Skip to Content

Friday, October 23rd, 2020

که‌مته‌رخه‌می و خه‌مساردی سه‌رکردایه‌تی کورد و ….

Be First!
by June 29, 2012 جینۆساید

 

که‌مته‌رخه‌می و  خه‌مساردی سه‌رکردایه‌تی  کورد و کورد له‌ دادگاییکردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال و ئازادکردنیان

 

 

له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک زانیاری نوێ و ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌:

 

ڕاگه‌یاندنی دادگای باڵای تاوانه‌کان و حکومه‌تی مالیکی، سه‌باره‌ت به‌ به‌هه‌ڵه‌ ئازادکردنی عه‌مید ڕوکن مه‌حمود فه‌ره‌ج بیلال سامه‌ڕائی به‌رپرسی به‌رهه‌مهێنان و تاقیگه‌ی چه‌کی کیمیایی له‌‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی، سینارۆیه‌کی هاوشێوه‌ی ئازادکردنی فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زان ئیبراهیم عه‌زاوییه‌ که‌ به‌ناوی ڕاکردن له‌ ڕێگای بردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ناو شاری سلێمانی، به‌ نامه‌ی تاڵه‌بانی ئاسایشی گشتیی (ی. ن. ک) ئازادیان کرد. 

لیوا ڕوکن عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌لشه‌لال – شیعه، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (39)ی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی شه‌رحه‌بیل بن حه‌سنا)ی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی یه‌ک، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌ ‌ و ژماره‌ (95)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. که‌چی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌بری ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار لیوا ڕوکن عه‌لی ئه‌لشه‌لال ده‌ستگیر بکات و ڕاده‌ستی دادگای بکات، خانووه‌کیان له‌ هه‌ولێر به‌دیاری داوه‌تێ. 

لیوا ڕوکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی فه‌رمانده‌ی شاڵاوی ئه‌نفالی دووه‌م، له‌دوای ڕوخانی سه‌دام ده‌سگیرکرا به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی شیعه‌ بوو، شیعه‌کان ئازادیانکرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌ ‌هه‌بوو به‌ ژماره‌ (95). 

ڕائیدی ڕوکن سادق سه‌وبه‌لڵا محه‌مه‌د عوبێدات، له‌ لیوای دووی کۆماندۆی سه‌ر به‌‌‌ فه‌یله‌قی چوار، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه ‌و ژماره‌ (19)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ. به‌ڵام دوای ڕوخانی سه‌دام‌ به‌ پله‌ی لیوا ڕوکن له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ به‌غدا کاری ده‌کرد و له‌ کۆتایی مانگی سێی ساڵی (2011)دا له‌ ئه‌نجامی ناکۆکی له‌گه‌ڵ نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیراندا، ده‌ستگیرکرا و ڕاده‌ستی دادگا کرا، وه‌لێ له‌ دووه‌م دانیشتنی دادگادا له‌ ڕێکه‌وتی (2.6.2011)دا به ‌بیانوی نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست ئازادکرا، که‌ دوای ئازادبوونی خۆی شاردۆته‌وه‌. 

ڕاده‌ست نه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکجاش، مه‌فره‌زه‌ خاسه‌کان و تۆمه‌تبارانی کورد به‌ دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق له‌پێناو دادگاییکردنیان، وای له‌ شیعه‌کان کرد ئه‌وانیش چاوپۆشی له‌ هه‌ندێک له‌ تۆمه‌تباره‌ شیعه‌کان بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌کاتی نه‌رمی نواندنی سوننه‌کان له‌به‌رامبه‌ر شیعه‌کاندا، چاوپۆشی له‌ هه‌ندێک له‌ تۆمه‌تباره‌ سونه‌کانیش بکه‌ن.

شیعه‌کان چونکه‌ مه‌به‌ستیان بوو ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان (1938-20.3.2007) له‌ سێداره‌ بده‌ن، له‌ سێداره‌یان دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ دادگا ته‌نیا توانی ئه‌و تۆمه‌ته‌ به‌سه‌ر ته‌ها یاسین بسه‌لمێنێ، که‌ پێشنیارکردنی بڕینه‌وه‌ی دارو له‌ناوبردنی دارستانه‌کان بوو به ‌درێژایی یه‌ک تا سێ کیلۆمه‌تر به‌ هه‌ر چوار ده‌وری شارۆچکه‌ی دوجه‌یلدا، هه‌روه‌ها به‌شداریکردنی سوپای میللی (الجیش الشعبي) بووه‌ له‌ ده‌سگیرکردنی شیعه‌کانی دوجه‌یل، که‌ ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌و سوپایه‌ بووه‌. 

هه‌ر شیعه‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یان ده‌ویست لیوا ڕوکن سابیر عه‌بدولعه‌زیز حوسێن ئه‌لدوری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی (8.4.1986-6.4.1991) و عه‌قید ڕوکن فه‌رحان موتڵه‌گ ساڵح جبوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات (2.11.1987-کۆتایی ساڵی 1992)، له‌ سێداره‌ بدرێن، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ به‌ واژۆی هه‌ریه‌ک له‌ سابیر دوری و فه‌رحان موتڵه‌گ که‌ پێشنیاری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی ده‌که‌ن و به‌ ده‌یان گوند به‌هۆی پێشنیاره‌کانی ئه‌وانه‌وه‌ کیمیا باران کراون و به‌ بڕیاری ئه‌وان ده‌یان کورد گولله‌ باران کراون‌! دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که‌ به‌ واژۆی سابیر دوری و فه‌رحان موتڵه‌گ که‌ له‌دژی کورد هه‌ن، له‌دژی شیعه‌کان بوایه‌، هه‌ردووکیان له‌ سێداره‌ درابوون. بۆ نموونه‌: به‌گوێره‌ی نووسراوی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی و به‌ واژۆی لیوا ڕوکن سابیر ئه‌لدوری که‌ به‌ ژماره‌ (7371)ی ڕۆژی (31.3.1987)‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا نێردراوه‌ و پێشنیار ده‌کات که‌ باره‌گاکانی (ی. ن. ک) له‌ دۆڵی بالیسان له‌ گونده‌کانی (بالیسان، توتمه‌، خه‌تێ و شێخ وه‌سانان) به‌ چه‌کی کیمیایی (ته‌قه‌مه‌نی تایبه‌ت) بۆردومان بکه‌ن. هه‌ر له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پێشنیاره‌ی ئه‌ودا، له‌ ڕێکه‌وتی (16.4.1987)دا دۆڵی بالیسان کیمیا باران کراو نزیکه‌ی (315) شه‌هید و (500) برینداری لێکه‌وته‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی (لائحة محامیي الدفاع)ی دۆسێی دادگاییکردنی تۆمه‌تبارانی کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه، یه‌کێک له‌ دادوه‌ره‌ عاره‌به‌کان به‌ناوی (مونقز ته‌کلیف ئال فیرعه‌ون – شیعه‌)، که‌ کورد به‌ دۆستێکی نزیکی خۆی ده‌زانێ، ‌له‌ یاداشتێکی ناڕه‌زاییدا که‌ بۆ (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ی نووسیووه‌، ده‌ڵێت: (بۆ دادگا ڕوون بووه‌وه‌ که‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نیا به‌هۆی هێزی ئاسمانی بۆردومان کراوه‌، هێزه‌کانی پیاده‌ به‌شداری بۆردومان کردن و هێرش کردنه‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌ نه‌که‌وتوون. سابیر دوری و فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری ئۆباڵی هیچ تاوانێکی ژه‌هرباران کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان ناکه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، نه‌ له‌ بۆردومانه‌که‌، نه‌ له‌ تاوانی به‌زۆر گواستنه‌وه‌ی دانیشتوان و دیارنه‌مانی زۆره‌ملێی دانیشتوانی شاره‌که‌‌. بۆیه‌ داوای ئازادکردنیان ده‌که‌م)‌. 

له‌ ڕێکه‌وتی (25.7.1992)دا ڕژێمی ئێراق به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌تبان ئیبراهیم حه‌سه‌ن وه‌زیری ناوخۆ، سه‌بعاوی ئیبراهیم حه‌سه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی گشتیی ((1991-1995) و چه‌ند به‌رپرسێکی دیکه‌ی به‌عس (42) بازرگانیان له‌ به‌غدا ده‌ستگیر کردو له‌ ماوه‌ی دوو تا سێ کاتژمێر له‌لایه‌ن دادوه‌ر محێی جابر عه‌زاب (شیعه‌) دادگایی کران و فه‌رمانی له‌ سێداره‌دان بۆ گشتیان ده‌رچوو، ڕۆژی دواتر تێکڕایان له‌ناو شاری به‌غدا له‌ سێداره‌ دران. دوای ڕوخانی سه‌دام شیعه‌ باڵاده‌سته‌کانی ناو حکومه‌تی ئێراق و دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق قایل نه‌بوون به‌ ده‌ستگیرکردن و دادگاییکردنی محێی جابر عه‌زاب به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه‌ ئه‌و ناچارکراوه‌ و له‌ترسان بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بازرگانه‌کانی داوه‌. 

لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان مه‌زاحم سه‌عب ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌لتکریتی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پیشه‌سازی سه‌ربازی و له‌کاتی ڕوخانی ڕژێمدا فه‌رمانده‌ی چه‌کی ئاسمانی (قائد السلاح الجوي) بووه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکییه‌وه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (23.4.2003)دا ده‌ستگیرکرا، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ فه‌رمانی ئازادکردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق له‌ ڕێکه‌وتی (25.10.2011)دا ده‌رچووه‌، دواتریش به‌ بڕیارێکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زایی (دادوه‌ر موحسین ڕێسان ئه‌لگاسد) فه‌رمانی ئازادکردنی ده‌رچووه‌و له‌ ڕێکه‌وتی (16.4.2012)دا ئازاد کراوه. 

عه‌بدولته‌واب مه‌لا حوه‌یش تکریتی، وه‌زیری پیشه‌سازییه‌ قورسه‌کان که‌ که‌ پێوه‌ندییه‌کی توندو تۆڵی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی، له‌ ڕێکه‌وتی (2.5.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا، ده‌بوایه‌ وه‌کو وه‌زیری پیشه‌سازییه‌ قورسه‌کان که‌ چه‌کی به‌رهه‌م ده‌هێنا بدرابه‌یه‌ دادگا، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێت ئازادیان کرد‌.

عه‌قیدی فڕۆکه‌وان عه‌بدولڵا جاسم محه‌مه‌دی، یه‌کێک له‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه‌، که‌چی ئێستاکه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌ندامی پارتی ده‌ستووری ئێراقی (الحزب الدستوري العراقي)یه‌. 

لیوا ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌د مامه‌سێنی، له‌ سربی (4) بووه‌ و له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (21)ی له‌ لیستی ناوی تاوانباره‌ داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌، ناوبراو کورده ‌و خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی سه‌رگه‌ڕانه‌ و ئێستا له‌ به‌غدایه‌‌، که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی (2007)ه‌وه‌ به‌ پاڵپشتی جه‌لال تاڵه‌بانی و (ی. ن. ک) کرا به‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی ئاسمانی ئێراق‌. 

عه‌مید ڕوکن وه‌فیق عجیل حه‌مود ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسامه‌ڕائی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (1)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا پێدراوه، به‌ڵام دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له‌لایه‌ن مام جه‌لالی سکرتێری گشتیی (ی. ن. ک) و سه‌رۆک کۆماری ئێراق به‌ ڕاوێژکاری سه‌ربازی دامه‌زرا، وه‌لێ دوای ناڕه‌زایی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕێکرا بۆ به‌ریتانیاو ئێستاکه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌ژی‌‌‌. 

عه‌قید ڕوکن وه‌لید نایف شبیب، به‌رپرسی هۆبه‌ی کورده‌کان بووه‌‌ که‌ به‌ هۆبه‌ی (3) ناسرابوو، دواتریش له‌ کۆتایی ساڵی (1988-1989)دا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوور بووه‌، له‌ ڕێکه‌وتی (13.3.1988)دا که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی سێی کورده‌کان بووه‌، ڕێنوێنی ئه‌وه‌ی داوه‌ که‌ له‌ ڕێگای‌ هێزی ئاسمانییه‌وه‌ به‌ چه‌کی تایبه‌تی (چه‌کی کیمیایی) له‌ گونده‌کانی کوردستان بدرێت. وه‌لید نایف شبیب، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (2)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌، که‌چی سه‌ره‌ڕای فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی وه‌کو شایه‌دێک بانگی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق کراوه‌ نه‌ک وه‌کو تاوانبارێک. وه‌لید نایف شبیب، له‌ ساڵی (2007)دا سه‌ردانی هه‌ولێر و کوردستانی کردووه‌ و له‌سه‌ر ئاستی باڵادا پێشوازی لێکراوه‌.

  به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کورد و سه‌رکردایه‌تی کورد تا ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌مته‌رخه‌م و خه‌مسارد بووینه‌ له‌ پرسی به‌ دادگاییکردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال و دواتریش ئازادکردنی ژماره‌یه‌کیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داد و حکومه‌تی ئێراقی به‌ سه‌رۆکایه‌کی نوری کامیل مالیکی. 

پێم وایه‌ کورد و سه‌رانی کورد پێشتر ئه‌گه‌ر بیریشیان لێ کردبێته‌وه‌، به‌ڵام خۆیان بۆ دادگاییکردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال، کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و تاوانه‌کانی دیکه‌ی ڕژێم ئاماده‌ نه‌کردبوو، جگه‌ له‌ چه‌ند که‌سێکی دیاری ناو حکومه‌تی سه‌دام و سه‌رانی به‌عس!! ئه‌گینا ئه‌نجامی ڕه‌وتی دادگاییکردنه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی دیکه‌ ده‌بوو، که‌ زۆر له‌وه‌ی ئێستاکه‌ باشتر خزمه‌تی به‌ پرسی کورد، قوربانیان و زیان پێکه‌وتوان ده‌کرد.

جگه‌ له‌ سه‌رکردایه‌تی کوردستانی که‌ هه‌م که‌مته‌رخه‌م و هه‌م خه‌مسارد بووینه‌، هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوه‌کانی ئه‌نفال، ڕێکخراوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌، مه‌کته‌به‌کانی مافی مرۆڤ و چالاکوانه‌کانی بواری ئه‌نفال و کیمیا باران به‌ که‌مته‌رخه‌م ده‌زانم. له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌دا ناوم بردن هه‌ر یه‌که‌ به‌گوێره‌ی تواناکانی خۆیان سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌یان گه‌یاندبێته‌ ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی به‌رگری له‌ مافی قوربانییه‌کان، به‌ڵام کامیان، هه‌ر له‌دوای سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)دا تا ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له‌ ڕێکه‌وتی (9.4.2003)دا، کاریان کردووه‌ له‌ سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی ناوی تۆمه‌تباره‌کان، شوێنیان، پله‌کانیان، پۆسته‌کانیان و ڕۆڵیان له‌ پیاده‌کردنی شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفاله‌کان به‌تایبه‌ت و ته‌واوی تاوانه‌کانی حکومه‌تی به‌عس و سه‌دام له‌دژی کورد به‌شێوه‌یه‌کی گشتی؟؟ کامیان یه‌که‌ یه‌که‌ ناوی تۆمه‌تباره‌کان و دۆسێی تاوانه‌کانی حکومه‌تی به‌عس و ڕژێمی سه‌دام-یان به‌درێژایی (35) ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام و به‌عس، تۆمار و ئاماده‌ کردووه‌؟؟؟   

ئاخر هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کان، وه‌زاره‌ته‌کانی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ حکومه‌ته‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌کته‌به‌کانی مافی مرۆڤی هه‌ردوو پارت، ده‌یان و بگره‌ سه‌دان ڕاوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌ جیا جیاکانیان دامه‌زراندووه‌، باشه‌ ئه‌وانه‌ بۆ دۆسێی تایبه‌تیان به‌ دادگاییکردنی ته‌واوی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال، کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌، کیمیا باران کردنی ناوچه‌ جیا جیاکانی کوردستان، بۆردومانی قه‌ڵادزێ، بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌، بۆردومانی گه‌ڵاڵه‌، کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلییه‌کان، کۆمه‌ڵکوژی بارزانییه‌کان، کۆمه‌ڵکوژی گه‌ڕه‌کی کانیئاشقانی هه‌ڵه‌بجه‌، کۆمه‌ڵکوژی ڕواندز، به‌عاره‌بکردنی (موسڵ، که‌رکوک، به‌عقوبه‌، خانه‌قین، مه‌خمور و به‌دره‌)، به‌عاره‌بکردنی ئێزیدی و کاکه‌ییه‌کان، وێران کردنی نزیکه‌ی (چوار هه‌زار دێهات و چوار قه‌زاو سی شارۆچکه‌ی باشووری کوردستان)‌، سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕین و کۆچڕه‌وی دوو ملیۆنی، ئاماده‌ نه‌ده‌کرد؟ 

هۆکاری شکستی کورد له‌ دادگایی نه‌کردنی ته‌واوی تۆمه‌تبارانی تاوانه‌کانی حکومه‌تی ئێراقی و ڕژێمی به‌عسی سه‌دامی له‌دژی کورد و به‌تایبه‌تی تاوانبارانی ئه‌نفال، کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌عاره‌بکردن و کاولکردنی باشووری کوردستان، دواتریش ئازادکردنی هه‌ندێک له‌ تۆمه‌تبار و تاوانباره‌ سزادراوه‌کان، له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینم:

1. خۆئاماده‌ نه‌کردنی کورد و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (هه‌ولێر و سلێمانی) بۆ دادگاییکردنی ته‌واوی تۆمه‌تباره‌کانی تاوانه‌کانی حکومه‌تی ئێراق و به‌عس له‌دژی کورد، به‌درێژایی (35) ساڵه‌ی حوکم به‌عس. 

2. نه‌بوونی شاره‌زایی ته‌واو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی داکۆکیکار له‌ مافی قوربانیانی کورد له‌سه‌ر ته‌واوی تۆمه‌تباره‌کان، چونکه‌ پارێزه‌ره‌کان دوای دامه‌زراندنی (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق) خۆبه‌خشانه‌ دیاری کران و زانیاری ته‌واویان نه‌بوو له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌کان، که‌ ده‌بوایه‌ هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1991)دا حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین ده‌سته‌ی پارێزه‌ری بۆ دۆسێیه‌ جیاجیاکان ده‌ستنیشان بکردایه‌ و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌کانی بخستایه‌ به‌رده‌ستیان. 

3. باڵاده‌ستی شیعه‌ له‌ناو دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق و ڕێگه‌ نه‌گرتنی کورد و له‌دژ نه‌وه‌ستانه‌وه‌ی سه‌رانی کورد له‌ باڵاده‌ستی و ده‌ست تێکه‌ڵاوکردنی شیعه‌کان له‌ کاروباری دادگاکاندا، هۆکارێکی کاریگه‌ر بوو بۆ ده‌ستگیرنه‌کردن یاخود ئازادکردنی هه‌ندێک له‌ تاوانباره‌کان و ناڕه‌وایی له‌ سزادانی تاوانباره‌کان.‌ 

4. ڕاده‌ست نه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکجاش، مه‌فره‌زه‌ خاسه‌کان و تۆمه‌تبارانی کورد، وای له‌ شیعه‌کان کرد ئه‌وانیش چاوپۆشی له‌ هه‌ندێک له‌ تۆمه‌تباره‌ شیعه‌کان بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌کاتی نه‌رمی نواندنی سوننه‌کان له‌به‌رامبه‌ر شیعه‌کاندا، چاوپۆشی له‌ هه‌ندێک له‌ تۆمه‌تباره‌ سونه‌کانیش بکه‌ن. 

5. سکاڵا نه‌کردنی کورد له‌ حکومه‌تی سه‌دام، حزبی به‌عس و سوپای ئێراق به‌ ته‌واوی داموده‌زگا هاوبه‌شه‌کانی حکومه‌ت، حزب و سوپا له‌ شاڵاوی ئه‌نفال و تاوانه‌کانی دیکه‌دا، وایکرد که‌ تاوانه‌کان بچووک بکرێنه‌وه‌.  

کورد ده‌بوایه‌ سکاڵای له‌دژی حزبی به‌عس، حکومه‌تی ئێراق، سوپای ئێراق، ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان، وه‌زاره‌تی به‌رگری، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بیرۆی باکووری حزبی به‌عس، لیژنه‌ی کاروباری باکوور، هێزی ئاسمانی، به‌ڕێوه‌به‌رێتیی هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی، به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئه‌منی گشتیی، ده‌زگای ئه‌منی تایبه‌ت، ده‌زگای پیشه‌سازی سه‌ربازی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی، یه‌که‌ی کوشتارگه‌ی مرۆڤ، فه‌رمانده‌کانی سه‌ربازگه‌ی تۆپزاوه‌، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قه‌کان، تیپه‌کان، لیواکان و یه‌که‌کانی سوپا و جێگره‌کانیان (به‌تایبه‌ت فه‌یله‌قه‌کانی یه‌ک، دوو و پێنج)، فه‌یله‌قی یه‌کی خاس، گاردی کۆماری و سوپای میللی تۆمار بکردایه، که‌ هۆکاری سکاڵاکان له‌ هه‌ریه‌ک له‌و ده‌زگایانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، له‌ ڕۆڵی یه‌که‌ یه‌که‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که‌ له‌ خواره‌وه‌دا دێمه‌ سه‌ریان ده‌رده‌که‌وێت‌.         

 

ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش (مجلس قیادة الثورة):

 

  به‌عسییه‌کان، به‌گوێره‌ی یاسایه‌ک که‌ هه‌ر له‌دوای گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئێراق له‌ ڕێکه‌وتی (14.7.1968)دا دایانڕشت، ‎(ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش)یان پێکهێنا و کردیان به‌ به‌رزترین ده‌زگای باڵای ده‌وڵه‌ت. به‌گوێره‌ی ده‌ستوری کاتی ئێراق که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (21.9.1968)دا سه‌رکردایه‌تی حزبی به‌عس بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌، به‌نده‌کانی (44-49)ی به‌شی یه‌که‌می به‌ندی چواری ئه‌و ده‌ستوره‌، سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو نووسیوێتی: (هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و جێگره‌کانی. سه‌رپه‌رشتیکردنی هێزه‌ چه‌کداره‌کان و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ناوخۆ. ڕاگه‌یاندنی خۆ پڕ چه‌ککردن و ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ، ئاگربه‌ست و په‌یماننامه‌کان. ده‌رکردنی یاسا، ڕژێمه‌کانی ڕێکخستن، ڕێککه‌وتن و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. سه‌رپه‌رشتی کردنی کاروباری کۆمار په‌یوه‌ست به‌ پاراستنی شۆڕش و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کان. ده‌رکردنی بڕیاره‌کان که‌ هێزی په‌یوه‌ستبوونی هه‌بێت به‌گوێره‌ی تواناکانی ئه‌و ده‌ستوره‌ و یاسا کارکردووه‌کانی. ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش توانای ده‌رکردنی یاسای هه‌یه‌ که‌ هێز و توانای یاسای هه‌بێت). به‌مجۆره‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ره‌کییه‌کانی حکومه‌ت، حیزب و سوپا که‌وته‌ ده‌ست ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش (ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی به‌عس). هه‌موو تاوانه‌کانی حکومه‌تی ئێراق له‌دژی کورد به‌ شاڵاوی ئه‌نفال و کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌، بڕیاره‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش ده‌رچووینه‌، که‌ له‌ ساڵی (1988)دا پێکهاته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌: 

1. سه‌دام حوسێن ئه‌لمه‌جید ئه‌لحه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌فور عه‌بدولقادر ئه‌لناسری ئه‌لتکریتی، سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش. سه‌دام حوسێن تکریتی له ‌نێوان (16.7.1979-9.4.2003)دا سه‌رۆکی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بووه‌، له‌ ڕۆژی (13.12.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه ده‌ستگیرکرا و به‌ تۆمه‌تی کوشتنی (148) که‌س له‌ شیعه‌کانی دوجه‌یل که‌ گوایه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (8.7.1982)دا ته‌قه‌یان له‌ کاروانه‌که‌ی سه‌دام حوسێن له‌ناو دوجه‌یل-دا کردبوو، له‌ ڕێکه‌وتی (30.12.2006)دا له‌ سێداره‌ درا. 

2. عزه‌ت ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌لدوری، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، که‌ تاوه‌کو ئێستاکه‌ ده‌ستگیر نه‌کراوه‌. 

3. شبلی ئه‌لعه‌یسه‌می، یارمه‌تیده‌ری ئه‌مینداری گشتیی  حزبی به‌عسی عاره‌بی ئیشتراکی، که‌ له‌دوای ڕوخانی ڕژێم په‌نای برد بۆ وڵاتی میسر، به‌ڵام له‌ ڕێکه‌وتی (24.5.2011)دا له‌ چیای لوبنان له‌ به‌یروت له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ڕژێمی سوریا ڕفێنراو گوایه‌ دوای دوانزه‌ ڕۆژ له‌ بنکه‌ی هه‌واڵگری هێزی ئاسمانی سوری مردووه‌. 

4. ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان ئه‌لجه‌زراوی (به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد)، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای میللی،  که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (18.8.2003)دا له‌ناو شاری موسڵ له‌لایه‌ن هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان‌ ده‌ستگیرکرا، دواتر له‌ ڕێکه‌وتی (20.3.2007)دا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دوجه‌یل به‌ تۆمه‌تی کوشتی (148) که‌س له‌ شیعه‌کانی دوجه‌یل که‌ به‌ تاوانی هه‌وڵی کوشتنی سه‌دام حوسێن تکریتی له‌ ڕێکه‌وتی (8.7.1982)دا تۆمه‌تبار کران، له‌ سێداره‌ درا. شیعه‌کان چونکه‌ مه‌به‌ستیان بوو ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان له‌ سێداره‌ بده‌ن، له‌ سێداره‌یان دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ دادگا ته‌نیا توانی ئه‌و تۆمه‌ته‌ به‌سه‌ر ته‌ها یاسین بسه‌لمێنێ، که‌ پێشنیارکردنی بڕینه‌وه‌ی دارو له‌ناوبردنی دارستانه‌کان بوو به ‌درێژایی یه‌ک تا سێ کیلۆمه‌تر به‌ هه‌ر چوار ده‌وری شارۆچکه‌ی دوجه‌یلدا، هه‌روه‌ها به‌شداریکردنی سوپای میللی (الجیش الشعبي) بووه‌ له‌ ده‌سگیرکردنی شیعه‌کانی دوجه‌یل، که‌ ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌و سوپایه‌ بووه‌. دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق، یه‌که‌م دانیشتنی دۆسێی کوشتاری دوجه‌یل-ی له‌ ڕێکه‌وتی (19.10.2005)دا ده‌ستپێکرد و له‌ ڕۆژی (5.11.2006)دا بڕیاری کۆتایی خۆیدا. سه‌باره‌ت به‌ ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان، دادگای باڵا سزای زیندانیکردنی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ بڕیه‌وه‌، به‌ڵام دادگای پێداچوونه‌وه‌ له‌ژێر کاریگه‌ری شیعه‌کان له‌ ڕێکه‌وتی (26.12.2006)دا بڕیاره‌که‌ی گۆڕی بۆ له‌ سێداره‌ دان و له‌ (20.3.2007)دا له‌ سێداره‌یان دا. دادگای ناوبراو ئه‌وه‌ی که‌ تاڕاده‌یه‌ک توانی به‌سه‌ر ته‌ها جه‌زراوی ساغی بکاته‌وه‌ پێشنیارکردنی بڕینه‌وه‌ی دارو له‌ناوبردنی دارستانه‌کان بوو له‌لایه‌ن تاوانباری ناوبراوه‌وه‌ به ‌درێژایی یه‌ک تا سێ کیلۆمه‌تر به‌ هه‌ر چوار ده‌وری شارۆچکه‌ی دوجه‌یلدا، هه‌روه‌ها به‌شداریکردنی سوپای میللی (الجیش الشعبي) بووه‌ له‌ ده‌سگیرکردنی شیعه‌کانی دوجه‌یل، که‌ ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌و سوپایه‌ بووه‌. ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان، ده‌بوایه وه‌کو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی به‌عس به‌ تۆمه‌تی هه‌موو تاوانه‌کانی به‌عس له‌دژی کورد، بدرابایه‌ دادگا. 

5. تاریق عه‌زیز عیسا حه‌نا، له‌ ڕێکه‌وتی (24.4.2003)دا ده‌ستگیرکرا. تاریق عه‌زیز، که‌ ده‌بوایه‌ وه‌کو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش به‌ تۆمه‌تی شاڵاوی ئه‌نفال، کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و کیمیا باران کردنی ناوچه‌کانی کوردستان و کاولکردنی زۆرتر له‌ چوار هه‌زار گوند، چوار قه‌زا و (30) ناحیه‌ی باشووری کوردستان دادگایی بکرابایه‌، وه‌لێ ته‌نیا به‌ تۆمه‌تی کۆمه‌ڵکوژی بارزانییه‌کان له‌ ڕێکه‌وتی (3.5.2011)دا چوار سزای به‌مشێوه‌یه‌ بۆ ده‌رچووه‌: (هه‌تا هه‌تایه‌ + 15 ساڵ + 10 ساڵ + 7 ساڵ). 

