Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
ڕەگەزى شێوەكارى لە شارى مۆسیقارە سپیەكاندا

ڕەگەزى شێوەكارى لە شارى مۆسیقارە سپیەكاندا

Closed

   ڕەگەزى شێوەكارى لە شارى مۆسیقارە سپیەكاندا
 
 (دونیا لەناو تابلۆدا نەبێت، هیچ وەختێك گۆڕانكارى بەسەردا نەهاتووە،ئەوە ماتتیس و پیكاسۆن سەیركردنى ئێمە یان بۆجیهان گۆڕیوە نەوەك موحەمەد و ماركس)     (د.موساى بابەك)
 
شاخه‌وان سدیق
 
 پێش دەست پێكردن بە قسە كردن لەسەر هیچ كام لە ڕەگەزەكان و شیتەڵكردنى (هونەرو جوانى و ئیستاتیكا) لە ڕۆمانەكەدا ئەوا دەبێت ڕاستەوخۆ لە بەردەم پرسیارى ئەوەدا بوەستین (كەبۆچى؟ نوسەرهەوڵى داوە مێژوو زیاتر لە سى وپێنچ ساڵى (نەگبەتى و نەهامەتى) پڕ كارەساتى وڵاتێك لەڕێگەى هونەرەوە بیگێرێتەوە، بەو پێەیەى كە ڕۆمانەكە دابەش كراوە بەسەر دوو(ڕەگەزە) گرنگەكەى هونەردا (مۆسیقاو شێوەكارى) یاخوت دەكرێت بڵێن هونەر باشترین و چاكترین وەسیلەیە بۆ دەربڕین و مرۆڤ دەتوانێت چاكتر لە هەرشتێكى كە تەعبیرى پێبكات. یان بە جۆرێكى كە نوسەر دەیەوێت بڵێت (جەنگ و ماڵ وێرانكارى چەند هەوڵدانە بۆ لەناو بردنى بە هێندەش پاڵنەرن بۆ دروستبوونى كارى ناوازەى هونەرىو دەبنە ئیلهام لاى كەسى هونەرمەند بۆ دەرخستن و بەستنەوەى (هونەر)بەژیان و ڕوداوەكانەوە) ڕەنگە بۆ سەلماندنى قسەكانیشمان تابلۆى (جیرنیكا) پیكاسۆ باشترین بەڵگەبێت. كەواتە قسەكردن لەسەر(هونەرقسەكردنە لەسەر جوانى وئیستاتیكا لە ژیاندا. هیچ كاتێكیش(هونەرو جوانى و مردن و ئیستاتیكا) لەیەك جیا نابێتەوە و بە هەموویان جیهان وەك ئەوەى هەیە دەخوڵقێنن هەروەك چۆن برجیسۆن دەڵىَ(جیهان كارێكى دەوڵەمەندترو بە پێزترە لە هەموو كارێكى هونەرى تر. چونكە هیچ بوارێكى بەراوردكردن لە نێوان ئەوو، بەرهەمى هیچ هونەرمەندێكى تردا هەرچەندە مەزن بىَ-نیە)
 بە هەرحاڵ من لەم نوسینەمدا گشت لایەنە جوانەكانى تر ناو ڕۆمانەكە بە جێدەهێڵم تەنها دەمەوێت لەسەر ڕەگەزى شێوەكارى بوەستم كە بەشێكى سەرەكى ناو ڕۆمانەكەیە دواتریش هەر تابلۆى(شارى مۆسیقارە سپیەكان)ە دەبێتە كلیل و نهێنى ناو ڕۆمانەكە هەرچەندە ورد بوونەوەو شیتەڵكردنى لایەنەكەى كەى بەگشتى گرانە، بەڵام ئەوەندەى كرا ڕوونى دەكەینەوە. سەرەتا نووسەر لە زمانى (د.موساى بابەك)ەوە هۆشیارى لەمەڕ گرنگى پاڕاستنى بەرهەمە هونەریەكان دەدات، چونكە ئێمەى كورد ڕەنگە هەژارترین میللەتبین كە ئەرشیفى هونەریمان نیە كە ئەوەش بۆ هونەرى نەتەوەیەك گرنگە ئەوەتا لە (لا -110 111 ) ى ڕۆمانەكەدا پێمان دەڵىَ(هەمو تابلۆیەك شتێكى ناوازەیەو یەك دانەیە. هیچ كۆپیەك شوێنى تابلۆ ڕاستە قینەكە ناگرێتەوە, مرۆڤ دەتوانێت لە یادەوەریەكاندا شیعرێك هەڵگرێت,چیرۆكێك دەماودەم بگێڕێتەوە بەڵام تابلۆ جگە لە خۆى هیچ جێگایەكى ترى نیە بۆ ژیان, كە فەوتا ئیدى دروست نابێتەوە.)
