزایەتی یەكانیان  بەرزیان كردبۆوەو دەیان وووت: حكومەت یان دەبێت بگۆرێ یان دەدۆڕێ.ئەم دروشمە ئیتر تەعبیر لە خواست و ئاواتی زۆرینەی خەڵكی كوردستان دەگات ئەم ئیتر یانی  خەڵك تەوەهومی بەم دەزگایانە نەماوەو بیر لە گۆڕانی ڕیشەیی دەكاتەوە.ئەمە ئیتر لە ڕاستی دا سەرەتای هەوێنی خەمڵاندنی ئۆپۆزیسێۆنێكی ڕیشەداری ڕاستەقینەی خەڵكە بۆ گۆڕانكاری ڕیشەی لە هەلومەرجێك لە هەموو ڕویەكەوە كە هاتۆتە دی.هەر چاودێریكی سیاسی  ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش  بە كوردستان تێپەڕێت گۆێ بیستی ڕادەی ناڕەزایەتی و پێویستی خەڵكی كوردستان بۆ ئاڵوگۆری ڕیشەیی هەست پێدەكات.بەڵام وەك زۆر جار  ئاماژەمان  پێداوە گرفتەكە لەوە نی یە كە خەڵكی ناڕازی نی یە و  ناڕەزایەتی دەرنابرێت بەڵكو هەموو گرفتەكە لەوەدایە كە تا ئێستا ڕابەرییەكی بەهێزوبەرجەستە لە مەیداندا نی یە بۆ زیاتر ڕێكسختن و سەرخستنی تا ئەو ئاڵوگۆڕە ڕیشەی یە.
 جا وەك زۆر جار ئاماژەمان پێداوە ئەوە ئەركی خێرای كۆمۆنیستەكانو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری یە.
 بەڵام هەر ئەم بارودۆخە كاریگەری گەورەی داناوە لەسەر ئەوەی حزبەكانی بزوتنەوەی قومی و ئیسلامی لەمپەڕیان تا ئەو پەڕیان بە دەستەو كۆتلەكانی ناویشیانەوە باس لە چاكسازی و پاكسازی بكەن و  تەنانەت هەندێكیان وەك كوتلەكانی ناو یەكیتی  و گروپەكەی نەوشیروان باس لە ئاڵوگۆڕی سەركردایەتی  دەكەن بەو هیوایەی بتوانن پاشان پەرلەمانی و حكومەتێكی جێمەبەستی خۆیان دامەزرێنن. وە هەر لێرەوەو لەم پێودانگەشەوەیە كە باس لە پێویست بوونی ئۆپۆزیسیۆن بكەن و تەنانەت كاریشی بۆ بكەن. تا ئەو ڕادەیەی ئەم بانگهیشت و هەوڵدانە كەس و هەڵسوڕاوان و گروپە چەپە ڕۆشنبیرەكانیشی گرتۆتەوەو دوای سەرابی ئەم پێكهێنانی ئۆپۆزیسێۆنە كەوتون .دیارترین نمونەش بۆ ڕاكرتن بە دوای ئەم سەرابەدا پێك هێنانی یەكێتی چەپی كوردستانە، وەك لە كۆتایی بەیانەكەیان، كە تێكەڵەیەكە لە گوتە و بیربۆچونی جیاواز و ناكۆك بە یەك، پاشان ڕایان گەیاندووە كە لە هەوڵی پێكهێنانی بەرەیەكی  بنكە فراوانی ئۆپۆزیسیۆندان.
 بانگەوازكردن و هەوڵدان بۆ پێكهینانی ئۆپۆزیسیۆنی یەكێتی و پارتی لە چوارچێوەی ئاسۆو سیاسەتەكانی پارلەمان و حكومەت، ئیتر هەر لە هەوڵەكانی چوار حزبەكەی، یەكگرتوو كۆمەڵ و سۆسیالیست و زەحكمەتكێشان تا كوتلەكانی ناو یەكێتی ، تا بانگەواز و قسەبریقەدارەكان و گلەیی و گازەندەكانی جەوهەر نامیق  و چەند كەسایەتی تری نارازی بە بنەماڵەی بارزانی و تا برادەرانی یەكێتی چەپ جگە لە جڵەوكردنی ناڕەزایەتی یەكانی خەڵك و سنوردار كردنی خواست و ئاسۆی ئەو ناڕەزایەتیانەو و قەتیس كردنی لە چوار چێوەی سیاسەت و ئامانجەكانی ئەوەی پێی دەڵێن، حكومەتی هەرێم و  ئاسۆی ناسیونال- ئیسلامی، زیاتر هیچی تر نی یە.