6. ته‌ها محێدین مه‌عروف (به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد)، جێگری سه‌رۆک کۆمار، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (2.5.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکا‌وه‌ ده‌ستگیر کراو دواتر ئازادکرا، پاشان له‌ ڕێکه‌وتی (7.8.2009)دا له‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئورده‌ن مرد. ته‌ها محێدین به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی به‌عس بووه‌، ده‌بوایه‌ وه‌کو تۆمه‌تبارێکی ئه‌نفال و کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و کوردستان، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌درێژایی بوونی ئه‌و له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا له‌دژی، دادگایی بکرایه و سزای وه‌رگرتایه‌‌. 

7. دکتۆر سه‌عدون حه‌مادی عه‌بدولزه‌هره (شیعه‌)، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی ئێراقی، سه‌عدون حه‌مادی، دوای شه‌ڕی که‌نداو بوو به‌ سه‌رۆک وه‌زیران و له‌ ساڵی (1996)ه‌وه‌ تاکو ڕوخانی ڕژێم سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوو، له‌ مانگی پێنجی ساڵی (2003)دا ده‌ستگیرکرا، دواتر له‌ مانگی دووی ساڵی (2004) ئازادکرا و له‌ ڕێکه‌وتی (14.3.2007)دا له‌ ئه‌ڵمانیا مرد. دکتۆر سه‌عدون حه‌مادی ده‌بوایه‌ وه‌کو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، که‌ بڕیاری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال، کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و کوردستان و کاولکردنی زۆرتر له‌ (4000) هه‌زار دێهات و چوار قه‌زا و (30) ناحیه‌ی باشووری کوردستان، هه‌روه‌ها و به‌درێژایی ئه‌ندامێتی خۆی له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا هه‌رچی تاوانێک به‌رامبه‌ر به‌ کورد کرابێت، وه‌کو تۆمه‌تبارێکی ئه‌و تاوانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرابایه‌ و به‌شێک له ‌سزای تاوانه‌کانی وه‌کو ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ به‌رکه‌وتایه‌.  

8. سه‌عدون شاکر مه‌حمود ئه‌حمه‌د ئه‌لعوبه‌یدی (شیعه‌). سه‌عدون شاکر عوبێدی، وه‌کو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی به‌عس، ده‌بوایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو تاوانێکی حکومه‌تی ئێراق و ڕژێمی سه‌دام له‌دژی گه‌لی باشووری کوردستان، بدرابایه‌ دادگا و سزا بدرابایه‌، وه‌لێ ئه‌و دوو سزای له‌ سێداره‌ دانی به‌ تۆمه‌تی کۆمه‌ڵکوژی کورده‌ فه‌یلییه‌کان له‌ ڕێکه‌وتی (29.11.2010)دا و به‌ تۆمه‌تی کۆمه‌ڵکوژی بارزانییه‌کان له‌ ڕێکه‌وتی (3.5.2011)دا بۆ ده‌رچووه‌، که‌چی تاوه‌کو ئێستاکه‌ هیچ یه‌کێک له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌کراوه‌!!  

9. حه‌سه‌ن عه‌لی نه‌سار ئه‌لعامری (شیعه‌). 

10. عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید عه‌بدولغه‌فور ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌لناسری ئه‌لتکریتی (عه‌لی کیمیایی)، له‌ ڕێکه‌وتی (17.8.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکییه‌وه ده‌ستگیرکرا. عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید تکریتی، به‌ تاوانی ئه‌نفال کردنی کورد له‌ ڕێکه‌وتی (25.1.2010)دا له‌ سێداره‌ درا. 

11. سه‌میر محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب شێخلی، وه‌زیری ناوخۆ. 

  سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار (ئه‌حمه‌د حوسێن خزه‌یر سامه‌ڕائی) و سکرتێری سه‌رۆک کۆمار (حامد یوسف حه‌مادی)، به‌ به‌رده‌وامی به‌شدارییان له‌ گشت کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی ئێراقی حزبی به‌عسی عاره‌بی سۆشیالیست ‌کردووه‌. 

 حامد یوسف حه‌مادی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (3)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌، له‌ دوای ڕوخانی ڕژێم له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ ده‌ستگیرکراوه، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (3.5.2011)دا به‌ تۆمه‌تی به‌شداری کردنی له‌ تاوانی کۆمه‌ڵکوژی بارزانییه‌کان، که‌ به‌گوێره‌ی ماده‌ی (12)ی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق به‌ تاوانی دژه‌ مرۆڤایه‌تی سزای (10) ساڵ زیندانی کردنی بۆ ده‌رچوو بوو، له‌ ڕێکه‌وتی (25.10.2011)دا فه‌رمانی ئازادکردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق ده‌رچووه‌، دواتریش به‌ بڕیارێکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زایی دادوه‌ر موحسین ڕێسان ئه‌لگاسد له‌ ڕێکه‌وتی (16.4.2012)دا ئازاد کراوه. 

 

فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان (القیادة العامة للقوات المسلحة):

 

  فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان به‌رزترین ده‌زگای سه‌ربازی ئێراقی بوو، که‌ ئه‌رکی سه‌ره‌کی دانانی نه‌خشه‌ و پلانی سه‌ربازی بوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کی ده‌ره‌کی و ناوخۆ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حکومی و حزبی سه‌دام حوسێن و داروده‌سته‌که‌ی. هه‌ر فه‌رمان و به‌یانێک په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ڕ و جه‌نگه‌وه‌ هه‌بوایه‌ له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌رده‌چوو. 

سه‌باره‌ت به‌ شاڵاوی ئه‌نفال، کیمیاباران کردنی کوردستان به‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ هه‌روه‌ها سڕینه‌وه‌ی نزیکه‌ی (4.000) گوندی کوردستان له‌ سه‌ر نه‌خشه‌، هه‌روه‌کو پێشتر ئاماژه‌م پێیدا بڕیاره‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، به‌ڵام فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان به‌گوێره‌ی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو، پلان و نه‌خشه‌ی جێبه‌جێکردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا داڕشتووه‌ و هه‌ر ئه‌وانیش به‌هاوکاری داموده‌زگاکانی حکومی، سه‌ربازی و حزبی بڕیاره‌کان و نه‌خشه‌ و پلانه‌کانیان جێبه‌جێکردووه‌. ‌ 

ئه‌ندامانی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا بریتی بوون له‌: 

1. سه‌دام حوسێن ئه‌لمه‌جید ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌لناسری ئه‌لتکریتی، سه‌رۆک کۆماری ئێراق، سه‌دام حوسێن مه‌جید تکریتی له ‌نێوان (16.7.1979-9.4.2003)دا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان بووه‌. 

2. فه‌ریقی یه‌که‌می ڕوکن عه‌دنان خه‌یرولڵا توڵفاح ئه‌لناسری، وه‌زیری به‌رگری (1977-5.5.1989)، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی. عه‌دنان خه‌یرولڵای وه‌زیری به‌رگری و جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان، له‌ ڕێکه‌وتی (5.5.1989)دا که‌ ئه‌و ڕۆژه‌ گه‌رده‌لول بوو فڕۆکه‌که‌ی له‌ نزیک گوندی مه‌لاقه‌ره‌-ی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی دیبه‌گه‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌و مرد.  

3. فه‌ریقی یه‌که‌می ڕوکن عه‌بدولجه‌بار خه‌لیل ئه‌حمه‌د شه‌نشه‌ل، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری سه‌ربازی. ئێستا له‌ وڵاتی ئورده‌نه‌. 

4. فه‌ریقی ڕوکن نزار عه‌بدولکه‌ریم فه‌یسه‌ل ئه‌لئه‌نساری ئه‌لخه‌زره‌جی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا (14.7.1987-19.9.1990). نزار خه‌زره‌جی، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (3.7.1999)دا ده‌گاته‌ دانیمارک و داوای مافی په‌ناهه‌نده‌یی ده‌کات. ئه‌نجومه‌نی په‌ناهه‌ندانی دانمارکی داواکه‌ی ناوبراو ره‌تده‌کاته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌نجومه‌نه‌که‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌ قسه‌کانی خه‌زره‌جی خۆی که‌ باسی ئه‌وه‌ی کردووه‌ له ‌ساڵی (1988)دا سه‌رپه‌رشتی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفاله‌کانی کردووه‌ له‌دژی کورده‌کان، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ زانیویه‌تی به‌ چه‌کی کیمیاوی له ‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ دراوه‌، که‌چی به‌ به‌رده‌وامی سه‌ربازو سوپای ئاماده‌کردووه‌ بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و ئه‌نفالی کوردیان کردووه‌و دێهاته‌کانیان کاولکردووه‌. ئه‌نجومه‌نه‌که‌ پێیوایه‌ خه‌زره‌جی به‌رپرسێتی ته‌واو و به‌شداری به‌رچاوی ئه‌نفال، کیمیاباران‌ و کاولکردنی دێهاته‌کانی کوردستانی کردووه‌ و تۆمه‌تباره‌ به‌ تاوانی جینۆسایدکردنی خه‌ڵکی سیڤیلی کوردو تاوانی جه‌نگ، بۆیه‌ داواکه‌ی ئه‌وی بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌ناهه‌نده‌یی په‌سه‌ند نه‌کرد! وه‌کو کوردانی دانمارک، له‌ کۆتایی مانگی سپتێمبه‌ری ساڵی (2001)دا سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ئێراق فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن نزار عه‌بدولکه‌ریم فه‌یسه‌ڵ ئه‌لخه‌زره‌جی-مان دۆزییه‌وه‌ و سکاڵامان له‌دژی تۆمارکرد به‌نیازی ئه‌وه‌ی وه‌کو تۆمه‌تبارێکی ئه‌نفال و جینۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان، دادگایی بکرێت به‌ پله‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی جینۆسایدکردنی کورد له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێراق له‌سه‌ر حکومه‌تی به‌عس و سه‌دام ساغ بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌پله‌ی دووه‌م له‌پێناوی ئه‌وه‌ی نزار خه‌زره‌جی سزای تاوانه‌کانی خۆی وه‌رگرێت. له‌ ئه‌نجامی سکاڵا کردنه‌کان، دادگا و پۆلیسی دانمارکی تۆماتبار نزار خه‌زره‌جی له‌ (3.10.2001)دا له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ست به‌سه‌ر کرد تا ڕۆژی هه‌ڵاتنه‌که‌ی له‌ ڕێکه‌وتی (15.3.2003)دا، که‌ له ‌ڕێگای سویده‌وه‌ به‌ره‌و سوریا و دواتریش کوردستان ده‌ڕوات. پاش تێپه‌ڕبوونی مانگێک له‌ مانه‌وه‌ی له‌ کوردستان و بێئومێد بوونی به‌ره‌و ئیمارات ده‌ڕوات‌، له‌وێ له ‌شارۆچکه‌ی ئه‌لعه‌ین (العین) که‌ نزیکه‌ی (20) کم ده‌که‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی (ئه‌بوزه‌بی) پایته‌خت نیشته‌جێ ده‌بێت. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیمارکی بۆ دواجار له‌ کۆتایی ‌ساڵی (2004)دا له‌و شاره‌دا بینراوه‌، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌وێی جێهێشتبێ و ئێستا له‌ وڵاتی (نه‌مسا) مافی په‌ناهه‌نده‌یی هه‌بێ‌، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن له‌ میرنشینی عاره‌بی سعودیه‌ ده‌ژیت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیمارکی پێیان وایه‌ تاوه‌کو ئێستاش هه‌ر له‌ (ئیماراتی عاره‌بی)یه‌. هه‌وڵه‌کانی کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگاییکردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌ ئه‌نجامی پشتیوانیکردنی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و به‌تایبه‌ت (پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان) له‌ تاوانبار نزار خه‌زره‌جی، شکستی هێنا، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی کردنمان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ڕێکخراو، کۆمه‌ڵه‌ی کوردی، نووسه‌ر و ڕۆشنبیران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و کوردستان.

5. لیوا ڕوکن سابیر عه‌بدولعه‌زیز حوسێن عه‌لی ئه‌لدوری، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتیی سه‌ربازی. سابیر دوری، به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال له‌ ڕێکه‌وتی (24.6.2007)دا سێ سزای هه‌تاهه‌تایه‌ و سزایه‌کی (10) ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو، هه‌روه‌ها به‌ تۆمه‌تی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (21.12.2008)دا دوو سزای (15+10) ساڵی بۆ ده‌رچوو، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ به‌ واژۆی ناوبراو که‌ داوای به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ده‌کات له‌دژی گوندنشینه‌کانی باشووری کوردستان، که‌چی ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان ته‌نیا له‌سه‌ر بڕینه‌وه‌ی دارستانی شیعه‌کانی دوجه‌یل له‌ سێداره‌ درا. دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی سابیر دوری له‌دژی کورد ئه‌گه‌ر له‌دژی شیعه‌کان بوایه‌، ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ ده‌درا. له‌ هه‌مووی سه‌یرتر دادوه‌ر مونقیز ته‌کلیف ئالفیرعه‌ونی شیعه‌ به‌ سزای سابیر دوری و فه‌رحان موتڵه‌گ قایل نییه‌ و داوای ئازاد کردنیان ده‌کات.  

6. فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان حه‌مید شه‌عبان خزه‌یر ئه‌لناسری، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی. 

7. فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان ئه‌لحه‌که‌م حه‌سه‌ن عه‌لی ئه‌لتکریتی، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌وانی سوپا (مدیر طیران الجیش – السمتیات) له ‌نێوان (29.9.1984-29.9.1988). فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان ئه‌لحه‌که‌م حه‌سه‌ن عه‌لی ئه‌لتکریتی، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کان و کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ده‌رچووه‌و، ژماره‌ (85)ی دراوه‌تێ له‌ لیستی داواکراوه‌کان‌‌.  

8. لیوا ڕوکن سالم محه‌مه‌د به‌کر، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆپهاوێژی (مدیر المدفعیة). 

9. عه‌مید ڕوکنی ده‌ریاوان غائب حه‌سون غائب، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاوانی و پاراستنی که‌ناره‌کان (قائد القوة البحریة والدفاع الساحلي). غائب حه‌سون غائب، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ده‌رچووه‌و، ژماره‌ (96)ی دراوه‌تێ له‌ لیستی داواکراوه‌کان‌‌.

10. فه‌ریق ڕوکن حوسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د عه‌ره‌ب ئه‌لتکریتی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا – ئۆپراسیۆنه‌کان. 

11. فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د جاسم ئه‌لمعینی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا – به‌ڕێوه‌به‌رێتی، (ماوه‌یه‌ک فه‌ریق ڕوکن محه‌مه‌د عه‌بدولقاد و ماوه‌کی تریش فه‌ریق ڕوکن نه‌جمه‌دین عه‌بدولڵا محه‌مه‌د مه‌لا حوسێن ئه‌لجبوری ئه‌لدوری (30.7.1987-29.6.1988) بوو). 

12. فه‌ریق ڕوکن نوعمه‌ فارس حوسێن ئه‌لمحیاوی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا – مه‌شقکردن، ئه‌ندام. نوعمه‌ فارس حوسێن، ئه‌فسه‌رێکی پله‌به‌رزی عاره‌بی شیعه‌یه‌و ئێستاکه‌ له‌ وڵاتی نه‌مسادا ده‌ژیت، به‌ڵام له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (86)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دواره‌تێ. 

13. فه‌ریق ڕوکن زیائه‌دین جه‌مالئه‌دین، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا – ئه‌میره‌. 

14. فه‌ریقی ڕوکن عه‌لائه‌دین کازم حه‌ماد ئه‌لجه‌نابی، ئه‌مینداری نهێنی گشتی سه‌رکردایه‌تی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان. 

15. لیوا ڕوکن یونس محه‌مه‌د سلێمان ئالزه‌ڕب، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان. 

16. لیوای ڕوکنی فڕۆکه‌وان حه‌سه‌ن خزر حاجی ئه‌حمه‌د مه‌لا عه‌تۆ موسڵاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری جولانه‌وه‌ ئاسمانییه‌کان (مدیر الحرکات الجویة). 

17. فه‌ریق عه‌بدولجه‌بار موحسین ئه‌للامی، عاره‌بێکی شیعه‌ی مه‌ده‌نی بوو که‌چی سه‌دام پله‌ی لیوای پێبه‌خشی، سه‌رده‌مێک جێگری وه‌زیری ڕاگه‌یاندن بوو، دواتریش کرا به‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی به‌عسی عاره‌بی و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕێنمایی ڕامیاری (مدیر دائرة التوجیه‌ السیاسي). فه‌ریق عه‌بدولجه‌بار موحسین ئه‌للامی، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوه‌کانی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (200)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

18. فه‌ریقی ڕوکن سه‌عدی توعمه‌ عه‌باس ئه‌لجبوری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت و پشکێنه‌ری گشتی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان. فه‌ریق ڕوکن سه‌عدی توعمه‌ جبوری، ده‌بوایه‌ وه‌کو ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت و پشکێنه‌ری گشتی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌سه‌ر دۆسێی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال دادگایی بکرایه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر دۆسێی ڕوداوه‌کانی ساڵی (1991)ی هه‌ردوو پارێزگای به‌سره‌ و میسان له‌ ڕێکه‌وتی (21.8.2007)دا درایه‌ دادگا، دواتریش له‌ ڕێکه‌وتی (2.12.2008)دا به‌ (15) ساڵ زیندانی سزادرا. 

19. عه‌مید ڕوکن نه‌جم عه‌بدولڵا محه‌مه‌د مه‌لا حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری جولانه‌وه‌ سه‌ربازییه‌کان (مدیر الحرکات)، که‌ به‌گوێره‌ی نووسراوی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق به‌ ژماره‌ (ق2/1519)ی ڕۆژی (27.12.2005) بۆ بانکی ناوه‌ندی ئێراقی له‌ ڕێکه‌وتی (8.12.2005)دا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ده‌رچووه‌، به‌ڵام ده‌ستگیر نه‌کراوه‌. 

20. عه‌قید حوسێن کامل حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید تکریتی، وه‌زیری پیشه‌سازی و پیشه‌سازی سه‌ربازی.

 

  هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار (ئه‌حمه‌د حوسێن خزه‌یر سامه‌ڕائی) و سکرتێری سه‌رۆک کۆمار (حامد یوسف حه‌مادی)، به‌شدارییان له‌ ته‌واوی کۆبوونه‌وه‌کانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێراق ده‌کرد. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی کات و توانا زۆربه‌ی جاره‌کان فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قه‌کان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانیان کردووه‌. 

عه‌قید ڕوکن عه‌بد خه‌ڵه‌ف محه‌مه‌د له‌ ساڵی (1988)دا سه‌ر به‌‌ فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێراق بووه‌. 


سه‌رکردایه‌‌تی هه‌رێمایه‌تی حزبی به‌عسی عاره‌بی ئیشتراکی (القیادة القطریة للحزب البعث العربي الإشتراکي):

 

  حزبی به‌عسی کۆمه‌ڵێک ئه‌نجومه‌نی هه‌بوو، باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ حزبێک به‌قه‌د ئه‌و حزبه‌ ئه‌نجومه‌نی هه‌بووبێت. ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی حزبی به‌عس ئه‌نجومه‌نێکی حزبی بوو، که‌ له‌پێناوی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری ئه‌و حزبه‌ و جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کان له‌ هه‌رێمی ئێراق و پلاندانان بۆ گه‌شه‌کردنی ڕێکخستنه‌کانی حزبه‌که‌ و درێژه‌دان به‌ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌و هه‌رێمه‌دا، دامه‌زرابوو. ده‌بوایه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی تاوانه‌کانی حکومه‌تی سه‌دام، حزبی به‌عس و سوپا، ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی حزبی به‌عسی عاره‌بی ئیشتراکی دادگایی بکرانایه‌، چونکه‌ به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی به‌عسی-یان ده‌کرد، که‌ زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان هاوبه‌ش بوون به‌ناوی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی حزبی به‌عس و بڕیاره‌کانیان به‌هاوبه‌شی ده‌رده‌کرد. سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی به‌عس له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا بریتیبوون له‌: 

 

1. سه‌دام حوسێن ئه‌لمه‌جید ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌لناسری ئه‌لتکریتی، سه‌رۆک کۆماری ئێراق، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، سه‌رۆک وه‌زیران و ڕازگری نهێنی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی حزبی به‌عسی ئێراقی بووه‌ له ‌نێوان (16.7.1979-9.4.2003)دا. هه‌روه‌ها سه‌دام حوسێن ئه‌لمه‌جید، پێشتریش له‌ نێوان (17.7.1968-16.7.1979)دا جێگری ڕازگری نهێنی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی حزبی به‌عس بووه‌ له‌ ئێراق‌. 

2. عزه‌ت ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌لدوری، جێگری ڕازگری نهێنی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی حزبی به‌عسی ئێراقی. 

3. عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید عه‌بدولغه‌فور ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌لناسری ئه‌لتکریتی (عه‌لی کیمیایی)، ڕازگری نهێنی بیرۆی باکووری ڕێکخستنه‌کانی حزبی به‌عس. 

4. ڕه‌فیق کامل یاسین ڕه‌شید تکریتی، ڕازگری نهێنی بیرۆی ناوه‌ڕاستی ڕێکخستنه‌کانی حزبی به‌عس. ‌

5. ڕه‌فیق سه‌عدی مه‌هدی ساڵح ئه‌لڕاوی، ڕازگری نهێنی بیرۆی به‌غدای ڕێکخستنه‌کانی حزبی به‌عس. 

6. ڕه‌فیق عه‌بدولحه‌سه‌ن ڕاهی فرعه‌ون (شیعه‌)، ڕازگری نهێنی بیرۆی ڕێکخستنه‌کانی فوراتی حزبی به‌عس. 

7. ڕه‌فیق عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولغه‌فور فله‌یح ئالمدلج ئه‌لعانی، ڕازگری نهێنی بیرۆی ڕێکخستنه‌کانی باشووری حزبی به‌عس. عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولغه‌فور ئه‌لعانی، له‌ ڕێکه‌وتی (21.8.2007)دا له‌سه‌ر دۆسێی ڕوداوه‌کانی ساڵی (1991)ی شاره‌کانی به‌سرا و میسان درایه‌ دادگا، له‌دوا دانیشتنی دادگا له‌ ڕێکه‌وتی (2.12.2008)دا بڕیاری له‌ سێداره‌دانی درا. 

8. ڕه‌فیق مزبان خزر هادی مه‌نده‌لاوی، ڕازگری نهێنی نووسینگه‌ی ڕێکخستنه‌کانی پیشه‌یی و میللی (المهني و الشعبي). مزبان خزر هادی مه‌نده‌لاوی، له‌ ڕێکه‌وتی (9.7.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا. 

9. ڕه‌فیق حه‌سه‌ن عه‌لی نه‌سار ئه‌لعامری، سکرتێری به‌ره‌ی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌وتووخواز. 

10. محه‌مه‌د حه‌مزه‌ قه‌یتان ئه‌لزوبه‌یدی (1938-2.12.2005)، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن. محه‌مه‌د زوبه‌یدی، له‌ ڕێکه‌وتی (20.4.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکی له‌ شارۆچکه‌ی (محاویل) ده‌ستگیرکرا، دواتر له‌ ڕێکه‌وتی (2.12.2005)دا له‌ زیندانی ئه‌مریکییه‌کان مرد.

11. سه‌میر محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب شێخلی، وه‌زیری ناوه‌خۆ. 

12. له‌تیف نسه‌یف جاسم ئه‌لدلێمی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن، که‌ له‌ دوای ڕوخانی ڕژێم له‌ ڕێکه‌وتی (13.4.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا. 

 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئێراق (مجلس الأمن القومي العراقي): 

 

  ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئێراقی بریتی بوو له‌ ئه‌نجومه‌نێک که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ده‌زگاکانی ئاسایشی سه‌ر به‌‌ حکومه‌تی ئێراقی ده‌گرته‌‌ خۆی و له‌پێناوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌ له‌ هه‌ر مه‌ترسییه‌کی ناوخۆ و ده‌ره‌کی دامه‌زرابوو. لێپرسراوی یه‌که‌می ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌‌ به‌ به‌رده‌وامی سه‌دام حوسێن مه‌جید تکریتی سه‌رۆک کۆماری ئێراق، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان بووه‌، به‌ڵام قوسه‌ی سه‌دام حوسێنی کوڕه‌ بچووکی دیکتاتۆر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ده‌زگایه‌ی گرتبووه‌ ئه‌ستۆی خۆی، که‌ له‌ هه‌مان کاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئه‌منی تایبه‌تی (مدیر جهاز الأمن الخاص) بووه‌. باره‌گای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێراقی له‌ کۆشکی کۆماری له‌ شاری به‌غدا بوو، که‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌به‌ست و ئه‌ندامانی بریتی بوون له‌ نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ک له‌: 

1. نووسینگه‌ی کۆشکی کۆماری.

2. سوپای ئێراق.

3. ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی.

4. هه‌واڵگری گشتیی.

5. ده‌زگای ئه‌منی تایبه‌ت.

6. به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌منی گشتیی.  

 

پارێزگاره‌کانی پارێزگاکانی کوردستان و چه‌ند شارێکی ئێراقی له‌ سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کاندا:

 

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ پارێزگاری پارێزگاکانی کوردستان و ئێراق بووینه‌ له‌ سه‌رده‌می شاڵاوه‌ به‌دناوه‌کانی ئه‌نفاله‌کاندا:

1. ئیبراهیم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن زه‌نگه‌نه‌، پارێزگاری هه‌ولێر (1985-کۆتایی 1988). ئیبراهیم محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌، له‌نێوان ساڵانی (1985-1988)دا پارێزگار بووه‌. دوای لادانی زه‌نگه‌نه‌ (یه‌حیا محه‌مه‌د ڕه‌شید جاف بووه‌ پارێزگاری هه‌ولێر، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (261)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ. 

2. نامیق ڕه‌قیب محه‌مه‌د سوورچی پارێزگاری دهۆک، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (258)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ، به‌ڵام ‌‌ له‌ ساڵی (2004)دا کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی ئێراق. نامیق سوورچی، له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (1989)دا لادراو محه‌مه‌د پیرۆز ڕۆسته‌م موسا ده‌لۆیی له‌ شوێنه‌که‌ی ئه‌و بوو به‌ پارێزگاری نوێی دهۆک. سه‌باره‌ت به‌ محه‌مه‌د پیرۆز ڕۆسته‌م موسا ده‌لۆیی، له‌ ساڵی (1996)دا به‌ بڕیاری ژماره‌ (66)ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێراق (سه‌دام حوسێن ) کراوه‌ته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێراق له‌سه‌ر لیستی شاری سلێمانی.  

3. جه‌عفه‌ر عه‌بدولکه‌ریم حوسێن به‌رزنجی، پارێزگاری سلێمانی. دواتر له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (1989)دا کرا به‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کوردستان (ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌، ئه‌نجومه‌نێکی کارتۆنی بوو ته‌نیا سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ و پلانی سه‌رکردایه‌تی به‌عس و حکومه‌تی سه‌دامی له‌ کوردستان جێبه‌جێ ده‌کرد، که‌ گشتیان له‌دژی کورد بوون). شێخ جه‌عفه‌ر عه‌بدولکه‌ریم حوسێن به‌رزنجی کۆنه‌ پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (164)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌، دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام به‌ هاوکاری شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌ و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان سه‌ره‌تا ڕه‌وانه‌ی سوریا کراو دواتریش هاته‌وه‌و ئێستاکه‌ شێخ جه‌عفه‌ر ده‌یپارێزێ. له‌ ڕێکه‌وتی (17.10.1989)دا عه‌قید کاکل حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی بوو به‌ پارێزگاری سلێمانی. عه‌قید کاکل گه‌ردی له‌ پۆستی پارێزگاری سلێمانیدا مایه‌وه‌ تاوه‌کو ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی سته‌مدیده‌ی شاره‌کانی باشووری کوردستان، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (8.3.1991)دا واته‌ دووه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی، ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌وره‌ به‌رپرسی حزبی به‌عس، ئه‌من و ئیستخباراتی سه‌ر به‌‌ ڕژێمی سه‌دام له‌ناو باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌منه‌ سووره‌که‌ی سلێمانی، کوژرا. 

4. مونزر نسه‌یف جاسم ئه‌لدلێمی، پارێزگاری که‌رکوک (4.6.1985-22.10.1989)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (160)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا ‌‌ دراوه‌تێ. هاشم حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌لناسری ئه‌لتکریتی، پارێزگای که‌رکوک له‌ نێوان (1.4.1991-19.10.1991)دا، که‌ له‌سه‌ر دۆسێی به‌عاره‌بکردنی ئه‌و شاره‌ دادگایی کراو له‌ ڕێکه‌وتی (2.8.2009)دا بێتاوان ده‌رچوو، وه‌لێ دواتر له‌ ڕێکه‌وتی (25.10.2011)دا فه‌رمانی ئازادکردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق ده‌رچووه‌‌، دواتریش به‌ بڕیارێکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زایی دادوه‌ر موحسین ڕێسان ئه‌لگاسد له‌ ڕێکه‌وتی (16.4.2012)دا ئازاد کراوه.