 ترسى گەورەى نوسەر ترسى نەبوونى فەوتانى هونەرى میللەتێكە كە كۆنترین مرۆڤێكن لەسەر ئەم زەویەدا ژیاون وخاوەنى چەندین شارستانى كلتورو هونەر بوونە، بەڵام كاتیك
 دەتەوێت لە مێژووى تەنها تەنها یەك تابلۆ بكۆلیتەوە بىَ هیوا دەبیت، بەهۆى نەبوونى تەنها یەك كارى هونەرى پارێزراوەوە بۆیە دەكرێت بڵێین خەمى نووسەر خەمى ونبونى مێژویەكە كە بەمێژووى هونەرناسراوە بۆیە دەڵىَ
 (تابلۆ تاكە شتێكى هونەریە كە لە تەنهاى ناوازەیدا وەك تەنهاى ناوازەى مرۆڤ وایە.پاراستنى تابلۆیەك پاراستنى مرۆڤێك وایە لەكارەسات. ڕزگاركردنى پەیكەرێك وەك ڕزگاركردنى ژیانێك وایە لە مردن) هیچ شتێك بە ئەندازەى هەستكردن بە نەمان و فەوتانى جوانى قورس نیە، چونكە مرۆڤ و ئەو ژیانەى تێدا دەژى جگە لە جوانى هیچ شتێكى تر تێدانیە كە ئاڕاستەكراوى بەختەوەرى بێتە، ڕەنگە قسەو باسى جیاواز لەنێوان بیرمەنداندا لەمەر پرسى جوانى هەیەو دونیایەك واتا هەڵ دەگریًت ئەفڵاتۆن دەڵىَ(دەبىَ لە سەرەتاى بوونى هەموو جوانیەكەوە جوانیەكى هەوەڵى هەبىَ، كە ئەوشتانە جوان دەكات كە پیچیان دەڵێن جوان وەتەنها بە ئامادەبوونى ئەو جونیە هەوەڵى هەیە. بە هەرجۆرىَ بێت ئەم شتانە جوان دەبن ئەو جوانیە هەوەڵیە، ئەو جوانیەى كە لە ەروو هەمووجوانیەكەوەیە:جوانى ئایدیالە، جوانى موتَڵەق، جوانى خودایى.) ئەگەر تۆزێك بەوردى بەشەكانى ئەم ڕۆمانە بخوێنیتەوە سەراپا باس كردنە لە جونى و ئیستاتیكاو ترس لەنەمانى فەوتانى یان، چونكە ئیستاتیكا بۆخۆى بەشبَكى گرنگى فەلسەفەیەو دابەش دەبێت بەسەر سىَ قۆناغدا مادام پرسى یەكەم و كۆتاى نوسەر لەم ڕۆمانەدا پرسى ئیستاتیكایە گەرچاوى لێبكەیت نوسەر هەوڵى داوە ڕۆمانەكە دابەش بكات بەسەر هەرسىَ بەشەكەى ئیستاتیكادا كە پێك دێت لە(لۆژیك و ڕەوشت و جوانى)و دواتریش بۆ هەڵسەنگاندن و بەئاگاوون و قسەكردن لەسەر ئەمانە (ڕەخنەگر) جدى دروست دەبێت كە ئیشى هەوڵدانە بۆ ڕێگرتن لەكارى ناهونە رى لە هونەرى وجیاكردنەوەیان و پاراستنى كارە هونەریەكان بۆیە نوسەر لەم ڕۆمانەدا دەبێتە ڕەخنەگروگێڕەرەوەى جوانى و لە ڕێگەى موساى بابەكەوە هەوڵدەدات (مۆزەخانەى نهێنى پاراستنى جوانى) دروست بكات كە لەگەشت شوێنێك و گشت شارێكدا كاریان پاراستن و فەوتانى جوانیە لە مردن،  یەكێكى كە لە ترسە سەرەكییەكانى نوسەر ئەوە كە پێى وایە هونەرو جوانى بە تەنها جەنگ و ماڵوێرانى لە ناوى نابەن بەڵك و هەندێكجار مرۆڤ خۆى لەناوى دەبات مرۆڤ كاتیك كە بە ناوى هونەرو هونەرمەندێتیەوە هونەر لە بە چاوى خەڵك دەخەن و چاوى بینەر تێك دەدەن، چونكە هونەرى ڕاستەقینە هاوكێشەنیە لە هەر ساتێكدا ویستت فێرى بیت مرۆڤ دەبێت هونەر لە ناوەوەیدا  هەبێت دەبێت لە مانداڵییەوە هونەریانە لە دایك بووبێت و گەورە بوو بێت نەك وەك كەسانێك لەناویاندا هونەر مردوەو بە پاڵى خەڵكانى كە گەورەدەبن بۆیە بۆ موساى بابەك