 هەركەسێكی سیاسی یان حزب و گروپێك ئەگەر پروپاگەندەی چەپیش بگات پێی وابێت كە لە سایەی ئەم هەلومەرجەی كوردستان و عێراق پێكهینانی ئۆپۆزیسیۆن لە توانادایە و تەنانەت ئەگەر ئەو ئۆپۆزیسیۆنە پێش بگری و دەسەڵاتیش بگرێت و یەكیتی و پارتی بكاتە كەنارەوە، وەك ئەوەی لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا هەیە، بەمەش دەتوانن خواستەكانی لانی كەمی خەڵكی بەدی بێنن یاخود دەتوان لانی كەم ئەو گەندەڵی و مەحوسبیەت و مەنسوبیەت و ئەو مەقولاتانەی بونەتە  وێردی سەر زمانی بانگەوازكەرانی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن ،ئەمە وەك ووتمان تەنها خۆش خەیاڵی یە بەس. دیارە ئەمەش لە ئاكامی كورت بینی سیاسی و فكری ئەوانەوەیە بۆ بەدی هاتنی ئەم هەلومەرجەو كۆتایی هاتنی.تەنانەت بۆ هەڵسوراوان و گروپە چەپەكان ئەوانەی ئیعدعای سۆسیالیزم و كومۆنیزم دەكەن ئەوە ئیتر وەك دەڵێن: عەیب لە قەباعەت خراپتر. بۆ مەگەر لە خودی ووڵاتانی ڕۆژئاوا كە بە لانەكەی پلورالیزم و دیموكراسی و پەرلەمان و دەوڵەتی دامەزراوە دەزانرێت كۆمۆنیستەكان دەتوانن لەم رێگایەوە ئاڵوگۆڕی ڕیشەی ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسی بەدی بییین.؟؟!!مەگەر جاربەجار چەپەكان لەو ووڵاتانە دەسەڵاتی پەرلەمانیان بە دەستوە نەبووە؟؟!! مەگەر هەر ئێستا  لە قوبرس ئەو بەناو كۆمۆنیستانە لە دەسەڵاتدا نین،  ئەی ئاخۆ هیچ ئاڵوڕێكی ڕیشەیان بەدیهێناوە؟؟!!
 ئێستا نە ساڵی1992 و نە ساڵی 2003 ی پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعسە.لەم چەند ساڵە جەماوەری  كوردستان بە تاقی كردنەوە زۆر شتیان بۆ دەركەوت.  ئەگەرچی لە ساڵی 1991 لە گەرمەی ڕاپەرنیدا كۆمۆنیستەكان و بزوتنەوەی كۆمۆنیستی سەڕەرای هەر كەم و كوڕی و لاوازی یەكی سیاسی و فكری و كۆمەڵایەتی و سەختی هەلومەرجی سیاسی و باڵادەست بووونی ڕاست لە ئاستی جهاندا ،دەستیان برد بۆ شێوازیك لە دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی خەڵك و بە ڕێخستنی بزوتنەوەی شورایی لە بەرانبەر  شێوازی دەسەڵاتی بۆرژوازی بە هەموو شێوەكانی یەوە. ئیتر ئەوە بوو بە نمونەیەكی زیندووی مێژوویی بۆ ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی لە شێواز وناوەڕۆكی دەسەڵاتی سیاسی.  شوراكان نیشانیان دا كە تەنها ئەم شێوازە لە دەسەڵات دەتوانێ وەڵام بە خواست و داواو هیواو ئاواتەكانی خەڵك بداتەوە چونكە خەڵك ڕاستەوخۆ خۆیان دامەزرێنەری دەسەڵاتن. بۆیە پێویستە بۆ هەر ئالۆگۆرێكی ڕیشەیی شۆرشگیرانەی كرێكاران و قوتابیان و لاوان وهەموو تویژە ناڕازی و بێبەشەكانی كوردستان هەمیشە چاو ببڕن لەم شێوازە لە دەسەڵات .
  ئەگەر هەر لایەنێك بیەوێت ئاڵوگۆری ڕیشەیی لە هەلومەرجی سیاسی و ئابوری كۆمەڵایەتی بە قازانجی زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان بەدی بێنێت ئەوە ئەو شێوازەیە لە دەسەڵات كە ئێمە كۆمۆنیستەكان بانگەوازی بۆ دەكەین نەك دەسەڵاتی پارتی یەكیتی . یان ئەو ڕیفۆرمخوازانەی كە دوای سەرابی ئۆپۆزیسێۆن كەوتونو  دەیانەوێت تەنها ئارایشی دەسەڵاتەكەی پارتی و یەكێتی بكەن .
 15-1-2009
 

Previous
Next

Leave a Reply