Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

که‌رنه‌ڤاڵی مردن … خولیا حسێن

Be First!
by January 8, 2008 ئەدەب

  
   
گوێ بگره‌له‌خرمه‌خرمی
 هه‌ڵوه‌رینی 
په‌راسووه‌کانی عه‌شق و
مه‌زه‌نده‌ی سنووری ئازاره‌کانی
رۆح بکه
که‌ده‌ڕوانێته که‌رنه‌ڤاڵی
مردنی خۆی و
‌ته‌رمی خه‌ونه‌کانی په‌پووله‌و
ئومێده‌شه‌مامه‌یه‌کانی
ناوه‌ته‌سه‌رشان و
به‌ره‌و گۆڕستا‌نی
خۆشه‌ویستی
لاشه‌ی برینداری به‌دوای خۆیدا
ڕاده‌کێشێ .
ده‌بێ ئه‌مه
‌هه‌ڵمی هه‌ناسه‌ی غرووری خۆم بێ
 به‌ری ڕووناکی خۆری به‌یانیانی لێ گرتم و
خه‌نده‌ی گوڵی نێو
گوڵدانه‌کانی
به‌خته‌وه‌ریمی
هه‌ڵوه‌راند ؟
یاخود ئاگری دڵ و
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی
ئه‌و عاشقانه‌بوو
به‌ربۆته‌خه‌رمانی
 خه‌ونه‌خۆشه‌کانم /که‌نامه‌کانیانم
نه‌ده‌خوێنده‌وه‌و
به‌چاوی ته‌ڕو
به‌به‌ریدی نائومێدی ده‌مناردنه‌وه‌؟.
ئاخر هه‌ر دوێنێ بوو
له‌ژێر سێبه‌ری باڵی په‌پووله‌
چاوی ئومێده‌کانم ڕه‌نگ ڕێژ ده‌کرد و
ده‌ستی ڕووبارم ده‌گرت
بۆ پیاسه‌ی ئێواره‌پرته‌قاڵیه‌کان ،
له‌گه‌ڵ شه‌ماڵیش ده‌چووینه‌ژووانی
دره‌خته‌قژ سه‌وزه‌کانی
خۆشه‌ویستی و
تا به‌یانی له‌گه‌ڵ باڵنده‌کاندا سه‌مامان دکرد .
که‌چی ئه‌ڕۆ
مه‌زه‌نده‌ی سنووری
ئازاره‌کانی ڕۆحم بۆ ناکرێ
که‌ده‌ڕوانێته‌که‌رنه‌ڤاڵی مردنی خۆی و
ته‌رمی خه‌ونه‌کانی په‌پووله‌و
ئومێده‌شه‌مامه‌ییه‌کانی ناوه‌ته‌سه‌رشان و
به‌ره‌و گۆڕستا‌نی خۆشه‌ویستی
ته‌رمی برینداری به‌دوای خۆیدا
ڕاده‌کێشێ!!.
                                     نۆڤێمبێر 2007  ‌‌‌
  Khulia3_1@yahoo.com
  ‌             

Previous
Next

Leave a Reply