5. تاهیر تۆفیق ئه‌لحاج یوسف ئه‌لعانی، پارێزگاری پارێزگای نه‌ینه‌وا (موسڵ) له‌نێوان (17.11.1987-26.10.1991). تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی، له‌ ڕێکه‌وتی (24.6.2007)دا به‌ بڕیاری دادگا له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌نفال بێتاوان ده‌رچوو، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی دوو به‌ڵگه‌نامه‌ له‌کاتی کارکردنی وه‌کو سکرتێری لیژنه‌ی کاروباری باکوور به‌ واژۆی ئه‌و، که‌ یه‌که‌میان به‌ ژماره‌ (5083)، له‌ ڕێکه‌وتی (22.7.1987)دا به‌ناوی (له‌ناوبردنی تاوانباران – إعدام المجرمین)دا بۆ فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی یه‌ک نێردراوه‌ و له‌ زمانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید-ه‌وه‌ ده‌ڵێ: (لاریمان نییه‌ له‌ سه‌ر په‌ڕاندنی ناپاکان، به‌ڵام باشتر وابوو سه‌ره‌تا بۆ ئه‌من-تان بناردنایه‌ هه‌ر له‌پێناوی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا، که‌ له‌وانه‌بوو شتێکی به‌سوودیان لێ وه‌رگرن به‌ر له‌ سێداره‌ دانیان). به‌ڵگه‌ی دووه‌م بریتیبوو له‌ بڕیارێکی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید که‌ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سکرتاریه‌تی لیژنه‌ی کاروباری باکوور (تاهیر تۆفیق ئه‌لعانی) بۆ ئه‌منی سلێمانی نێردرابوو، داوای گولله‌ باران کردنی (10) که‌س له‌ ده‌ستگیرکراوانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌کات له‌بری کوژرانی ڕه‌فیق حزبییه‌ک له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی (ی. ن. ک).   

6. محه‌مه‌د زمام عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لسه‌عدون، پارێزگاری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (15.2.2004)دا ده‌ستگیرکرا. محه‌مه‌د زمام عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لسه‌عدون، ده‌بوایه‌ وه‌کو پارێزگاری تکریت که‌ شاری تکریت شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری گوندنشینه‌ ئه‌نفال کراوه‌کان بووه‌، به‌تاوانی به‌شداریکردن له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کان و دواتریش وه‌کو به‌رپرسی یه‌که‌می به‌عس له‌ شاری که‌رکوک به‌ تاوانی به‌عاره‌بکردنی ئه‌و شاره‌ دادگایی بکرایه‌، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ ته‌نیا وه‌کو به‌رپرسی یه‌که‌می به‌عس له‌ که‌رکوک‌ له‌سه‌ر دۆسێی به‌عاره‌بکردنی ئه‌و شاره‌ دادگایی کراو له‌ ڕێکه‌وتی (2.8.2009)دا سزای (6) ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو. 

 

هێزی ئاسمانی: 

 

له‌کاتی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌ (16.3.1988)و شاڵاوه‌ دڕنده‌کانی ئه‌نفالدا له‌نێوان (23.2.1988- 6.9.1988)دا، فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان حه‌مید شه‌عبان خزه‌یر ئه‌لناسری ئه‌لتکریتی، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی بووه‌ (1983-1989).

فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان ئه‌لحه‌که‌م حه‌سه‌ن عه‌لی ئه‌لتکریتی، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌وانی سوپا – مدیر طیران الجیش (السمتیات)، له‌ ماوه‌ی نێوان (29.9.1984-29.9.1988)دا، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌، فه‌ریق ڕوکنی فڕۆکه‌وان ئه‌لحه‌که‌م حه‌سه‌ن عه‌لی له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (85)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا ‌‌ دراوه‌تێ. 

دوای ئه‌ویش (عه‌مید ڕوکن حوسێن زبد) شوێنه‌که‌ی ئه‌وی گرته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕێکه‌وتی (2.8.1990)دا له‌گه‌ڵ گرتنی ده‌وڵه‌تی کوێتدا ئه‌ویش لادرا. 

عه‌قیدی ئه‌ندازیار ئه‌یاد عه‌بدولئه‌میر هادی، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی فڕۆکه‌وانی سوپا. 

موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان عه‌لی تاهیر زێدان، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی فڕۆکه‌وانی سوپا. 

لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان حه‌سه‌ن خزر حاجی ئه‌حمه‌د مه‌لا عه‌تۆ موسڵاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری جولانه‌وه‌ ئاسمانییه‌کان (مدیر الحرکات الجویة 1987)، که‌ له‌ ساڵی (1993)دا سه‌دام له‌ سێداره‌ی دا. 

فه‌ریق ڕوکن خه‌لدون خه‌تاب به‌کر تکریتی، یارمه‌تیده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری جولانه‌وه‌‌ ئاسمانییه‌کان و یارمه‌تیده‌ری فه‌رمانده‌ی فڕۆکه‌وانی (مدیر الحرکات الجویة ومعاون قائد الطیران) له‌ نێوان (26.8.1987-7.1.1989). 

فه‌ریقی ڕوکن شاهین یاسین محه‌مه‌د یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی کرده‌وه‌کانی هێزی ئاسمانی (مدیر مرکز عملیات القوة الجویة) له‌نێوان (14.11.1986-12.9.1989) و له‌کاتی ڕوخانی ڕژێم فه‌رمانده‌ی به‌رگری هێزی ئاسمانی بوو. 

عه‌مید ڕوکن عه‌لی خه‌لیفه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری فڕۆکه‌وانی سوپا (مدیر إستخبارات طیران الجیش – السمتیات)، که‌ سه‌رپه‌رشتیکه‌ری کیمیاباران کردنی گوندی (زێوێ)ی ناو خاکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بووه، که‌ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی (9.6.1985)دا ئه‌نجامدراوه. 

  بنکه‌ ئاسمانییه‌کانی ئێراق بریتین له‌‌: 

یه‌که‌م: بنکه‌کانی باکوور (که‌ ده‌که‌ونه‌ باشووری کوردستان) و بریتین له‌: (بنکه‌ی ئه‌لحوڕیه‌ له‌ که‌رکوک، بنکه‌ی سه‌دام له‌ گه‌یاره‌-موسڵ). عه‌میدی فڕۆکه‌وان هه‌یسه‌م جه‌رجیس، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی (الحریة)ی ئاسمانی له‌ که‌رکوک. عه‌قیدی ڕوکن سه‌ید یونس، ئه‌فسه‌ری ڕوکنی جولانه‌وه‌ له ‌بنکه‌ی (الحریة)ی ئاسمانی له‌ که‌رکوک. عه‌قید ڕوکنی فڕۆکه‌وان ئیسماعیل سه‌عید فارس، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی که‌یوان (K1). 

دووه‌م: بنکه‌کانی ناوه‌ڕاستی ئێراق بریتین له‌: (بنکه‌ی به‌کر له‌ به‌له‌د که‌ ده‌که‌وته‌ باکووری به‌غدا، بنکه‌ی ئاسمانی ڕه‌شید، ته‌قه‌دوم له‌ به‌غدا، هه‌روه‌ها بنکه‌کانی حه‌بانیه‌و بنکه‌ی کوت). لیوای فڕۆکه‌وان حامد ڕه‌جا شه‌لاح حه‌سون تکریتی، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی (به‌کر)ی ئاسمانی له‌ قه‌زای به‌له‌د (22.8.1985-14.12.1988)، که‌ دواتر له‌ ڕێکه‌وتی (14.6.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکی ده‌ستگیرکرا.

سێیه‌م: بنکه‌کانی باشووری ئێراق که‌ بریتین له‌: (بنکه‌کانی ئیمام عه‌لی له‌ ناسریه‌ و بنکه‌ی شوعه‌یبیه‌ له‌ به‌سرا). 

بنکه‌ ئاسمانییه‌کانی حوڕیه‌، سه‌دام، به‌کر، ڕه‌شید، حه‌بانیه و ته‌قه‌دوم بۆ کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و کوردستان به‌کارهاتوون. به‌ڵام به‌گوێره‌ی وته‌ی شایه‌د و تاوانبارانی که‌یسی دادگاییکردنی تاوانبارانی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌تایبه‌ت وته‌ی شایه‌د فڕۆکه‌وان ڕیاز به‌هیج ڕیاز (عه‌مید ڕوکنی فڕۆکه‌وان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د مه‌تڵوب)، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی که‌رکوکی ئاسمانی (بنکه‌ی حوڕیه‌) بووه‌. 

لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان موسه‌نا عارف عه‌بدولجه‌بار فڕۆکه‌وانێکی سه‌ر به‌‌ هێزی ئاسمانی بوو، به‌ڵام له‌ ڕێکه‌وتی (12.3.1989)دا به‌ بڕیاڕێکی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆک کۆماری ئێراق کرا به‌ سکرتێری سه‌رۆک کۆمار. 

لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان که‌مال عه‌بدولستار عه‌بدولفه‌تاح (ویسام ڕافیده‌ین)، 

عه‌مید ڕوکنی فڕۆکه‌وان موزاحم سه‌عب حه‌سه‌ن (ویسام ڕافیده‌ین)، 

عه‌مید ڕوکنی فڕۆکه‌وان فه‌هد عه‌بدولباقی محه‌مه‌د (ویسام ڕافیده‌ین)، 

عه‌میدی فڕۆكه‌وان سه‌لاحه‌دین زێدان ئه‌لعانی (دانیشتووی ڕومادی)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا.

عه‌میدی فڕۆكه‌وان حه‌سه‌ن عه‌بدولمه‌جید ئه‌لتكریتی (دانیشتووی تكریت)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا.

عه‌مید ڕوکنی فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مه‌تڵوب ئه‌لجحه‌یشی (ویسام ڕافیده‌ین)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا. 

عه‌قیدی فڕۆكه‌وان كه‌مال نوری فه‌تاح (دانیشتووی به‌غدا)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا، دواتر له‌ ڕۆژی (22.6.2001)دا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی کازمیه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دام له‌ سێداره‌ درا. 

عه‌قیدی فڕۆكه‌وان ناسر عۆده ئه‌لوادی (دانیشتووی به‌غدا)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا، دواتر له‌ ڕۆژی (22.6.2001)دا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی کازمیه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دام له‌ سێداره‌ درا. 

عه‌قیدی فڕۆكه‌وان ئه‌یاد عه‌بدولجه‌بار ئه‌لهاشمی (دانیشتووی کوت)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا، دواتر له‌ ڕۆژی (22.6.2001)دا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی کازمیه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دام له‌ سێداره‌ درا.

عه‌قیدی فڕۆكه‌وان سامر عه‌بدوڵلا نه‌سری (دانیشتووی به‌غدا)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا.

عه‌قیدی فڕۆكه‌وان نافیع عومران ئه‌لتكریتی (دانیشتووی تكریت)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا.

عه‌قیدی فڕۆكه‌وان عه‌ممار عه‌بدولخالق محه‌مه‌د ئه‌لدبونی (دانیشتووی موسڵ)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا.

عه‌قیدی فڕۆكه‌وان عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌دیسی (دانیشتووی دیاله)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا.

عه‌قید ڕوکنی فڕۆکه‌وان ئیسماعیل سه‌عید فارس، فه‌رمانده‌ی (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (50)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌.

عه‌قیدی فڕۆکه‌وان حه‌مید گاتع ئه‌لسه‌عد، ڕاوێژکاری فڕۆکه‌وانی سوپا فه‌یله‌قی (2).

عه‌قیدی فڕۆکه‌وان ڕیاز محه‌مه‌د عه‌بد ئه‌لسه‌عدی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (48)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان‌‌ دراوه‌تێ. 

عه‌قیدی فڕۆکه‌وان نه‌جم عه‌بدولڕه‌زا عه‌بدولواحید، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (49)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌.

عه‌قیدی فڕۆکه‌وان عه‌بدولڵا جاسم محه‌مه‌دی، یه‌کێک له‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه‌، که‌چی ئێستاکه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌ندامی پارتی ده‌ستووری ئێراقی (الحزب الدستوري العراقي) سه‌ر به‌‌ وه‌زیری ناوخۆی ئێراق (جه‌واد کازم عیدان پۆڵانی)یه؛ سه‌رچاوه‌: (ماڵپه‌ری ئه‌لکترۆنی www.medlem.spray.se/barzanali/)‌.  

موقه‌ده‌می فڕۆكه‌وان موحه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لدوری (دانیشتووی سامه‌ڕا)، به‌شداره‌ له‌ کیمیا باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا.

موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان حه‌مه‌د عه‌تیه‌ خوین، فه‌رمانده‌ی سربی (55). 

موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د فه‌وزی حه‌سه‌ن مه‌حمود، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (138)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان‌‌ دراوه‌تێ. 

موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان ئه‌حمه‌د ڕه‌شید فتنه‌ ئه‌لمه‌عازیدی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (139)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان خزه‌یر عیسا جه‌واد، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (140)ی له‌ لیستی ناوی تاوانباره‌ داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌.

موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان عه‌بدولڕه‌زاق ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌زاق، سه‌ر به‌‌‌ (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (141)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌.

موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان هه‌یسه‌م خه‌تاب عومه‌ر (دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)، پاڵه‌وانی قادسیه‌.

موقه‌ده‌می فڕۆکه‌وان که‌مال مسته‌فا خزر (دوو مه‌دالیای  ئازایه‌تی)، 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان مازن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د (دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)، (به‌گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تێکی نهێنی، ناوبراو به‌دڵنیایی به‌شداری کیمیاباران کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا کردووه‌).  

ڕائیدی فڕۆکه‌وان ئیدریس ئیبراهیم محه‌مه‌د. 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان عه‌بدولحه‌مید فه‌رحان عه‌بدولحه‌مید، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (22)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان عومران کازم هندی، له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (23)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان فه‌ریق محه‌مه‌د عه‌لوان، له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (24)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان مه‌هدی عه‌لی حه‌سه‌ن، له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (25)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان یونس ساڵح سه‌لمان، له‌ سربی (30)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (26)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان عومران کازم هندی، له‌ سربی دوو. 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌د مامه‌سێنی، کورده ‌و خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی سه‌رگه‌ڕانه‌ و ئێستا له‌ به‌غدایه‌‌، که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی (2007)ه‌وه‌ به‌ پاڵپشتی جه‌لال تاڵه‌بانی و (ی. ن. ک) کرا به‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی ئاسمانی ئێراق‌. لیوا ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌د مامه‌سێنی، له‌ سربی (4) بووه‌ و له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (21)ی له‌ لیستی ناوی تاوانباره‌ داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان سه‌ڵاح سه‌لیم ئه‌لسبتی، یه‌کێک له‌ فڕۆکه‌وانه‌ ئێراقییه‌کانی سه‌رده‌می ئه‌نفال، که‌ ئێستاکه‌ له‌ وڵاتی سوید ده‌ژیت.

ڕائیدی فڕۆکه‌وان نه‌بیل نه‌دیم سه‌دیق (ویسام ڕافیده‌ین و سێ مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان عه‌بد حوسێن عه‌لی (ویسام ڕافیده‌ین و دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان مازن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د. 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان موئه‌یه‌د سه‌بری جومعه (دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)‌، 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان سه‌عدون ته‌ڵب عه‌لی (دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د عه‌لی غازی (دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

ڕائیدی فڕۆکه‌وان سه‌عدون فه‌وزی عاکف (سێ مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

نه‌قیبی فڕۆکه‌وان سامر یه‌حیا حه‌مید (ویسام ڕافیده‌ین و یه‌ک مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

نه‌قیبی فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د زێدان حوسێن (دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)، به‌گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تێکی نهێنی، ناوبراو به‌دڵنیایی به‌شداری کیمیاباران کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا کردووه‌. 

نه‌قیبی فڕۆکه‌وان وه‌عد محه‌مه‌د عه‌لی له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (149)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

نه‌قیبی فڕۆکه‌وان سه‌باح عه‌لی حه‌سه‌ن، له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (153)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

نه‌قیبی فڕۆکه‌وان غالب شایع زیاده‌، له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (154)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

نه‌قیبی فڕۆکه‌وان حه‌سه‌ن محه‌مه‌د فه‌تحی (سێ مه‌دالیای ئازایه‌تی)، (به‌گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تێکی نهێنی، ناوبراو به‌دڵنیایی به‌شداری کیمیاباران کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌ ڕێکه‌وتی (16.3.1988)دا کردووه‌). 

نه‌قیبی فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د مه‌نسور عه‌بدولڵا (سێ مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

نه‌قیبی فڕۆکه‌وان له‌تیف عه‌لی حه‌مود (سێ مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (230)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان ئه‌حمه‌د سه‌لمان زناد له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (231)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان  ئه‌حمه‌د عابد داود له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (232)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان ئه‌سکه‌نده‌ر ئیبراهیم جومعه‌ له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (233)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان، ئیلهام عۆن ئالڕه‌فیق یونس له‌ (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (234)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ.

‌‌مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان، ئامانج مه‌نازل خزر له‌ سربی (21)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (235)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان، ئه‌نمار محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له‌ (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (236)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان حوسێن عه‌لی عه‌بدولڵا له‌ سربی (106)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (237)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ.‌‌

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان حه‌مید مه‌نسور خه‌لیل له‌ سربی (4)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (238)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان خالید عه‌بدولعه‌زیز عه‌بدولڵا له‌ (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (239)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان خه‌ڵه‌ف حوسێن عه‌لاوی له‌ (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (240)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان ڕه‌مه‌زان موتڵه‌گ ئه‌حمه‌د له‌ (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (241)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان سالم فه‌تحی حه‌سه‌ن له‌ (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (242)ی له‌ لیستی ناوی تاوانباره‌ داواکراوه‌کان‌‌ دراوه‌تێ. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان سه‌عد ئه‌حمه‌د قاسم له‌ سربی (30)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (243)ی له‌ لیستی ناوی تاوانباره داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان سه‌عد عه‌بدولڕه‌حمان سه‌عید له‌ سربی (4)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (244)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان  شوجاع یاس روحی له‌ (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (245)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا‌‌ دراوه‌تێ. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان شه‌‌لال ڕه‌شید عه‌تیه‌ له‌ (ج ت ج/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (246)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان زیاء جه‌عفه‌ر ڕازی له‌ سربی (4)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (247)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان ته‌ها فه‌تحی ساڵح له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (248)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان ته‌ها محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (249)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان ڕه‌مزی ئیبراهیم ڕه‌مزی (ویسام ڕافیده‌ین و دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)،

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان که‌ریم ساڵح سه‌هو (دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان مه‌لاح نیهاد عه‌بدولکه‌ریم جاسم.

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان ڕه‌عد دریعی محه‌مه‌د (دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان خه‌میس حه‌مادی عه‌بدولڵا (دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان عه‌بدولکه‌ریم ئیسماعیل محه‌مه‌د (دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د فه‌رحان زیاب (سێ مه‌دالیای ئازایه‌تی)،

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان نه‌بیل حازم حه‌واس (سێ مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د نزار حه‌سیب (چوار مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان عه‌بدولکه‌ریم فه‌تحی عه‌بدولڵا (چوار مه‌دالیای ئازایه‌تی)، 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان عه‌بدولکه‌ریم عه‌بدولڕه‌زاق عه‌بدولڕه‌حمان (شه‌ش مه‌دالیای ئازایه‌تی)،

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان جاسم محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د (شه‌ش مه‌دالیای ئازایه‌تی)،

مولازمی فڕۆکه‌وان عه‌بدولکه‌ریم جدعان عه‌لی له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (250)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا ‌‌ دراوه‌تێ. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان عوده‌ی حاته‌م له‌فته‌ له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (251)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان عه‌لی حوسێن سه‌لمان له‌ سربی (41)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (252)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان فارس ئیبراهیم ڕه‌شید له‌ سربی (41)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (253)ی دراوه‌تێ له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان قه‌یس حه‌بیب مسته‌فا له‌ سربی (41)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (254)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان که‌ریم یاسین زێدان له‌ سربی (41)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (255)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان له‌یس عه‌بدولعه‌زیز عه‌بدولڵا له‌ سربی (106)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (256)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان محه‌مه‌د خه‌زعه‌ل فه‌یسه‌ڵ له‌ سربی (106)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (257)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان عه‌مار محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، 

مولازمی یه‌که‌می فڕۆکه‌وان عیماد عه‌لی محه‌مه‌د، 

مولازمی فڕۆکه‌وان حویسام ئیبراهیم حه‌مود له‌ سربی (107)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (143)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی فڕۆکه‌وان خالید ماڵه‌ڵڵا مه‌ردان له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (144)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی فڕۆکه‌وان ڕه‌زوان غازی ئه‌حمه‌د له‌ سربی (4)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (145)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی فڕۆکه‌وان عیماد‌ شه‌له‌بی محه‌مه‌د له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (146)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی فڕۆکه‌وان عیماد عه‌باس موحسین له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (147)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی فڕۆکه‌وان فازڵ عه‌باس موحسین له‌ سربی دوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (148)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی فڕۆکه‌وان ڕه‌مزی ئیبراهیم ڕه‌مزی. 

 

سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا: 

 

فه‌ریقی ڕوکن نزار عه‌بدولکه‌ریم فه‌یسه‌ڵ ئه‌لخه‌زره‌جی له‌ ڕێکه‌وتی (14.7.1987)دا کرا به‌ سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا و تاوه‌کو (19.9.1990) مایه‌وه‌. نزار خه‌زره‌جی، به‌گوێره‌ی نووسراوی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق به‌ ژماره‌ (ق2/1519)ی ڕۆژی (27.12.2005) بۆ بانکی ناوه‌ندی ئێراقی له‌ ڕێکه‌وتی (8.12.2005)دا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ده‌رچووه‌، به‌ڵام ده‌ستگیر نه‌کراوه‌.

فه‌ریق ڕوکن حوسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د عه‌ره‌ب ئه‌لتکریتی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا – ئۆپراسیۆنه‌کان. فه‌ریق حوسێن ڕه‌شید تکریتی، به‌ تاوانی به‌شداری له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کان دادگایی کرا، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (24.6.2007)دا چوار سزای له‌ سێداره‌ دانی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار ڕێگره‌ له‌به‌رده‌م له‌ سێداره‌دانی ناوبراو. هه‌روه‌ها حوسێن ڕه‌شید تکریتی، له‌سه‌ر دۆسێی ڕوداوه‌کانی ساڵی (1991)ی شاره‌کانی به‌سراو میسان له‌ ڕێکه‌وتی (21.8.2007)دا درایه‌ دادگا، که‌ له‌دوا دانیشتنی دادگای ئه‌م دۆسێیه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (2.12.2008)دا سزای زیندانیکردنی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ ده‌رچوو. 

فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولستار ئه‌لمعینی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا – به‌ڕێوه‌به‌رێتی، (ماوه‌یه‌ک فه‌ریق ڕوکن محه‌مه‌د عه‌بدولقادر و ماوه‌کی تریش فه‌ریق ڕوکن نه‌جمه‌دین عه‌بدولڵا محه‌مه‌د مه‌لا حوسێن ئه‌لدوری (30.7.1987-29.6.1988) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا – به‌ڕێوه‌به‌رێتی بووینه‌). 

فه‌ریق ڕوکن نوعمه‌ فارس حوسێن ئه‌لمحیاوی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا – مه‌شقکردن (که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (86)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌).

فه‌ریق ڕوکن زیائه‌دین جه‌مالئه‌دین، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا – ئه‌میره‌.

 

بیرۆی باکووری ڕێکخستنه‌کانی حزبی به‌عس: 

 

عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید تکریتی، به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره‌ (160)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی حزبی به‌عسی عاره‌بی ئێراقی له‌ ڕێکه‌وتی (29.3.1987)دا کرا به‌ ڕازگری نهێنی بیرۆ‌ی باکووری حزبی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های درایێ له‌پێناوی جێبه‌بێکردنی سیاسه‌تی به‌عس له‌ کوردستان و هه‌وڵی قڕکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ڵام دوای جێبه‌جێکردنی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کان به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (271)ی ڕێکه‌وتی‌ (23.4.1989)ی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو ده‌سه‌ڵاته‌ ڕه‌هاکانی کوردستانی لێ سه‌ندرایه‌وه و بڕیاری ژماره‌ (160)ی پێشوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه. ‌

دوای لادانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، حه‌سه‌ن عه‌لی نه‌سار ئه‌لعامری (شیعه‌) هاته‌ شوێنه‌که‌ی ئه‌و‌. 

ڕازی حه‌سه‌ن سه‌لمان، جێگری ڕازگری گشتی بیرۆی باکوور. عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز حه‌سه‌ن، سکرتێری بیرۆی باکوور. 

تاهیر تۆفیق ئه‌لحاج یوسف ئه‌لعانی، سکرتێری لیژنه‌ی کاروباری باکوور له‌ ماوه‌ی (19.8.1986-15.9.1987) و (دواتریش وه‌کو پارێزگاری موسڵ ئه‌ندام بووه‌ له‌م لیژنه‌یه‌ تا کۆتایی ساڵی 1991). 

ئه‌ندامه‌کانی لیژنه‌ی کاروباری باکوور بریتی بوون له‌: 

خزر عه‌بدولعه‌زیز حوسێن عه‌لی ئه‌لدوری، ڕازگری لقی که‌رکوکی حزبی به‌عس، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (267)ی له‌ لیستی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌‌. 

نزار یونس خه‌لیل، ڕازگری لقی نه‌ینه‌وای حزبی به‌عس، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (266)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان پێدراوه‌‌. 

سوبحی عه‌لی خه‌ڵه‌ف، ڕازگری نهێنی لقی هه‌ولێری حزبی به‌عس، 

ئه‌سوه‌د عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌لنعێمی، ڕازگری لقی سلێمانی حزبی به‌عس، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (263)ی له‌ لیستی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا‌‌ پێدراوه. 

سائل (صائل) ئیبراهیم عه‌بدولڵا ئه‌لعه‌بده‌لی، ڕازگری لقی موسڵی حزبی به‌عس، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (265)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

عه‌بدولسه‌لام حامید ئه‌لعه‌ناز، ڕازگری لقی تکریتی حزبی به‌عس. 

تاریق کافی فله‌یح ئه‌لعانی، ڕازگری لقی دهۆکی حزبی به‌عس، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (264)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

مونزر نسه‌یف جاسم ئه‌لدلێمی، پارێزگاری که‌رکوک، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (160)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

جه‌عفه‌ر عه‌بدولکه‌ریم حوسێن به‌رزنجی، پارێزگاری سلێمانی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (164)ی له‌ لیستی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

ئیبراهیم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن زه‌نگه‌نه‌ سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر بووه‌ و ماوه‌یه‌کیش یه‌حیا محه‌مه‌د ڕه‌شید جاف. یه‌حیا ڕه‌شید جاف له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (261)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

نامیق ڕه‌قیب محه‌مه‌د سوورچی، پارێزگاری دهۆک، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (258)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

 

به‌رپرسه‌کانی حزبی به‌عس له‌ کوردستاندا: 

عه‌بدولفه‌تاح محه‌مه‌د ئه‌مین یاسین، سکرتێری لیژنه‌ی کاروباری باکوور. 

عه‌قید عه‌بدولڕه‌حمان شه‌کرچی، به‌ڕێوه‌به‌ری بیرۆی ڕێکخستنی باکوور. 

ڕائید غالب ئه‌لتکریتی، له‌ سکرتارییه‌تی بیرۆی ڕێکخستنی باکوور. 

عه‌قید مه‌رعی ئه‌لتائی، له‌ سکرتارییه‌تی بیرۆی ڕێکخستنه‌کانی باکوور. 

ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لعوبێدی، ڕازگری فه‌رمانده‌یی لقی که‌رکوکی سه‌ربازی. 

مه‌هدی ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌بیب، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی تیپی ئه‌لمه‌عاهد-دهۆک. 

ڕه‌فیق لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان عه‌بدولجه‌بار رسن ئه‌لسودانی، ڕازگری نهێنی لقی قادسیه‌ی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیق عه‌مید ڕوکن تاڵیب عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ئالسه‌عدون، ڕازگری نهێنی لقی یه‌رموکی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیق عه‌مید ڕوکن خالید کافی فله‌یح ئه‌لعانی، ڕازگری نهێنی لقی حه‌که‌می سه‌ربازی. 

ڕه‌فیقی عه‌مید سابت ئه‌سعه‌د عه‌بدولغه‌نی ئالوسی، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیقی عه‌مید ناسر فاخر عه‌لوان، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی به‌دری کوبرا.

