ڕێکخراوا پيشه‌ييه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نيدا، فه‌ڕه‌نسا وه‌ک نمونه
کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى کۆمه‌ڵگه‌يه‌کى کراوه‌و گشتگيره، به‌نده به‌خۆشبه‌ختى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵه‌وه واتا مافى ژيان و ئازادى بۆ هه‌مووان ، يان کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئاوێته‌ى ژينگه‌يه‌کى ته‌ندروستى کۆمه‌ڵاتييه و سيسته‌مى ژيانى کۆمه‌ڵگه کۆمه‌ڵگه‌يه‌کى ژينگه ناسياسى و ناسه‌ربازييه بنه‌ماو مه‌رامه بنه‌ڕه‌تيه‌کانى
ديموکراسى و يه‌کسانى بنچينه مرۆڤاتيه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مووان و ئابووريه‌کى تۆکمه و سه‌ربه‌خۆ بۆ تاکه‌کان له‌لايه‌ک، هێنانه ئاراى که‌شێکى پۆزه‌تيڤى ڕه‌ها بۆ ڕێکخراوه پيشه‌ييه جه‌ماوه‌رييه‌کان،تا ئه‌و شوێنه‌ى زه‌روريه‌تى ديموکراسى قبوڵيه‌تى،دوور‌و بێبه‌رى له‌ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هايى حيزب و ده‌وڵه‌ت له‌لايه‌کى تر.
له‌کۆمه‌ڵه‌ى مه‌ده‌نيدا ده‌سه‌ڵه‌تى:ا- ياسادانان- ب-ڕاپه‌ڕاندن – ج – داد- م-ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م” سه‌ربه‌خۆو ئازاده ،که‌واته به‌م پێودانگه بێت له نێوه‌ندى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نيدا ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌يه‌کى کارپێکه‌ره بۆ خزمه‌تگوزارى گشتى له ژێرچاودێرى سيسته‌مى ديموکراتيانه‌ى ڕێکخراوه پيشه‌ييه‌کان و ده‌زگا مه‌ده‌نى و ئابووريه‌کان و چوار خاڵه‌کانى سه‌ره‌وه که باسمان کرد.
که‌واته له‌کۆمه‌ڵگه‌يه‌کى مۆدێرنى مه‌ده‌نيدا ده‌بێ پڕه‌نسيپى به‌رنامه و کارکرده‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت کۆنتڕۆڵ بکرێت تا مافى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵ ببپارێزرێت و پارێزراوبێت وبواره‌کان و هۆيه گشتيه‌کانى ژيان بۆ هه‌مووان وه‌ک يه‌کى هاوڵاتى بوون فراوان بێت ئازادى و داهێنان و عه‌قڵانيه‌ت و ڕۆشنگه‌رى له جێگه‌ى ياسا ونه‌ريته سواوه‌کان ئه‌وله‌ويه‌ت و ئه‌لترناتيڤى زه‌مينه خۆش که‌رى گۆڕانکارى بێت،چونکه لێيه‌وه فه‌لسه‌فه‌ى ژياندۆستى ده‌چه‌سپێ.
له کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نيدها هه‌ر توێژه و له‌ڕوانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆيه‌وه په‌ره به به‌رژه‌وه‌نديه گشتييه‌کان ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌نديه گشتيه‌کانى کۆمه‌ڵ و تاکه‌کانى تر له‌داهێنان و زانست و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب بکه‌ونه په‌راوێزى فه‌وتانه‌وه، چونکه ململانێکانى ژيان له شارستانيه‌تى نێو کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نيدا ململانێيه‌کى داهێنه‌رانه‌ى زانستى و ڕۆشنبيرى وهونه‌رييه،له‌بڕى کوشت و بڕ و چه‌ک وکوشتار وئاشوب، زمانى گفتوگۆ و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه له‌نێو کۆڕ و هۆڵ و سه‌نته‌ره ڕۆشنبيريه‌کان زمانى چاره‌سه‌رى گشت کێشه‌کانه.
ووڵاتێکى وه‌کو فه‌ڕه‌نسا که هاوچه‌رخترين کۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپى وجيهانيشه، وه‌رزى ديموکراتى و بنه‌ما ئازاديه گشتيه‌کانى ڕاده‌ربڕين شتێکى هه‌ميشه‌ييه وده‌سه‌ڵاتى ياسا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى تيايدا ڕێڕه‌وێکى مه‌ده‌نيانه‌يه جگه له‌ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت که بۆ به‌رژه‌وه‌نديه نيشتيمانيه‌کان له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌کى سياسيه،به‌ڵان له‌ديوى ناوه‌وه‌ى ووڵات پێچه‌وانه بۆته‌وه له‌نێوخۆى ووڵات کۆمه‌ڵگه هيچ ديارده‌يه‌کى ده‌سه‌ڵاتى سياسى و سه‌ربازى و دينى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ياساوه ده‌سه‌ڵاتى نيه.
