ڕیپۆرتاژی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان وبه سواڵکه‌رکردنی هاوڵاتی ….به‌کر ئه‌حمه‌د
ڕیپۆرتاژی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان و
به سواڵکه‌رکردنی هاوڵاتی
به‌کر ئه‌حمه‌د
2008-12-27ده‌کرێ ڕووداوی مردنی منداڵێک به ئۆتۆمۆبیل هه‌واڵی یه‌که‌می خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی کوردسات و کوردستان تێڤێ بێت، ده‌کرێ هه‌واڵی یه‌که‌م له‌سه‌ر گرتنی زێرابی ماڵی هاوڵاتییه‌ک بێت؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه بۆ که‌سێک سه‌رنجی ئه‌و دوو که‌ناڵه ده‌دات له کاتی په‌خشی هه‌واڵه‌کانیاندا به نه‌خێره.
ئاخر هه‌واڵی یه‌که‌می ئه‌م دوو تێڤێیه، به هه‌ر شتێک ده‌ستپێبکات، به هه‌واڵه بچووکه‌کان ده‌ست پێناکات ئه‌گه‌ر چی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش توانای سه‌رنجڕاکێشانێکی گه‌وره‌ی مێدیاییان هه‌بێت.
بێ ئه‌وه‌ی خشته‌ی ئاماده‌کراوی به‌رنامه‌کانی ئه‌م دوو تێڤێیه‌ت له به‌رده‌ستدا بێت بۆ زانینی چۆنێتی په‌خشکردنی هه‌واڵه‌کانی شه‌ممه یان چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، ده‌توانیت ئه‌م لیسته‌یه‌ی خواره‌وه بخوێنیته‌وه.
هه‌واڵی یه‌که‌م: کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆککۆماری عێراقه له‌گه‌ڵ که‌سێکدا
هه‌واڵی دووه‌م: دوا ئاخاوتنی سه‌رۆکی هه‌رێمه له‌گه‌ل که‌سێکی دیکه‌دا
هه‌واڵی سێیه‌م: کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی
هه‌واڵی چواره‌م: سه‌ردانی فڵانه ئه‌ندامی باڵای مه‌کته‌بی سیاسییه بۆ شوێنێکی دیاریکراو
هه‌واڵی پێنجه‌م: هه‌واڵه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی فڵانه قه‌زایه، پاشان کۆمه‌ڵیک هه‌واڵی دیکه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه له گۆشه و که‌ناری شار و شارۆچکه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه.
ئه‌گه‌ر لیستی سه‌ردانه‌کانی سه‌رۆک و فیساره به‌رپرسی باڵایی هه‌ردوو حزبی ناوبراو له هه‌واڵه‌کان بهێنرێنه‌ده‌ر، ئه‌وا ڕیپۆڕتاژی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌کان به‌شی شێریان به‌رده‌که‌وێت. له کوێی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی دنیادا، له‌م جۆره هه‌واڵانه به‌رچاوده‌که‌ون. بۆچی دروستکردنی قوتابخانه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌لات گرنگه تا به هاوڵاتییانی خۆی بگه‌ێنێت چی کردوه، مه‌گه‌ر کاری ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه نییه، مه‌به‌ست له به‌خشینی جێگایه‌که‌ی تایبه‌تی به‌م هه‌واڵانه له چیدایه، بۆچی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ته‌کاندا بڵاوناکرێته‌وه و ده‌بێت ببێته هه‌واڵی ته‌له‌فیزیۆنه‌کان؟
سه‌رو بنی قسه‌ی هاوڵاتییانی کوردستان له‌سه‌ر نه‌بوونی پێداویستیه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هاوڵاتییانه. هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردستان ته‌ماشاده‌که‌یت، کێشه‌کانی نه‌بوونی قوتابخانه و خزمه‌تگووزه‌رانییه‌کانی دیکه، لاپه‌ڕه‌ی گه‌وره‌ی ڕۆژنامه‌کان داگیرده‌کات. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و که‌ناڵه مێدیاییه‌کانی، بۆمبارانی هاوڵاتییان ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به کار و پڕۆژه گرنگه‌کانی ئه‌وان بۆ هاوڵاتییان. مه‌گه‌ر ئه‌م میلله‌ته بۆ هێنده سپڵه‌یه و هیچ کام له‌و کارانه نابینێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو کاره ئه‌نجامدراوه، بۆ قیڕه‌ی هاوڵاتییانی کوردستان و داد و بێدادییان له نه‌بوونی خزمه‌تگووزاریه‌کان هێنده به‌رزه؟