ڕه‌فیقی عه‌مید عه‌دنان عه‌بدولحه‌مید مه‌هدی، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی ئه‌بی عوبه‌یده‌ی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیقی عه‌قید ڕوکن له‌تیف محه‌ل حه‌مود، ڕازگری نهێنی هۆبه‌ی پاسه‌وانی کۆماری، که‌ له‌سه‌ر دۆسێی ڕوداوه‌کانی ساڵی (1991)ی هه‌ردوو پارێزگای به‌سره‌ و میسان له‌ ڕێکه‌وتی (21.8.2007)دا درایه‌ دادگا، دواتریش له‌ ڕێکه‌وتی (2.12.2008)دا بێتاوان ده‌رچوو. 

ڕه‌فیقی عه‌قید بدێوی حه‌سه‌ن ساڵح، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی لقی ڕه‌شیدی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (30)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

ڕه‌فیقی عه‌مید خالید ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زان، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی موسه‌نای سه‌ربازی. 

ڕه‌فیقی عه‌مید ناسر فاخر عه‌لوان، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی به‌در ئه‌لکوبرای سه‌ربازی. 

عه‌قید خه‌ڵه‌ف عه‌بدولڵا عمێره‌، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی فارسی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (32)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

ڕه‌فیق لیوا ڕوکن ئوسامه‌‌ حه‌سه‌ن تۆفیق ئه‌لیاوه‌ر، ڕازگری نهێنی لقی حه‌تین و وه‌لیدی سه‌ربازی. 

عه‌قید ڕه‌شید ئه‌حمه‌د سه‌رحان، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی موعته‌سه‌م، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (34)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

ڕه‌فیقی موقه‌ده‌م عه‌وده‌ محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌لعوبه‌یدی، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی حه‌ذیفه‌ی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیقی ڕائید نزهان ڕه‌شید عه‌بد، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی قائد ئه‌لنه‌سری سه‌ربازی. 

ڕه‌فیقی نه‌قیب محه‌مه‌د مه‌حمود سه‌لاج، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی ڕافیده‌ینی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیقی نه‌قیب تۆفیق مه‌حمود خزر ئه‌لدوری، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی سه‌عدی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیقی نه‌قیب جاسم محه‌مه‌د ساڵح، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی عه‌بدولڵا بن ڕواحه‌ی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیقی نه‌قیب عه‌بدولحوسێن فه‌رحان حه‌مه‌د، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی زه‌ین قه‌وسی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیقی نه‌قیب نه‌سر ئه‌حمه‌د ئه‌لجبوری، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی محه‌مه‌د ئه‌لقاسمی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیق عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی لقی به‌غدای سه‌ربازی. 

خالید کافی فله‌یح، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی لقی به‌سرای سه‌ربازی (دواتر کراوه‌ به‌ ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی لقی حه‌که‌می سه‌ربازی؛ سه‌رچاوه‌: (2-58)، ل4). 

عاشور شه‌هاب ئه‌حمه‌د، ڕازگری نهێنی هۆبه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی حزبی به‌عس. 

ڕه‌فیق عه‌بدولواحید حویسامه‌ددین، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی تیپی ڕه‌واندز. 

زێدان عه‌تیه‌ عه‌توش، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی تیپی ڕه‌واندز. 

موسا ئیبراهیم به‌لۆ، به‌رپرسی ڕێکخراوی خه‌لیفانی حزبی به‌عس. 

تاڵیب محه‌مه‌د سلێمان، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی تیپی هه‌ڵه‌بجه‌ (20.8.1986).

نیسان سه‌رحان هیلال، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی تیپی هه‌ڵه‌بجه‌ (8.4.1987).

سجیل ئه‌لسافی، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی تیپی ده‌ربه‌ندیخان. 

حه‌کیم ئه‌نوه‌ر مه‌ولود، ڕازگری ڕێکخراوی سمود. 

ڕائید ئه‌نوه‌ر ڕه‌حیم ته‌ها، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی حارسی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (28)ی له‌ لیستی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

ڕائید محه‌مه‌د سالم حوسێن، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی ئه‌لته‌ئمیمی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (15)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌.

ڕائید عه‌بدولستار عه‌تا ئه‌لکوبه‌یسی، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی هه‌ولێری سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (13)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

تاریق زیاده‌ ساڵح، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی فرقه‌ی عه‌موریه‌ی هه‌ولێری سه‌ربازی. 

ڕه‌فیق موحسین عه‌لی عوگله‌، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی فرقه‌ی هه‌ولێری سه‌ربازی.

ڕه‌فیق نوزهان خه‌لیل ئیبراهیم، ڕازگری نهێنی فرقه‌ی فه‌یله‌قی پێنجی سه‌ربازی.

ڕه‌فیق لیوا عه‌بد سه‌لمان حمێدی، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی لقی عه‌موریه‌ی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (88)ی له‌ لیستی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

ڕه‌فیق جه‌بار ساڵح مۆحان ئه‌لعکبه‌لی، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی فرقه‌ی عه‌موریه‌ی سه‌ربازی. 

ڕه‌فیق فه‌وزی خالید محه‌مه‌د، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی فرقه‌ی عه‌موریه‌ی ده‌وروبه‌ری سه‌ربازی. 

ڕه‌فیق مه‌حمود نه‌دا سه‌عد حه‌مدان ئه‌لمعازیدی، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی لقی لیوای کۆماندۆی یه‌کی فه‌یله‌قی پێنجی سه‌ربازی. 

عه‌قید ئه‌حمه‌د سالم جاسم ئه‌لسامه‌ڕائی، ڕازگری فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی هێزه‌کانی نه‌سری سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (29)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

عه‌قید ڕه‌شید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی فارسی سه‌ربازی. 

عه‌قید عه‌بدولحه‌کیم تۆفیق حه‌سون، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی ئه‌لشیبانی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (35)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

عه‌مید خه‌ڵه‌ف نه‌جم جاسم، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی ئه‌بی زرئه‌لغه‌فاری سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (54)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

ڕه‌فیقی عه‌مید عه‌لی له‌فته‌ حوسێن ئه‌لعقابی، ڕازگری فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی خالیدی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (58)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

عه‌مید غانم خالید سلێمان ئه‌لجه‌ماس، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی قه‌عقاعی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (59)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

عه‌مید محه‌مه‌د خه‌یری محه‌مه‌د سه‌عید، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی شه‌رحه‌بیلی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (62)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

عه‌میدی ڕوکن عه‌لی ساڵح حه‌مودی ئه‌لدوری، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی موسا بن نه‌سیری سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (84)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

موقه‌ده‌م ئیدریس سه‌عید محه‌مه‌د، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی زاخۆی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (126)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

موقه‌ده‌م ئیسماعیل مه‌حمود عه‌بد خه‌ڵه‌ف، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی مه‌نسووری سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (127)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

موقه‌ده‌م حاته‌م موتنی عه‌واد، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی یه‌که‌می سه‌ربازی سلێمانی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (128)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

موقه‌ده‌م سه‌ڵاح سه‌بری مه‌حمود، ڕازگری نهێنی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی دووه‌می سه‌ربازی سلێمانی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (131)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

موقه‌ده‌م ڕوکن عه‌بدولستار جه‌واد (عه‌بود) حه‌مزه‌ ئه‌لحه‌دیسی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی لقی عه‌مورییه‌ی سه‌ربازی، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (133)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌. 

ڕه‌فیق فه‌وزی خه‌ڵه‌ف ئه‌ڕزیق، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕازگری هه‌رێمایه‌تی (مدیر مکتب امانة سر القطر). 


لیژنه‌ی کاروباری باکوور – کوردستان (لجنة شؤون الشمال – کوردستان):      ‌  

 

  لیژنه‌ی کاروباری باکوور (کوردستان)، به‌ دوو هه‌فته‌ک دوای گرتنه‌ ده‌ستی سه‌رۆک کۆماری ئێراق و به‌رپرسێتی یه‌که‌می حزبی له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێن-ه‌وه‌، به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (997)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش له‌ ڕۆژی (2.8.1979)دا دامه‌زرا، دواتریش به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (771)ی هه‌مان ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕۆژی (3.12.1989)دا هه‌ڵوه‌شایه‌وه. 

ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌م لیژنه‌یه‌ جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی حزبی به‌عس و حکومه‌تی سه‌دام بوو له‌ هه‌ر کارێک په‌یوه‌ندی به‌ باشووری کوردستان-ه‌وه‌ هه‌بووبێت، به‌تایبه‌ت له‌ سیاسه‌تی به‌ عاره‌بکردن، ڕاگواستنی کورد، کاولکردنی دێهاته‌کانی کوردستان، داگیرکردنی ماڵ و زه‌ویوزاری کورد و هێنانی عاره‌ب بۆ سه‌ر زێدی کورده‌ به‌زۆر ڕاگوێزراوه‌کان و پێدانی ماڵ و زه‌وییه‌کانیان به‌و عاره‌به‌ داگیرکه‌رانه‌. له‌کاتی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، لیژنه‌ی کاروباری باکوور وه‌کو ده‌ستگایه‌کی حزبی خرایه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، که‌ ئه‌رکی کۆکردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ گیراوه‌کانی ئه‌نفاله‌کانیان گرتبووه‌ ئه‌ستۆ و دواتر گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ به‌کۆمه‌ڵ زینده‌به‌چاڵ ده‌کران. 

ئه‌ندامانی لیژنه‌ی کاروباری باکوور (کوردستان) له ‌سه‌رده‌می شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا پێکده‌هات له هه‌ریه‌ک له‌‌: 

عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، به‌رپرسی بیرۆی باکووری حیزبی به‌عس. 

سه‌میر محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب شێخلی، وه‌زیری ناوه‌خۆ. 

عه‌دنان خه‌یرولڵا توڵفاح ئه‌لناسری، وه‌زیری به‌رگری. 

دکتۆر ساماڵ مه‌جید فه‌ره‌ج، وه‌زیری پلاندانان، که‌ دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی. 

نزار عه‌بدولکه‌ریم فه‌یسه‌ڵ ئه‌لخه‌زره‌جی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا. 

خالید عه‌بدولمونعیم ڕه‌شید ئه‌مین ئه‌لجه‌نابی، ئه‌مینداری گشتیی شاری به‌غدا. 

لیوا دکتۆر فازڵ حوسێن به‌ڕاک، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری. 

لیوا ڕوکن سابیر عه‌بدولعه‌زیز حوسێن عه‌لی ئه‌لدوری، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی. 

عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لدوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی گشتیی.

ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر نه‌قشبه‌ندی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ناوچه‌ی به‌ناو ئۆتۆنۆمی کوردستان‌. 

سیروان عه‌بدولڵا حوسێن جاف، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ناوچه‌ی به‌ناو ئۆتۆنۆمی کوردستان. سیروان جاف، دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1991)ی کوردستان په‌نای بۆ سه‌دام برد له‌ به‌غدا، له‌ ساڵی (1996)دا به‌ بڕیاری ژماره‌ (66)ی ڕۆژی (8.4.1996)ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێراق (سه‌دام حوسێن) کراوه‌ته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێراق له‌سه‌ر لیستی پارێزگای سلێمانی. 

تاهیر تۆفیق ئه‌لحاج یوسف ئه‌لعانی، که‌ له‌نێوان (19.8.1986-15.9.1987)دا سکرتێری لیژنه‌ی کاروباری باکوور بووه، دواتریش پارێزگاری موسڵ‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رێتیی هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی: 

 

لیوا ڕوکن سابیر عه‌بدولعه‌زیز حوسێن عه‌لی ئه‌لدوری، له‌ ماوه‌ی (8.4.1986-6.4.1991)دا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی بووه. لیوا ڕوکن سابیر ئه‌لدوری، له‌کاتی کیمیاباران کردنی کوردستان و شاڵاوه‌ به‌دناوه‌کانی ئه‌نفال له ‌ساڵانی (1987-1988)دا بۆ سه‌ر خه‌ڵکی گوندنشینی کورد که‌ تێکڕا (182) هه‌زار که‌س بوونه‌ قوربانی، به‌رپرسی یه‌که‌می هه‌واڵگری گشتیی سه‌ربازی بووه‌. 

لیوا ڕوکن محه‌مه‌د ڕه‌زا غه‌سیس تکریتی یارمه‌تیده‌ری سابیر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوری بووه بۆ کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رێتی له‌کاتی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا. 

لیوا ڕوکن خالید محه‌مه‌د عه‌باس عه‌لی ئه‌لجبوری، وه‌کو یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی له‌نێوان (11.11.1987-27.8.1988)دا کاریکردووه‌. 

عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د ڕه‌زا غه‌سیس تکریتی، له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا به‌رپرسی هۆبه‌ی سێی کورده‌کان و یه‌کێک له‌ جێگره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی بووه‌.   

  عه‌مید ڕوکن وه‌فیق عجیل حه‌مود ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسامه‌ڕائی، له مانگی ‌نیسانی ساڵی (1991)دا کرا به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی (مدیر الاستخبارات العسکریة العامة) و له‌و پۆسته‌یدا مایه‌وه‌ تاوه‌کو له‌ ڕێکه‌وتی (23.11.1994)دا به‌غدای جێهێشت و خۆی گه‌یانده‌ سلێمانی و وه‌کو ئۆپۆزسیۆنی حکومه‌تی سه‌دام خۆی ناساند. وه‌فیق عجیل حه‌مود ئه‌لسامه‌ڕائی، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (1)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا پێدراوه، به‌ڵام دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له‌لایه‌ن مام جه‌لالی سکرتێری گشتیی (ی. ن. ک) و سه‌رۆک کۆمار به‌ ڕاوێژکاری سه‌ربازی سه‌رۆک کۆمار دامه‌زرێنرا، وه‌لێ دوای ناڕه‌زایی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕێکرا بۆ به‌ریتانیاو ئێستاکه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌ژی‌‌‌. 

به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی، پێنج معاونیه‌ی هه‌بوو که‌ ئه‌مانه‌ن: 

معاونیه‌ی یه‌که‌م: عه‌مید ڕوکن ڕه‌حیم عه‌بدولغه‌نی ئه‌لسوس ئه‌لناسری، بریکاری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی و له‌کاتی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا به‌رپرسی موعاونییه‌ی یه‌که‌م بووه‌ (سه‌دام له‌ سه‌ره‌تای ‌ساڵی 1991دا له‌ سێداره‌ی دا)، عه‌مید ڕوکن سینان عه‌بدولجه‌بار ئه‌بوگله ئه‌لنه‌جه‌فی‌، له‌کاتی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رپرسی موعاونییه‌ی یه‌که‌م بووه‌. ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌و معاونییه‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵ بووه‌ له‌سه‌ر دوژمنانی حکومه‌تی سه‌دام حوسێن و پارتی به‌عسی عاره‌بی سۆسیالیست.

مـعاونیه‌ی دووه‌م: لیوا ڕوکن ته‌ها عه‌باس ئه‌لئه‌حبابی، به‌رپرسی ئه‌و موعا‌ونیه‌ بووه، که‌ دواتر له‌ ساڵی (1996) سه‌دام کوشتی. ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌و به‌شه‌ دابینکردنی ئه‌من و ئاسایشی سه‌ربازی بوو. 

معاونیه‌ی سێیه‌م: لیوا ڕوکن عه‌دنان ناجی ئه‌لجبوری و عه‌میدی ڕوکن فازڵ عه‌لی سلێمان ئه‌لدلێمی (ماوه‌یه‌کیش به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات‌ بووه‌)، به‌رپرسی ئه‌و به‌شه‌ بووینه‌، که‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ کاروباری هونه‌ری. عه‌میدی ڕوکن باسل شه‌فیق عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئامێره‌ هونه‌ریه‌کانی هه‌واڵگری سه‌ربازی بووه‌ له‌کاتی شاڵاوی ئه‌نفاله به‌دناوه‌‌کاندا. 

معاونیه‌ی چواره‌م: لیوا ڕوکن محه‌مه‌د ڕه‌زا غه‌سیس تکریتی، به‌رپرسی ئه‌و به‌شه‌ بووه‌ و له‌هه‌مان کاتدا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بووه بۆ کاروباری به‌ڕێوه‌بردن‌. ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌و به‌شه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ مه‌شقکردن و کاروباری به‌ڕێوه‌به‌ڕێتی. لیوا محه‌مه‌د غه‌سیس، له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ڕێکخراوی هه‌واڵگری باکوور له‌ هه‌ولێر و بۆ ماوه‌یه‌کیش له‌ معاونیه‌ی پێنجه‌م لای وه‌فیق عجیل حه‌مود ئه‌لسامه‌ڕائی بووه‌. لیوا ڕوکن نه‌شوان زه‌نون یونس‌ موسڵاوی، لیوا ڕوکن سه‌بار ڕه‌بیع عومه‌ر ئه‌لجبوری خه‌ڵکی ڕومادی و عه‌مید مه‌حمود عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لعبلی (خه‌ڵکی خاڵس) هه‌رسێکیان له‌ معاونیه‌ی چواره‌م کاریان کردووه‌. 

معاونیه‌ی پێنجه‌م: عه‌مید ڕوکن وه‌فیق عجیل حه‌مود ئه‌لسامه‌ڕائی، به‌رپرسی ئه‌و به‌شه‌یان بووه‌. ئه‌رکی سه‌ره‌کی معاونیه‌ی پێنجه‌م تایبه‌ت بووه‌ به‌ کاروباری ئێران و کوردستان‌ (‌ موعاونییه‌ی پێنجه‌م له‌ مانگی دیسامبه‌ری ساڵی (1986)دا دامه‌زرا و هۆبه‌ی سێی کورده‌کان و کاروباری ئێران خرانه‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌). پاشان عه‌مید ڕوکن وه‌فیق عجیل سامه‌ڕائی له‌ ڕێکه‌وتی (27.8.1988)دا کرا به‌ یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتیی سه‌ربازی، هه‌روه‌کو له ‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێدا دواتر له‌ نیسانی ساڵی (1991)دا کرا به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتیی سه‌ربازی.

عه‌قید ڕوکن وه‌لید نایف شبیب، ماوه‌یه‌ک به‌رپرسی هۆبه‌ی کورده‌کان بووه‌‌، که‌ به‌ هۆبه‌ی (3) ناسرابوو (دواتریش له‌ کۆتایی 1988 و سه‌ره‌تای ساڵی 1989دا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوور بووه‌)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (2)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. عه‌قید ڕوکن وه‌لید نایف شبیب له‌کاتێکدا که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی سێی کورده‌کان بووه‌، له‌ ڕێکه‌وتی (13.3.1988)دا ڕێنوێنی ئه‌وه‌ی داوه‌ که‌ له‌ ڕێگای‌ هێزی ئاسمانییه‌وه‌ به‌ چه‌کی تایبه‌تی (چه‌کی کیمیایی) له‌ گونده‌کانی کوردستان بدرێت، که‌چی وه‌لید نایف شبیب وه‌کو شایه‌دێک بانگی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق کراوه‌ نه‌ک وه‌کو تاوانبارێک سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی فه‌رمانێک بۆ ده‌ستگیرکردنی هه‌روه‌کو له‌ سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه‌. وه‌لید نایف شبیب، له‌ ساڵی (2007)دا سه‌ردانی هه‌ولێر و کوردستانی کردووه‌ و له‌سه‌ر ئاستی باڵادا پێشوازی لێکراوه‌. 

عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د ڕه‌زا غه‌سیس تکریتی یه‌کێک له‌ جێگره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی، له‌ سه‌رده‌می شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا به‌رپرسی هۆبه‌ی سێی کورده‌کان بووه‌. 

موقه‌ده‌م مه‌ڕوان عه‌بد کازم ئه‌لجه‌نابی، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له‌ هۆبه‌ی (3).

عه‌مید ڕوکن عامر حه‌سون ماوه‌یه‌ک له‌ ساڵی (1988)دا، به‌رپرسی یه‌کێک له‌ به‌شه‌کانی سه‌ره‌وه‌ واته‌ یه‌کێک له‌ معاونیه‌کان بووه‌.

 

ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوور (منظومة إستخبارات المنطقة الشمالیة) له‌ هه‌ولێر. عه‌مید محه‌مه‌د مسته‌فا ئیسماعیل ته‌له‌عفه‌ری، له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا تاوه‌کو ساڵی (1985) به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌نزومه‌ی شیمالی بووه، دوای ئه‌و ساڵه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ مه‌نزومه‌ی شه‌رقی له‌ شاری دیاله‌‌. 

عه‌قیدی ڕوکن فه‌رحان موتڵه‌گ ساڵح خه‌ڵه‌ف ئه‌لجبوری (خه‌ڵکی شه‌ڕگات)، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوور له‌نێوان (1985-1.11.1987) و دواتر له‌ (2.11.1987-کۆتایی ساڵی 1992)دا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات‌ بووه، که‌ دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن، له‌ ڕێکه‌وتی (10.6.2003)دا به‌تاوانی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کان و کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و کوردستان ده‌ستگیرکرا. به‌ تاوانی به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفال له‌ ڕێکه‌وتی (24.6.2007)دا، دوو سزای هه‌تا هه‌تایه‌ و سزایه‌کی (10) ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ کیمیا باران کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ دوو سزای (10+7) ساڵی بۆ ده‌رچوو‌‌. 

موقه‌ده‌می ڕوکن فازڵ عه‌لی سلێمان ئه‌لدلێمی (خه‌ڵکی ڕومادی)، له‌ ساڵانی (1895-1987)دا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی ناوچه‌ی باکوور واته‌ جێگری عه‌قید ڕوکن فه‌رحان موتڵه‌گ ساڵح جبوری بووه. ‌

دوای فه‌رحان جبوری، ماوه‌یه‌ک عه‌میدی ڕوکن عه‌بدولمه‌لیک ئه‌لحه‌مدانی (که‌ له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی له ‌ئه‌نجامی گڕگرتن و ته‌قینه‌وه‌ی سۆبه‌ی نه‌وتیدا مرد)‌‌، دواتریش هه‌ریه‌ک له‌ عه‌مید ڕوکن خالید محه‌مه‌د عه‌باس و عه‌قید ڕوکن وه‌لید نایف شبیب له ‌ساڵانی (1987-1989)دا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوور بووینه له‌ شاری هه‌ولێر‌. 

ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا لیوا ڕوکن حه‌سه‌ن حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوور (مدیر منظومة إستخبارات المنطقة الشمالیة) بووه‌، که‌ ئه‌و له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (87)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌قید ڕوکن وه‌لید نایف شبیب، که‌ له‌ کۆتایی ساڵی (1988) و سه‌ره‌تای ساڵی (1989)دا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوور، که‌ به‌گوێره‌ی نووسراوی ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوور ژماره‌ (ش3/ق3/324)، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (23.2.1989)دا بۆ نووسینگه‌ی سکرتاریه‌تی فه‌رمانده‌یی ڕێکخستنه‌کانی باکوور نێردراوه‌، ده‌رده‌که‌وێت که‌ به‌ واژۆی ئه‌و شه‌ش کورده‌ له‌ سێداره‌ دراون به‌ ناوه‌کانی (قادر خدر حه‌مه‌د، شێخ مه‌عروف شێخ ئیسماعیل، حاجی ئاغا بایز باڵو، محه‌مه‌د عه‌بدولڵا عه‌لی، خالید ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا و عه‌بدولڵا ئاغا عه‌بدولڵا – ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌که‌ له‌ خواره‌وه‌ دانراوه‌). 

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د ڕه‌زا غه‌سیس تکریتی (له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا به‌رپرسی هۆبه‌ی سێی کورده‌کان و یه‌کێک له‌ جێگره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی بووه‌).

عه‌قیدی ڕوکن ساڵح مه‌هدی محه‌مه‌د، عه‌قیدی ڕوکن عامر فله‌یح عه‌لی، عه‌قید خه‌لیل ئه‌حمه‌د حوسێن، عه‌قید ئه‌سعه‌د جاسم عه‌بدولله‌تیف، موقه‌ده‌می ڕوکن فازڵ عه‌لی سلێمان، موقه‌ده‌می ڕوکن نه‌بیل نه‌جیب سه‌عید، موقه‌ده‌می ڕوکن عادل مه‌جید عه‌لی، ڕائید سلێمان عه‌بدولله‌تیف له‌ عاره‌بی دانیشتووی گوندی (جدیدة)ی سه‌ر به‌‌ قه‌راج بوو، نه‌قیب عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌فسه‌ری ده‌ستگیرکردنی زیندانیانی سیاسی و لێکۆڵینه‌وه‌ بووه، نه‌قیب خالید حه‌سه‌ن ته‌ها خۆشناو (خالید خۆشناو)، مولازمی یه‌که‌م ناسر ئه‌حمه‌د حوسێن و مولازمی یه‌که‌م ئه‌یاد عه‌بدولهادی ده‌روێش گشتیان سه‌ر به‌‌ ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوور بووینه.   

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ڕژێمی له‌ناوچووی سه‌دام حوسێن، که‌ له‌ ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوور (منظومة إستخبارات المنطقة الشمالیة) به ‌ژماره‌ (ش3/ق1/2232) له‌ ڕێکه‌وتی (22.12.1987)دا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری نێردراوه‌، هه‌ریه‌ک له‌ نه‌قیب عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د عه‌لی، مولازمی یه‌که‌م ناسر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن و مولازمی یه‌که‌م ئه‌یاد عه‌بدولمه‌هدی ده‌روێش تیمی گولله‌ باران کردنی سه‌ردار خدر ڕه‌حمان و مهاباد شێخ محه‌مه‌د بووینه‌‌). 

 

ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات (منظومة إستخبارات المنطقة الشرقیة) له‌ شاری که‌رکوک. لیوا ڕوکن خالید محه‌مه‌د عه‌باس عه‌لی ئه‌لجبوری، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی بووه‌ له‌ (11.11.1987-27.8.1988)، که‌ پێشتر له‌نێوان ‌‌ساڵانی (1984-1986)دا وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات سه‌ره‌تا له شاری دیاله‌ و دواتریش له‌‌ شاری که‌رکوک کاریکردووه‌‌. لیوا ڕوکن خالید محه‌مه‌د ئه‌لجبوری ، له‌ مانگی ئازاری ساڵی (2008)دا له‌ زیندانی ئه‌مریکییه‌کان مرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (91)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

لیوا ڕوکن سه‌لمان عه‌بد عه‌لو ڕه‌حیم ئه‌لدوری، له‌نێوان (1986-30.6.1987)دا، وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌فسه‌ری ڕوکن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی کاریکردووه‌. دوای ئه‌و که‌سێکی تر هاتووه‌ و بۆ ماوه‌ی چوار مانگ واته‌ تاوه‌کو سه‌ره‌تای مانگی یانزه‌ی هه‌مان ساڵ ماوه‌ته‌وه‌.

عه‌قیدی ڕوکن فه‌رحان موتڵه‌گ ساڵح خه‌ڵه‌ف ئه‌لجبوری (خه‌ڵکی شه‌ڕگات)، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌ (2.11.1987-کۆتایی ساڵی 1992)دا. 

شیعه‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یان ده‌ویست لیوا ڕوکن سابیر عه‌بدولعه‌زیز حوسێن ئه‌لدوری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی گشتیی (8.4.1986-6.4.1991) و عه‌قید ڕوکن فه‌رحان موتڵه‌گ ساڵح جبوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات، له‌ سێداره‌ بدرێن، چونکه‌ سابیر دوری کاتێک که‌ له‌ ساڵانی (1995-1998) پارێزگاری که‌ربه‌لا بووه‌ گوایه‌ زۆر خزمه‌تی مه‌زاره‌ره‌کانی ئه‌و شاره‌ی کردووه‌و له‌گه‌ڵ دانیشتوانیش باش بووه‌، هه‌روه‌ها فه‌رحان موتڵه‌گ ساڵح سه‌ر به‌ هۆزی جبورییه‌ که‌ هه‌م سونه‌ و هه‌م شیعه‌ی هه‌یه‌، شیعه‌ جبوره‌کانی باشووری ئێراق به‌تایبه‌ت نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا داکۆکی له‌ فه‌رحان موتڵه‌گی جبوری سوننه‌ ده‌که‌ن و کوشتنی کورد له‌لایه‌ن ئه‌و دوو تاوانباره‌وه‌ به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نییه، ئه‌گینا چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ به‌ واژۆی هه‌ریه‌ک له‌ سابیر دوری و فه‌رحان موتڵه‌گ هه‌یه‌ که‌ پێشنیاری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی ده‌که‌ن و به‌ ده‌یان گوند به‌هۆی پێشنیاره‌کانی ئه‌وانه‌وه‌ کیمیا باران کراون و به‌ بڕیاری ئه‌وان ده‌یان کورد گولله‌ باران کراون‌! 

