Skip to Content

Saturday, October 31st, 2020

کاتژمێرێک سەرۆک…. فەرهاد کەریم

Be First!
by February 13, 2012 چیرۆک

 
     
گوللە لە گوڵ زۆرتتتتترە..
گوللە لە نان پتتتتترە..
گوللە لە مرۆڤ لە ئازادیی فرەتتتتترە..
گوللە لە ریخ لە قشپل لە جیقنە تژیتتتتترە..
گوللە لە گووەوه‌ هاتووە و لە گووش پیستتتتتره‌…
گەر گوللە نەبایە دونیا ئاوەها گوو بە گوو نەدەبوو.. ئەوها گووی تێنەدەکرا و کەسیش نەیدەگۆت ئەو ژیانە سسسسسه‌خیفففففه‌ گوووووە…
گووش نەدەبووە سسسسسه‌رۆک و سسسسسه‌رکردە و پێشششششه‌وا و گوللەیان بە گوو وەنەدەنا..
خۆ منیش لە مێژە خەون بە سەرۆکایەتی و پاشابوون و ولاتی گووەوە دەبینم…
بەلام منی گوو دەستم ناچێتە کەللەی خۆم و گوللەیەکی پێوە بنێم، چۆن دەبمە سەرۆک و پاشای ولات و گوللە بە ولات وەدەنێێێێێم؟؟
• ماوەیەکە بومەتە کرم و بەربوومەتە گیانی خۆم.. وردە وردە ناخی خۆم دەخۆم، خولیای خۆکوشتن لە کەللەی داوم.. دوو دەستم هەیە و دووی تریش قەرز بکەم لە چوار لاوە کەللەی خۆم بە گوللە هەپڕووووون بە هەپڕووووون کەم..
بەڵام ناکرێ منێک حەزم لە تڕکردنە حەزم لە سەرۆکبوونە، گووخانەیەک لە چاوەڕێدایە رابەرایەتی بکەم، ئیتر هاولاتیانی ولاتی گووخانەکەم کە خۆم رابەرایەتی دەکەم هەموو بە شانازییه‌وە هەست و گیانی گووبوونیان لا دروست کەم، پارێزیی و قوربانیی بۆ سەرۆکی گوو و ولاتی گوویان زێترکەم،
فێریان بکەم بە قوربانی ولات و سەرۆک بن بۆ یەک چرکەش ئامادە نەبن بێ بۆنی گوو هەڵبکه‌ن..
لە سەر ئاو و ئاگرم دەمەوێ و بگەڕێمەوە و لە گووخانەکەی خۆم هەڵپه‌ڕم و گووبکەم…
• دەزانم لە مەراسیمی مردنیشم ئەو خەلکە چۆن گوو دەپێوێ.. هاوار بە ماڵم ئیتر دوای مردنم شیعر گۆرانی شەقام پەرستگاکان ئیتر خۆشیی بێ و ترشیی بێ، هاوارە هەڵدان و هاوارە گووپێوان دەکەن.. یەکێک لە گووکەرەکانی منی گوو لە شوێنم دادەنێێێێێن، ولاتەکەم خاوەن کەلتوورە و خاوەن مۆرالی بەرزە و هەروا بووە و هەرواش دەمێنێ، بەلێنیان بە رێبازی گوو داوە بە موو لە پەیرەو و پرۆگرامی گوو لانەدەن، لە گۆڕیشدا بەختەوەرم ئیتر چۆن گوو لە ولاتی خۆشەویستم نەکەم هەتا دەمممممرم…
• لە ژیانمدا هێندە نەترساوم.. لە ژێر پالەپەستۆی داودەرمان و چەقۆ و ئۆکسجیندا گێژووێژ ببووم بەڵام گوێم لە دەنگێکی ناسک دەبوو دەیگوت:
– (وەیکاپ، وەیکاپ، وەیکاپ) : هەستەوە، هەستەوە، هەستەوە.
ئیتر منی سەرۆک.. سەرۆکێکی تێکشکاو دەمم وشک ببوو.. ماندوو و زۆر بە گرانی چاوم هەلێنا.
– (وات وۆلدیو لایک تو درینک) : حەزت لە چیە بخۆیتەوە؟
ئیتر منی سەرۆک سەرۆکانە رەفتارم کرد.. بەلام سەرۆکێکی تێکشکاو.. بە نووزەیەکەوە گوتم (ئەپل جووس) : شەربەتی سێو.. کە گوتم سێو یەکسەر خەیاڵم رۆیشت.. بەڵێ من کوژراوم، تەماشای دەستی خۆمم؛ کرد ئەو هەموو لەفافە! بەڵێ دیارە برینداریشیان کردووم و خوێنێکی زۆرم لە بەر رۆیشتووە و کوژراوم، پاش کەمێکی تر کە نیواونیو بەخۆ هاتمەوە، هاوسەرەکەم پەرداخە شەربەتەکه‌ی بە دەممه‌وە دەکرد و گوتی:
– هانی یو ئۆکەی.. وی گۆوین هۆم سوون : تۆ باشیت کەمێکی تر دەچینە ماڵه‌وە..
سوپاسم کرد و ماچی کردم، چاوێکم بە دەوربەری خۆم گێرا پاسەوانە سەگ و سوارەکانم بە دەورەوە نین .. بە زەردەخەنەیەکەوە بە خۆمم گوت: ”ئۆخەی نە باوکم سەرۆکە نە خۆم.. ئەگینا ئێستا سەریان لە گۆڕی بابم دەنا و وەک سەگ دەیان تۆپاندم…”.*
_______________________________________________________
* من نەک بۆ مرۆڤ بۆ سەگیش حەزم بە وشەی تۆپاندن نییه‌، بەڵام کورد دەڵێ (بیتۆپێنە.. دەتتۆپێنم…)، لە زمانە دراوسێکانیش هەیە وەک کۆپی وان، سەری رێزم بۆ پاسەوانانی نیشتیمان و خەڵکی سڤیل.

فه‌رهاد كه‌ریم
Farhad4Hamad@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply