Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
ژنە ئەدیب و نووسەری سعودیی (بلقیس ملحم) بە تاوانێکی ترسناکیی کوشتن گیانی لە دەستدا

ژنە ئەدیب و نووسەری سعودیی (بلقیس ملحم) بە تاوانێکی ترسناکیی کوشتن گیانی لە دەستدا

Closed
by May 23, 2013 گشتی

 

 

 

دەبێت کەی عاقڵەکان و بزوتنەوە عەقڵانییەکان و نووسەر و ڕۆشنفکرەکانی دنیا دژ بەم تاوانانە بەوەستنەوە و هاوار بکەن و ئەم سەلەفییە تاوانبارە گەورانە ئابڕووبەرن و بەرپەرچییانبدەنەوە و بڵێن بەسە تاوان، دەستهەڵگرن لە خوێنڕشتن! هەموو کەس مافی ژیانی هەیە و ژیانلێسەندنەوە تاونێکی مرۆیی گەورەی قێزەونە.  کەیبێت مێشکی ئەم تاریکپەرست و بکوژانە  تاوانی خوێنڕشتنی لێدەربهێنرێت.

چەند کەسێک لە خێزانەکەی خۆی ئەم تاوانەییان ئەنجامداوە بە هۆکاری هەڵوێستە ئازادییخوازییەکانی بەرامبەر بە ئاین و ئاینزاکانی تر جگە لە ئیسلام و ئەو ڕا و بۆچوونانەیەوە کە زۆر نزیکبووە لە ڕا و بۆچوونی عەلمانییەکان. 

سەرچاوە ئاگادارەکانی سعودیە رایدەگەیەنن، کە ئەم ژنە نووسەر و بە هەڵوێستە لە لایەن برا تووندڕەوەکانییەوە کوژراوە، بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی سعودیەش ئەوانەی گومانییان لێدەکرێت گیراون دوای ئەوەی یەکێک لە کوڕەکانی ئاگادارییداوە بە وەزارەتی ناوخۆیی سعودیە کە خاڵەکانی دایکییان کوشتوە، تا هەنووکە لێکۆڵێنەوەکان بەردەوامە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەڵگەنامەی مردنیی سروشتیی ساختەییان بۆ درووستکردوە.

نووسەری تاوانلێکراو، دەرچووی بەشی خوێندنی ئیسلامیی بوو لە زانکۆی مەلیک فەیسەڵ و مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووە و دایکی پێنج منداڵ بووە.

ئەم نووسەرە بێ تاوانە لەم دواییانەدا چەندین نووسین و بابەت و چیرۆک و گێڕانەوەی ڕەخنەگرانەی نووسییوە، یەکێک لە براکانیش سەربە رێکخستنەکانی قاعیدە بووە.

چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی ئەم تاوانە بەرامبەریی ئەنجامبدرێت، بابەتێکی نووسیوە و تییایدا دەڵێت:

ئەوەمان فێردەکەن کە هەرکەسێک لە مزگەوتدا بە جەماعەت نوێژ نەکات: ئەوە دوو ڕووە! باوکم یەکێک بوو لەوانە..

جگەرە کێش: داوێنپیس و گومڕایە! محەمەدی برام یەکێک بوو لەوانە.

ئەوەی جلوبەرگی قۆڵ ڕووت لەبەرکات: بەشێک لە ئاگری جەهەنمیی بۆ خۆی مسۆگەرکردوە! تاریقی برام یەکێک بوو لەوانە.

مادام دەمووچاوی دایکم جوانە: ئەو فتنەیە! بەڵام هیچ کەسێک لە دایکم نەدەچوو.

مریەمی خوشکم خۆشی لە گۆرانییەکانی عەبدولحەلیم دەبینی و خۆشیدەویست: ئاگار بە گوێکانییدا دەکرێت و لەگەڵ ئەویشدا لە رۆژی کۆتادا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دکەرێت و دادگایی دەکرێت.

ئەو زانکۆیەیی تیاییدا شەریفترین پیشەی پزیشکییم تیا بەدەستهێنا، مادام تێکەڵەیەکە لە کوڕو کچ، جێگەی ئابرووبردن و لەشەفرۆشییە!