به‌گوێره‌ی (لائحة محامیي الدفاع)ی دۆسێی دادگاییکردنی تۆمه‌تبارانی کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌، یه‌کێک له‌ دادوه‌ره‌کان به‌ناوی (مونقز ته‌کلیف ئال فیرعه‌ون – شیعه‌)، که‌ کورد به‌ دۆستێکی نزیکی خۆی ده‌زانێ، دژی بڕیاری دادگا بووه‌ له‌وه‌ی که‌ تاوانه‌که‌ کوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ خانه‌ی تاوان له‌ دژی مرۆڤایه‌تی، خۆ هه‌ر واز له‌ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌که‌ بێنه‌!! هه‌ر به‌پێی لاپه‌ڕه‌ (41)ی سه‌رچاوه‌ی ناوبراو له ‌سه‌ره‌وه‌دا، مونقز ته‌کلیف ئال فیرعه‌ون، له‌ یاداشتێکی ناڕه‌زاییدا که‌ بۆ (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ی نووسیووه‌، ده‌ڵێت: (بۆ دادگا ڕوون بووه‌وه‌ که‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نیا به‌هۆی هێزی ئاسمانی بۆردومان کراوه‌، هێزه‌کانی پیاده‌ به‌شداری بۆردومان کردن و هێرش کردنه‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌ نه‌که‌وتوون. ئه‌و بنکه‌ ئاسمانییانه‌ی که‌ به‌شداری بۆردومان کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بووینه‌، بنکه‌کانی که‌رکوک، به‌له‌د و سامه‌ڕا بووینه‌. بنکه‌کانی به‌له‌د و سامه‌ڕا ده‌که‌ونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید. به‌شداری کردنی بنکه‌کانی ئاسمانی ئاماژه‌ پێکراو له‌ سه‌ره‌وه‌دا به‌ بۆردومان کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ یه‌ک مێژوو و یه‌ک کاتدا، ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی که‌ فه‌رمانی بۆردومان کردنه‌که،‌ له‌ لایه‌نێکی سه‌رووتر که‌ سه‌رۆک کۆماری پێشوو (تاوانبار سه‌دام حوسێن)ه‌ ده‌رچووه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌، ده‌بینم که‌ ئه‌مه‌ به‌رپرسیارێتی تۆمه‌تبار (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) نییه‌ له‌ تاوانی کوشتنی خه‌ڵک له‌ پرسی هه‌ڵه‌بجه‌دا‌). هه‌ر به‌ گوێره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی (74-75)ی سه‌رچاوه‌ی ناوبراو له‌ سه‌ره‌وه‌دا، هه‌ر یه‌ک له‌ دادوه‌ر عه‌بدولحوسێن حه‌تاب ئه‌لمحه‌مه‌داوی و مونقز ته‌کلیف ئال فیرعه‌ون، قایل نین به‌و سزایانه‌ی که‌ دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق سه‌باره‌ت به‌ تاوانبار لیوا ڕوکن سابیر عه‌بدولعه‌زیز دوری ده‌ریکردووه، به‌ تایبه‌ت مونقز فیرعه‌ون که‌ پێی وایه‌ سابیر دوری ئۆباڵی هیچ تاوانێکی ژه‌هرباران کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ناکه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، نه‌ له‌ بۆردومانه‌که‌، نه‌ له‌ تاوانی به‌زۆر گواستنه‌وه‌ی دانیشتوان و دیارنه‌مانی زۆره‌ملێی دانیشتوانی شاره‌که‌‌. به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ردوو دادوه‌ر عه‌بدولحوسێن حه‌تاب ئه‌لمحه‌مه‌داوی و مونقز ته‌کلیف ئال فیرعه‌ون له‌ لاپه‌ڕه‌کانی (91-93) و (90+94)دا، جارێکی تریش نا قایلبوونی خۆیان له‌سه‌ر بڕیاری دادگا سه‌باره‌ت به‌ سزاکانی دژ به‌ تاوانبار عه‌قیدی ڕوکن فه‌رحان موتڵه‌گ ساڵح جبوری (به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات) ده‌ربڕیووه، له‌ هه‌مان کاتدا داوای ئازادکردنی ده‌که‌ن‌. 


به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌منی گشتیی: 

 

عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لدوری له‌ ڕێکه‌وتی (30.1.1986)دا وه‌کو جێگره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی گشتیی‌‌ (ردیف لمدیر الأمن العام) دامه‌زرا، دواتر دوای لادانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ئه‌و له‌ ماوه‌ی (17.2.1987-14.2.1991)دا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی گشتیی هه‌بووه‌ و عه‌بد حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌لناسری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی گشتیی بووه‌. که‌واته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی گشتیی له‌کاتی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و ساڵانی (1987-1988)دا تاوانبار لیوا ڕوکن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لدوری بووه؛ سه‌رچاوه‌: (2-20، ل6).‌

له‌نێوان ساڵانی (1982-1986)دا لیوا ڕوکن عه‌بدولموحسین خه‌لیل محه‌مه‌د (که‌ به‌شداری کۆمه‌ڵکوژی ساڵی -1983-ی بارزانییه‌کانی کردووه‌) و دواتریش عه‌مید ڕوکن عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی ناوچه‌ی کوردستانی ئۆتۆنۆم بووینه، دوای ئه‌وانیش عه‌مید محه‌مه‌د سه‌حاب ئه‌لعانی بووه‌. 

عه‌مید ڕوکن یه‌عروب ئه‌لڕوبه‌یعی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی موسڵ، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (262)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌میدی ئه‌من ئه‌کره‌م سه‌عید موسڵاوی (ئه‌بو سه‌عد)، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی هه‌ولێر بوو له‌ ساڵی (1986)ه‌وه‌ تاوه‌کو ناوه‌ڕاستی ساڵی (1988)، دوای ئه‌ویش عه‌مید ته‌حسین موسڵاوی هات که‌ تاوه‌کو دوای ڕاپه‌ڕین و کشانه‌وه‌ی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی به‌عس له‌ ڕێکه‌وتی (26.10.1991)دا له‌ سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی دهۆک له‌ پۆسته‌که‌یدا مایه‌وه‌. 

ڕائید عه‌بدولسه‌لام ئه‌لعه‌باس موسڵاوی له‌ نێوان ساڵانی (1985-1989)دا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی هه‌ولێر بووه‌. 

موقه‌ده‌م کامل عه‌باس موسا، له‌ ساڵانی (1984-1988)دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی به‌لده‌ی هه‌ولێر بووه‌. ڕائید عزه‌دین عه‌باس محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی به‌لده‌ی هه‌ولێر (1988-1991). 

نه‌قیب حه‌سه‌ن ئه‌لدوری، نه‌قیبی ئه‌منی هه‌ولێر و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی هۆبه‌ی حزبی به‌عس له‌ هه‌ولێر و له ‌تیمی گولله‌ باران کردنی بریندارانی بالیسان، خه‌تێ، توتمه‌، شێخ وه‌سانان و خوێندکارانی برایه‌تی هه‌ولێر بوو. 

عه‌قید ته‌حسین خه‌لیل نه‌قشبه‌ندی و عه‌بد محه‌مه‌د عه‌بدولڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی شه‌قڵاوه‌ بووینه‌، که‌ عه‌بد محه‌مه‌د عه‌بدولڵا له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (203)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ. 

عه‌قید حاته‌م عه‌بدولکه‌ریم خه‌ماس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی سلێمانی (1985-1989)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (31)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان‌‌ دراوه‌تێ. 

عه‌قید خه‌ڵه‌ف عه‌بد ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌دیسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی سلێمانی بوو له‌ کۆتایی ساڵی (1989-1991) و له ‌ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌دا له‌ ڕێکه‌وتی (8.3.1991)دا له‌ناو ئه‌منه‌ سووره‌که‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک تاوانبار کوژران، 

عه‌قید غه‌سان، له‌کاتی گفتوگۆی ساڵی (1983-1984)ی نێوان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕژێمی به‌عس به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حکومه‌ت و یه‌کێتیی بوو. مولازمی ئه‌من ڕه‌شید ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف، له‌ ئه‌منی سلێمانی. 

موقه‌ده‌م محه‌مه‌د حه‌سه‌ن حه‌ماده (ئه‌بو ڕه‌فعه‌ت)‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی که‌رکوک تاوه‌کو ساڵی (1987). دواتر عه‌قید هوشام هات و تا ناوه‌ڕاستی ساڵی (1988) مایه‌وه‌. پاش ئه‌ویش موقه‌ده‌م کامل عه‌باس موسای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی به‌لده‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌منی که‌رکوک گواسترایه‌وه‌ و‌ له‌ ساڵانی (1988-1989)دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی که‌رکوک بووه‌. 

عه‌مید خه‌یری ساڵح داود چلمێران موسڵاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی هه‌ولێر له‌کاتی ئه‌نفالکردنی بارزانییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی دهۆک له‌ ساڵه‌کانی (1985-1987) و ماوه‌یه‌کیش به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کوردستان بووه‌. موقه‌ده‌م یاسین ئه‌لجحه‌یشی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی دهۆک له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا له‌ ساڵی (1988)دا. له‌ ساڵانی (1988-1990) عه‌قیدی ئه‌من سروچ ئه‌لحه‌دیسی ناسراو به‌ (ئه‌بو موخلیس) به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی دهۆک بووه‌. 


ده‌زگای ئه‌منی تایبه‌ت (جهاز الامن الخاص): 

 

لیوا ڕوکن فه‌نه‌ر زه‌ین حه‌سه‌ن ئه‌لناسری، دوای لابردنی حوسێن کامل له‌و ده‌زگایه‌ له‌ کۆتایی سالی (1986)دا، له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه‌ کرا به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و تا ساڵی (1991) مایه‌وه‌. واته‌ له‌کاتی شاڵاوه‌ دڕنده‌کانی حکومه‌تی به‌عسی ئێراقی بۆ سه‌ر کورد و کوردستان له ‌ساڵانی (1987-1988)دا، که‌ کورد تووشی کیمیاباران و ئه‌نفالکردن هات لیوا ڕوکن فه‌نه‌ر زه‌ین ئه‌لناسری به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایه‌ بووه‌. 

موقه‌ده‌م مونعیم شه‌بیب حه‌مه‌د ئه‌لتکریتی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی نهێنی تایبه‌تی سه‌ر به‌و ده‌زگایه‌ بوو. 

دوو کوڕه‌ خوشکی سه‌دام به‌ناوه‌کانی ئیبراهیم حاجی نایف و ئه‌حمه‌د حاجی نایف، که‌ ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی سه‌ر به‌و ده‌زگایه‌ بوون، ماوه‌یه‌کی زۆر و له‌کاتی ئه‌نفاله‌کانیشدا سه‌ر به‌و ده‌زگایه‌ بووینه‌.

نه‌قیب سه‌عدی ده‌حام هه‌زاع ئه‌لناسری (کوڕه‌ مامی دیکتاتۆر سه‌دام حوسێن بوو)، نه‌قیب زیاد حه‌سه‌ن هاشم ئه‌لناسری (کوڕه‌ مامی دکتاتۆر)، ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به‌و ده‌زگایه‌ بووینه‌.


ده‌زگای پیشه‌سازی سه‌ربازی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی‌ سه‌ربازی: 

 

فه‌ریقی ئه‌ندازیار عامر حه‌مودی ئه‌لسه‌عدی، وه‌زیری پیشه‌سازی سه‌ربازی بوو تاوه‌کو به‌هاری ساڵی (1988)، هه‌رچه‌نده‌ دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له‌ ڕێکه‌وتی (12.4.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکییه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا، به‌ڵام پاشان له‌ سه‌ره‌تای ساڵی (2005)دا  به‌بێ ئه‌وه‌ی بدرێته‌ هیچ دادگایه‌ک ئازادکرا. 

عه‌قید حوسێن کامل حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید عه‌بدولغه‌فور، له‌ ڕێکه‌وتی (3.4.1988)دا کرا به‌ وه‌زیری پیشه‌سازی و پیشه‌سازی سه‌ربازی، پاشانیش چه‌ند ساڵێک وه‌زیری به‌رگری و ماوه‌یه‌کیش وه‌زیری نه‌وت بووه‌، که‌چی دواتر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (7.8.1995)دا له ڕژێم جیابووه‌وه و ڕایکرده‌ وڵاتی ئورده‌ن. دوای نزیکه‌ی شه‌ش مانگ له‌ ڕێکه‌وتی (19.2.1995)دا گه‌ڕایه‌وه‌ باوه‌شی سه‌دام، به‌ڵام ناوبراو لێی خۆش نه‌بوو به‌ڵکو له‌ ڕێکه‌وتی (23.2.1996)دا له‌گه‌ڵ کامل مه‌جیدی باوکی، هه‌ردوو براکه‌ی به‌ ناوه‌کانی سه‌دام کامل مه‌جید و عه‌بدولحه‌کیم کامل مه‌جید و چه‌ند که‌سێکی تری خێزانه‌که‌یان هه‌مووانی کوشتن. 

  هومام عه‌بدولخالق عه‌بدولغه‌فور، سه‌رۆکی لیژنه‌ی هێزی ئه‌تۆمی، که‌ پێش ڕوخانی ڕژێم وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ زانستییه‌کان بوو، دواتر له‌ ڕێکه‌وتی (19.4.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکییه‌وه ده‌ستگیرکرا، که‌چی له‌ ساڵی (2006)دا ئازاد کرا. 

هه‌ریه‌ک له‌ (عه‌مید حوسێن کامل حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی سه‌ربازی، دکتۆر عامر حه‌مود ئه‌لساعدی، فه‌ریقی دکتۆری ئه‌ندازیار عامر محه‌مه‌د ڕه‌شید، عه‌مید ڕوکن فائیز عه‌بدولڵا شاهین، عه‌قید دکتۆری ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د مورته‌زا ئه‌حمه‌د ئه‌لزوهه‌یری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دامه‌زراوی عه‌قه‌به‌ بن نافع، دکتۆر سه‌فاء هادی جه‌واد ئه‌لجبوری، ئه‌ندازیار نزار جومعه‌ ئه‌لقه‌سیر ئه‌لعانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی هونه‌ری و موقه‌ده‌می ئه‌ندازیار ڕه‌عد ئیسماعیل جه‌میل ئه‌لئه‌عزه‌می) به‌هۆی به‌شدارییان و هه‌وڵه‌کانیان له‌ داهێنانی چه‌کی کۆکوژی (ویسام ئه‌لڕافده‌ین)یان وه‌رگرتووه‌؛ سه‌رچاوه‌: (الثورة، ژماره‌ (6555)، ڕۆژی هه‌ینی، ڕێکه‌وتی (6.5.1988)، ل5)‌. 

دکتۆره‌ ڕحاب ڕه‌شید ته‌ها ئه‌لعه‌زاوی، ژنی وه‌زیری نه‌وت فه‌ریقی ئه‌ندازیار عامر محه‌مه‌د ڕه‌شید ئه‌لعوبه‌یدی بوو، که‌ ناسراوه‌ به‌ دکتۆره‌ به‌کتریا (الدکتورة الجرثومة) یان مه‌دام ئینتراکس (أم الجمرة الخبیثة)، زانای چه‌کی کیمیایی و به‌رپرسی به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی بایۆلۆجی و به‌رپرسی تاقیگه‌ی ئێراقی‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی میکرۆب له ‌پێناوی دروستکردنی بۆمبی جه‌نگی بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی ئێراقی حزبی به‌عسی عاره‌بی بوو، که‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێکه‌وتی‌ (12.5.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکییه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا، که‌چی بێئه‌وه‌ی بدرێته‌ هیچ دادگایه‌ک له ‌ناوه‌ڕاستی مانگی دیسێمبه‌ری ساڵی (2005)دا له‌گه‌ڵ دکتۆره‌ هودا ساڵح مه‌هدی عه‌ماش (که‌ پێشتر له‌ ڕێکه‌وتی (5.5.2003)دا ده‌ستگیرکرابوو) ئازادکران. دکتۆر حازم ئه‌لڕاوی و سامر عه‌بدولڕه‌حمان دوو له‌ یارمه‌تیده‌ر و هاوکارانی دکتۆره‌ ڕحاب ڕه‌شید ته‌ها بوون. 

فه‌ریق عامر محه‌مه‌د ڕه‌شید ئه‌لعوبه‌یدی، له‌ ساڵی (1989)ه‌وه‌ کرا به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای پیشه‌سازی سه‌ربازی، دوای ڕوخانی سه‌دام له‌ ڕێکه‌وتی (28.4.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی فره‌ ڕه‌گه‌زه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا، به‌ڵام ئه‌ویش دواتر بێئه‌وه‌ی بدرێته‌ دادگا ئازادکرا و ئێستا له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی له‌ سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نن. 

لیوا ڕوکنی فڕۆکه‌وان مه‌زاحم سه‌عب ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌لتکریتی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پیشه‌سازی سه‌ربازی و له‌کاتی ڕوخانی ڕژێمدا فه‌رمانده‌ی چه‌کی ئاسمانی (قائد السلاح الجوي) بوو، له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکییه‌وه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (23.4.2003)دا ده‌ستگیرکرا، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ فه‌رمانی ئازادکردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق له‌ ڕێکه‌وتی (25.10.2011)دا ده‌رچووه‌، دواتریش به‌ بڕیارێکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زایی (دادوه‌ر موحسین ڕێسان ئه‌لگاسد) فه‌رمانی ئازادکردنی ده‌رچووه‌و له‌ ڕێکه‌وتی (16.4.2012)دا ئازاد کراوه. دادوه‌ر موحسین ڕێسان، به‌ بڕیارێکی نایاسایی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالیکی دامه‌زراوه، چونکه‌ به‌گوێره‌ی یاسا دامه‌زراندنی دادوه‌ره‌کان و پۆست پێدانیان ده‌بێت به‌پێی فه‌رمانی کۆماری سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بوایه‌ نه‌ک بڕیاری سه‌رۆک وه‌زیران‌‌‌.

عه‌قید ڕوکن مه‌یسه‌ر ڕه‌جا شه‌ڵاح حه‌سون ئه‌لتکریتی، جێگری دووه‌می به‌ڕێوه‌به‌ری پیشه‌سازی سه‌ربازی. 

عه‌مید ڕوکن فائیز عه‌بدولڵا شاهین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بنکه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌ی کیمیایی، نه‌گیراوه‌ و ئازاده‌.  

دکتۆر جه‌عفه‌ر زیاء جه‌عفه‌ر، به‌رپرسی یه‌که‌می چه‌که‌ کۆمه‌ڵکوژه‌کانی ڕژێمی سه‌دام له‌کاتی شاڵاوه‌ هۆڤییه‌که‌ی ئه‌نفاله‌کاندا له ‌ساڵانی (1987-1988)دا، که‌ دکتۆری ناوبراو به ‌باوکی بۆمبی ئه‌تۆمی ئێراق ناسرابوو، ئه‌و له‌ کارگه‌ی (مفاعل تموز النووي) ده‌ستی پێکردبوو که‌ ئیسرائیل له‌ ڕێکه‌وتی (7.6.1981)دا له‌ هێرشێکی ئاسمانیدا کاولیکرد، هه‌روه‌ها ناوبراو کوڕی دکتۆر زیاء جه‌عفه‌ری وه‌زیری ئابووری کابینه‌ی ده‌یه‌می حکومه‌تی نوری سه‌عیده‌، که‌ له‌نێوان ماوه‌ی (6.1.1949-10.12.1949)دا ئه‌و پۆسته‌ی هه‌بووه‌. 

دکتۆر نوعمان ئه‌لنعێمی، سه‌رۆکی بنکه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی سه‌ربازی، که‌ دواتر وه‌کو ڕاوێژکاری هێزه‌ ناوکییه‌کانی ئێراقی له‌نێوان ساڵانی (1983-1988) کاری کردووه‌، پاشان له‌نێوان‌ ساڵانی (1988-1992)دا بۆته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ژماره‌ (3) که‌ ناوی نهێنی بووه‌ بۆ به‌رنامه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی ئێراقی، دکتۆر نوعمان نعێمی له‌نێوان ساڵانی (1993-1998)دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی سه‌ربازی بووه‌و ئێستاکه‌ش له‌ وڵاتی ئیماراتی عاره‌بییه‌. 

دکتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لهاشمی – عاره‌بی شیعه‌، سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی. 

زه‌رخام ئه‌لجه‌ڕاح ئه‌لتکریتی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی ساڵی (1988). 

سه‌عدوڵڵا فه‌تحی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ڕژێمی ئێراق. 

عه‌مید ڕوکن مه‌حمود فه‌ره‌ج بیلال ئه‌لسامه‌ڕائی، به‌رپرسێکی باڵاده‌ست له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاو‌دێری نیشتمانی و به‌رپرسی به‌رهه‌مهێنان و تاقیگه‌ی چه‌کی کیمیایی، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (2.5.2003)دا خۆی ڕاده‌ستی ئه‌مریکییه‌کان کرد و ده‌ستگیرکرا، به‌ڵام دواتر به‌گوێره‌ی بڕیارێکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زایی دادوه‌ر موحسین ڕێسان ئه‌لگاسد فه‌رمانی ئازادکردنی ده‌رچووه‌و له‌ ڕێکه‌وتی (16.4.2012)دا ئازاد کراوه. 

عه‌بدولته‌واب مه‌لا حوه‌یش تکریتی، وه‌زیری پیشه‌سازییه‌ قورسه‌کان که‌ پێوه‌ندییه‌کی توندو تۆڵی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌و هاوکارو یارمه‌تیده‌ریان بووه‌، که‌ پێش ڕوخانی ڕژێم هه‌م وه‌زیری پیشه‌سازی سه‌ربازی و هه‌م جێگری سه‌رۆکی وه‌زیران بووه‌، به‌ڵام دوای له‌ناوبردنی ڕژێم عه‌بدولته‌واب له‌ ڕێکه‌وتی (2.5.2003)دا که‌وته‌ ده‌ست هێزه‌کانی هاوپه‌یمانه‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک ئازادیان کرد‌. 

عه‌قید دکتۆری ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د مورته‌زا ئه‌لزوهه‌یری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی کیمیایی.  

عه‌مید حاته‌م عه‌بدولڵا سه‌قه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی تیمی کرده‌وه‌ی (موزده‌وه‌ج 24). 

مولازمی یه‌که‌م سه‌فاء محه‌مه‌د ڕه‌زا مه‌هدی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی چاودێریکردنی مادده‌ کیمیایییه‌ له‌ناوبه‌ره‌کان له‌ لیوای (443). 

ته‌ڵاڵ سه‌رسام، به‌ڕێوه‌به‌ر له ‌ده‌زگای پیشه‌سازی سه‌ربازی و نوێنه‌ری ئێراق بۆ کڕینی که‌ره‌سته‌ کیمیایی و گازه‌ کوشنده‌کان له ڕێگای‌ تاوانباری هۆڵه‌ندی (فرانس ڤان ئه‌نرات). 

ئه‌ندازیار ماجد مزبان ئه‌لدلێمی، ئه‌ندازیار له‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی. 

فازڵ عه‌باس عامر به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی سه‌ربازی بووه‌. 


یه‌که‌ی کوشتارگه‌ی مرۆڤ (وحدة المجازر البشریة) ناسراو به‌ یه‌که‌ی (وحدة 5013):   

 

  ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌و یه‌که‌یه‌ تاقیکردنه‌وه‌ی ته‌واوی چه‌که‌ کیمیایی، میکرۆبی، بایۆلۆجی و کۆکوژییه‌کان بوو که‌ ئێراق به‌رهه‌می ده‌هێنان له‌ دامه‌زراوه‌کانی خۆیدا. یه‌که‌ی کوشتارگه‌ی مرۆڤ (یه‌که‌ی 5013)، ته‌واوی ئه‌و چه‌که‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی کارگه‌کانی ئێراقی، له‌سه‌ر ئه‌و گوندنشینه‌ کوردانه‌ی له‌ کاتی شاڵاوه‌ دڕنده‌کانی ئه‌نفاله‌کاندا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپا، میلیشیا و ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌کانی حکومه‌تی ئێراق ده‌ستگیرکرابوون، تاقیده‌کرده‌وه‌. 

له‌ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ر به‌و یه‌که‌یه‌، ئه‌فسه‌رانی به‌رپرس داوا ده‌که‌ن کوردی تریان بۆ بنێرن بۆئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی دیکه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن. بۆ نموونه‌ له‌ نامه‌یه‌کی (دکتۆر ها. م. ڕ.)ی سه‌رۆکی لیژنه‌ی هاوبه‌شی تیپی یه‌ک و (م. کیمیایی ف. ج. إ.) داوای ژماره‌یه‌کی دیکه‌ ده‌که‌ن تاکو چه‌کی کیمیایی مزده‌وه‌ج (24)یان له‌سه‌ر تاقی بکه‌نه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ک له‌ به‌شی سێیه‌مدا بڕی (2400) کوردیان بۆ نێردرابوو، که‌ تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام داون. فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی کۆگاکانی سوێره‌، به‌گوێره‌ی‌ نامه‌ی ژماره‌ (75)ی ڕێکه‌وتی (26.10.1989)، به‌شی دووه‌م که‌ ژماره‌یان (1860) کورده‌ بۆ یه‌که‌ی (5013) ناردووه، له‌پێناوی ته‌واوکردنی تاقیکردنه‌وه‌کانی کیمیایی مزده‌وه‌جی (24)‌. 

دکتۆر عه‌بدولجه‌بار ئه‌حمه‌د ئه‌لزوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆگاکانی چه‌کی کیمیایی سوێره، له‌ نامه‌یه‌کی فه‌رمیدا به‌ مێژووی (27.7.1990)، که‌ وه‌ڵامی نامه‌ی ژماره‌ (234/ج/15)ی ڕێکه‌وتی (6.7.1990)ی سه‌رۆکی یه‌که‌ی کوشتارگه‌ی مرۆڤ ده‌داته‌وه‌. نامه‌که‌ به‌ واژۆی عه‌مید حاته‌م عه‌بدولڵا سه‌گه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری تیمی پرۆسێسی (مزدوج 24) بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری کۆگاکانی سوێره‌ نێردرابوو، ئاگاداریان ده‌کاته‌وه‌ که‌ (850) تێکده‌ر (پێشمه‌رگه‌ی کورد)ی بۆ ناردوون بۆ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که‌ له‌ناوبه‌ره‌کان له‌سه‌ریان.    

ئه‌و یه‌که‌یه‌ ده‌که‌وته‌ ده‌سته‌ ڕاستی شارۆچکه‌ی (سوێره‌)  به‌ دووری (10-12) کیلۆمه‌تری باشووری شاری به‌غدا، شارۆچکه‌ی (سوێره‌)ش ده‌که‌وێته‌ ‌سه‌ر ڕێگای‌ سه‌ره‌کی نێوان به‌غدا و به‌سرا. 

فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی کوشتارگه‌ی مرۆڤ، عه‌قید ڕوکن (که‌یعان که‌نوش)ی کوڕه‌ خوشکی دیکتاتۆری ئێراق (سه‌دام حوسێن) بووه‌. 

ئه‌ندامانی یه‌که‌ی کوشتارگه‌ی مرۆڤ بریتیبوون له‌: (فه‌ریقی یه‌که‌می ڕوکن ئه‌یاد فته‌یح خه‌لیفه‌ حه‌بیب ئه‌لڕاوی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی گاردی کۆماری، که‌ دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له‌ ڕێکه‌وتی (5.6.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌نفال نه‌درایه‌ دادگاو ته‌نیا وه‌کو پارێزگاری که‌رکوک‌ له‌ نێوان (14.1.1996-11.8.1998)دا له‌سه‌ر دۆسێی به‌عاره‌بکردنی ئه‌و شاره‌ دادگایی کراو له‌ ڕێکه‌وتی (2.8.2009)دا سزای (6) ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو. فه‌ریقی ڕوکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌یاتی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنج. لیوا ڕوکن سامی به‌شیر، جێگری پشکێنه‌ری گشتی سه‌رکردایه‌تی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان. لیوا ڕوکن باره‌ق عه‌بدولڵا حاجی ئه‌لحنته‌، فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی پاراستنی نه‌وت. لیوا عادل ئه‌لسه‌غار، پشکێنه‌ری فڕۆکه‌وانی سوپا. لیوا ڕاغب، پشکێنه‌ری یاسایی. لیوا سالم، پشکێنه‌ری یاسایی. عه‌مید ڕوکن زه‌کی محه‌مه‌د، پشکێنه‌ری هه‌واڵگری (ئیستخبارات). عه‌مید ڕوکن خزه‌یر، پشکێنه‌ری هه‌واڵگری. عه‌مید شه‌هاب ئه‌حمه‌د (عه‌مید شه‌هاب ئه‌حمه‌د عه‌لی، فه‌رمانده‌ی لیوای مغاویری دووی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی چوار)، پشکێنه‌ری کیمیایی. عه‌مید عه‌بدولئیلا عه‌بدولئه‌میر ئه‌لمه‌شهه‌دانی، پشکێنه‌ری کیمیایی. عه‌مید عه‌بدولقادر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌لدوری، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تیی حزبی به‌عسی عاره‌بی).

