Skip to Content

Friday, March 5th, 2021

کامه‌ کورد قه‌لاچۆ نه‌کراوه ؟ ‌ قامکی هه‌ڵ بهێنێ !!!

Be First!
by October 20, 2008 گشتی

 به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌
 ح.س.سۆران
 
soransa@hotmail.com
 
 
 تاران – 27/7/ 2708
 
 
 
 کامه‌ کورد قه‌لاچۆ نه‌کراوه ؟ ‌ قامکی هه‌ڵ بهێنێ !!!

 
 له‌ ‌ سالۆنێکی زله‌ی  ئیمپێڕیاڵ کالێجی له‌نده‌ن ، که‌ به‌ یه‌کێک له‌ زانستگه‌ گه‌وره‌کانی بڕیتانیا داده‌نرێ و له‌ شه‌قامی " ئێگزیبیشێن" ه‌ ، کۆڕێکی کوردی پێک هاتبو  ، که‌ خه‌ڵکی  هه‌ر پێنج پارچه‌که‌ی کوردستانی تێدا بو . ئه‌م کۆڕه‌ سه‌باره‌ت به وه‌بیرخستنه‌وه‌ی ‌ مێژوی پاکتاو کر‌دن و چه‌وسانه‌وه‌ی کورد بو . به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌ر که‌س ، که‌ نۆبه‌یان پێدابو هۆنراوه‌ و وتاری خۆی پێشکه‌ش کرد ، که‌ هه‌موی به‌ به‌ڵگه‌‌ ( نه‌ک دێکومێنت) ه‌وه‌  ، ده‌یان سه‌لماند ، که‌‌ چ کورد قڕانگه‌لێکی( ئه‌نفالگه‌لێکی)  زه‌مه‌ن و وێرانگه‌ر ‌ له‌ مێژو دا  روی داوه‌ و ئه‌م گه‌له‌ ئاشتی خواز و هێمنه‌ ، چی به‌سه‌ر هاتوه‌ .  خۆتان ده‌زانن ، کورد وته‌نی "دڵی ئاسن ده‌بو به‌ ئاو " !!! . له‌م باره‌یه‌وه‌ و بۆ به‌ڵگه‌،  بڕێک فیلم و  سلاید وشتیش نیشان درا . زۆر که‌س ، له‌ حه‌یفان  وا به‌ کوڵ ده‌گریان، سه‌ریان به‌ فرمێسکه‌وه‌ هه‌ڵ ده‌ته‌کی  .
 
 ئه‌و رۆژه‌ من نۆبه‌ی قسه‌ کردن یا هۆنراوه‌ خوێندنه‌وه‌م پێ نه‌درابو  . به‌ڵام کاتێک باسی ئه‌و گشته‌ چه‌رمه‌ سه‌رێیه‌م دی و بیست ، له‌ به‌رێوه‌به‌ری کۆڕه‌که‌م داوا کرد ، ته‌نیا دو خوله‌ک کاتم پێ بدا ، پرسیارێکی ساکار  له‌ خه‌ڵکه‌ که‌ بکه‌م – که‌ گشتیان کورد بوون . ئه‌ویش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێ دام و چوومه‌ پشت میکڕۆفۆنه‌که‌ و به‌ ده‌نگی به‌رز وتم : " تکا ده‌که‌م  کامه‌ کورد  قه‌لاچۆ نه‌کراوه ،‌ قامکی هه‌ڵ ‌بهێنێ ؟ " ، که‌س قامکی هه‌ڵ نه‌هێنا . به‌ چه‌شنی  روونتر پرسیاره‌که‌م دووپاته‌  کرده‌وه‌ و وتم : " تکایه‌ هه‌ر که‌س ، که‌ که‌سێک له‌ بنه‌ ماڵه‌که‌ی   له‌ پێناو مافی کورد و  و به‌ تاوانی  کۆردایه‌تی نه‌کوژراوه‌، تاڵان نه‌کراوه‌ ، له‌ کار ده‌رنه‌کراوه‌ ، به‌ندیخانه‌ نه‌چوه‌ ، عه‌زروجه‌زر کراوه‌ ، شاره‌وده‌ر نه‌کراوه‌ و  هتد ، قامکی هه‌ڵ بهێنێ ؟" . دیسان که‌س قامکی هه‌ڵ نه‌هێنا . وتم " پرسیاره‌که‌ی منتان نه‌بیست ؟ " هه‌مویان  یه‌ک ده‌نگ وتیان "بیستمان ، به‌ڵام وادیاره‌ که‌سی وامان تێ دا نیه‌ ، گشتمان به‌ چه‌شنێک یا بگره‌ به‌ چه‌ند له‌ون  قه‌لاچۆ و پاکتاو کراوین  " .
 
 به‌ کورتی ئه‌مه‌یه‌ بارودۆخی گه‌لی جوامێر و ئاشتی خوازی کورد ، که‌ خۆی بوه‌ته‌ هه‌وه‌ڵ قوربانی ئاشتی و ئاشتی خوازی . تکام ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ش له‌ هه‌ر کۆڕێک دا پێتان خۆش بو ، ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وی من له‌ کورده‌ به‌شداره‌کانی ئه‌و کۆڕه‌  بکه‌ن ، دڵنیام هه‌م خۆتان و هه‌م ئه‌وانی دیکه‌ ،  وه‌ڵامه‌که‌تان  هه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ ‌ !!!
 
 گه‌لۆ ! ده‌نا وا نیه‌ ؟
     
 

Previous
Next

Leave a Reply