ژمارەو ئامارەکانی جه‌نگی ئەمەریکا لەدژی خەڵکی عیراق
Closed
ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوا هێزی خۆیان له عیراق کشاندەوە ،به‌مه‌ش دوا قۆناغی کێشانه‌وه‌ی هیزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چالاکیی سه‌ربازی له و ووڵاته کۆتایی پێ دێت، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 8ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو و به ملیاران دۆلاری تێ چوو و هه‌زاران گیانیان له ده‌ست دا. وه ئێستاش ئه‌رکی دابین کردنی ئاسایشی عیراق و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی سه‌رۆک وڕابه‌رایه‌تی له‌و ووڵاته‌ی که جه‌نگ کاولی کرد. وه‌هه‌ر ژماره‌یه‌ک که په‌یوه‌ندی به‌و جه‌نگه‌وه هه‌بێ ئه‌وا له و مه‌سه‌لانه‌ن که ململانێ‌یان له‌سه‌ره، له هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ی که زیاتر مشت‌و مڕیان له‌سه‌ر بوو و جێی ناکۆکیه‌کان بوون ژماره‌ی کوژراوان بوون له عیراق.