 

فه‌رمانده‌کانی سه‌ربازگه‌ی تۆپزاوه‌‌:    

 

  ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ بریتی بوو له‌ شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان و یه‌که‌یه‌کی خه‌لفی ئه‌نفال بووه‌. سه‌ربازگه‌ی تۆپزاوه‌‌ وه‌کو یه‌که‌یه‌کی خه‌لفی ئه‌نفال بنکه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تێدا دروست کرابوو، که‌ ژووری ئۆپراسیۆنه‌که‌ له‌م ئه‌فسه‌رانه‌ پێکهێنابوو: 

عه‌قید ڕوکن که‌مال مسته‌فا عه‌بدولڵا سوڵتان ئه‌لمه‌جید ئه‌لناسری ئه‌لتکریتی، به‌رپرسی یه‌که‌ی خه‌لفی ئه‌نفال و سه‌ر به‌‌ ده‌زگای ئه‌منی تایبه‌ت، خوشکه‌زای عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و مێردی حه‌لای کچی سه‌دامه‌، که‌ دوای ڕوخانی ڕژێم له‌ ڕێکه‌وتی (17.5.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ ده‌ستگیرکرا. که‌مال مسته‌فا، له‌سه‌ر دۆسێی کوشتاری جبوره‌کان درایه‌ دادگا و له‌ ڕێکه‌وتی ((19.6.2011)دا به‌ له‌ سێداره‌ دان و سزای (15) ساڵ زیندانیکردن سزادرا. 

عه‌قید ڕوکن فه‌نه‌ر زه‌ین حه‌سه‌ن ئه‌لناسری که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئه‌منی تایبه‌ت بوو، جێگری به‌رپرسی یه‌که‌ی خه‌لفی ئه‌نفال. 

لیوای ڕوکن تالع خه‌لیل ڕه‌حیم ئه‌لدوری، له ‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا و ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌کات.

عه‌قید ڕوکن تاریق فه‌یزی محه‌مه‌د ئه‌لهه‌زاع، سه‌رۆکی نووسینگه‌ی شۆڕشگێڕانی ته‌موز که‌ پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بووه‌. 

عه‌میدی ڕوکنی هێزی تایبه‌ت باره‌ق عه‌بدولڵا حاج ئه‌لحنته، فه‌رمانده‌ی ‌فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پارێزگاری نه‌وت. 

عه‌میدی ڕوکن ناتق نوری ساڵح، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازگه‌ی تۆپزاوه‌‌.

موقه‌ده‌م ڕوکن موحسین عه‌تیه‌ ئه‌لعوبه‌یدی، جێگری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازگه‌ی تۆپزاوه‌‌ بوو. 

موقه‌ده‌م عیسا حه‌ویجه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی تۆپزاوه‌‌‌.

موقه‌ده‌م خالید محه‌مه‌د، ئه‌فسه‌ری مه‌شق پێکردن. 

نه‌قیب مه‌هدی ئه‌حمه‌د. 

نه‌قیب محه‌مه‌د نافع، ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌کات. 

مولازم قه‌یس ئه‌لدوری، ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌کات. 

مولازم ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، ئه‌فسه‌ری ئالیات. 

 

فه‌یله‌قی یه‌کی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی ڕه‌شید)

 

لیوا ڕوکن کامل ساجت عه‌زیز ئه‌لجه‌نابی (مانگی ئه‌یلولی 1987-1.4.1988)، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق بووه‌. 

لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم بۆ جاری دووه‌م له‌ ماوه‌ی‌ (2.4.1988-29.5.1989)دا فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک بووه‌. لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم، له‌ پاداشتی ئه‌نفاله‌کاندا ویسام ڕافیده‌ین و هه‌روه‌ها له‌ پاداشتی ئه‌نفالی یه‌که‌مدا چوار مه‌دالیای کورد کوشتنی له‌ ڕێکه‌وتی (18.7.1988)دا له‌ دیکتاتۆری ئێراق سه‌دام وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌ پاداشتی ئه‌نفالی یه‌کدا مه‌دالیایه‌کی ئازایه‌تی (کورد کوژی) له‌ دیکتاتۆری ئێراق سه‌دام حوسێن وه‌رگرتووه. لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د دوای ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی، له‌ ڕێکه‌وتی (19.9.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ ده‌ستگیرکرا، دواتر به‌ تاوانی ئه‌نفال چوار سزای له‌ سێداره‌ دانی له‌ ڕێکه‌وتی (24.6.2007)دا بۆ ده‌رچوو، هه‌روه‌ها به‌ تاوانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (17.1.2010)دا دوو سزای (15+7) ساڵی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام به‌هۆی قایل نه‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ له‌ سێداره‌دانی وا (6) ساڵ به‌سه‌ر سزاکه‌ی تێده‌په‌ڕێ بێ ئه‌وه‌ی له‌ سێداره‌ بدرێت!!  

فه‌ریقی ڕوکنی هێزی تایبه‌ت غائیب ئه‌حمه‌د غائیب، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی (1).

عه‌مید ڕوکن عه‌بدولقادر ئه‌لدوری، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ئه‌منی سه‌ربازی فه‌یله‌قی (1). 

لیوا ڕوکن نزهان خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری، ئه‌فسه‌ری ڕوکن له‌ هۆبه‌ی ئه‌منی ناوه‌خۆی فه‌یله‌قی (1). 

عه‌مید ڕوکن فائیق عزه‌دین، ئه‌فسه‌ری ڕوکن له‌ هۆبه‌ی ئه‌منی ناوه‌خۆی فه‌یله‌قی (1). 

عه‌مید ڕوکن سه‌بار مسته‌فا عه‌بدولڵا، ئه‌فسه‌ری ڕوکن له ‌هۆبه‌ی ئه‌منی ناوه‌خۆی فه‌یله‌قی (1). 

عه‌مید ڕوکن عه‌لی عه‌زیز ئه‌لفه‌دعه‌م، ئه‌فسه‌ری ڕوکن له‌ هۆبه‌ی ئه‌منی ناوه‌خۆی فه‌یله‌قی (1). عه‌مید ڕوکن عه‌لی عه‌زیز ئه‌لفه‌دعه‌م، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌ندامێتی له‌ تیمی گولله‌ بارانکردن‌ هه‌روه‌ها به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (77)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ. ئه‌و پێنج ئه‌فسه‌ره‌ی دوایی نوێنه‌ری فه‌یله‌ق بووینه‌ بۆ گولله‌ باران کردنی هاووڵاتیانی کورد. 

عه‌میدی ڕوکن عه‌لی حوسێن سه‌فار، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی جه‌حافیلی جاشه‌ سووکه‌کانی (1). 

عه‌مید ڕوکن ڕافع سه‌عدون زه‌نون، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی باره‌گاکانی فه‌یله‌قی (1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (56)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان‌‌ دراوه‌تێ. 

عه‌مید ڕوکن مزهر عه‌بد مه‌هدی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی جه‌حافیلی سووکی (1). 

عه‌قید ڕوکنی پیاده‌ عه‌لی حه‌سه‌ن عه‌لی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌یله‌قی (1). 

عه‌قید ڕوکن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عوبێد (موسڵ – گه‌یاره‌)، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌یله‌قی یه‌ک له‌ ماوه‌ی (8.7.1988-20.6.1989)دا. 

عه‌قید ڕوکن حوسێن حه‌مزه‌ خه‌لیل شه‌به‌ک، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی و نوێنه‌ری فه‌یله‌قی (1) بۆ گولله‌ باران کردنی هاووڵاتیانی بێتاوانی کورد. 

لیوا ڕوکن خالید ئه‌لجبوری، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی له‌ فه‌یله‌قی (1). 

لیوا ڕوکن قوسه‌ی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی له‌ فه‌یله‌قی (1). 

عه‌مید موعته‌مه‌د نعمه‌ت حه‌مه‌د ئه‌لتکریتی، سه‌ر به‌‌ ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی فه‌یله‌قی (1). 

عه‌قید سه‌عد حاجی حوسێن ئه‌لبه‌یاتی، ئه‌فسه‌ری ئیستخبارات له‌ فه‌یله‌قی یه‌ک، له‌ مانگی ئاب و ئه‌یلولی ساڵی (2008)دا له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی سوپای نوێی شۆڤینی عاره‌بی ئێراقی هات بۆ شاری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری. 

ڕائیدی (ته‌موین و نه‌قل) غازی مجبل خه‌ڵه‌ف، سه‌ر به‌‌ (ته‌موین و نه‌قلی فل/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (27)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

فه‌یله‌قی یه‌ک باره‌گاکه‌ی له‌ناو شاری که‌رکوک بووه‌، هه‌روه‌ها‌ له‌و تیپانه‌ پێکده‌هات: 

 

عه‌مید ڕوکن عه‌دنان ناجی حه‌بیب، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ (فرقة مشاة)ی (2)ی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی خالید بن وه‌لید)، دواتریش عه‌میدی ڕوکن عه‌بدولمه‌جید عه‌باس وهه‌یب فه‌رمانده‌ی تیپه‌که‌ بوو، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (75)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

موقه‌ده‌م ڕوکن حوسێن عه‌لی حه‌مید، فه‌رمانده‌ی لیوای (36)ی تیپی دوو. 

 

عه‌مید ڕوکن مه‌حمود فه‌یزی محه‌مه‌د ئه‌لهه‌زاع، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی ئالی (5)ی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی محه‌مه‌د قاسم)ی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی یه‌ک، دواتر گواستراوه‌ته‌وه‌ و کراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی تیپی زرێپۆشی (10). عه‌مید مه‌حمود فه‌یزی ئه‌لهه‌زاع، ده‌بوایه‌ وه‌کو فه‌رمانده‌ی تیپی ئالی (5)ی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی یه‌ک و تیپی زرێپۆشی (10)ی سه‌ر به‌ هێزه‌کانی فه‌یله‌قی چوار، به‌تاوانی به‌شداریکردن له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا دادگایی بکرایه‌، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ ته‌نیا وه‌کو پارێزگاری که‌رکوک‌ له‌ نێوان (10.8.1995-14.1.1996)دا له‌سه‌ر دۆسێی به‌عاره‌بکردنی ئه‌و شاره‌ دادگایی کراو له‌ ڕێکه‌وتی (2.8.2009)دا سزای (6) ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو. 

 

عه‌مید ڕوکن ناتق شاکر مه‌حمود ئه‌حمه‌د ئه‌لعوبه‌یدی، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (8)ی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی موسه‌نا).

 

عه‌قید ڕوکن سه‌باح نوری عه‌لوان ئه‌لعجیلی، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (27)ی ناسراو به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی سدیق (قیادة قوات صدیق)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (71)ی له‌ لیستی ناوی تاوانباره‌ داواکراوه‌کان‌‌ دراوه‌تێ.

موقه‌ده‌م سه‌لمان عه‌بدولحه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی کۆماندۆی سه‌ر به‌ ‌تیپی پیاده‌ی (27)‌. 

 

لیوا ڕوکن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لعوبه‌یدی، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (28). 

ڕائیدی پیاده‌ عه‌بدولسه‌تار حوسێن عه‌بد/عه‌بۆ ئه‌لحه‌میری، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌که‌می لیوای (705)ی سه‌ر به‌ تیپی پیاده‌ی (28)‌.  

 

عه‌میدی ڕوکن ئیبراهیم خه‌لیل ئیبراهیم، فه‌رمانده‌ی تیپی (37)، ناسراو به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئه‌جنادین (قیادة قوات أجنادین)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (67)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌قیدی پیاده‌ فه‌وزی جه‌واد هادی، فه‌رمانده‌ی لیوای (19)ی سه‌ر به‌ تیپی (37)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (42)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌‌. 

 

عه‌میدی ڕوکن عه‌بدولئه‌میر عه‌لوان حوسێن، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (38) ناسراو به‌ (هێزه‌کانی عومه‌ر بن عه‌بدولعه‌زیز)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (73)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان‌‌ دراوه‌تێ. 

ڕائید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مسته‌فا، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری سه‌رکردایه‌تی تیپی پیاده‌ی (هێزه‌کانی عومه‌ر بن عه‌بدولعه‌زیز)، که‌ له‌ ئه‌نفالی (8)ی بادینان له‌ گوندی (که‌ندک)دا نۆزده‌ هاووڵاتی بێتاوانی ئه‌و گونده‌ی گولله‌ باران کردووه. ‌ 

 

لیوا ڕوکن عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌لشه‌لال – شیعه، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (39)ی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی شه‌رحه‌بیل بن حه‌سنا)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (95)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌بری ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار لیوا ڕوکن عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌لشه‌لال ده‌ستگیر بکات و ڕاده‌ستی دادگای بکات، که‌چی خانووه‌کیان له‌ هه‌ولێر بۆ کڕیوه‌.  

عه‌میدی ڕوکن ئه‌یاد شه‌عبان ڕه‌مزی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تیپی (42)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (98)ی لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. پێشتر تا شه‌ڕی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕێکه‌وتی (15.3.1988)دا عه‌میدی ڕوکن عه‌لی حوسێن عوبێد، فه‌رمانده‌ی تیپی ناوبراو بووه‌. 

عه‌میدی ڕوکن عه‌لی حوسێن عوه‌ید ئه‌لمه‌لکاوی، له‌ ‌ساڵانی (1987-1988)دا فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تیپی (43)ی ناسراو به‌ هێزه‌کانی موغیر بن شوعه‌یب (قیادة قوات مغیر بن شعیب) بووه‌. تیپی (43) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌، به‌ڵام ئه‌و تیپه‌ به‌ ته‌واوی فه‌رمانده‌، ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌کانی له‌ ڕۆژی (15.3.1988)دا له‌ ناو شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ خۆیاندا به‌ده‌ست هێزه‌کانی ئێرانه‌وه‌. 

 

لیوا ڕوکن غانم سوڵتان عه‌بدولڵا، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (44) بووه‌. 

 

عه‌میدی ڕوکن زوهێر یونس عه‌لی، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (50)ی ناسراو به‌ هێزه‌کانی (ئوسامه‌‌ بن زه‌ید)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (69)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌‌.

عه‌میدی ڕوکن ناسر سه‌عید تۆفیق، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی (50) بووه‌، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ هێرشی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (81)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا‌‌ دراوه‌تێ.      

 

لیوا ڕوکن مونزر ئیبراهیم، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی تایبه‌تی پارێزگاری باره‌گاکانی فه‌یله‌قی یه‌ک. 

عه‌مید ڕوکن عه‌لاء محه‌مه‌د ته‌ها، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی تایبه‌تی پارێزگاری باره‌گاکانی فه‌یله‌قی یه‌ک. 

 

لیوا ڕوکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌یاتی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی جه‌حفه‌لی پارێزگاری نیشتمانی یه‌که‌م – امریة جحفل الدفاع الوطني الاول، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیکردنی کارای له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (89)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ. به‌ڵام ئه‌و تاوانباره‌ سه‌ره‌تای ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام ده‌ستگیرکرابوو، که‌چی شیعه‌کان به‌ په‌له‌‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت یان بدرێته‌ دادگا ئازادیان کرد، وای بۆ ده‌چم چونکه‌ له ‌خۆیان بوو، هه‌روه‌ها هیچ تاوانێکی به‌رانبه‌ر به‌وان نه‌کردبوو‌‌. 

عه‌مید ڕوکن سه‌عد شه‌مسه‌دین خاڵس، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی جه‌حفه‌لی پارێزگاری نیشتمانی یه‌که‌م – امریة جحفل الدفاع الوطني الاول، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیکردنی کارای له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (93)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌میدی ڕوکن عه‌لی حوسێن سه‌فار، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی جه‌حفه‌لی نیشتمانی یه‌که‌م، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (52)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان‌‌ دراوه‌تێ. 

عه‌میدی ڕوکن مه‌زهه‌ر عه‌بد مه‌هدی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی جه‌حفه‌لی نیشتمانی یه‌که‌م، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (80)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌قید عه‌بدولڕه‌زاق حه‌مید محه‌مه‌د، سه‌ر به‌‌ (م ا م ق ق جح د و/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (36)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌قیدی (مدم) حوسێن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، سه‌ر به‌‌ باره‌گای (مدم ق ق جح د و/1)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (39)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌مید ڕوکن سه‌میر تۆفیق فه‌تحی، فه‌رمانده‌ی (ت.ن.ق.ق.جح.د.و/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداری له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (57)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا، فه‌رمانده‌ی (د.ج.‌ق‌.ق‌.جح‌.د. و/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (129)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

موقه‌ده‌م زاری عه‌بدولکه‌ریم هادی (ئه‌فسه‌ری ئه‌من له‌ (ق.‌ق.‌جح.د.و/1)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (132)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

 

عه‌مید ڕوکنی هێزه‌کانی تایبه‌ت باره‌ق عه‌بدولڵا ئه‌لحاج ئه‌لحنته، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پارێزگاری نه‌وتی ناسراو به‌ (قیادة قوات العابد الحرس الجمهوري)، که‌ هێزه‌کانی پارێزگاری نه‌وت‌ بوو. عه‌مید باره‌قی پاڵه‌وانی قادسیه‌ له‌دوای شکستی سوپای ئێراق له‌ شه‌ڕی که‌نداوی یه‌که‌م له‌ ساڵی (1991)دا، له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێن له‌ مانگی نیساندا کوژرا. 

عه‌قید ڕوکن فوئاد حوسێن عه‌لی، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پارێزگاری نه‌وتی ناسراو به‌ (قیادة قوات العابد الحرس الجمهوري). 

موقه‌ده‌م هاشم کامل مه‌حمود، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پارێزگاری نه‌وتی ناسراو به‌ (قیادة قوات العابد الحرس الجمهوري)، که‌ له‌ ڕاپه‌ڕین و ئازادکردنی شاری که‌رکوک ڕێکه‌وتی (1991)دا به‌ده‌ستی کوڕه‌ ئازاکانی بابه‌گوڕگوڕ کوژرا له ‌تۆڵه‌ی ئه‌نفالکردنی کورد و ده‌ستدرێژی کردنه‌ سه‌ر چه‌ندین کچ و ژنی کورد. 

عه‌قید نزار ئه‌حمه‌د شه‌هاب، فه‌رمانده‌ی لیوای (39)ی هێزه‌کانی پارێزگاری نه‌وتی ناسراو به‌ (قیادة قوات العابد الحرس الجمهوري)‌، که‌ له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئێراقه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (45)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ. 

 

عه‌میدی ڕوکن ئیسماعیل عه‌بدولقادر ئه‌لجبوری، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ گه‌ڕۆکه‌کانی سه‌ر به‌ ‌هێزی پاراستنی نه‌وت بووه‌. 

موقه‌ده‌می ڕوکن جاسم عیسا حه‌مید، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ گه‌ڕۆکه‌کان و ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری سه‌ر به‌‌ هێزی پاراستنی نه‌وت‌، که‌ له‌گه‌ڵ (باره‌ق عه‌بدولڵا حاج ئه‌لحنته‌)دا به‌شداری کوشتاره‌کانی ئه‌نفالیان کردووه‌، که‌ دواتر له‌ ڕێکه‌وتی (11.10.1988)دا له‌ ئه‌نجامی پێکرانی کۆپته‌ره‌که‌یان به‌ گولله‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان‌، ئه‌م دووه‌ی دوایی هه‌ردووکیان برینداربوون. 


فه‌یله‌قی دووی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی یه‌رموک)

 

فه‌ریقی ڕوکن سه‌ڵاح عه‌بود مه‌حمود جاسم ئه‌لجبوری (فه‌لوجه‌یی – ڕومادی)، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق تاوه‌کو ڕۆژی (1.4.1988). 

لیوا ڕوکن کامیل ساجت عه‌زیز ئه‌لجه‌نابی، ڕۆژی (2.4.1988)ه‌وه‌ تا کۆتایی ئه‌نفاله‌کان فه‌رمانده‌ی ئه‌و فه‌یله‌قه‌ بووه‌. کامل ساجت له‌ سه‌ره‌تای ساڵی (1998)دا کاتێک که‌ به ‌پله‌ی فه‌ریق ڕوکن کرابوو به‌ ڕاوێژکاری سه‌ربازی سه‌رۆک کۆمار، له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه‌ بڕیاری له‌ سێداره‌ دانی بۆ ده‌رچوو به‌تاوانی ئه‌وه‌ی که‌ نامه‌یه‌کی له‌ ئۆپۆزسیۆنی ئێراقییه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتبوو، که‌چی سه‌دامی لێ ئاگادار نه‌کردبووه‌وه، بۆیه‌ قوسه‌ی کوڕه‌ بچووکی سه‌دام له‌ ڕۆژی (16.12.1998)دا کوشتی.

عه‌قیدی ڕوکن ڕه‌عد عه‌بد عۆن، له‌ ده‌سته‌ی هه‌واڵگری فه‌یله‌قی دوو بووه‌. 


فه‌یله‌قی دوو‌‌ باره‌گاکه‌ی له‌ (مه‌نسوریه‌)ی دیاله‌ بوو، که‌ له‌و تیپانه‌ پێکده‌هات: 

 

عه‌مید ڕوکن تاهیر عه‌بدولڕه‌شید، فه‌رمانده‌ی تیپی زرێپۆشی (3)ی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی سه‌ڵاحه‌دین)، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (‌23.7.1988)دا به‌ کاره‌ساتی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ مردووه. 

عه‌مید ڕوکن یوسف (خه‌ڵکی ڕومادی)، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی خالیدی سه‌ر به‌ تیپی زرێپۆشی (3). 

 

تیپی پیاده‌ی (15)ی ناسراو به‌ هێزه‌کانی فاروق (قوات فاروق)، که‌ فه‌رمانده‌که‌ی لیوا ڕوکن داود سه‌لمان ئه‌لجبوری بوو له‌ ساڵی (1986)دا. به‌ڵام فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا عه‌مید ڕوکن قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د جه‌واد ئه‌لئه‌عزه‌می (ئه‌بو محب) بووه‌. دواتر کراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی تیپی (7)ی زرێپۆش؛ سه‌رچاوه‌: (الثورة، ژماره‌ (6698)، چوارشه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (28.9.1988)، ل4). عه‌مید ڕوکن قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د جه‌واد ئه‌لئه‌عزه‌می، ده‌بوایه‌ وه‌کو فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (15)ی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی دوو و تیپی زرێپۆشی (7)ی سه‌ر به‌ هێزه‌کانی گاردی کۆماری (الحرس الجمهوري)، به‌تاوانی به‌شداریکردن له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا دادگایی بکرایه‌، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆسێی ڕوداوه‌کانی ساڵی (1991)ی هه‌ردوو پارێزگای به‌سره‌ و میسان له‌ ڕێکه‌وتی (21.8.2007)دا درایه‌ دادگا و له‌ ڕێکه‌وتی (2.12.2008)دا به‌ (15) ساڵ زیندانی سزادرا، هه‌روه‌ها وه‌کو پارێزگاری که‌رکوک‌ له‌ نێوان (10.8.1995-14.1.1996)دا له‌سه‌ر دۆسێی به‌عاره‌بکردنی ئه‌و شاره‌ دادگایی کراو له‌ ڕێکه‌وتی (2.8.2009)دا سزای (6) ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو، که‌چی دۆسێی ئه‌نفال له‌بیر بردرایه‌وه‌. 

عه‌مید ڕوکن عومران، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (432)ی سه‌ر به‌ تیپی (15)ی هێزه‌کانی فاروق، که‌ ‌باره‌گای لیواکه‌ له‌ که‌لار بووه. 

 

عه‌قید ڕوکن غالیب حامد سلێمان، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (21)، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (18.4.1988)دا له‌ شه‌ڕی شێخ ته‌ویل بریندار بووه‌. 

عه‌قید عه‌بدولئیلا حامد ئه‌لعه‌ناز موسڵاوی، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (21)، که‌ له‌ ڕۆژی برینداربوونی فه‌رمانده‌ی پێشوو عه‌قید غالیب حامد سلێمان کرا به‌ فه‌رمانده‌ی تیپ و پێشتر جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی ناوبراو بووه‌. عه‌قید عه‌بدولئیلا حامد ئه‌لعه‌ناز، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و ژماره‌ (72)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

یه‌کێک له‌ لیواکانی تیپی (21)‌ لیوای (206)ی ساریة الجبل بوو، که‌ فه‌رمانده‌ی لیواکه‌ی عه‌قید ڕوکن یاسین فه‌له‌ستینی بوو. 

عه‌قید ڕوکن هانی موسڵاوی ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری (ئیستخبارات) و نه‌قیب عه‌لی عناد ئه‌لنه‌مراوی به‌رپرسی ئه‌منی تیپی پیاده‌ی (21) بوون، که ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌ڵکی بێتاوانی گه‌رمیانیان به‌ده‌ستی خۆیان گولله‌ باران کردووه‌. 

لیوا ڕوکن شاکر شالی، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (34)ی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی حارس – قوات حارث).  

تیپی زرێپۆشی (71)، فه‌رمانده‌که‌ی بۆ من نه‌ناسراوه‌. ئه‌و تیپه‌ سه‌ر به‌‌ فه‌یله‌قی چوار بوو، باره‌گاکه‌ی له‌ (بوسێتێن)ی ناو ئێران بوو، به‌ڵام له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا هاتنه‌ سه‌ر فه‌یله‌قی دوو.


فه‌یله‌قی سێی ناسراو به‌ (فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی قادسیه‌)

 

  لیوا ڕوکن سه‌ڵاح عه‌بود مه‌حمود جاسم ئه‌لجبوری (فه‌لوجه‌یی – ڕومادی) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق بووه‌ له‌کاتی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا. باره‌گای ئه‌و فه‌یله‌قه‌ له‌ شاری به‌سرای باشووری ئێراق بووه‌، هه‌روه‌ها له‌و تیپانه‌ش‌ پێکده‌هات: 

 

عه‌مید ڕوکن نۆفل ئیسماعیل خزه‌یر تکریتی، فه‌رمانده‌ی تیپی زرێپۆشی (6)، که‌ به‌ هێزه‌کانی (سه‌عد بن ئه‌بی وه‌قاس) ناسرابوو. عه‌مید نۆفل ڕوکن ئیسماعیل خزه‌یر تکریتی، له‌ نێوان (11.8.1998-30.4.2000) پارێزگاری که‌رکوک بووه‌، که‌ ده‌بوایه‌ وه‌کو فه‌رمانده‌ی تیپی زرێپۆشی (6)ی به‌شدار بوو له‌ ئه‌نفاله‌کان و وه‌کو پارێزگاری که‌رکوک که‌ واژۆی له‌سه‌ر ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌عاره‌بکردنی شاره‌که‌ هه‌یه‌ بدرابایه‌ دادگا، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆسێی به‌عاره‌بکردن نه‌دراوه‌ته‌ دادگا!  

دواتریش عه‌میدی ڕوکن حوسێن حه‌سه‌ن عه‌دای ئه‌لسه‌لمانی، فه‌رمانده‌ی تیپی زرێپۆشی (6) بووه‌؛ سه‌رچاوه‌: (الثورة، ژماره‌ (6698)، چوار شه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (28.9.1988)، ل4). 

عه‌مید ڕوکن سابت سوڵتان تکریتی، فه‌رمانده‌ی لیوای زرێپۆشی (16)ی سه‌ر به‌ تیپی زرێپۆشی (6)، که‌ له‌ ساڵی (1993)دا له ‌یه‌کێک له ‌شه‌قامه‌کانی به‌غدا له ‌لایه‌ن ئه‌منی تایبه‌تی قوسه‌ی کوڕی سه‌دام حوسێن‌ ڕفێنرا و ته‌رمه‌که‌ی له‌ باشووری شاری به‌غدا دۆزرایه‌وه. 

عه‌مید ڕوکن وه‌تبان/ خه‌ڵکی ڕومادی، فه‌رمانده‌ی لیوای زرێپۆشی (70)ی پێکهاته‌ی (ئه‌لزیب)ی سه‌ر به‌ تیپی زرێپۆشی (6)ی سه‌عد بن ئه‌بی وه‌قاس، هه‌روه‌ها جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای (70) عه‌قید ڕوکن فوئاد گه‌یلانی بووه‌‌. ئه‌و تیپه‌ سه‌ر به‌‌ فه‌یله‌قی (7) بوو، به‌ڵام میوان بوو له‌سه‌ر ئه‌و فه‌یله‌قه‌. 

 

عه‌میدی ڕوکن سامی عه‌باس مجوه‌ل، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (11)ی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی مقداد). عه‌مید ڕوکن سامی عه‌باس مجوه‌ل، له‌دوای ڕوخانی ڕژێم ڕایکرد بۆ وڵاتی میسر و له‌ قاهیره‌ ده‌ژیت. 

