ژن و ئه‌ده‌بیات
له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه هه‌تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌ده‌بیات رۆچۆته ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان و له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی به هه‌ست و سۆز‌و خه‌یاڵه‌وه هه‌نگاو ده‌هاوێژێ، بۆته هه‌ناسه‌یه‌كی تایبه‌تی مرۆڤه‌كان و به درێژایی ئه‌و مێژووه جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌بووه‌و به ئیستێتیكێكی نایاب ته‌ماشاكراوه.
ئه‌ده‌بیات به‌ده‌ر له هه‌موو پێناسه‌كان ئه‌گه‌ر كورت بكرێته‌وه له‌وه‌ی جوانی به‌خشه‌و ئاوێنه‌ی جوانییه‌كانه‌و به زمان و هه‌ناسه‌یه‌كی جوان ده‌رده‌بڕێ، ئه‌وا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی مێ دا له دوو بواراندا ده‌به‌ستێ، بوارێك ئافره‌ت وه‌ك خولقێنه‌ری ئه‌ده‌بیات و بواره‌كه‌ی تر ئافره‌ت وه‌ك بابه‌ت. ئه‌مانه هه‌تا ئێستایش گه‌نگه‌شه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ره‌چاوی ژینگه‌و بارودۆخه‌كه نه‌كرێ. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ له‌و دوو گۆشه‌نیگایه‌وه ته‌ماشای شه‌ن و كه‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه بكرێ.
كاری لۆجیكانه هه‌تا ئه‌م ئه‌ندازه‌یه بڕ ده‌كات‌و حسێبی بۆ ده‌كرێ كه به‌قه‌ده‌ر بوونی خۆی ته‌ماشای بابه‌ته‌كه بكرێ‌و له‌ناو كرده‌ی شیكردنه‌وه‌كه‌دا سۆز‌و لایه‌نگیری چزووره‌ی خۆی ده‌رنه‌هێنێ، چونكه ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی بابه‌تییانه بۆ ئه‌م حاله‌ته بكرێ، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێ كه له ماوه‌ی رابردوودا گه‌وهه‌ره‌كان به به‌رگی ره‌سه‌نی خۆیانه‌وه ته‌ماشانه‌كراون، به‌ڵكو یان له به‌هایان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌و یان گه‌وره‌تر كراون. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش كت و مت وایه، ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب ئه‌ده‌بی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بێت، بۆچی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌ناو مێژووی ئه‌ده‌بیاتی جیهانیدا ژن نه‌ك هه‌ر شاژنی نووسین نه‌بووه، به‌ڵكو به قه‌باره‌ی نیوه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه نه‌بۆته ئه‌ندازه‌ی نیوه‌ی ئه‌ده‌بیاتناس و ئه‌ده‌بیات نووسان؟ لێ به بارستایی نیوه زیاتر بۆته كه‌ره‌سته‌و بابه‌تی ناوه‌ڕۆكی ئه‌ده‌بیات، كه‌واته هاوكێشه‌كه تا راده‌یه‌كی زۆر به لاسه‌نگی ده‌مێنێته‌وه كه ئیتر بوونه كه‌ره‌سته له‌گه‌ڵ خولقێنه‌ر، ئاسمان و رێسمانی فه‌رقه.
شیعر ئه‌گه‌ر نۆبه‌ره‌و كوێخای ئه‌ده‌ب بێت، ئه‌وا له‌ناو شیعری كلاسیكیی كوردیشدا به‌نموونه ئافره‌ت له‌لایه‌ك بۆته ده‌قێكی شیعری و له‌لایه‌ك وه‌ك هه‌وێنی ده‌قه‌كه خۆی نیشان داوه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ده‌روونی ته‌ئویلیانه‌ی بۆ بكرێ، ئه‌دیبان تووشی جۆرێك ئیزدواجی ده‌بنه‌وه، به‌و پێیه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ده‌قانه‌ی ئافره‌تی تێدا بۆته كه‌ره‌سته، كه‌متر بابه‌تی هزرین و به‌ره‌و ئاقارێكی هه‌ستی هه‌ڵپه‌ردراو له مه‌عریفه‌یه‌كی به‌تین و ره‌سه‌ن ده‌ڕوات، له‌وه‌شدا ده‌بێ ئه‌مه راڤه‌ی بۆ بكرێ كه چییه‌تی حه‌زكردن و له هه‌ڵپه‌دابوونی بوون به كه‌ره‌سته‌و بابه‌ت له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، له‌گه‌ڵ دیوی فكری و فه‌لسه‌فییانه‌ی ناخی مرۆڤدا به‌راورد بكرێن.
مێژووی شیعری كوردیش به قۆناغبه‌ندی جیاوازه‌وه ژن-ی وه‌ك ده‌قێكی شیعری و وه‌ك كه‌ره‌سته ته‌ماشا كردووه‌و روانینه‌كانیش له شاعیرێك بۆ شاعیرێك و له قۆناغێك بۆ قۆناغێكی تر ده‌گۆڕێت و قالب و به‌رگه هه‌ستی و سۆزدارییه‌كانیش مۆركی جوداجودایان گرتووه.
گه‌ڕان به‌دوای ئه‌م گه‌وهه‌رو دانه به‌هادارانه‌و تێكه‌ڵ بوونیان له‌گه‌ڵ زیوانه‌كاندا، رامانێكی گه‌ره‌كه‌و قوول بوونه‌وه لێی، نهێنی زۆر گه‌وره ئاشكرا ده‌كات و هه‌نگاوێكی تر عه‌قڵ له راستی و به‌خته‌وه‌ری و جوانی نزیك ده‌كاته‌وه..!!!!!
هێمن عومه‌ر خۆشناو(شه‌قڵاوه)
Hem992003@yahoo.com