گرنگنیە كە بەتەنها تابلۆى ئەو هونەرمەندانە بپارێزێت كە لە ناویان هەیە، بەڵكو بە شێكى زۆرى تایبلۆكان هى كەسانێكن كە هیچ كەس نەى ناسیون ئەوەتا دەڵىَ (ئەمانە هونەرى كەسانێن كە لە ژێرەوە مێژووى نهێنى مەملەكتێكیان نوسیوەتەوە) لاى نوسەر زۆرو بۆرى لە كارى هونەریدا بەفیرۆدانى كات و كوشتنى تواناى هونەریەو بۆیە (جەلادەت) كاتێك تابلۆیەكى شارى مۆسیقارە سپیەكان دەبینێت دەڵێت ( بەسە مرۆڤ نیگارێكى وابكات و بمرێت)ڕۆشنبیرى نوسەر رۆشنبیریەكى گشتگیرو بەردەوامە دەیەوێت لەڕێگەى ڕۆمانەكەوە مێژووى پڕلە مرۆڤ دۆستانى هونەرمەندانەوە پاشان گرنگى هونەرى شێوەكارى بۆ ژیان ڕونبكاتەوە، بەڵام دیسان بە ئاشكرا هەست بە ترسى نوسەرلەمەر كارەكە دەكەین و تێدەگەین كە خەمى یەكەم و كۆتاى نوسەر پاراستنى هونەرو كلتور نەتەوەییەوخەمى گەورەى ئەو فەوتانى بەرهەمە هونەریەكانە پاشان فێرمان دەكات كە شێوەكارى چەندە دەورى گرنگ لە نەمرى مرۆڤ و ناوەكى داهەیە كە دەمانگەیە نێتە ئەو ڕاستیەیەى ئەگەر هونەر شێوەكارى تابلۆ نەبوایە بەشێكى گرنگى مێژوو وندەبوو دەفەوتا ئەوەتا موساى بابەك دەڵىَ( تابلۆ دەمرێت بۆ هەتا هەتایە دەمرێت، فروسەتى نیگارێك بۆ ژیان فرسەتى شیعر یان مۆسیقایەك گەمترە . بەڵام ئەوشتانەى تابلۆ دەربازیان دەكات، دەیان بات بۆ ئەدەبیەت، لە هەرشتێكى نەمرى دیكە بینراوترو بەرجەستە ترن. تواناى مۆنالیزا لەسەر مانەوەى هەزاران جارلە ئیمپراتۆرە گەورەكان لەسەر ژیان و بەردەوامى درێژەترە. پادشاكان دێن و دەڕۆن. سەرۆكەكان دێن و دەڕۆن، بەڵام مۆنالیزا تەمەنى لە هەموویان درێژترە مێژوو دەڕوات بەڵام مۆنالیزا هەر لەوێیە مایایى ڕوتوقوتى گوَیا هەمیشە هەتا ئاخیرمرۆڤ  لەسەر ئەم ئەستێرەیە دەمێنێتەوە لەو یاداو چاوە عەیارەكانى سەیرمان دەكات. ئۆڵمپیاتى چاو خومار كارەكەرە ڕەش پێستەكەى هەر لەوێن ئەستێرەكانى ڤان كوخ هەر لەوێن. با ئەستێرەش لە ئاسمان نەمێنێت بابەیانیەك هەستیت و كەوتییتە زەمینەوە بىَ ئاسمان و ئەستێرەى، تائەبەد ئەستێرەكانى ڤان كوخ لە سەرماندان.(لا263)
 ئەمە ئەو هەست كردنەیە بەجوانى هونەرى كە پێم وایە نوسەر زیاتر لە شێوەكارانیش هەستى پێكردوە گێڕانەوەى مێژوو بەقەدەر مێژوویەكە كە دەكرێت ڕاسترین مێژوو بێت كە مرۆڤایەتى پشتى پێببەستىَ جیاواز لە مێژوویەك كە سیاسیەك دەینوسێت نەمرى هونەرى نەمریەكە تا ئەبەد، چونكە هونەر گەڕانە بەدواى حەقیقەتى شتەكانداو دووبارە داڕشتنەوەیان لە بەرگێكى تردایەوەو بەجۆرێك كە كەواتە هونەر داهێنان دەكات و بۆ خۆژیانیش واتە داهێنان كە بەرهەمى داهێنانێكى ئیلاهیە هونەریش هەست كردننیە بە ئەو شتانەى كەنایان بینین، بەڵكو بینینى ئەو شتانەیە كەدەبێت بیبینین. كەوتە دابەش كردنى مێژوى  وڵاتێك لە نێوان سیوپێنج ساڵ رووداو كارەساتدا بەسەر هونەرى شێوەكارى و مۆسیقادا مرۆڤ بەرەو ئاماژەیەك دەبات.