 

عه‌مید ڕوکن عه‌بدولجه‌لیل عه‌بدولحه‌مید موحسین ئه‌لحه‌یده‌ری، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (29)، که‌ له‌کاتی ئه‌نفالی هه‌شتدا له‌ ڕێکه‌وتی (28.8.1988)دا کۆمه‌ڵکوژی گوندی کورێمێی بادینانی ئه‌نجامداوه‌ و (33) هاووڵاتی کوردی بێتاوانی ئه‌و گونده‌یان گولله‌ باران کردووه‌، که‌ (28)یان گیان له‌ ده‌ستدا و (5)یشیان به‌ برینداری ڕزگاریان بووه‌. به‌پێی نووسراوی فه‌رمی فه‌یله‌قی پێنج، ژماره‌ (ج2/2422)، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (25.12.1988)دا‌ له‌ژێر ناوی (شێکردنه‌وه‌ی جه‌نگی دوا ئه‌نفال – تحلیل معرکة خاتمة الانفال)دا بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا نێردراوه، گۆڕه‌پانی شه‌ڕی تیپی (29) له‌ زاخۆ به‌ره‌و باتوفه‌ و مانگێش بووه‌، گوندی (کورێمێ)ش سه‌ر به‌‌ شارۆچکه‌ی مانگێش بووه‌ و ته‌نیا چوار کیلۆمه‌ترێک ده‌که‌وته‌‌ باکووری ئه‌و شارۆچکه‌یه‌‌. فه‌رمانده‌ی تیپی ناوبراو عه‌مید ڕوکن عه‌بدولجه‌لیل عه‌بدولحه‌مید موحسین ئه‌لحه‌یده‌ری، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (74)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. به‌ڵام فه‌رمانده‌ی تیپ عه‌مید ڕوکن عه‌بدولجه‌لیل ئه‌لحه‌یده‌ری، له‌ کاتی ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی باشووری ئێراقدا له‌ کۆتایی مانگی دووی ساڵی (1991)دا که‌وته‌ ناو بۆسه‌یه‌کی هێزێکی ئێرانی، که‌ له‌ناو خاکی ئێراق دایان نابووه‌وه‌، له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردیان بۆ ئێران و دوای ڕوخانی سه‌دام-یش چاره‌نووسی هه‌ر به‌ نادیاری مایه‌وه. 

 

تیپی پیاده‌ی (32)، ناسراو به‌ هێزه‌کانی حه‌سه‌ن (قیادة قوات الحسن).

 

لیوا ڕوکن حه‌مید شاکر مه‌حمود، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (41) هێزه‌کانی عتبه‌ بن غزوان (قیادة قوات عتبة بن غه‌زوان). لیوا ڕوکن حه‌مید شاکر مه‌حمود، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (90)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

 

تیپی ئالی (51) ناسراو به‌ (قوات ساریة ئه‌لجه‌به‌ل).  

ڕائیدی (مدم) عه‌لی کرمش حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی زرێپۆشی (79)ی سه‌ر به‌ لیوای زرێپۆشی (41)ی تیپی (51)ی ئالی بووه، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (17)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.‌ 

 

فه‌یله‌قی چواری ناسراو به‌ (هێزه‌کانی حه‌تین)

 

  لیوا ڕوکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌یاتی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی چوار. لیوا ڕوکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی تاوه‌کو ساڵی (1991) به‌رده‌وام بوو له‌و پۆسته‌دا. لیوا ڕوکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌یاتی فه‌رمانده‌ی ئه‌نفالی دووه‌م، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (89)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. لیوا ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی، له‌دوای ڕوخانی ڕژێم له‌ ڕێکه‌وتی (9.4.2003)دا به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه ده‌ستگیر کرا، وه‌لێ به‌بێ گوێدانه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن شیعه‌کان ئازادیان کرد و ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ خۆی شارده‌وه‌‌. 

 

عه‌مید ڕوکن خالید ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لدلێمی‌، فه‌رمانده‌ی تیپی زرێپۆشی (10)ی ناسراو به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی نه‌سر (قیادة قوات النصر). دواتریش عه‌مید ڕوکن مه‌حمود فه‌یزی محه‌مه‌د ئه‌لهه‌زاع بووه، که‌ له‌ تیپی (5)ی ئالی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی (1) بۆ ئه‌و تیپه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌؛ سه‌رچاوه‌: (الثورة، ژماره‌ (6698)، چوارشه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (28.9.1988)، ل4). عه‌مید مه‌حمود فه‌یزی ئه‌لهه‌زاع، ده‌بوایه‌ وه‌کو فه‌رمانده‌ی تیپی ئالی (5)ی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی یه‌ک و تیپی زرێپۆشی (10)ی سه‌ر به‌ هێزه‌کانی فه‌یله‌قی چوار، به‌تاوانی به‌شداریکردن له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا دادگایی بکرایه‌، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ ته‌نیا وه‌کو پارێزگاری که‌رکوک‌ له‌ نێوان (10.8.1995-14.1.1996)دا له‌سه‌ر دۆسێی به‌عاره‌بکردنی ئه‌و شاره‌ دادگایی کراو له‌ ڕێکه‌وتی (2.8.2009)دا سزای (6) ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو. 

عه‌قید غه‌سان حه‌مود، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی زرێپۆشی (10).  

 

عه‌میدی ڕوکن ناتق مه‌نزور، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (14)ی ناسراو به‌ هێزه‌کانی هه‌مزه‌ (قوات الحمزة)، که‌ له‌ ساڵی (1986)دا فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا واته‌ له ‌ساڵانی (1987-1988)دا ڕوون نییه‌ که‌ هه‌ر خۆی بووه‌ یان ئه‌فسه‌رێکی تر! 

ئه‌و تیپه‌ پێکده‌هات له‌ لیواکانی (لیوای پیاده‌ی (14) که‌ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ سه‌ر به‌و لیوایه‌ بووینه‌ (نه‌قیب غه‌زبان موراد، له‌ باره‌گای لیوا، نه‌قیب مه‌زهه‌ر جه‌میل ئه‌مین، له‌ باره‌گای لیوا، مولازمی یه‌که‌می پیاده‌ جومعه‌ که‌ریم و مولازمی پیاده‌ جه‌بار کازم له‌ لیوای ناوبراو و مولازمی ته‌موین و گواستنه‌وه‌ مازن عه‌لی حوسێن، له‌ پۆلی (1)ی لیوای 14). 

لیوای پیاده‌ی (18) که‌ فه‌رمانده‌که‌ی عه‌قید عه‌بدولڵا حه‌مدان حوسێن بووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ لیوای (18)ی ئه‌و تیپه‌‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌شداری ئه‌نفاله‌کانی کردووه‌.  

له‌گه‌ڵ لیوای پیاده‌ی (436) که‌ بریتی بوو له‌ (سێ فه‌وج + که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی 73+ فه‌وجی کۆماندۆی تیپه‌که)‌. موقه‌ده‌م عه‌باس عه‌لی حوسێن/ خه‌ڵکی ناسریه‌، فه‌رمانده‌ی یه‌کێک له‌ لیواکانی سه‌ر به‌ تیپی پیاده‌ی (14)  بووه ‌و به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفاله‌کان بووه‌. 

 

عه‌مید ڕوکن فوئاد، تیپی پیاده‌ی (18)ی ناسراو به‌ هێزه‌کانی تارق بن زیاد (طارق بن زیاد). 

عه‌مید ڕوکن ناتق نوری، لیوای (422)ی پیاده‌ سه‌ر به‌ تیپی پیاده‌ی (18). 

عه‌قید مسێعید محێیمید، فه‌رمانده‌ی باره‌گای تیپی (18)ی پیاده‌. 

عه‌مید ڕوکن محه‌مه‌د وه‌هیب له‌تیف، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (20). 

موقه‌ده‌م ڕوکن ڕه‌شید سنجار ئه‌زلام عۆده‌ ئه‌لجبوری، فه‌رمانده‌ی لیوای (435)ی سه‌ر به‌ تیپی پیاده‌ی (20)، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (30.11.1987)دا گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و لیوایه‌‌. موقه‌ده‌م ڕوکن ڕه‌شید سنجار ئه‌زلام عۆده‌ ئه‌لجبوری له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌. 

 

عه‌قیدی زرێپۆش فاروق محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌کی کۆماندۆی سه‌ر به‌‌ فه‌یله‌قی (4)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (33)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌قیدی پیاده‌ شه‌هاب ئه‌حمه‌د عه‌لی، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی مغاویر. عه‌قیدی پیاده‌ شه‌هاب ئه‌حمه‌د عه‌لی، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی کۆماندۆ (مغاویر)ی سه‌ر به‌‌ فه‌یله‌قی (4)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (41)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ.‌‌ 

ڕائیدی ڕوکن سادق سه‌وبه‌لڵا محه‌مه‌د عوبێدات، له‌ لیوای دووی کۆماندۆی سه‌ر به‌‌‌ فه‌یله‌قی چوار، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ ئه‌نفاله‌کاندا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه ‌و ژماره‌ (19)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ. به‌ڵام دوای ڕوخانی سه‌دام‌ به‌ پله‌ی لیوا ڕوکن له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ به‌غدا کاری ده‌کرد و له‌ کۆتایی مانگی سێی ساڵی (2011)دا له‌ ئه‌نجامی ناکۆکی له‌گه‌ڵ نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیراندا، ده‌ستگیرکرا و ڕاده‌ستی دادگا کرا. له‌ ڕێکه‌وتی (16.5.2011)دا یه‌که‌م دانیشتنی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ری کورد ئاسۆ محه‌مه‌د سۆفی، ده‌رباره‌ی دادگاییکردنی سادق سه‌وبه‌لڵا محه‌مه‌د له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دووه‌می ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو، که‌چی له‌ دووه‌م دانیشتنی دادگادا له‌ ڕێکه‌وتی (2.6.2011)دا به ‌بیانوی نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست دادوه‌ر ئازادیکرد، که‌ دوای ئازادبوونی خۆی شاردۆته‌وه‌. 

 

عه‌میدی پیاده‌ عارف حه‌مید حاته‌م، فه‌رمانده‌ی جه‌حفه‌لی چواری به‌رگری نیشتمانیی جاشه‌ سووکه‌کان، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (66)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

 

فه‌یله‌قی پێنجی ناسراو به‌ (هێزه‌کانی عه‌مورییه‌)

 

فه‌رمانده‌کانی ئه‌و فه‌یله‌قه‌ له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا بریتی بووینه‌ له‌ لیوا ڕوکن تالع خه‌لیل ڕه‌حیم جبوری ئه‌لدوری تاوه‌کو (28.6.1987). 

 

لیوا ڕوکن نوعمه‌ فارس حوسێن ئه‌لمحیاوی تاوه‌کو (نیسانی 1988)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (41)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ. لیوا ڕوکن فارس نوعمه‌ (که‌ ئێستاکه‌ له‌ نه‌مسا ده‌ژیت و له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی (2007)دا به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ شاڵاوی ئه‌نفال له‌ ڤیه‌نا سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌ که‌چی حکومه‌تی ئێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هاوکاری ناکات له‌پێناو ده‌رکردنی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه‌. 

لیوا ڕوکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌یاتی (له‌ مانگی نیسان تاوه‌کو 27.6.1988) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق بووه‌، له‌دوای ڕوخانی ڕژێم له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه ده‌ستگیر کرا، به‌ڵام شیعه‌کان ئازادیان کرد و ده‌ستبه‌جێ خۆی شارده‌وه‌‌. 

لیوا ڕوکن یونس محه‌مه‌د سلێمان ئال زه‌رب، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنج له‌نێوان (26.6.1988-24.7.1989). لیوا ڕوکن یونس محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی شاڵاوی ئه‌نفالی هه‌شته‌م بووه‌ و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌گیراوه‌. 

عه‌مید ڕوکن سوبحی فازیل محه‌مه‌د، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجه‌م بووه‌ له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا، واته‌ له‌ ساڵی (1988)دا و سه‌رپه‌رشتی قۆڵی بنگرد-کانی تووی کردووه‌ له‌ ئه‌نفالی یه‌ک. 

عه‌مید ڕوکن یونس محه‌مه‌د حه‌ماد، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجه‌م، به‌شداری ئه‌نفاله‌کانی (پێنج، شه‌ش و حه‌وت)ی کردووه‌. 

عه‌میدی ئیستخبارات محه‌مه‌د مسته‌فا ئیسماعیل، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجه‌م و ئه‌فسه‌ر له‌ هۆبه‌ی ئه‌منی ناوخۆی فه‌یله‌ق، به‌شداری ئه‌نفاله‌کانی (5، 6، 7، 8)ی کردووه‌، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (53)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌قیدی ڕوکن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌لسائغ، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجه‌م. 

لیوا ڕوکن سه‌بری حه‌سه‌ن عه‌بود، سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌یله‌قی پێنجه‌م. 

عه‌میدی ڕوکن سه‌بار مسته‌فا عه‌بدولڵا، له‌ هۆبه‌ی ئه‌منی ناوخۆی فه‌یله‌قی پێنجه‌م.

 

عه‌مید ڕوکن غانم ساڵح حه‌سه‌ن ڕه‌بیع ئه‌لغه‌راوی فه‌رمانده‌ی جه‌حفه‌لی پێنجی سووکی به‌ناو به‌گری نیشتمانیی، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (78)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌قید که‌ریم مه‌حمود خه‌ڵه‌ف، فه‌رمانده‌ی جه‌حافیلی سووکی پێنجه‌م.

عه‌مید عوه‌ید خالید عه‌لی عه‌بدولله‌تیف، جێگری فه‌رمانده‌ی جه‌حافیلی سووکی پێنجه‌م. 

موقه‌ده‌م زاری عه‌بدولکه‌ریم هادی، جێگری فه‌رمانده‌ی جه‌حافیلی سووکی پێنجه‌م له‌ (1987)، که‌ دواتر گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ جه‌حافیلی سووکی یه‌که‌م،‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (132)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌‌. ڕائید عه‌بد عه‌زیز حه‌سه‌ن، جێگری فه‌رمانده‌ی جه‌حافیلی سووکی پێنجه‌م. نه‌قیب جیاد مه‌هدی خزر، جێگری فه‌رمانده‌ی جه‌حافیلی سووکی پێنجه‌م. 

عه‌مید زه‌نون خه‌لیل تۆفیق موسڵاوی فه‌رمانده‌ی مه‌دخه‌ر و ته‌موینی فه‌یله‌قی پێنج. ڕائید عه‌بد عۆن حوسێن، جێگری فه‌رمانده‌ی جه‌حافیلی سووکی پێنجه‌م. موقه‌ده‌م عارف حوسێن محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتی قۆڵی ئه‌زمه‌ڕ-دووبرا-قه‌یوانی کردووه‌ له‌ ئه‌نفالی  یه‌کدا. 

 

فه‌یله‌قی پێنج‌ باره‌گاکه‌ی له‌ هه‌ولێر بوو وه‌ له‌و تیپانه‌ پێکده‌هات: 

 

عه‌مید ڕوکن ڕافع حه‌مدون زه‌نون، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی ئالی (1) ناسراو به‌ (هێزه‌کانی ئه‌بوعوبه‌یده‌)،‌ دوای ئه‌ویش عه‌میدی ڕوکن سامر سوڵتان ئه‌حمه‌د بووه به‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌‌؛ سه‌رچاوه‌: (الثورة، ژماره‌ (6698)، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی‌ (28.9.1988)، ل4). 

عه‌میدی ڕوکن عیسمه‌ت سابیر عومه‌ر فه‌تحولڵا ئه‌لبه‌یاتی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (4) ناسراو به‌ (هێزه‌کانی قه‌عقاع)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (94)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. عه‌مید ڕوکن عیسمه‌ت سابیر عومه‌ر فه‌تحولڵا به‌یاتی، له‌دوای شه‌ڕی که‌نداوی یه‌که‌م له‌ مانگی نیسانی ساڵی (1991)دا له‌گه‌ڵ عه‌مید ڕوکن باره‌ق عه‌بدولڵا حاجی حنته‌ له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێن گولله‌ باران کران. 

عه‌قید ڕوکنی پیاده‌ عه‌لی حوسێن عه‌لی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپی (4)ی هێزه‌کانی قه‌عقاع، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و ژماره‌ (47)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

عه‌مید (مدم) حه‌بیب خزر ئیبراهیم، فه‌رمانده‌ی (مدم فق 4)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (63)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌قیدی (مدم) فه‌خری ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لی، فه‌رمانده‌ی (مدم)ی تیپی (4)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (40)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌.

عه‌میدی ڕوکن سه‌عد عه‌بدولهادی محه‌مه‌د ساڵح تا ڕێکه‌وتی (10.5.1988)، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (7)ی ناسراو به فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی مه‌نسور ‌(قیادة قوات المنصور).  دواتر عه‌میدی ڕوکن ئه‌میر جاسم حه‌مۆ فه‌رمانده‌ی تیپی حه‌وتی هێزه‌کانی مه‌نسور بووه، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای خۆی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (68)ی له‌ لیستی ناوی تۆمه‌تباره‌ داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌‌. 

ئه‌و تیپه‌ پێکده‌هات له‌: (لیوای پیاده‌ی (38)، عه‌قیدی پیاده‌ نزار ئه‌حمه‌د شه‌هاب، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (39)ی سه‌ر به‌ تیپی حه‌وتی هێزه‌کانی مه‌نسور.  

 

عه‌میدی ڕوکن عه‌بد موتڵه‌ق حه‌مود ئه‌لجبوری، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (16) ناسراو به‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی زولفه‌قار (قیادة قوات ذوالفقار)، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی (13.8.1992)دا له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام به‌ تۆمه‌تی پلاندانان بۆ هه‌وڵی کۆده‌تا و په‌یوه‌ندی کردن به‌ بێگانه‌وه‌ سزای (5) ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو، که‌ دواتر له‌ ساڵی (1995)دا ئازادکرا، دوای ڕوخانی ڕژێم له‌ نێوان (3.5.2005-20.5.2006)دا کرا به‌ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق (دکتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری). 

عه‌میدی ڕوکن شامل مه‌حمود محه‌مه‌د، هه‌ر له‌ ساڵی (1988)دا له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا شوێنی عه‌بد موتڵه‌گ حه‌مود جبوری گرته‌وه‌ و کرا به‌ فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (16)ی هێزه‌کانی زولفه‌قار. 

 

عه‌میدی ڕوکن شامل مه‌حمود محه‌مه‌د، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (23)ی ناسراو به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی عه‌باس (قیادة قوات عباس). 

عه‌قید عه‌لی عه‌بد غه‌زال، فه‌رمانده‌ی تۆپهاوێژی سه‌ر به‌ تیپی پیاده‌ی (23)ی ناسراو به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی عه‌باس، که‌ ‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (38)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌قیدی ڕوکن سه‌ڵاح عه‌بدولڵا حه‌نتوش (میسان)، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری تیپی پیاده‌ی (23)ی ناسراو به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی عه‌باس، که‌ له‌ ساڵی (1991) و له‌کاتی داگیرکردنی کوێتدا به ‌پله‌ی عه‌مید ڕوکن ئه‌فسه‌ری ڕوکنی دووه‌م بووه‌ له فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی سێ، که‌چی‌ له‌ ساڵی (1993)دا له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام زیندانی کرا و دوای نزیکه‌ی سێ مانگێک له‌ سێداره‌ درا. 

 

لیوا ڕوکن عه‌بد عۆن نوعمه‌ نسور، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (24) ناسراو به‌ هێزه‌کانی موعته‌سه‌م (قوات معتصم)، که‌‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (83)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کان‌‌ دراوه‌تێ. 

عه‌مید ڕوکن ته‌ها، فه‌رمانده‌ی لیوای (603)ی تیپی (24)ی هێزه‌کانی موعته‌سه‌م، ماوه‌یه‌کیش لیوا ڕوکن سه‌میر غانم عه‌بد فه‌رمانده‌ی لیوای (603) بووه‌. 

 

عه‌میدی ڕوکن ڕه‌مزی مه‌حمود عه‌بدولڵا فه‌تحی ئه‌لقه‌یسی، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (33)ی ناسراو به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی به‌در (قیادة قوات بدر)، که‌ دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی (کورد کوشتنی) له‌ پاداشتی ئه‌نفالی یه‌ک و سێدا له‌ دیکتاتۆری ئێراق سه‌دام حوسێن وه‌رگرتووه‌. عه‌مید ڕوکن ڕه‌مزی مه‌حمود عه‌بدولڵا، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای خۆی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (92)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌مید ڕوکنی (مدم) عه‌تائولڵا ئه‌یوب خه‌ڵه‌ف ئه‌لجبوری، سه‌رۆکی ئه‌رکانی تیپی (33)ی هێزه‌کانی به‌در، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (79)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

عه‌میدی زرێپۆش کامل زێدان خه‌ڵه‌ف، (م1م فق 33)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (55)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. ڕائید محه‌مه‌د ڕه‌شید سوڵتان، 

عه‌میدی (مدم) مه‌ته‌ر محه‌مه‌د ساڵح، فه‌رمانده‌ی (مدم فق 33)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوه‌ به‌دناوه‌کانی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (64)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

 

لیوا ڕوکن عوسام مه‌حمود، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (36). 

عه‌مید محه‌مه‌د مسته‌فا، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (36). 

عه‌مید ڕوکن هادی خزه‌یر شه‌لال، فه‌رمانده‌ی لیوای (602) سه‌ر به‌‌ تیپی پیاده‌ی (36).

 

عه‌مید ڕوکن سه‌باح ئیسماعیل فه‌رحان تکریتی، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (45)، که‌ له‌ دوای ئه‌نفالی چواردا فه‌رمانده‌ی یه‌که‌م لادراوه‌. عه‌مید ڕوکن سه‌باح ئیسماعیل فه‌رحان تکریتی، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداری کردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (70)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کان‌‌دا پێدراوه‌. عه‌مید سه‌باح ئیسماعیل تکریتی، له‌ ساڵی (1992)دا له‌لایه‌ن سه‌دام-ه‌وه‌ گیراو دوای دوو سێ ساڵ له‌ زیندان له‌ ساڵی (1995)دا کرا به‌ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی دوو، که‌چی ساڵی دواتر (1996) به‌ کاره‌ساتی ئۆتۆمۆبێل مرد. 

عه‌مید ڕوکن عامر ئه‌لزوبێدی، له‌دوای لادانی عه‌مید سه‌باح ئیسماعیل کرا به‌ فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی (45)، که‌ ڕۆڵێکی زۆر خراپی هه‌بوو له‌ ناوچه‌که‌دا له‌کاتی جێبه‌جێکردنی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی پێنج، شه‌ش و حه‌وتدا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕه‌شبگیریه‌ گه‌وره‌که‌ی دانیشتوانی بێتاوانی سیڤیل له‌ناو شارۆچکه‌ی ڕه‌واندز‌ له‌ ڕێکه‌وتی (15.6.1988)دا، که‌ دانیشتووانی لێقه‌وماوی هه‌ندێک له‌ دێکانی ده‌وروبه‌ر په‌نایان بۆ ڕه‌واندز هێنابوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ که‌سانی کوردپه‌روه‌رو به‌هه‌ڵوێستی ئه‌و شارۆچکه‌یه. ‌


فه‌یله‌قی شه‌ش (فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی دیجله‌)‌

 

  لیوا ڕوکن یالچین عومه‌ر عادل که‌رکوکی (تورکمان)، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی شه‌ش له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا. 

ئه‌و تیپانه‌ی که‌ ناسراو بن بریتین له‌:  

 

عه‌میدی ڕوکن مه‌جید مه‌حمود حوسێن، فه‌رمانده‌ی تیپی (19)ی پیاده‌ی ناسراو به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی قوته‌یبه‌ (قیادة قوات القتیبة)، که‌ هه‌ر له‌ ساڵی (1988)دا به‌ پله‌یه‌کی نزمتر له‌ پله‌که‌ی خۆی خانه‌نشین کراوه‌ له‌به‌ر هۆکاری شکستهێنانی له‌ سه‌رکردایه‌تی کردنی و دڵه‌ڕاوکێی له‌ شه‌ڕدا. 

عه‌میدی ڕوکن که‌نعان مه‌نسور خه‌لیل، دوای لادانی عه‌مید مه‌جید مه‌حمود کرا به‌ فه‌رمانده‌ی نوێی تیپی (19)ی پیاده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی قوته‌یبه. ئه‌و تیپه‌ له‌ کاتی ئه‌نفاله‌کاندا میوانی فه‌یله‌قی سێ بووه‌. 

تیپی (25)ی پیاده‌، ناسراو به‌ هێزه‌کانی موسا بن ئه‌لنه‌سیر (قیادة قوات موسی بن النصیر)، که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ (ئه‌لعوزێر)ی نزیک قوڕنه‌ بوو. 

عه‌مید ڕوکن جاسم زه‌ینه‌ل، فه‌رمانده‌ی تیپی (31)ی پیاده‌ی ناسراو به‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی به‌در ئه‌لکوبرا (قیادة قوات بدر الکبری). باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ شارۆچکه‌ی قوڕنه‌ بوو. 

عه‌میدی هێزی تایبه‌ت (قوات الخاصة) عه‌لی حوسێن مزعه‌ل ئه‌لمحه‌مه‌داوی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی به‌در ئه‌لکوبرا و به‌شداری ئه‌نفالکردنی دانیشتوانی سورداش و گونده‌کانی (به‌رگه‌لوو، سه‌رگه‌ڵوو، شه‌ده‌ڵه‌، هه‌ڵه‌دن) و دۆڵی جافایه‌تی واته‌ ئه‌نفالی یه‌کیان کردووه‌، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداری کردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (60)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کان‌‌دا پێدراوه‌. 

  عه‌میدی هێزی تایبه‌ت نسه‌یف جاسم حه‌مادی، فه‌رمانده‌ی لیوای کۆماندۆی (2)ی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی شه‌ش، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (61)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌.

ڕائیدی هێزی تایبه‌ت عه‌بدولحه‌مزه‌ ئیسماعیل حه‌مزه‌، فه‌رمانده‌ی به‌ته‌ریه‌ی  تایبه‌تی (64)ی لیوای کۆماندۆی (2)ی سه‌ر به‌‌ فه‌یله‌قی (6)، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌ به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا، بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (14)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌.

فه‌یله‌قی حه‌وت (فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌نداوی عاره‌ب – قیادة عملیات شط العرب)‌

  سه‌ره‌تا فه‌یله‌قی حه‌وت به‌ناوی (فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی شه‌تولعه‌ره‌ب) ناسرابوو، به‌ڵام دواتر ناوه‌که‌ی گۆڕا بۆ (فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی شه‌تولعه‌ره‌ب). باره‌گای فه‌یله‌قی حه‌وت که‌وتبووه‌ شارۆچکه‌ی زوبێری نزیکه‌ی (25) کیلۆمه‌تری باشووری شاری به‌سرا.

فه‌ریق ڕوکن ماهر عه‌بدولڕه‌شید (فه‌ریق ڕوکن ماهر عه‌بدولڕه‌شید محه‌مه‌د ڕه‌شید ئه‌لناسری تکریتی)، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی حه‌وت بووه‌. فه‌ریق ماهر عه‌بدولڕه‌شید، دوای گێڕانه‌وه‌ی به‌نده‌ری فاو له‌لایه‌ن سوپای ئێراق له‌ (17.4.1988)دا که‌ پێشتر له‌ ڕێکه‌وتی (10.2.1986)دا له‌لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، بۆ هاوکاری هه‌ریه‌ک له‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و فه‌ریق ڕوکن نزار خه‌زره‌جی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا هاته‌ کوردستان و له ‌نزیکه‌وه‌ به‌شداری نه‌خشه‌‌دانان و جێبه‌جێکردنی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفاله‌کانی کرد، که‌ له ‌شوێنی ئه‌ودا به‌شێوه‌یه‌کی کاتی لیوا ڕوکن حکمه‌ت ئه‌لدوری دانرا به‌ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی حه‌وت.

لیوا ڕوکن نایف قه‌سه‌ب جوندیل فه‌رمانده‌ی تۆپهاوێژی (امر مدفعیة)ی فه‌یله‌قی حه‌وت بووه‌. 

 

ئه‌و تیپانه‌ی که‌ له‌‌و فه‌یله‌قه‌ بۆم ناسرابن بریتین له‌: 

 

عه‌مید ڕوکن قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د جه‌واد ئه‌لئه‌عزه‌می ناسراو به‌ (ئه‌بو محب)، فه‌رمانده‌ی تیپی زرێپۆشی (15)ی ناسراو به‌ هێزه‌کانی فاروق (قیادة قوات فاروق)، که‌ دواتر له‌ نێوان (10.8.1995-14.1.1996)دا پارێزگاری که‌رکوک‌ بووه‌. 

 

تیپی زرێپۆشی (17)ی ناسراو به‌ هێزه‌کانی عه‌باس (قیادة قوات عباس). موقه‌ده‌م سه‌لمان عه‌بدولحه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌کی کۆماندۆی سه‌ر به‌‌ تیپی (17) بووه‌. 

 

عه‌مید ڕوکن ئه‌مجه‌د ڕه‌شاد چیاد، فه‌رمانده‌ی تیپی (26)ی پیاده‌. 

 

تیپه‌ نه‌ناسراوه‌کان:

 

یه‌که‌م: عه‌مید ڕوکن نه‌بیل ڕه‌حمان ئه‌حمه‌د هاشم، فه‌رمانده‌ی تیپی (30)ی پیاده. ‌

دووه‌م: لیوا ڕوکن محه‌مه‌د تاهیر تۆفیق، فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی (35)ی ناسراو به‌ (قوات موسی بن نصیر‌)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (97)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

مولازمی یه‌که‌می پیاده‌ حه‌لیم حه‌مید خه‌لیل، فه‌رمانده‌ی پۆلی کۆماندۆی (1)ی تیپی (35). 