ئه‌م هه‌موو پڕۆژانه‌ی له ته‌له‌فیزیۆنه‌کانه‌وه نیشانده‌درێن له کوێی جه‌ده‌لی گه‌نده‌ڵی ئیداری و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگادا جێگا ده‌گرن. که‌واته گه‌نده‌ڵی له کوێدایه کاتێک ده‌سه‌ڵات پڕۆژه‌ی قیرتاوکردنی شه‌قامی کوێره دێیه‌کی کورستانیش به وێنه‌وه ده‌خاته به‌رده‌می هاوڵاتیان.
به بڕوای من، جه‌وهه‌ری خودی پرسیاره‌کانی گه‌نده‌ڵی هه‌ر لێره‌دایه. ئه‌گه‌ر چی من گومانێکی گه‌و‌ره‌م له به‌کارهێنانی ده‌ربڕینی وشه‌ی گه‌نده‌ڵیدایه بۆ ناوهێنانی ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا باڵاده‌سته. ئاخر ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا شتێک له‌سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان نابات، به‌ڵکو سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه قۆرخکراوه مافی که‌سی دیکه‌ی پێوه نه‌ماوه. واتا ئه‌و گه‌نده‌ڵ نییه چونکه هه‌ندێک له سه‌روه‌ت و سامانه‌کانی کۆمه‌ڵگا ژێربه‌ژێر بۆ خۆی ئاودیوده‌کات،به‌ڵکو ته‌واوی سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگا له ده‌ستی خۆیدایه‌و شه‌رم له به‌تاڵانبردنیشی ناکات.
ئه‌م شه‌پۆله له وێنه‌ی قوتابخانه و شه‌قام و فڵانه به‌رپرس که‌داوه‌تده‌کرێت قردێله‌ی فڵانه پڕۆژه ببڕێت، به‌ر له‌وه‌ی بتوانێت وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی خه‌مخۆر به هاوڵاتییان نیشانبدات که به ته‌نگ کێشه‌کانی هاوڵاتییانه‌وه‌یه، رێک نیشاندانی ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه که هاوڵاتییان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتییان هه‌یه. به زمانێکی دی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ر له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ریپۆڕتاژی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌کانی شه‌قام و شار و لادێکانه‌وه به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بڵێت که ده‌سه‌ڵاتێکی خه‌مخۆره و پاره و سامانی وڵات بۆ هاوڵاتیان سه‌رفده‌کات، پێیانده‌ڵێت که ده‌سه‌ڵاتێکی مشه‌خۆره و به‌مه‌ش وێنه‌ی هاوڵاتییان له‌سه‌ر خۆی، ده‌سه‌لمێنێته‌وه.
ئاخر ده‌سه‌ڵاتیش ده‌زانێت ڕێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی که له میزانییه‌ی هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا هه‌یه، چه‌ندین بار گه‌وره‌تره له‌و چکه پاره‌یه‌ی بۆ نۆژه‌نکدردنه‌وه‌ی فڵانه شه‌قام و فیساره قوتابخانه‌دا سه‌رفده‌کرێت. هه‌ر بۆیه‌ش مه‌غزای سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات بۆ نیشاندانی ڕیپۆرتاژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه، به مه‌به‌ستی جه‌ختکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته که هه‌موو پاره‌که بۆ خۆی هه‌ڵناگرێت و ئه‌وه‌تانێ به‌شێکی زۆری ده‌داته‌وه به هاوڵاتییان.