 كە بەوەستان لە بەردەم ئەو هەزارەها تابلۆیەدا كە بۆكارەساتە شومەكانى ئەم وڵاتە كێشراون بگەڕێتەوە ناو تراژیدیان و هەست بە هات و هاوارى مرۆڤێكى بێتاوان لە كاتى كۆتاى تەمەنیدا و هاوارەكانى سەرو خەیاڵى هونەرمەندانى بكات، ئەو كات فڵچە بەسەر تابلۆیەكدا دێنێت، چونكە هەست كردن بەو چركە ساتانەى هەست كردن بە جوانیەك كە مرۆڤێكى بێتاوان لە پێناویدا دەمرێت هەست كردنە بە ئازارى هونەرمەندێك كە لەكاتى هاوارى ئەو مرۆڤە لە مردن رزگار دەكات و دەیكاتە نەمرە وەك (هوتوشون) دەڵىَ(ئەگەر ئێمە لە خۆماندا هەستى جوان ناسیمان نەبووایە ئەوا دەشیاخانوو جلو بەرگ ببین و بەكەڵكیان بزانیت ) بەڵام ئاخۆ ئایا جوانى دەبێت چى بێت؟ ئەمە ئەو پرسیارە حەتمى و پڕ لە قسەو باسەیە كە نوسەرچەند بارەى دەكاتەوە ئایا ئەو كارانەى بەناوى جوانى هونەرەوە دەكرێن بەڕاست هەمووى هونەرى جوانن؟؟ نا نوسەر لەوە دڵنیایە كە خەڵكانێك ئەمڕۆ لاف و گەزاف لێدەدەن و خۆیان بە پێشڕەوانى جوانى ناوزەند دەكەن بۆیە دەڵىَ(خەڵكانێك هەن ڕێگاى هونەریان بۆ نادۆزرێتەوە خۆیان دەكێشن بە دیوارە ڕەقەكاندا وە پێیان وایە ئەو خۆپیاكێشانە ڕێگاى هونەریان بۆ دەكاتەوە. هونەر ڕێگەیەكى كراوەیە تا ناكۆتا. بەڵام ڕۆشتن بەو ڕێگەیەدا شفرەیەكى تایبەتى دەوێت .
 پاشان دەڵێت(هەرشتێك هونەر نەبێت و مرۆڤ بەناوى هونەرەوە پێشكەشى دونیاى  بكات وەك ئەوە وایە ژەهرێك بەناوى ئاوى زوڵاڵەوە بفرۆشیێت)لا138 خەمێكى ترى نوسەر خۆشەویستە ئەو خۆشەویتیەى كە لە یەك هەڵوەشانەوەو نەمانى لە نێوان تاكەكانى ئەم كۆمەڵگەیەدا خەریكە مەترسى دەنێتەوە (خۆشەویستى بۆیەكتر بۆ خاك بۆ دین بۆ هونەر بۆ جوانى هتد…) ترسناكترین لایەن كە ڕۆڵى لە دواكەوتنى زۆربەى تاكەكاندا هەیە خۆشەویستە كە كار لە بیرو هۆشى مرۆڤ دەكات، چونكە خۆشەویستى ئارەزوو بوونەى لەو شتانەى كە نیمانن وادەكات مرۆڤ خۆى پەلكێش دەكات و لە ژیان دادەبرىَ ئەوەتا (لا456)داو لەڕێگەى(مستەفاى شەونمەوە) تراژیدیاترین چیرۆكمان بۆ دەگیَِڕێتەوە چیرۆكى مستەفا بەگ و لەیلاى نیلوفەر كەپاش دابڕانیان وادەكات ئیدى بۆ هەرگیز نیگار نەكێشێت، چونكە ئەوەى لەڕێگەى خۆشەویستیدا ڕەنج دەكێشێت هەست بە هیچ ئازارێك ناكات لە پێناو گەشتن بەو ئامانجە مرۆڤ ئامادەى گیان فیداییە نەك هونەر بۆیە شكستپیر دەلێت(لە ڕاستیدا خۆشەویستى جۆرێكە لە ئازار، بەڵام بێبەشیە لەو مردنە) بۆیە نوسەر هەست بەو دەردە كوشندە دەكات كە زۆربەى گەنجەكانى ئێمە پێوەى دەناڵێنێت چەندین كەس بوون بە شاعیر چەندین بوون بە نیگار كێش و نوسەرو مۆسیك ژەن لە پێناوى خۆشەویستیداو پاشان خۆیان