Skip to Content

Saturday, December 5th, 2020

ڕێگای هامڵتۆن، یان ڕێگای مه‌رگ؟….ئیبراهیم گه‌له‌ژێری

Be First!
by June 9, 2009 گشتی

ڕێگای هامڵتۆن، یان ڕێگای مه‌رگ؟
ئیبراهیم گه‌له‌ژێری /چۆمان

ئه‌و ده‌مه‌ی له‌نێو هه‌ناسه‌كانی ژیاندا ،تروسكایه‌كان له‌سه‌رده‌می مناڵیمان زیاد ده‌كه‌ن هه‌میشه‌ هیواكان بۆ دوا رۆژ جێگه‌ی لێكدانه‌وه‌مان ده‌بن ،چ خۆشیه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ی تۆ له‌ مناڵیی خۆتدا هاواره‌كانی ناخت له‌گه‌وره‌ بوندا بۆ بێته‌ دی ،چ له‌زه‌تێك ده‌داته‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ كورته‌ی كه‌ هه‌موومان ته‌نیا به‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك كۆتایی به‌ ڕوناكی ئه‌و ژیانه‌ ده‌ێنین كه‌ سه‌دانمان ساده‌ترین خه‌ون وهیواكانمان نه‌هاتۆته‌ دی ، ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌ها جوانیه‌كانی ئێواره‌یه‌كی كۆتایی به‌هار ده‌بینین ئینجا هه‌ست ده‌كه‌ن ژیان چه‌نده‌ خۆشه‌ بۆ ئێمه‌ ،ئه‌ی كاتێ‌ له‌ چاوانی مناڵاندا ده‌بێت چ به‌هه‌شتێك بۆ ژیان وێنا بكه‌ن،ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان مه‌رگمان پێ‌ تاڵترن كاتی ژیان بێت ،مه‌رگ ئه‌و كاتانه‌ كه‌ خۆی ده‌كێشێ‌ به‌ كه‌سێكی نزیكمان ده‌بێت چ ئازارێك بۆ ئێمه‌ جێبهێلێ‌ ،ئه‌وكاته‌ی كه‌ كۆتایی ژیان له‌گه‌ڵ ئێواره‌یه‌كی پر له‌ ئه‌فسون و جوانی دێته‌ پێش چ كاره‌ساتێكه‌ بۆ ده‌رونه‌كانی مرۆڤه‌ زیندوه‌كان ،پرسیارێك خۆی ده‌رده‌خات ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ كۆمه‌ڵێك په‌پوله‌ی جوانی تازه‌ به‌هاری ته‌مه‌ن بن؟ له‌ نێو ئاپۆڕای شه‌پۆله‌ ڕوباره‌ خڵته‌كانی تواوه‌ی به‌فری به‌هار هاوارو خۆزگه‌و جوانیه‌كانی ئه‌و په‌پولانه‌مان بهێنێته‌ به‌رچاو ،چ ویژدانێك خۆی له‌به‌رده‌م ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌گرێت .
ئه‌رێ‌ به‌ته‌نیا بگرین و خه‌م هه‌ڵبگرین ده‌بێته‌ خه‌م ڕه‌وێنی كاره‌ساتێكی وه‌ها ،بێگومان ئه‌و ده‌مه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆمان ده‌بێته‌ ڕێگه‌ی مه‌رگ و هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌م هه‌واڵی ژێر سه‌ته‌لایه‌ت و رۆژنامه‌و سایت ده‌بینین روودواێكی هاتوچۆ له‌ ریگه‌ی سۆران چۆمان دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ،كێ‌ هه‌یه‌ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ندین ئه‌و رووداونانه‌ نه‌خوێنێته‌وه‌ كێ‌ هه‌یه‌ له‌ ماته‌می ئه‌و ڕووداونه‌ دۆش دانه‌مێنێ‌ و كه‌مێك له‌ناخی خۆیدا بۆ كاره‌ساتی هاتوچۆ نه‌گریێت ،ئه‌رێ‌ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه‌ كاتێ‌ ده‌بیندرێت وه‌ك ئاوێكی به‌هێز مرۆڤه‌كان راپێچی مه‌رگ ده‌كات،ده‌سه‌ڵات داره‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ كه‌ دێن رێگه‌ له‌م قه‌یرانه‌ به‌رزه‌ بگرن ،ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی ڕابردوو بهێنینه‌ به‌رچاومان و به‌خه‌یاڵ گه‌شتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار په‌پوله‌یه‌ی چۆمان بكه‌ین ده‌بێت ئه‌و ده‌مانه‌ی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا بۆنی شنه‌ بایه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ر كۆێستانیه‌ چ دڵخۆشیه‌كی كردبن ده‌بێت.
