Skip to Content

Saturday, December 5th, 2020

ژووری نه‌ورۆز …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Be First!

 

 

 

له‌ باخچه‌ ژووری نه‌ورۆز

پڕ پڕه‌ له‌ شادی و سۆز

وه‌كو سه‌یرانگه‌ وایه‌

پڕ له‌ خونچه‌ی ساوایه‌

جێی یارییه‌ بۆ هه‌مووان

ڕازاوه‌ و خۆشه‌ لامان

هۆنراوه‌ و چیرۆكی جوان

دیاری ده‌ستی مامۆستان

رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ یاری

بۆمان ده‌كات به‌ دیاری

Previous
Next

Leave a Reply