لەبەر ئەوەی من بێدەنگم لەسەر: (چاکە بکە و خراپە مەکە)، ئەوە من بووم بە هاوبەشیی هەموو گوناح و تاوانەکان!

مادام سەلوای هاوڕێم بانگهیشتیکردووم بۆ جەژنی لە دایکبوونی: هاوڕێیەکی خراپە!

کارەکەرەکەمان مەسیحییە: بۆیە گڵاوە!

هاوڕێ شیعییەکەم: لە یەهودی زۆر پیسترە!

مادام خاڵم ڕۆشنبیرە: ئەو عەلمانییە!

مادام مامم سەیریی فیلم دەکات: سێبەندییە!

ـ بەڵام بۆمدەرکەوت کە باوکم مرۆڤێکی زۆر باش بوو. هەموو شەو پێش نووستنم ماچیدەکردم. هەرجارێکیش سەفەریبکردایە خەرجیی بۆ بەجێدەهێشتم.

ـ محەمەد و تاریقی برام زۆر لەوە گەورەتربوون کە وێناییانکردبوون. محەمەد سەرۆکی کۆمەڵەیەکی خێرخوازییبوو لە یەکێک لە زانکۆکانی ئوسترالیادا. تاریقی برام، خۆبەخشانە لە ناوەندێکی بێ دایک و باوکاندا کاری دەکرد. 

ـ مریەمی خۆشکم، دوای مردنی دایکم خۆی تەرخانکردبوو بۆ بەخێوکردنی ئەو خوشکەمان کە چوار ساڵ لە من مناڵتربوو، لەم پێناوەدا شووکردنی لە خۆی حەرامکردبوو.

ــ دایکم و باوکم چبوونە ژێر خاکەوە و لە ژیاندا نەمابوون.

ــ بە هۆی زانکۆ تێکەڵەکەم لە کوڕو کچ، توانیم خێزانێکی بەختەوەر پێکبهێنم و هاوسەرگیریی بکەم لەگەڵ سەرۆکی بەشیی نەشتەرگەرییدا. دوای مردنی هاوسەرە خۆشەویستەکەم توانییم هەرسێ منداڵەکەم بەخێوبکەم.  

ــ کاتی بێ کارییشم بەم جۆرە دەبردە سەر: هاوڕێی خۆشەویستم سەلوا تاکە کەس بوو کە لەگەڵما فێریی خوری رستن و چنیین بووبووین و هەندێک جاریش قوتووە بەتاڵەکانامان کۆدەکردەوە و دەمانبردە بازار دەمانفرۆشتن بۆ ئەوەی بە داهاتەکەی هاوکاریی خێزانە هەژارەکان بکەین. مریەمی خوشکم ساڵانە ئەو جۆرە بازارانەی بەڕێوەدەبرد.

ــ کارەکەرەکەمان؟ هیچی وام لەبیر نایەت تەنیا فرمێسکە بریسکەدارەکانی نەبێت. رۆژێک من و براکانمی لە ئاگرکەوتنەوەیەک رزگارکرد و خۆشی هەندیک لە دەستوپەنجەکانی سوتان.

ــ هاورێ شیعییەکەم؟ ئەو رۆژەی کە کەوتمە چاڵە ئاوێکی پیسی مراوییەکانەوە لەو باخچەیەیی کە بۆ گەڕان و پیاسەکردن چبووین بۆی لە پێناویی رزگارکردنی مندا خۆی کەوتە ناو قوڕاوەکەوە و دەستێکی شکا.

ــ خاڵە عەدنانم. ساڵانە لە قاهیەردا ئاهانگێک سازدەکات بۆ ئەوەی قازانجەکەی بدات بە بێ دایک و باوکەکان. موسیکاریکی زۆر زیرەکە خاڵم. 

ــ خۆم؟ تا هەنووکە پرسیاردەکەم: بۆچی فێریی ئەوەمان دەکەن ڕقمان لە کەسانی تربێت؟!

٢٣/٥/٢٠١٣

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.