Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ژن وگومان …نەجات روستى

ژن وگومان …نەجات روستى

Closed
by January 17, 2008 ئەدەب

 
 بەهێمنى لە سوچێكى هۆڵى وانە خوێندن سەرى خستبۆ سەر لاپەڕەكانى بەردەمى. هێور هێور فرمێسك لە چاوەكانى ئەهاتە خوارەوە، ئەندێشەو سۆز ئاوێتەى ئەو ووشانە ئەبوو كە لەلاپەڕەكانى ناو گۆڤارەكەى بەردەمى نووسرابوون…دواى تەواوكردنى خوێندنەوەكەى بەردەمى بەهەناسایەكى قوڵەوە ئاخێك لە دەمى هاتە دەرەو.. چاوى بەم لاو بەولاى خۆى گێرا ، دەنگى ئاهەكەى بەرزبوو لەوە دەترسا دەوروبەرەكەى هەستى پىَ بكەن… ئەو دیمەنە بووە جێگاى سەرنجم. داوام لىَ كرد كە گۆڤارەكەم بداتىَ بۆ ئەوەى بزانم چى تیانوسراوە، ئەوها كاریگەربوو دەرونى هەژاند و رێگاى فرمێسكەكانى ناخى واڵاكرد… بەهەمان هەستەوە سەیرى ئەو بابەتەم كردكە ئەیخویندەوە… بابەتەكە چیرۆكێكى كۆمەڵایەتى بوو باسى لە ژنێك ئەكرد كە بەدەست زوڵمى هاوسەرەكەى دەیناڵاند… بۆم تەواو نەكرا چونكە كاتى ئەوندەم نەمابوو ناچار هەمان گۆڤارم لە كتێبخانەكە دەست كەوت و خوێندمەوە… ئەو فرمێسكانەى ئەو لە هۆشم ئەخولانەوە لە نێوە شەوا … زەنگى موبایلەكەم لێَدرا … چەند جارێك زەنگەكە دوبارە بووە… ژمارەكەم نە ئەناسى دواى قسەكردن و خۆناساندن… پرسیارێكى لىَ كردم… ووتم بەر لەوەى وەڵامت بەدەمەوە منیش پرسیارم هەیە. بۆچى بەدەم خوێندنەوەى بابەتەكەوە فرمێسكەكانت دەهاتە خوارىَ… بە هەناسەیەكەوە ئەو چیرۆكەى كە خوێندمەوە زۆر نزیك بوو لەژیانم من خۆم تێدا دەبینیەوە. ئەگەر كاتت هەبىَ ئەتوانم بۆتى باسبكەم… ..
 دواى ئەوەى لە پۆلى شەشەم دەرچوم ناوم لەكۆلێژى یاسا لە شارى هەولێر هاتەوە ئەوسا لەبەر بارودۆخى شەڕى ناوخۆ نەم توانى بچم بۆ ئەوەى چوار ساڵ زۆر بوو بۆ تەواوكردنى خوێندن. ناچاربوم.. چوم بۆ پەیمانگا چونكە دووساڵ بوو زوتر تەواو ئەبووم. لەقۆناغى یەكەم بەر لەوەى تاقیكردنەوەى كۆتاى ساڵ بدەم پڕۆژەى بە هاوسەربوونم بۆ دروست بوو… بەهاندانى ماڵەوەمان رازیبوم لەماوەى تەنها دووهەفتەدا هەموو شتێكمان تەواو كرد… لەیەكەم رۆژ كە چوینە ماڵى خۆمان هاوسەرەكەم داواى لىَ كردم كە واز لە خوێندن بێنم لەو رۆژەوە نەگەرامەوە چەندین جار هاوڕىَ خوێندكارەكان و مامۆستاكانم پەیوەندیان پێوەكردم كە بگەڕێمەوە. بەڵام هاوسەرەكەم رێگاى نەدا دواى ساڵێك مناڵمان پەیدابووە. هەرچەندە لەوماوەیە لە ژیانێكى زۆر ناخۆش دەژیام چونكە هاوسەرەكەم هەمیشە غیرەى لىَ كردم دڵپیسى لىَ دەكردم رێگاى نەئەدا هیچ كەسێكى لە هاورێیانم و خزم و كەس و كارم سەردانمان بكات. تەنانەت لە شەقام و شوێنە گشتیەكانیش خۆم لە هاوڕێیانم ئەشاردەوە بۆ ئەوەى قسەم لەگەڵ نەكەن چونكە ..دواى هاوسەرەكەم لەسەر ئەو قسانە یان سڵاوێكى هاوڕێكانم سوكایەتى پىَ دەكردم. لەهەمان كات خۆى خیانەتى لىَ كردم پەیوەندى لەگەڵ كەسێكى تردا هەبوو…
 ژیانم تادەهات ناخۆش دەبوو دواتر كەماڵەوەمان لەهەموو ئەو كێشەو گرفتانە گەیشتن لەنێوان من و هاوسەرەكەم من گەڕامەوە ماڵى باوكم نزیكەى دووساڵە لەماڵى باوكم… رۆژىَ نەهات لێم بپرسێتەوە بۆیە ناچاربووم كە كێشەكەم بگەیەنمە دادگا. ئێستا گەڕاومەتەوە بۆ خوێندن بەدزى هاوسەرەكەم چونكە ناهێڵىَ… تەنانەت لە شەقام و كۆڵانەكانیش ترسى ئەوەم هەیە كە كێشەم بۆ دروست بكات.دەمەوىَ  هەر چۆنیێك بێت یەخەم  لە یەخەى ئەو پیاوە ببێتەوە ..
 
 najatrosty@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.