Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

که‌رنه‌ڤالی هه‌ڵبژاردن بۆڕزگاربون له‌په‌رله‌مانێکی پاسیف ودیوه‌خانی

Be First!

 

دوای دیاریکردنی ڕۆژی  25 ته‌موزی 2009  بۆهه‌ڵبژاردنی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی نوێ.لیست وکوالیسۆنی (هاوپه‌یمانیه‌تی) هه‌مه‌ ئایدۆۆژیاوهه‌مه‌چه‌شن بۆکێبرکێکانی هه‌ڵبژاردن که‌وتنه‌دیاریکردنی قه‌واره‌سیاسیه‌کانی خۆیان،.گه‌رمووگوڕی ده‌رکه‌ووتنی لیست وقه‌واره‌ی نوێ نیشانه‌ی ناڕازیبوونی کۆمه‌ڵگای کوردستانه له‌ده‌سه‌ڵات وپه‌رله‌مانی ئه‌مڕۆ.نه‌وه‌ک ئاماژه‌بۆ مماره‌سه‌ی دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌.؛

له‌به‌رامبه‌رخه‌رمانێک هۆکاروئه‌زموونی سه‌رنه‌که‌ووتووی  هه‌ڤده‌ساڵ ته‌مه‌نی په‌رله‌ماندا  ململامنێ و کێبرکێکانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 25/7/2009 به‌نێوانی پانتایه‌کی به‌رفراوان له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل وده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵسازدا جیاوازی خۆی لای تاکی ده‌نگده‌روکۆمه‌ڵگای کوردستان نمایش ده‌کات، له‌به‌رئه‌وه‌گۆڕه‌پان ومه‌یدانی کایه‌کانی هه‌ڵبژاردن زۆرله‌مه‌ودای هه‌ڵبژاردنه‌کانی  1992 و2005 به‌رفراوان وپڕململانێ ده‌بێت. له‌کاتێکیشدا لیستی گۆڕان به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌رمووگوڕی ئه‌وململانێ په‌رله‌مانی یه‌ جۆشده‌دات.؛

له‌به‌رواری 19/5/1992 وه‌ کوردخاوه‌نی په‌رله‌مانه‌ به‌ڵام په‌رله‌مان وه‌ک شانۆگه‌ری یه‌کیش  وه‌زیرێکی گه‌نده‌ڵ.لێپر’سراوێکی حکومی مشه‌خۆر ،لێپرسراوێکی خاوه‌ن فایل.مقاولێکی بێ قه‌ول وپه‌یمان ی،نه‌خستۆته‌ به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ودادوه‌ری،،که‌واته‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆیانه‌ به‌ووریایی وبه‌جورئه‌تی سیاسییه‌وه‌  به‌مێژووی  پاسیف بووی  ئه‌و په‌رله‌مانه‌دا بچێته‌وه‌ که‌هه‌ڤده‌ساڵه‌ به‌خه‌ووتووی،به‌ئه‌شهه‌دوبیلاکردن بۆحیزب،به‌گۆێنه‌گرتن له‌داواکانی جه‌ماوه‌ر نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌که‌ی ده‌کات،؛

له‌هه‌نووکه‌دا ترس ونائۆقره‌ی لای هه‌ردووهێزی سه‌ره‌کی یه‌کێتی نیشتمانی وپارتی دیموکرات به‌ڕۆشنی و بێ دوودڵی ده‌بینرێت.،به‌ڵام له‌به‌رامبه‌رپێشهاته هه‌مه‌جۆره‌کانی هه‌ڵبژاردن وبه‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی که‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردن ڕاسته‌وخۆ وه‌ک حیزب (پارتی دیموکرات ویه‌کێتی نیشتمانی) لێی به‌رپرسیاری سه‌رکه‌ووتن وسه‌رنه‌که‌ووتنی هه‌ڵبژاردن ده‌بن.؛

چوون هه‌ردووهێزی سه‌ره‌کی خاوه‌نی هێزی سه‌ربازی،بودجه‌ی به‌ملێۆنان دۆلاری،ته‌له‌فزێۆن وکه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی به‌رفراوانن.ده‌کرێت ئه‌م توانست وبه‌هره‌مه‌ندییه‌ به‌دووئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ بخه‌نه‌خزمه‌ت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، یان ڕووه‌و ڕچه‌شکاندن  بۆ توله‌ڕێگا دووره‌کانی دیموکراسی.،یان مۆنۆپلکردنی هه‌ڵبژاردن وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆده‌سه‌ڵاتی مۆبۆکراسی(ده‌سه‌ڵاتی بازاڕی)..؛

ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بێت له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا  به‌ودامه‌زراوه‌وئامرازانه‌ی له‌به‌رده‌ستی دایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌وترساندن له‌نان بڕین وده‌رکردن له‌شوێنی کار له‌جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر، تا تاکی ده‌نگده‌ر دوورله‌ترس وهه‌رسڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک که‌کاربکاته‌سه‌رژیان وگوزه‌ران وئه‌منیه‌تی گیانی ،ده‌نگی خۆی بداته‌ ئه‌ولیسته‌ی که‌له‌ڕووی هزری سیاسی وقه‌ناعه‌تی  خودییه‌وه‌ به‌لیستی خۆی و به‌رنامه‌ی خۆی ده‌زانێت.؛

‌ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووهێزی سه‌رکی به‌وده‌زگابه‌رفراوانانه‌ی له‌جۆره‌کانی ڕاگه‌یاندن له‌به‌رده‌ستیاندایه‌ هیچ کات به‌ووتار وڕێپۆرتاج وڕاپۆرته‌هه‌واڵه‌کان  نه‌بێته‌فاکته‌ری گرژی وئاڵۆزی هه‌لومه‌رجه‌که‌له‌ساته‌وه‌ختی که‌مپینه‌کانی  هه‌ڵبژاردندا 

ده‌سه‌ڵاتی کوردی وئه‌وهێزه‌ی تائه‌مڕۆخاوه‌نی هه‌مووکورسییه‌کانی په‌رله‌مانه‌ ده‌کرێت له‌ئه‌مڕۆه‌ به‌دواوه‌ به‌ده‌ستێکی کراوه‌و به‌دڵێکی فراونه‌وه‌ ئه‌جندای سیاسی خۆی ئاماده‌بکات بۆڕێژه‌ی کورسییه‌کان له‌په‌رله‌مانی دوای 25/7/2009،،به‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئاینده‌ ناکرێت په‌رله‌مانێکی به‌مۆنۆپۆلکراوی حیزبێک یان دووحیزبی  دیاریکراوبێت ،؛

ده‌کرێت له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌سه‌ڵات بۆبه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌کان ده‌ستبه‌رداربێت له‌پاره‌و ئیمتیازبه‌خشینه‌وه‌ به‌ دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی دۆێنێ له‌ناشیرنکردنی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌له‌خاچدانی دیموکراسی  ،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌کرێت هه‌مووکۆمه‌ڵگای کوردی  به‌گشی وده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تر ڕۆژه‌کانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن تا ڕۆژی ده‌نگدان  له‌25/9/2009 به‌که‌رنه‌ڤاڵی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی  بخوێنێته‌وه‌و به‌ڕۆح ونیهه‌تێکی دیموکراسییه‌ وه‌ کار له‌سه‌رته‌بلیخات وکێبڕکێی  شه‌ریفانه‌بکات.؛

 

تاخه‌ڵکی کوردستان دوورله‌ترسی چاوسورکردنه‌وه‌وهه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین،به‌هه‌ستی نوێ،به‌پلانی نوێ،به‌به‌رچاوڕوونی وعه‌قڵانیه‌تی خۆی بچێته‌ناوکه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردن.؛

 

کارکردن له‌سه‌رئه‌م ڕاسته‌ڕێ یه‌ به‌م ئیراده‌یه‌ و قبوڵکردن وڕێزگرتنی  هه‌موولایه‌کمان به‌ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25 ی ته‌موز،سه‌رکه‌وتنی  که‌رنه‌ڤالی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان  بۆئه‌جندای باشتر،و ڕزگاربوونمان له‌مۆته‌که‌ی په‌رله‌مانێکی دیوه‌خانی وپاسیف بۆپه‌رله‌مانێکی ئه‌کتیف که‌نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل بۆهه‌مووچین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بکات.

faraidun_73@hotmail.com
————–
ئه‌م ووتاره‌ له‌ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌‌

 

 

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply