Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

ژیانێكی موگناتیسی و هیچ شتێك ڕاناكێشێ

Be First!
by February 23, 2012 هۆنراوە

من  نازانم چۆن شانازی به‌گه‌نجێه‌تی خۆمه‌وه‌ بكه‌م
كامه‌ ئه‌ندامی گه‌نجێتیم
ده‌سته‌كانم تائێستاش له‌گیرفانم ده‌رنه‌هاتوون
یا قاچه‌كانم
هه‌ر خه‌ریكی پێوانی  شوێنه‌ خراپه‌كانی شارن
چاوه‌كانم یه‌ك وێنه‌ی ڕاستیان نه‌گرتووه‌
گوێچكه‌كانم چ  ببیستن؟
زمانم ڵاڵا.
مێشكم پڕه‌ له‌شه‌یتان.
فریشته‌ چه‌په‌كه‌شم  خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی 
تاوانه‌ كانمه‌ بۆ خوداوه‌ند.
ڕاسته‌كه‌شم له‌و ڕۆژه‌وه‌ی من هه‌م له‌خه‌ودایه‌
ئه‌گه‌ر نه‌خه‌وێ چی بكا.
ماڵا وێران
من نازانم شێعر بۆ كوێی  یار بنووسم
من خۆ یارم نه‌دیوه‌
ئه‌و باخچه‌ی له‌شێعره‌كاندا باس ده‌كرێ 
من له‌دوو چڵی ووشك زیاتر نه‌م بینیوه‌
له‌ كوێدا ده‌ستی یار بگرم یا قژه‌ كانی دابێنم
ماچی كوڵمه‌ سوروو سپیه‌كانی  بكه‌م
بۆ كه‌س ده‌یوێرێ له‌م چیرۆكه‌دا ته‌دا بمرێ
تا من  له‌ باوه‌شی یاردا هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵمژم.
هاوڕێكانم دووا هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ن
كه‌چی شادی شادی له‌نێو ئه‌م تابووته‌ دا
گۆرانی ده‌چڕن
من ڕقم له‌داهێنانه‌ كانی مرۆڤه‌ 
چی له‌ باڵه‌خانه‌ ڕه‌ق هه‌ڵاتووه‌ كان بكه‌م
گه‌ڕه‌كه‌ گه‌نیوه‌كانم بۆچیه‌
كۆڵانه‌تۆپیوه‌كان
چێشتخانه‌ مرداربووه‌كان
گه‌نجێتیم سه‌رگه‌ردان بووه‌ .
ئه‌مانه‌ پشتی منیان شكاند
چی له‌ڕێگا به‌رینه‌كان بكه‌م
كه‌من كووڕی زه‌وی نه‌بم بۆم نه‌بێ
به‌سه‌ریاندا گووزه‌ربكه‌م.
من ده‌زانم چه‌ند هه‌ڵه‌ بووم
كه‌ هه‌ممو ئێواریه‌ك خۆم نه‌ده‌شووشت
ئاخر هاوڕێیه‌ك له‌منداڵی پێی وتم
وتی ئه‌وه‌ی ئێواران خۆی بشووا
شێت ده‌بێ
بمبووره‌ هاوڕێ من بچووك بووم.
سه‌یره‌ من ته‌مه‌نم له‌هه‌رچی شه‌ڕه‌
بچووكتره‌.
كه‌چی ئه‌وان
هاوورێی هه‌موو شتێكم بوون
من سیا بین نیم
جۆرێكی تر ژیانم گه‌ره‌كه‌
ژیانێك ته‌نها خۆم
نه‌ساڵا نه‌مانگ نه‌ ڕۆژ
كوا ته‌مه‌نی كچۆڵه‌كانمان.
خاڵی له‌ده‌نگه‌ زله‌كانی عه‌رعه‌ر
كواده‌نگی عه‌شقه‌ ڕاسته‌كان.
خاڵی له‌سه‌رابستان
كوانیشتمانی من.
من مه‌نفاشم نه‌بینیوه‌
كواهاوڕێ ون بووه‌كانی من.
من له‌سنوره‌ ده‌ستكرده‌ كانی كام
كه‌لتووری گڵاو دام …
                      بێستوون  مینه‌ 25\1\2012

Previous
Next

Leave a Reply