کلارا زێتکین 1933-1857 …..
کلارا زێتکین 1933-1857هه شتی مارس پیرۆز
نه جمه دین به رزنجی
له هه شتی مارسی ساڵی 1857 دا ، ژنانی کرێکاری کارگه کانی پارچه و قوماشو جلوبه رگ له شاری نیۆرکی
ئه مه ریکا ڕژانه سه ر شه قامه کانو داوای موچه ی زیاترو ، که مکردنه وه ی ماوه ی کارکردنو باشکردنی
هه لومه رجی کارکردنیان کرد. ئه و خۆپیشاندانه که وته به ر هێرشی پۆلیسو به لێدانو بریندارکردنی ژنان کۆتایی
پێهات.
▪ ساڵی 1907 که خه باتی ژنان بۆ دابینکردنی مافه کانیان گه یشتبوه لوتکه ، به بۆنه ی تێپه ڕبونی په نجا ساڵ
به سه ر خۆپیشاندانه که ی هه شتی مارسی 1857 دا خۆپیشاندانیان کرد .
▪ بیرۆکه ی هه ڵبژارندنی ڕۆژێک له ساڵ به ناوی ژنانه وه یه که م جار له کاتی خه باتی ژنانی نیۆرک له ژێر
دروشمی " مافی ده نگدان بۆ ژنان " هاته کایه وه . له 23 .2 .1909 دا له نیۆرک دوهه زار ژنی خۆپیشانده ر
داوایان کرد تا هه مو ساڵێک له دوایین یه کشه مه ی مانگی فێبریوه ر دا ، له سه رتاسه ری ئه مریکا به بۆنه ی
" ڕۆژی ژنان " خۆپیشاندان ئه نجام بدرێت.
▪ له ساڵی 1910 ، " دوهه مین کۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیست " به ڕێوه چو که ( کــلارا زێتکین * ) یه کێک له
به ڕێوه به رانی بو ، مه سه له ی دیاریکردنی " ڕۆژی جیهانی ژنان " خرایه به ر باسولێکۆڵینه وه . ژنانی
سۆسیالیستی ئۆتریشیی ( نه مسا ) به ر له وه ڕۆژی یه کی مانگی مه ییان پێشنیار کردبو ، به ڵام ئه ـڕۆژه
پێگه و گرنگیی تایبه تی خۆی هه یه و ، له وانه بو گرنگیی خه باتی تایبه ت به مافه کانی ژن بخاته ژێر سێبه ری
خۆیه وه و که م ڕه نگو کاڵی بکاته وه . ژنانی سۆسیالیستی ئه ڵمانی ، ڕۆژی 19 ی مارسیان پێشنیار کرد .
▪ 19 ی مارسی 1911 ، شه قامه کانی ئه ڵمانیا ، ئۆتریش ، سویس و دانیمارک له ژێر پێی ژناندا ئه له رزی ،
ڕێژه ی ژنانی خۆپیشانده ر له ئۆتریش گه یشتبوه سی هه زار که س . هێزه کانی پۆلیس هێرشیان کرده سه ر
ژنانو پۆلێک ژنیان بریندارو ده ستگیر کرد .
▪ ساڵی 1913 " نوسینگه ی نێوده وڵه تی ژنان " یه کێک له دامه زراوه کانی ( ئه نته ر ناسیۆنال سۆسیالیستی –
دوهه م * ) ، هه شتی مارسی به یادی خه باتو تێکۆشانی ژنانی کرێکاری ئه مه ریکاوه ، وه کو ڕۆژی جیهانیی
ژنان هه ڵبژارد . هه ر له م ساڵه دا ، ژنانی زه حمه تکێشو ڕۆشنبیری شۆڕشگێڕ له ڕوسیای تزاری * و له
سه رتاسه ری ئه وروپا ، یادی هه شتی مارسیان به کۆبونه وه و خۆپیشاندان پیرۆز کرد .
له ساڵانی دواییدا تا ئێستاش چالاکوانانی ژن و لایه نگرانی مافه کانی ژن هه مو ساڵێک یادی هه شتی مارسیان
پیرۆز ڕاگرتوه و وه ک بۆنه یه کی نێونه ته وه یی ڕێوڕه سمی تایبه تی بۆ ڕێکخراوه .
له ساڵی 1975 دا ڕێکخراوی نه ته وه یه کگرتوه کان ، هه شتی مارس ی وه ک " ڕۆژی جیهانی ژنان "
به فه رمی ناسی .
دیاره ، چه وسانه وه و ڕه نجی ژنانی کوردیش جیاوز نییه له کێشه ی ژنانی سه رتاسه ری جیهان ، خه باتو
هاوکاریو هاوهه نگاوی ژنانی کورد له گه ڵ بزوتنه وه ی نێوده وڵه تی ژنانی جیهان ، ئه بێته هۆی زوتر ڕزگار
بونیان له چه وسانه وه ،چ له لایه ن پیاوی بێ ئاگا ، چ له لایه ن سیسته می نادیموکراسی ده وڵه تی .
هاوکاری و هاورێیی پیاوی هۆشیارو دڵسۆز ، له سه رکه وتنی ژنان به سه ر کۆسپه کانیاندا ، له خزمه تی
خودی پیاوان و به ره ی داهاتودایه ، چونکه تا ئه وکاته ی ژن بن ده سته و دیل بێت ، پیاوی کۆیله و گوێ له مست
له دایک ده بن .
هه شتی مارس له هه مو ژنانی جیهان ، به تایبه تی ژنانی کورد ، واتا هاوسه رانو دایکانو خوشکانمان پیرۆز بێت .
* کــــلارا زێتکین 1933 – 1857 ، تێکۆشه ری سۆسیالیستیی-
مافی ژنان ، یه کێک له ڕێبه رانی بزوتنه وه ی نێونه ته وه یی
ژنان ، ئه ندامی سه رکردایه تی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئه ڵمانیا ( SPD )* ئه نته رناسیۆنال سۆسیالیستی دوهه م 1914 – 1889
* ڕوسییای تزاری به ڕوسیای ده ورانی پاشایه تی ئه وترا.