 له‌نێوناخی خۆیاندا چۆن روو چوبنه‌ نێو خه‌یاڵ و داهاتوه‌كانی خۆیان ،ئێمه‌ هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت كه‌ مناڵ بوین خۆزگه‌مان به‌گه‌وره‌بونمان ده‌خواست و له‌ خه‌یالماندا مرۆڤێكی تر بوین به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان خزمه‌تی كۆمه‌ڵگامان ده‌كر د،كێ‌ هه‌یه‌ له‌ ژیانی دا بیری له‌وه‌ كردبێته‌وه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ی به‌ته‌واوی بچنه‌ نێو روبارێك له‌گه‌ڵ شه‌پوله‌كانی بێبه‌زیانه‌ مه‌رگیان پێشكه‌ش بكات ،ئه‌رێ‌ ئه‌وه‌ رێگه‌ی مه‌رگه‌ یان هامڵتۆن ،كێ‌ به‌رپرسیاره‌ له‌م رێگه‌یه‌ ده‌یه‌ها  رۆله‌كانی خۆی بخانه‌ ژێره‌ قیره‌ كۆن و جاده‌ پر له‌ ره‌گڵ و ته‌سكه‌ی سه‌دی بیست و یه‌ك ، كێ‌ به‌رپرسیاره‌ كاتێ‌ لۆریه‌ بارهه‌ڵگره‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌وان بیانه‌وێ‌ بژین به‌ ئاره‌زوی خۆیان بێ‌ سانسۆر رێگاكان ته‌سك بكه‌نه‌وه‌ هه‌میشه‌ به‌ خێرایه‌ك برۆن مرۆڤ ترسی هه‌بێت بۆ سه‌فه‌رێك روو بكاته‌ سۆران ، ئه‌رێ‌ مناڵه‌كانمان چ گوناهێكیان هه‌یه‌ كاتێ‌ ئه‌و شوفێرانه‌ی كه‌ له‌دواوه‌ وه‌ك نه‌ریتێكی زۆر ناشرین هه‌میشه‌ له‌ رێگه‌ی هۆرن لێدان و فول لایت بۆ ئۆتۆمبێلی پێشووی بیه‌وێ‌ خۆی به‌خێرایی ده‌رباز بكات ،ئه‌رێ‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ چۆن بڕوانه‌ ژیانی خه‌ڵكانی تر ،ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌نده‌ی به‌په‌له‌ن له‌ بلاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی رودوێكی هاتوچۆ بۆ په‌له‌ش ناكه‌ن له‌ وشیار كردنه‌وه‌ی شوفێران كه‌ پابه‌ندی رێنمایه‌كان بن ،ئه‌و ڕووداوه‌ی كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو هاته‌پێش ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی  ته‌واو خه‌مبار كرد ،چونكه‌ به‌هره‌ ئه‌و مناڵه‌ی  كه‌ ده‌شێ‌ سه‌دان به‌هره‌ی شاره‌وای تیا بووبێ‌ له‌ ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌كی كۆتایی به‌هاردا په‌ڵكێشی مه‌رگ ده‌كرێت خۆی په‌پوله‌ ئاسا خۆی ده‌خزێنێته‌ ڕۆحی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی چۆمان و نه‌فره‌ت له‌م نارێكیه‌ی رێگا ده‌كات ، به‌هار ئه‌و مناڵه‌ چاو گه‌شه‌ی كه‌ چاوه‌كانی تروسكایه‌كی به‌هێزی دوارۆژیان تێدا به‌دی ده‌كرا له‌كاتێكدا كه‌ ده‌خرێته‌ نێو رووبار و له‌ جیاتی بۆنی گوڵێكی به‌هاری  بۆن بكات له‌نێو ئاودا ده‌خنكێت ،ده‌بێت به‌رپرسانی ئه‌و هه‌رێمه‌ بوار نه‌دان تا به‌هارێكی تر چه‌ندین مناڵی تر به‌و ده‌رده‌ بڕۆن و پێویسته‌ رێگاكان باشتر بكه‌ن ،به‌یارو باخان ئێستا رۆحیان گله‌یی له‌ ده‌سسه‌ڵات گله‌یی له‌ ئۆتۆمبێل گله‌یی له‌ شه‌پۆلی رووبار  له‌هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن ،كه‌ ئه‌وان هه‌رگیز نه‌یان ده‌خواست مه‌رگیان به‌و شێوه‌یه‌ بڕوات به‌ڵام قه‌ده‌ر  كۆتایی به‌ژیانیان هێنا ،كه‌ ڕَیگای هاملتۆنی نێوان سۆران چۆمان هۆكار بوو ، ئه‌و دایكه‌ی كه‌ هه‌رگیز نه‌ی ده‌خواست مناڵه‌كانی به‌وشێوه‌یه‌ له‌ته‌نیشت بنێژرێن ئێستا هه‌زاران خۆزگه‌ی تر بۆ كۆرپه‌ وون بوه‌كه‌ی ده‌خوازێ‌ ئه‌و مناڵه‌ حه‌وت مانگیه‌ی كه‌ هێشتا له‌ ژێر شه‌پۆلی ڕوبارو بێ‌ به‌زیه‌كانی   ئاو باوه‌شی دایكی لێ‌ وون بوه‌ ،ده‌خوازین ڕێنمایه‌كانی هاتوچۆ توند بكرێن له‌ رێگه‌ سه‌ره‌كیه‌كان مه‌فرزه‌ی به‌رده‌وامی گه‌رۆك هه‌بێت ده‌زگای سانسۆر كردنی خێرایی رۆیشتن بایه‌خی پێَبدرێت ،تا چیتر مه‌رگ له‌م رێگه‌یه‌ هه‌راج نه‌كرێت ،چونكه‌ هێشتا ژیان بۆ مرۆڤه‌كان گرنگه‌ نه‌ك بۆكۆمه‌ڵێك مناڵ كه‌ ته‌نیا شه‌وێك مابوو بچنه‌ئه‌ورۆژه‌تیه‌قلیده‌ی كه‌ناوی رۆژی جیهانی مناڵانی لێنراوه‌ .

*پێشكه‌شه‌ به‌وچوار  مناڵه‌ی كه‌ رۆژێك به‌ر له‌ رۆژی جیهانی مناڵان ، به‌كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل كه‌وتنه‌ نێو ڕووباری چۆمان و دایكێك وچوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا .

Previous
Next

Leave a Reply