ژماره (5)ی كۆواری (دیمه‌ن) ده‌رچوو
چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی هاوڕێیان ساڵانه ڕێكه‌وتی 16/4 له‌یادی كیمیاباران و ئه‌نفالی گونده‌كانی شێخ وه‌سان و بالیسان و ده‌وربه‌ریان كۆوارێك له‌م یاده خه‌مهێن و تاڵه‌وه‌رییه ده‌رده‌كه‌ین. خودا هه‌ڵناگری دۆستانی نووسه‌ر و شاره‌زایانی ئه‌م بواره له داوانامه‌مان چه‌توونی نانوێنن و ده‌ستوبرد بابه‌تمان بۆ ده‌نووسن و گوتووبێژمان قبووڵ ده‌فه‌رموون…هه‌ربۆیه هه‌رچه‌ند شه‌كه‌ت و ماندووش بین لامان ئاسایییه.
ویستم سوپاسی هه‌موو به‌شداربووان بكه‌م، به‌ڵام دڵشادخۆشناو وتی: كاكه ئه‌م كاره بۆ ئه‌نفاله نه‌ك بۆ ئێوه، بۆیه مت بووم!
ئه‌م ژماره‌یه 124لاپه‌ره‌یه و كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و دیمانه و دۆكۆمێنت و شیعر و چیرۆك له‌سه‌ر كیمیاباران و ئه‌نفال له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێك له‌باره‌ی خۆشناوه‌تی ده‌خاته باوه‌ش.
ته‌ماخوازین به‌م دیارییه بچووكه خزمه‌تێكمان به دایه و بابه و كه‌سوكاری كیمیاباران و ئه‌نفال كرد بێت.
خاوه‌نی: ئیمتیاز: صابر أحمد خۆشناو
سه‌رنووسه‌ر: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین: ئارام شێخوه‌سانی
دیزاینی ناوه‌وه: دڵشاد خۆشناو
دیزانی به‌رگ: هه‌رێم عوسمان
ڕاوێژكاری یاسایی: ئه‌یاد ئیسماعیل كاكه‌یی