Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

ژانی عه‌شق …!……سه‌روه‌ر كه‌ریم

Be First!

ژانی عه‌شق …!
سه‌روه‌ر كه‌ریم

Sarwar_kareem@yahoo.com

له‌زه‌مهه‌ریری ئه‌م زه‌مه‌نه‌دا
گوڵ شكۆفه‌ناكات و ،
باڵنده‌كان ته‌وافی ئاسمان ناكه‌ن .
خۆر چی تر ئاونگ نابه‌خشێته‌ باخچه‌و ،
باران ماڵێك نی یه‌له‌عشق .
(با) هه‌ناسه‌ی ئومێدی پێ‌ نی یه‌ .
ئه‌مه‌ زه‌مه‌نی جه‌لاده‌كانی عه‌شقه‌و ،
ڕۆژانه‌ كه‌ناریه‌ك سه‌رده‌بڕن و ،
ژیان به‌دۆزه‌خی نائومێدی ده‌سپێرن .
له‌لاشه‌وه‌ به‌ده‌موچاوی ڕمووزن ئاسایان
فاڵ بۆكوشتنی دڵێكی تر ده‌گرنه‌وه‌ ،
تاوێرانه‌ بكه‌نه‌ سیمای بوون و ،
عاشقان له‌نائومێدیدا مه‌ئوسیت بكه‌ن .
گوڵه‌په‌مه‌ییه‌كانی عه‌شق له‌ڕه‌گه‌وه‌ فه‌نابكه‌ن و ،
بوون ته‌ژی بكه‌ن له‌ئازاری دڵ و ،
یاری به‌ساته‌ جوانه‌كانی ڕوح بكه‌ن و ،
قاقا به‌ماكه‌كانی وه‌فاو خۆشنودی پێبكه‌نن .
ئه‌وه‌ چ قه‌ده‌رێكه‌ ؟
بوون لێوان .. لێوبێت
له‌ئازارو ژان و گریان .
هیچ كه‌سێك به‌هانای عه‌شقه‌وه‌ نه‌یه‌ت و ،
هه‌موو ده‌روازه‌كانی گه‌یشتن به‌یار كڵۆم درابێت .
جه‌خار … جه‌خار
هه‌موو هه‌ستی خۆمان به‌خشیه‌ ،
ساتێكی گه‌یشتن به‌وه‌سڵی مه‌عشوق ،
له‌وسه‌ره‌وه‌ به‌به‌تاڵی گه‌ڕاینه‌وه‌ …
له‌زێدی ئێمه‌دا ساتێك نی یه‌ بۆ عه‌شق
مه‌عشوقه‌كان دڵ پڕله‌ڕقن و،
بێ‌ باكانه‌ به‌سه‌ر ژیاندا ده‌یبارێنن .
له‌هه‌رساتێك دا دڵێك ته‌ژی به‌موحیبه‌ت،
ڕه‌وانه‌ی سه‌راب و نامۆیی ده‌كه‌ن .
ئای مه‌عشوقه‌كانی ووڵاتی من !
ئه‌م هه‌موو ڕق و ئازاردانه‌تان له‌كوێوه‌ هێنا ؟
تاسیماكانی ژوان به‌ژان بگۆڕن و
سه‌راب بكه‌نه‌ میوانی هه‌میشه‌یی دڵ .

سلێمانی
2/6/2009

 

Previous
Next

Leave a Reply