ووڵاتێک تاڕاده‌ى پێوستى کۆمه‌ڵگه خاڵى له‌ديارده کوشنده‌کانى قه‌يرانى ئابوورى و نه‌خوێنده‌وارى و ده‌رده خێڵه‌کييه‌کان و تاڕاده‌يه‌کيش خاڵى له‌قه‌يرانى کۆمه‌ڵايه‌تى،ئه‌وه‌ى پێيى ده‌وترێ توندوتيژى دژ به ژنان و چينه‌کانى تر. بۆيه ده‌شێ به‌فه‌ڕه‌نسا بوترێ ووڵاتێکه خاڵيه له ده‌رد و قه‌يرانه گه‌وره‌کان.
ئه‌و ده‌ردو قه‌يرانانه‌ى جيهانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ووڵاته پێيوه‌ى ده‌ناڵێنێ.
له‌م ووڵاته‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامانجى پيشه‌يى و سه‌نديکايى کۆيان ده‌کاته‌وه ڕێکخراوه پيشه‌ييه‌کان چاودێرن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى کارکرده‌ى حيزبه‌کان و ده‌وڵه‌ت، ڕێکخراوه‌کانى لاوان و ژنان،خوێندکارانى زانکۆ، سه‌نديکاکانى کرێکاران و جه‌ماوه‌ريه‌کان له‌ڕێگه‌ى زمانى گفتوگۆ و سيسته‌مى هه‌ڵبژاردنى ئازاد به‌شدارى دياريکردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌کانيان و پاراستنى سه‌روه‌رى ياسايى ووڵات ده‌که‌ن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌شيوه‌ى يه‌کێتى کارکۆيان ده‌کاته‌وه و ئامانجى پيشه‌يى و سه‌نديکاييان هه‌يه.
ووڵاى فه‌ڕه‌نسا له‌پێگه و جوگرافيايه‌کى دياريکروا چه‌ندين نه‌ته‌وه و ئايديايى جياواز و ئاين،که کۆمه‌ڵگه‌يه‌کى هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى پێيى ده‌وترێت “فيدڕاڵى” پێکه‌وه‌ناوه و ژيانێکى مرۆييانه ده‌گوزرێنن.
به‌م پێيه،په‌يوه‌نديه‌کى ئۆرگانيکى له‌نێوان ئۆرگانه مه‌ده‌نيه‌کان و ده‌زگا حکومه‌تيه‌کاندا هه‌يه . حکومه‌تى ديموکراسى به‌بێ مه‌ده‌نيه‌ت و مه‌ده‌نيه‌تيش به‌بێ حکومه‌تى ديموکراسى،بوونيان نابێ.
“لارى دايمه‌ن”کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌پايه‌يى بوارى ژيانى کۆمه‌ڵايه‌تى ڕێکخراو ده‌زانێت،که به شێوه‌يه‌کى گشتى ئيراده‌يه‌کى خۆ بزوێن و خود موختار و سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت جێگر ده‌کات به‌پێيى نه‌زمێکى ياسايى.
دکتۆر على وه‌ردى ده‌ڵێ” مادام ده‌وڵه‌ت کۆتايى به‌کوشت و بڕى خێڵه‌کى هێنا ديموکراسيش کۆتايى به‌کوشت و بڕى سياسى دێنێ” . ئه‌مه گوتارێکى به‌هێزه بۆ نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى ديکتاتۆره سياسيه‌کان به‌سه‌ر ووڵات و به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، چونکه نه‌بوونى پڕۆسيسى ديموکراسى کۆمه‌ڵگه ده‌سه‌ڵاته‌کانى خۆى لێده‌سێندرێته‌وه و ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتى ديکتاتۆره‌کان ده‌بێت.هه‌روه‌ک، ئالان تۆرين، ده‌ڵێ”کۆمه‌ڵگه‌يه‌کى داڕماو و نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى گه‌ل واتا ،گه‌ل ڕاسته‌وخۆ حوکم ناکات،به‌ڵکو ئه‌وانه حوکم ده‌که‌ن که به‌ناوى گه‌له‌وه ده‌دوێن”.
به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌وه‌ى خوازيارى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نيه، ڕێکخراوه‌کانن بۆيه له‌سه‌ر ڕێکخراوه‌کان پێويست ده‌کات بۆ گه‌يشتن به جيهانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌سه‌ر سکه‌ى ئه‌و وێسگه‌يه بڕۆن که شه‌مه‌نده‌فه‌رى عه‌لمانيه‌ت وه‌کو خۆى ده‌خوازێت.يان عه‌لمانيه‌کان له‌هه‌ناوى کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێ تيۆرى گه‌يشتن به جيهانى مه‌ده‌نيه‌ت گه‌شه‌پێبده‌ن و سه‌ره‌تا و ده‌سپێکى پراکتيزه‌کردنى عه‌لمانيه‌ت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه دا بڵاوبکه‌نه‌وه.
که‌واته ڕێکخراوه پيشه‌ييه‌کان و چه‌مکى عه‌لمانيه‌ت دووانه‌يه‌کى هاوشێوه و هاوبه‌شن له‌پێناو کارکردن بۆ گه‌يشتن به جيهانێک که پێيى ده‌وترێ “کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى” و ” جيهانێک بێ کێشه”.