به واتایه‌کی دی، ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئامانجدارانه بۆ پیشاندانی وێنه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ ده‌رباره‌ی خۆی ئه‌م کارانه ده‌کات، هاوکاتیش ده‌رئه‌نجامی کاردانه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیی به‌سه‌ردافه‌رزکراوه که ده‌سه‌ڵات له ناچاریدا ده‌بێت ده‌ستی بۆ ببات. واتا له به‌رانبه‌ر هات وهاواری به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگادا، ده‌سه‌ڵات له باری سایکۆلۆژییه‌وه ناچارده‌کرێت پیشانیبدات که ئه‌وه‌تانێ پاره له‌م پڕۆژانه‌دا سه‌رفده‌کرێت. به‌ڵام له باری سروشتی‌دا ئه‌گه‌ر قسه‌وباسێک له‌سه‌ر به تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا له گۆڕێ‌دا نه‌بێت، کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر پێویستی به ڕێپۆڕتاژی ته‌له‌فزیۆنی نییه هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌و ڕێپۆرتاژانه له مێدیای ده‌سه‌ڵاتێکی دیمۆکرات‌دا بوونی نییه.
ئه‌م کولتوره هێنده‌ی له ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتێره‌کاندا ئاماده‌یی هه‌یه، له هیچ سیسته‌مێکی دیموکراتی بۆرژوازیشدا نابینرێت.
به‌ڵام کێشه‌که لێره‌دایه. هاوڵاتییان پێیانوایه که سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا هی کۆمه‌ڵگایه و ده‌بێ بۆ هاوڵاتییان سه‌رفبکرێته‌وه. به‌ڵام ڕیپۆرتاژی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌کان پێیان ده‌ڵیت که سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا هی ئه‌و دو حزبه‌ی ده‌سه‌ڵاته و وه‌ک کارێکی خێرگوزاری پێیانده‌درێت. ئه‌م وێنانه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه له تێڤێکاندا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هاوڵاتییان و ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێت به په‌یوه‌ندی نێوان سوڵکه‌ر و خێره‌ومه‌ند. کاتێکیش هاوڵاتی وێنه‌ی خۆی له پراکتیکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا وه‌ک سوڵکه‌رێک ده‌بینێت، ته‌واوی وێنه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات بۆ ئه‌و ناتوانێت دیدی ئه‌و بۆ ده‌سه‌ڵات بگۆڕێت و به غه‌یری ده‌سه‌ڵاتێکی تاڵانکه‌ر ناوێکی دی بۆ بدۆزێته‌وه. به‌ڵام هاوکاتیش ئه‌م ڕیپۆرتاژانه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی وه‌ک کۆششێک بۆ سڕینه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی تاڵانکه‌ر کار بکات که ئه‌ندازیارانی مێدیا حزبییه‌کانی ده‌سه‌ڵات به شوێنییه‌وه‌ن، ڕێک به ئاڕاسته‌ی تۆخکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی تاڵانکه‌ردا کارده‌کات و ده‌یسه‌لمێنێ که پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌کان پره‌نسیپێکی سروشتی ده‌سه‌ڵات نییه بۆ خزمه‌تکردن به هاوڵاتییان، به‌ڵکو ته‌نها کۆششێکی سه‌ره‌تاییه بۆ سه‌لماندنی:" ئه‌ها هه‌موو پاره و سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگا بۆ خۆ هه‌ڵناگرم". بۆیه‌ش سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بوونی فیلمی درێژی ملیۆن کیلۆمه‌تری ڕێپۆرتاژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه له ته‌له‌فیزیۆنه کوردییه‌کاندا له چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا، هێشتاش په‌یوه‌ندییه‌کانی هاوڵاتییان و پرسیاری فه‌رهودکردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا هیچ ئاڵوگۆڕێکی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.