Skip to Content

Sunday, September 27th, 2020

کاتێک لە بیرەوەریی بێزار دەبین

Comments
by May 4, 2008 گشتی

 ئیدریس شەیداهۆ…..
 
 مانگی (سێ) مان بەمانگی هەڵەبجەو ئازارو كۆڕەوو كۆمەڵێ یادی شیرینو تاڵەوە بەڕێ كردو وەك هەموو ساڵێكیش، هەر وادەى بی جێبەجیكردنو هەر بەڵێنی بڵقی سەر ئاوو هەر بەئومێدبەخشینى پڕ لەدرۆ بەسەر برد، تازەترین بەڵگەش ئەوەبوو سەرجەم خەڵكی كوردستانو هەڵەبجە چاوەڕوان بوون ئەمسالأ گەورەترین یادو موژدە بەخەڵكی ئەو شارە بدەن، كەچی تاقە سەركردەیەك جورئەتى نەكرد لەیادەكەشدا سەردانى ئەو شارە بكا.. هەمووشیان چاوەڕێی لەداردانى عەلی كیمیاییو دارودەستەكەى بوون لەو رۆژەدا، كەچی هەر هیچ..
 تاكەى و بۆ چەند ساڵی تر هاوار بكەینو بڵێین، ئەى هاوار هەڵەبجە، هێشتا وەكو ساڵی كیمیابارانەكەیە، تەنها تەرمەكان هەڵگیراون..! قوڕو لیتاوی كۆڵانەكانى هەڵەبجە هێندە جوانن هێندە جوانن وەك شەقامەكەى ناو هۆڵی پەرلەمانو ئەنجومەنى وەزیران..
  ئەری ئەم شیعرانە بەس نییە، نەبڕایەوە.. ئیدی بۆچى پێتان ناخۆشە گەر بڵێین هەموو هەڵەبجە بەمووچەى یەك مانگی سەركردەیەكی بەقەزاوقەدەر دروستبوو، پاك دەكرێتەوە، كەپاكی ناكەنەوە..!
 لەیادی سێوسێناندا، شوكر تەنها تۆزو خۆلأ خەریك بوو سەرى ئەو بەرپرسانە بخوا لەبۆ چەند ساتێك لەوێ بوونو خەریك بوو تووشی هەناسەربڕكی بن، كەچی كەدروشمە بریقەدارەكانیان خوێندەوە، خێرا رایانكردو سێوسێنانیان هەڵگرتەوە بۆ ئەرشیف، بۆ سالێكی تر.. خوا كەریمە..!
 ئەو مانگەش مانگی یادی قوڕ پێوانى ئەنفالەكانە، یادی گەورەترین كۆستى گەلو یادی گەورەترین پانتایی خاپووركردنى خاكە، كەچی هێشتا تاوانباران بەتەمای ئازادیین لەسەر دەستى سەرانى ئێمەو بگرە، ئومێدیشیان زۆرە، واش پێناچی یادی ئەم كۆستبارانەش ئەمساڵ هێندە كاریگەرى هەبیو بیو بتوانن یەك بێوەژنو یەك پیرەژن تێر نان بكەن، ئیدی خەڵكی ئەو گەرمیانو گەرمەسێرەى بآ كارەباو ئاوو زەقنەبووتە، ئەمساڵیش هەر چاوەڕێی ئەوە دەكەن هەڵبژاردن بكرێتەوەو چەند پاڵەوانێكی تر هەڵبژێرن..
 ئەوەى لەو خاكەسارییەى ئێمەدا روودەدا، لەپێش جەنگی (تەروادە)شدا رووی نەداوە، لە (3200) ساڵ بەر لەئێستا، بەر لەبەرپابوونى جەنگ، بیریان لەئارامیی ژنو منداڵ كردبۆوە، ئێستا دواى ئەو هەزاران ساڵە بەهەزاران پێغەمبەرو پەیامبەرو پاڵەوان هاتنو چوون، كەچی تاقە پێغەمبەرێك بەنسیبی ئەو خەڵكی ئەنفال لێقەوماوانە نەهات..!؟
 ئەوەى  هەشبوو، هەر یەك شتیان وەك ماددەى ماتماتیك ساڵانە لەبەركردووەو هەر دەیڵێنەوە، هەر سوێند بەو گۆڕە نازدارانە دەخۆن، كە تائێستا سەردانشیان نەكردوونو یەك گوڵی لاستیكیشیان لەسەردانەناون، سوێند دەخۆن كە شەقامیان بۆ قیڕتاو كەن، هەموو (مەكرەمە)ی ئەو گەورانە قیڕتاوكردنێكە وەك هی شەقامە سەقەتەكانى ناو شار، هەقی ئاویان نییە، هەقی كارەبایان، نییە، باخچەى ساوایانو باخى گشتىو قاوەخانەیەك بۆ ئەو پیرو بەساڵاچوانەى كە بەقەد دەریایەك ئەرشیفی مێژوویەكیان لایە كەبەدۆلار مەزەندە ناكرێت، بەڵام ئەمان پێویستیان پێ نییەو نەك قاوە خانە ، كونجێكیشیان پآ رەوا نابینن..
 فەرموون لەگەلأ درۆ زلزلەكانو تۆزی سەر شانى ئەو خەڵكە لێقەوماوەو ئەو سیاسەتە هەش بەسەرە..!

Previous
Next

Leave a Reply