ون كردو لە بیرچوونەوە هەرچەندە ناكرێت لەم نوسینە كورتەدا باس و خواسى لەسەر تەواوى لایەنەكانى ئەم ڕۆمانە بكەین، بەڵام دوبارە لە كۆتاى ڕۆمانەكەدا نوسەر دەمان باتەوە ناو مۆزەخانەى نهێنى پێمان دەلێن هونەرو كلتورو جوانى ئەم وڵاتە بۆ بەهەدەر بڕوات با هەموومان نهێنى ئۆقیانوسى هاوارەكان لەبەركەین و بیپارێزین، چونكە ئەو هەست بە مردنى جوانى نزیك بونەوەى لە فەوتان
 دەكات بەو هەموو تەفسیرە هەڵەو خراپەى لە بەرامبەریدا دەكرێت بەو هەموو ناحەقیەى
 كە لەجوانى دەكرێَََََت بۆیە دەڵىَ(ئەوەى كە نامرێت و ئەبەدیەتە جوانى ناو تابلۆكانە تۆپێت وایە كەسەیرى پۆرترێتێكى ڤان كوخ خۆى دەكەین؟پێتوایە سەیرى تابلۆیەكە ناپلیۆن دەكەین سەیرى ناپلیۆن دەكەین؟ُ بێگومان نا ئێمە سەیرى جوانیەكەى دەكەین كە تەواو لەناو كارەكتەرەكان جیابۆتەوە. ئاخ بۆ ئەو كیژە ئەسمەرانەى كە گۆگان وێنەى كێشاون ناویان چی بووە دەخوازین؟ من وتۆ كە سەیرى پەیكەرێكى بودا دەكەین سەیرى نیگارى خوادا یان پێخەمبەر ناكەین، بەڵكو سەیرى جوانى دەكەین لەو پەیكەرانەدا جوانى و هیچى تر.(لا489)
 بەگشتى ئەم ڕۆمانە بە بڕواى من جگە لەوەى قسەكردنێكى جددى و فرەلایەنە لەسەر جوانى و هونەر بەتایبەت هونەرى شێوەكارى ئاوڕدانەوەشە لەو مێژووە خوێناوییەى كە دەرهەق بەمرۆڤ و جوانى كراوە لەم وڵاتەدا بانگەوازە بۆ دووبارە بنیات نانەوەى هونەرو پاراستنى لە فەوتان ڕاستكردنەوەى بیروڕا هەڵەكانە لەسەر جوانى و هونەرو هاندانە بۆ بۆ بینین و وردبوونەوەى زیاتر و قوڵ بەیستراو بینراوەكانەوە، چونكە هەمیشە بەشێك لە ڕاستى و جوانى دەڕوات و ڕودەكاتە شوێنێكە تر كەواتە دابەش كردن وگێڕانەوەى ئەو مێژووە دورو دڕێژە بە هونەر بەستنەوەى ژیان بە جوانیەوە هەوڵدانە بۆ زیاتر هێنانەوەى هونەر بۆ ژیان و وتنى نەو تراوەكانە و بەستنەوەى تەواوى هونەرەكانە بەیەكتر(مۆسیقاو نیگار كێشان) دەبینین و دەبیستین و هەست بەجوانى دەكەین و دەبیینە پاسەوانى جوانى. بۆیە دواجار بەختیار عەلى پێمان دەڵێت (هونەر باڵدارێكى ئەفسانەى نەبینراوە، كە تەنها ئەوانە دەیبینن كە چاوێكى تر لە ناوەوەیاندایە) هەرچەندە ژیان جۆرێك لەیارى كردنى ڕوداوەكانە لە گەڵ مرۆڤ دا هونەریش دەبێتە جۆرێك لە یارى بۆیە بیلخانۆف دەڵێت (دەبێت دانى پیا بنێن كە هونەر حەتمەن نزیكە لەیاریەوە …..كە ئەمەش ژیان دروستى دەكاو…دیارى دەكا). 

     Shaxi83@yahoo.com
                                                                 
                                                      
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.