سێیه‌م: عه‌مید ڕوکنی هێزه‌کانی تایبه‌ت دوره‌ید مسته‌فا شاکر، فه‌رمانده‌ی تیپی (40)ی ناسراو به‌ هێزه‌کانی موغیر بن شوعه‌یب (قوات موغیر بن شوعه‌یب)، که‌ فه‌رمانده‌که‌ی له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (82)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. موقه‌ده‌م عه‌لی موتڵه‌گ موسا، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی (40)ی هێزه‌کانی موغیر بن شوعه‌یب، که‌ له‌گه‌ڵ هه‌رسێ لیوای ئه‌و تیپه‌‌ له‌ ئه‌نفالی پێنجه‌مدا به‌شدارییان کردووه که‌ بریتی بوون له‌و لیوایانه‌: (لیوای (76)، به‌ فه‌رمانده‌یی عه‌قید عه‌لی شاکر ڕه‌زا، لیوای (82)، به‌ فه‌رمانده‌یی عه‌قید ئه‌فریم خدر داود و لیوای (98)، به ‌فه‌رمانده‌یی نه‌قیب محه‌مه‌د ڕه‌زا جه‌واد).

چواره‌م: عه‌مید ڕوکن عه‌لی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ساڵح، فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی (46)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (76)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا دراوه‌تێ‌‌. 

پێنجه‌م: تیپی (47)، که‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ عه‌مید ڕوکن حوسێن بووه‌ و باره‌گاکه‌ی له‌لای عه‌ربه‌ت بووه‌. 

 

فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت (فیلق الأول الخاص)

  فه‌ریق ڕوکن سه‌عدی توعمه‌ عه‌باس ئه‌لجبوری (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت (قائد الفیلق الاول الخاص) بووه‌، که‌ به‌ هێزه‌کانی ئه‌لڵاهو ئه‌کبه‌ر (قوات الله‌ أکبر) ناسرابوو. 

لیوا ڕوکن سه‌لمان شوجاع سوڵتان، فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی دووی تایبه‌تی هێزه‌کانی گلگامش (قائد قوات الگلگامش). لیوا سه‌لمان شوجاع فه‌رمانده‌ی تیپی دووی هێزه‌کانی گلگامش، له‌ ڕێکه‌وتی (31.7.1988)دا به‌هۆی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک له‌ به‌ره‌کانی چه‌نگدا مردووه؛ سه‌رچاوه‌: (الثورة، ژماره‌ (6640)، دووشه‌ممه‌ (1.8.1988)، ل4). که‌چی باسی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت که‌ لیوا سه‌لمان شوجاع سوڵتان له‌ (معارک التحریر الکبری)دا کوژراوه؛ سه‌رچاوه‌: (الثورة، ژماره‌ (6698)، چوارشه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (28.9.1988)، ل4). 

لیوا ڕوکن قیدار محه‌مه‌د ساڵح، فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی سێی تایبه‌ت. 

عه‌قید ڕوکن تارق سادق عه‌بدولحسێن، له‌ ماوه‌ی (24.6.1986-30.8.1987)دا فه‌رمانده‌ی یه‌کێک له‌ لیواکانی سه‌ر به‌‌ فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت بووه‌.      

عه‌میدی ڕوکن فوئاد ئیبراهیم محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی پۆلی (18)ی ئالی لیوای زرێپۆشی (70)ی سه‌ر به‌‌ فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت بوو.

عه‌قید ڕوکنی هێزی تایبه‌ت خالید به‌هلول ئه‌للعێبی، فه‌رمانده‌ی لیوای کۆماندۆی یه‌کی فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (46)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌.  

ڕائیدی پیاده‌ مونزر ئیبراهیم یاسین، فه‌رمانده‌ی پۆلی (فه‌وج)ی کۆماندۆی (1)ی تیپی (1)ی تایبه‌ت. پۆلی کۆماندۆی (2)ی تیپی (1)ی تایبه‌ت.

پۆلی کۆماندۆی (1)ی تیپی (2)ی تایبه‌ت، پۆلی کۆماندۆی (2)ی تیپی (2)ی تایبه‌ت.

مولازمی یه‌که‌می پیاده‌ سه‌عید حه‌مید خزه‌یر، له‌ پۆلی (18)ی ئالی لیوای زرێپۆشی (70) بووه‌.

مولازمی یه‌که‌می پیاده‌ عه‌دنان سلێمان موسڵح، له‌ فه‌وجی (1)ی کۆماندۆی تیپی (1)ی تایبه‌ت.

فه‌رمانده‌یی که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی که‌رامه‌، سه‌ر به‌‌ فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت بوو. 


که‌رته‌کانی سه‌ربازی (قواطع العسکریة) و ئه‌فسه‌ره‌ نادیاره‌کان:

 

ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانه‌ی خواره‌وه‌ ناویان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌کانی تایبه‌ت به‌ شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و ڕۆژنامه‌کانی به‌عسدا هاتووه‌ که‌ به‌شداری ئه‌نفاله‌کانیان کردووه‌:

عه‌مید زیائه‌ددین عه‌بدولوه‌هاب عزه‌ت، فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی هه‌ولێر. 

عه‌مید جاسم حوسێن مه‌حمود، فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی ڕێزان. 

عه‌قید فه‌همی (قه‌یس) سه‌ید عادل سه‌ید ڕه‌شید، فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی قه‌ره‌داغ. 

مولازم عه‌بدولحه‌مید مه‌حمود حه‌مادی، جێگری فه‌رمانده‌ی که‌رتی قه‌ره‌دا‌غ. 

عه‌میدی پیاده‌ ته‌ڵعه‌ت سلێمان وه‌لی، فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی دوکان.

عه‌مید خالید، فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی سوسێ.  

عه‌قید خالید عه‌لی عه‌بدولله‌تیف، فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی لقی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ (1987-1988)داو له‌ ساڵی (1987)دا جێگری فه‌رمانده‌ی جه‌حافیلی سووکی (5) بووه‌.  

عه‌قید غانم محه‌مه‌د حوسێن، فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی شه‌قڵاوه ‌و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ڕیشه‌کێشکردنی چالاکیی دوژمنانه‌ له‌ شه‌قڵاوه‌. 

عه‌قید ئوسامه‌‌ ئیسماعیل عه‌بدولڵا، فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی شه‌قڵاوه‌ – سه‌ڵاحه‌دین‌ و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ سه‌ڵاحه‌دین. 

عه‌قید خالید عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لبه‌کوع، فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی سه‌دیق. 

موقه‌ده‌م ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د شێخ بزێنی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ڕیشه‌کێشکردنی چالاکیی دوژمنانه‌ له‌ شه‌قڵاوه‌. 

ڕائید سه‌عدی مه‌حمود حوسێن، فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی زاخۆ.

موقه‌ده‌می زرێپۆش عه‌بدولکه‌ریم عه‌بدولهادی سالم، فه‌رمانه‌ی که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (41)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (130)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌.

موقه‌ده‌م سه‌باح یونس سه‌عید، جێگری فه‌رمانده‌ی که‌رتی سه‌ربازی سه‌نگاو (فه‌وجی چواری لیوای 90). 

موقه‌ده‌می تۆپهاوێژی مه‌یدان حوسێن فه‌زله‌دین عه‌بدولقادر، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی (22)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (134)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان پێدراوه‌‌‌. 

موقه‌ده‌می تۆپهاوێژی مه‌یدان سحاب جه‌دوع زیاب، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی (10)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (135)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

موقه‌ده‌می تۆپهاوێژی مه‌یدان سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی (662)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و، ژماره‌ (136)ی دراوه‌تێ له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان‌‌. 

موقه‌ده‌م (درع) عه‌بدولکه‌ریم عه‌بدولهادی سالم، فه‌رمانده‌ی (ک‌د‌ب/41). 

نه‌قیبی هێزه‌کانی تایبه‌ت حه‌مزه‌ خزر حه‌مزه‌، فه‌رمانده‌ی (بت خ/17). 

عه‌میدی ڕوکن باسل شه‌فیق عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری (المعدات الفنیة). 

عه‌میدی ڕوکن حه‌سه‌ن عومران عه‌بد، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی جه‌حفه‌لی سووک. عه‌میدی ڕوکن مه‌ڕوان خزه‌یر کازم، لیژنه‌ی گولله‌ باران کردنی ئه‌نفالکراوه‌کان. 

نه‌قیب عه‌بد عه‌واد، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (417). 

عه‌قید ناوز محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی پۆلی (1)ی لیوای پیاده‌ی ئالی (99). 

عه‌قید عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان قه‌دۆ، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی (78). له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی به‌رچاو له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و، ژماره‌ (37)ی دراوه‌تێ له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان‌‌. 

عه‌قیدی پیاده‌ سه‌ڵاح داود عه‌بدولڵا، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی به‌رچاو له‌ شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و، ژماره‌ (51)ی له‌ لیستی ناوی تاوانباره‌ داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

موقه‌ده‌می ڕوکن زه‌کی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (428).

عه‌قیدی پیاده‌ قه‌یس ئیبراهیم مه‌دحه‌ت، فه‌رمانده‌ی لیوای (445). 

عه‌میدی پیاده‌ عارف حه‌مید حاته‌م، فه‌رمانده‌ی جه‌حفلی جاشه‌ سووکه‌کانی (4).  

عه‌قیدی پیاده‌ محه‌مه‌د یه‌عقوب یوسف، فه‌رمانده‌ی لیوای (438). 

موقه‌ده‌می ڕوکن حوسێن عه‌لی حه‌مید. 

موقه‌ده‌م محه‌مه‌د که‌نوش حه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی لیوای پیاده‌ی (115). 

موقه‌ده‌م حوسێن فه‌زله‌ددین عه‌بدولقادر. 

موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا.

ڕائیدی زرێپۆش موحسین که‌رجی ره‌جی (محسن کرجي رجي)، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (51)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (11)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان پێدراوه‌‌‌. 

ڕائیدی تۆپهاوێژی مه‌یدان نوری حامید ئه‌حمه‌د، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی (956)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (18)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

ڕائیدی تۆپهاوێژی مه‌یدان زێدان خه‌لیفه‌ له‌فته‌، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی (957)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (16)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌.

ڕائیدی تۆپهاوێژی مه‌یدان عه‌لی کرمش حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی (79)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (17)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌.  

ڕائیدی پیاده‌ عه‌بد حه‌مید عیال، پۆلی (2)ی لیوای هێزی تایبه‌تی (118). 

ڕائیدی هێزی تایبه‌ت عه‌بدولحه‌مزه‌ ئیسماعیل حه‌مزه‌، فه‌رمانده‌ی به‌ته‌ریه‌.

نه‌قیبی هێزی تایبه‌تی (ق خ) حه‌مزه‌ خدر حه‌مزه‌، فه‌رمانده‌ی به‌ته‌ریه‌ی تایبه‌تی (17)، که‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ شاڵاوه‌ دڕنده‌کانی ئه‌نفالدا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (151)ی له‌ لیستی داواکراوه‌کاندا پێدراوه‌‌‌. 

نه‌قیب محه‌مه‌د سه‌گه‌ر سه‌لو، لیوای (702). 

نه‌قیبی پیاده‌ عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لیاس علک، پۆلی (2)ی لیوای تایبه‌تی (118). 

نه‌قیبی زرێپۆش فوئاد عه‌لی هادی، که‌تیبه‌ی زرێپۆشی (2). 

نه‌قیبی پیاده‌ تاڵب شه‌مخی یاسین، پۆلی (2)ی لیوای هێزی تایبه‌تی (118). 

مولازمی یه‌که‌می پیاده‌ وه‌لید ئیسماعیل محه‌مه‌د، لیوای (702). 

مولازمی یه‌که‌می زرێپۆش ته‌ها عه‌بد ئیبراهیم، که‌تیبه‌ی زرێپۆشی سه‌دام. 

مولازمی یه‌که‌می پیاده‌ حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بد، پۆلی (3)ی لیوای (509). 

مولازمی یه‌که‌می ئه‌من ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا ناسر، ئه‌منی سلێمانی. 

مولازمی یه‌که‌می پیاده‌ محه‌مه‌د لعێبی عه‌بدولڕه‌حمان، فه‌وجی کۆماندۆی لیوای (118). 

مولازم محه‌مه‌د توعمه‌ محه‌مه‌د، لیوای (702). 

مولازم که‌ریم جابر محه‌مه‌د، لیوای (702). 

مولازم غدیر فدیه‌ علێوی، لیوای (702). 

مولازمی پیاده‌ جه‌بار کازم فه‌یسه‌ڵ، لیوای (702). 

مولازمی پیاده‌ غالب ئیبراهیم عه‌بدولواحید، پۆلی (2)ی لیوای کۆماندۆی (1)ی سه‌ر به‌‌ فه‌یله‌قی (6). 

مولازمی پیاده‌ باسل عه‌بدولساحب حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی پۆلی کۆماندۆی لیوای (805). 

مولازمی پیاده‌ فه‌لاح حه‌سه‌ن علیان، پۆلی (2)ی لیوای کۆماندۆی (1)ی سه‌ر به‌‌ فه‌یله‌قی (5). 

مولازمی پیاده‌ فازڵ مه‌هدی جاسم، پۆلی (2)ی لیوای هێزی تایبه‌تی (118). 

مولازمی پیاده‌ محه‌مه‌د عه‌زیز، پۆلی (2)ی لیوای هێزی تایبه‌تی (118). 

مولازمی پیاده‌ له‌زام عکاش مه‌ناحی، پۆلی (2)ی لیوای هێزی تایبه‌تی (118). 

مولازمی پیاده‌ ئه‌کره‌م موخه‌رب محه‌مه‌د، پۆلی (2)ی لیوای هێزی تایبه‌تی (118). 

مولازمی پیاده‌ حه‌سه‌ن عه‌لی حه‌سه‌ن، پۆلی (2)ی لیوای هێزی تایبه‌تی (118). 

مولازمی موجه‌نه‌دی مغاویر حوسێن جاسم حه‌مادی، باره‌گای سریه‌ی کۆماندۆی لیوای (118). 

مولازمی پیاده‌ محه‌مه‌د ئیسماعیل سلێمان، باره‌گای سریه‌ی لیوا کۆماندۆی (118). 

مولازمی پیاده‌ حوسێن عه‌بد حه‌سه‌ن، پۆلی (1)ی لیوای (702). 

مولازمی پیاده‌ عامر عه‌بدولئه‌میر حوسێن، لیوای کۆماندۆی (1)ی فه‌یله‌قی (5). 

مولازمی پیاده‌ یه‌حیا مه‌کی شه‌هباز، سریه‌ی (1)ی لیوای (411). 

مولازمی یه‌که‌می پیاده کازم خه‌له‌ف، پۆلی (3)ی لیوای (702).‌ 

مولازمی پیاده کازم خه‌له‌ف ناهی، پۆلی (3)ی لیوای (509). 

مولازمی زرێپۆش محه‌مه‌د یاسین محه‌مه‌د، که‌تیبه‌ی زرێپۆشی سه‌دام. 

مولازمی یه‌که‌می زرێپۆش ئه‌حمه‌د مسته‌فا شه‌ریف، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تانکی که‌رامه‌. 

مولازمی پیاده‌ که‌ریم جاسم شه‌ریف، فه‌وجی کۆماندۆی (1)ی تیپی (2)ی تایبه‌ت. 

مولازمی پیاده‌ شه‌هاب عه‌زیز حه‌مزه‌، فه‌وجی کۆماندۆی (1)ی تیپی (2)ی تایبه‌ت. 

مولازم فازیل جاسم محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی (7884). 

 

گاردی کۆماری (الحرس الجمهوري)

 

  ژماره‌ی تیپه‌کانی گاردی کۆماری (25) تیپ و ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی نزیکه‌ی (200) هه‌زارێک ده‌بوو، که‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ سه‌دام حوسێنی سه‌رۆک کۆمار و فه‌رمانده‌ی سه‌رکردایه‌تی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان به‌سترابووه‌وه‌. هێزه‌کانی گاردی کۆماری باره‌گاکه‌ی له‌ سه‌ربازگه‌ی ڕاشدیه‌‌ بوو. 

فه‌ریق یه‌که‌می ڕوکن ئه‌یاد فته‌یح خه‌لیفه‌ حه‌بیب ئه‌لڕاوی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاسه‌وانی کۆماری، له‌ ڕێکه‌وتی (21.8.2007)دا له‌سه‌ر دۆسێی ڕوداوه‌کانی ساڵی (1991)ی شاره‌کانی به‌سرا و میسان درایه‌ دادگا، له‌دوا دانیشتنی دادگا له‌ ڕێکه‌وتی (2.12.2008)دا بڕیاری زیندانی کردنی هه‌تا هه‌تایه‌ی درا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دۆسێی به‌عاره‌بکردنی شاری که‌رکوک‌ که‌ له‌ نێوان (14.1.1996-11.1.1998)دا پارێزگاری شاره‌که‌ بووه‌ دادگایی کراو له‌ ڕێکه‌وتی (2.8.2009)دا به‌ (6) ساڵ زیندانیکردن سزادرا، که‌چی وه‌کو فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی گاردی کۆماری که‌ به‌چڕی به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانیان کردووه‌، له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌نفال نه‌درایه‌ دادگا. 

لیوا ڕوکن ئیبراهیم ئیسماعیل محه‌مه‌د عومه‌ر ئاغا، سه‌رۆکی ئه‌رکانی گاردی کۆماری که‌ دواتر له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی (1988)دا گواسترایه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا. 

فه‌ریق ڕوکن محه‌مه‌د ساڵح مه‌هدی ساڵح ئه‌لعگێدی، ئه‌فسه‌ری ڕوکن له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی پاسه‌وانی کۆماری ‌له‌ ماوه‌ی (2.6.1986-29.10.1988)دا.

فه‌ریق ڕوکن ڕه‌عد مه‌جید ڕه‌شید مه‌حمود ئه‌لحه‌مدانی، ئه‌فسه‌ری ڕوکن له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی پاسه‌وانی کۆماری له‌ ماوه‌ی (9.12.1987-29.12.1988)دا.

هه‌ریه‌ک له‌ عه‌قید ڕوکن حازم مه‌هدی و عه‌قید ڕوکن نیزام ته‌ها محه‌مه‌د تکریتی، ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری سه‌ربازی گاردی کۆماری بووینه‌. 

هێزه‌کانی پاسه‌وانی کۆماری پێکده‌هاتن له‌ دوو فه‌یله‌قی‌:

 

فه‌یله‌قی باکووری گاردی کۆماری (فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیات ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ر – قیادة عملیات الله‌ أکبر)

 

فه‌یله‌قی باکووری گاردی کۆماری باره‌گاکه‌ی له ‌شاری تکریت بوو، هه‌روه‌ها‌ له‌و هێزانه‌ پێکده‌هات: 

 

عه‌مید ڕوکن ئه‌حمه‌د ئیبراهیم حه‌ماش تکریتی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌ی زرێپۆش، که‌ به ‌‌تیپی دووه‌می (ئه‌لمه‌دینه‌)ی زرێپۆش ناوده‌برا. عه‌مید ئیبراهیم حه‌ماش، پاشان ئه‌م پۆستانه‌ی هه‌بووه‌، له‌کاتی جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداودا له‌ ساڵی (1991)دا فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی چوار، دواتر یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و له‌ ساڵی (2000)یشدا پارێزگاری به‌سرا بووه. 

فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی عه‌دنانی ئالی، که‌ به‌ تیپی حه‌ڤده‌ی (عه‌دنان)ی ئالی ناوده‌برا و باره‌گاکه‌ی له‌ شاری موسڵ بوو. ئه‌و تیپه‌ پێکده‌هات له‌ لیواکانی پیاده‌ی ئالی (38+39+ لیوای زرێپۆشی (40). 

عه‌قیدی پیاده‌ نزار ئه‌حمه‌د شه‌هاب، فه‌رمانده‌ی لیوای (39) بووه که‌ ‌ له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه‌، به‌هۆی به‌شداریکردنی له‌ ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ (45)ی له‌ لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ‌‌. 

لیوای پیاده‌ی ئالی (38) پێکهاتبوو له‌ سێ  فه‌وجی پیاده‌ و که‌تیبه‌یه‌کی تانکه‌کان، لیوای پیاده‌ی (39) پێکده‌هات له‌ سێ فه‌وجی پیاده‌ی ئالی و که‌تیبه‌یه‌کی تانکه‌کان، لیوای زرێپۆشی (40)یش پێکده‌هات له‌ هه‌ریه‌ک له‌ که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (66+67+68+ فه‌وجی پیاده‌ی ئالی 24)، که‌ به‌چڕی به‌شداری ئه‌نفالیان کردووه‌. 

عه‌مید ڕوکن عه‌بدولواحید شنان ئال ڕبات ئه‌لسه‌ماوی (شیعه‌)، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی به‌غدای پاسه‌وانی کۆماری، که‌ پێشتر به‌ناوی فه‌رمانده‌یی هێزاکانی فارس (قیادة قوات فارس) ناسرابوو و ئه‌وکات به ‌تیپی پێنجه‌می (به‌غدا)ی ئالی ناوده‌برا. با‌ره‌گاکه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی به‌غدای پاسه‌وانی کۆماری له‌ شاری موسڵ بوو. 

عه‌مید ڕوکنی هێزی تایبه‌تی باره‌ق عه‌بدولڵا حاجی ئه‌لحنته، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئه‌لعابدی ئالی، که‌ باره‌گای ئه‌و تیپه‌ له‌ناو شاری که‌رکوک بوو و ئه‌رکی چاودێری دا‌موده‌زگاکانی نه‌وتی که‌رکوکی ده‌کرد، به‌ڵام له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا ڕۆڵێکی یه‌کجار خراپی گێڕا. تیپه‌که‌ میوان بوو له‌سه‌ر فه‌یله‌قی یه‌کی باره‌گا له‌ که‌رکوک.  

لیوای (26)ی بۆقه‌ مرۆییه‌کان (ضفادع بشریة).

لیوای هێزه‌کانی تایبه‌تی سێ (لواء قوات الخاصة 3).

فه‌یله‌قی باشووری گاردی کۆماری (فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیات ئه‌لفه‌تحی ئه‌لموبین – قیادة عملیات الفتح المبین)

فه‌یله‌قی باشووری گاردی کۆماری باره‌گاکه‌ی له‌ سوێره‌ بوو، که‌ له‌و هێزانه‌ پێکده‌هات: 

عه‌مید ڕوکن ئیبراهیم عه‌بدولستار محه‌مه‌د ئه‌لده‌هان‌‌ ئه‌لتکریتی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی حاموڕابی گاردی کۆماری (قیادة قوات حمورابي الحرس الجمهوري)، که‌ به ‌تیپی یه‌که‌می زرێپۆشی حه‌مورابی ناوده‌برا له‌ ماوه‌ی (16.12.1986-4.1.1989)دا. باره‌گاکه‌ی له ‌سه‌ربازگه‌ی سوێره‌ی باشووری به‌غدا بوو. عه‌مید ڕوکن ئیبراهیم عه‌بدولستار محه‌مه‌د ئه‌لده‌هان‌‌ ئه‌لتکریتی، به‌ پله‌ی فه‌ریق ڕوکن گه‌یشته‌ پۆستی یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا، له‌ ڕێکه‌وتی (15.5.2003)دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکی له‌ به‌غدا ده‌ستگیرکرا. عه‌مید ڕوکن ئیبراهیم ئه‌لده‌هان، له‌ ڕێکه‌وتی (21.8.2007)دا له‌سه‌ر دۆسێی ڕوداوه‌کانی ساڵی (1991)ی شاره‌کانی به‌سرا و میسان درایه‌ دادگا، له‌دوا دانیشتنی دادگا له‌ ڕێکه‌وتی (2.12.2008)دا بڕیاری له‌ سێداره‌دانی درا، وه‌لێ به‌ر له‌وه‌ی له‌ سێداره‌ بدرێت له‌ ڕێکه‌وتی (29.10.2010)دا، به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر له‌ زیندانی ئه‌مریکییه‌کان له‌ به‌غدا مرد. 

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ پێکده‌هات له‌ (لیوای زرێپۆشی (8)، که‌ پێکده‌هات له‌ که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (52+53+54 و فه‌وجی پیاده‌ی ئالی (21)، لیوای پیاده‌ی ئالی (15) که‌ پێکده‌هات له‌ (سێ فه‌وج + که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی گاردی کۆماری حاموڕابی)، له‌گه‌ڵ لیوای زرێپۆشی (17) که‌ له‌ که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (حه‌ڤده‌ی ته‌موز، ئه‌لقائد، ئه‌لفارس و فه‌وجی پیاده‌ی ئالی (23)ی باره‌گای فه‌وج) پێکده‌هات. موقه‌ده‌م ڕوکن سالم حافز فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (ئه‌لفارس)ی هێزه‌کانی حاموڕابی بووه‌. 

عه‌مید ڕوکن ئه‌زهه‌ر سه‌عدوڵڵا خه‌لیل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی نه‌بوخوزنه‌سری پاسه‌وانی کۆماری (قیادة قوات نبوخذنصر الحرس الجمهوري)، که‌ به ‌تیپی شه‌شه‌می ئالی (نه‌بوخوزنه‌سر) ناوده‌برا و باره‌گای ئه‌و هێزه‌ له‌ شارۆچکه‌ی به‌دره‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای کوت بووه‌. ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌‌ پێکده‌هات له‌ لیواکانی پیاده‌ی ( 11، 19، 22، 23 + که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی نه‌بو خوزنه‌سر). 

عه‌قیدی پیاده‌ فه‌وزی جه‌واد هادی، فه‌رمانده‌ی لیوای (19) بووه‌. 

عه‌قید ڕوکن ساڵح یوسف، فه‌رمانده‌ی لیوای (23) بووه‌. 

 

فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئه‌لندائی ئالی پاسه‌وانی کۆماری، که‌ به ‌تیپی (9)ی ئالی ناسرابوو، ئه‌و تیپه‌ باره‌گاکه‌ی له‌ سه‌ربازگه‌ی (تاجی) به‌غدا بوو. فه‌رمانده‌یی ئه‌و هێزه‌ پێکده‌هات له‌ (لیوای زرێپۆشی (41) که‌ بریتی بوو له‌ که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (71+72+73 و فه‌وجی پیاده‌ی ئالی 25)، لیوای پیاده‌ی (42) که‌ بریتی بوو له‌ که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (74+75+75 و فه‌وجێکی پیاده‌ی ئالی)، لیوای زرێپۆشی (43) که‌ بریتی بوو له‌ فه‌وجه‌کانی پیاده‌ی ئالی (1+2+3+ که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی 76). 

 

فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی سنوور (قیادة قوات الحدود)، که‌ پێکده‌هات له‌ (لیوای یه‌کی پاسه‌وانی سنوور، لیوای دووی پاسه‌وانی سنوور، لیوای چواری پاسه‌وانی سنوور، لیوای شه‌شی پاسه‌وانی سنوور (که‌ فه‌رمانده‌که‌ی عه‌قید ڕوکن ڕه‌عد ڕه‌شاد محه‌مه‌د بووه‌)، لیوای هه‌شتی پاسه‌وانی سنوور، لیوای نۆی پاسه‌وانی سنوور، لیوای ده‌ی پاسه‌وانی سنوور، لیوای یازده‌ی پاسه‌وانی سنوور، لیوای دوازده‌ی پاسه‌وانی‌ سنوور (که‌ فه‌رمانده‌که‌ی موقه‌ده‌م ڕوکن ئه‌حمه‌د جاسم محه‌مه‌د عگله‌ بووه‌ و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا (1988)دا کوژراوه، ‌لیوای پازده‌ی پاسه‌وانی سنوور، لیوای شازده‌ی پاسه‌وانی سنوور (که‌ فه‌رمانده‌که‌ی عه‌قید ڕوکن ته‌ڵاڵ شه‌فیق عه‌لی ئه‌لقه‌یسی بووه‌)، له‌گه‌ڵ لیوای حه‌ڤده‌ی پاسه‌وانی سنوور. 

 

فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئه‌لقودس (قیادة قوات القدس)، باره‌گاکه‌ی له‌ که‌ربه‌لا بوو.

عه‌میدی ڕوکن شامل مه‌حمود محه‌مه‌د، جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی (23)ی زرێپۆش‌. 

لیوای (16)ی هێزی تایبه‌ت. (سه‌ر به‌‌ فرقه‌ی شه‌شی زرێپۆشه‌). 

لیوا ڕوکن غانم سوڵتان عه‌بدولڵا، فه‌رمانده‌ی تیپی پیاده‌ی هێزه‌کانی مسته‌فا (قیادة قوات مصطفی). 

تیپی زرێپۆشی ته‌وه‌که‌لنا عه‌لا‌لڵا (فرقة المدرعة توکلنا علی الله).‌ 

عه‌میدی ڕوکن ئه‌حمه‌د هاشم عۆده‌، فه‌رمانده‌ی تیپی بیست و دوو. 

تیپی بیست و پێنجی زرێپۆش. 

تیپی بیست و حه‌وتی زرێپۆش.

عه‌قید ڕوکن عه‌لی عه‌بد مه‌حمود عه‌لی لهێبی، فه‌رمانده‌ی لیوای (18)ی زرێپۆش له‌ ماوه‌ی نێوان (9.2.1987-29.10.1988)دا‌. 

عه‌میدی ڕوکن قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د جه‌واد ئه‌لئه‌عزه‌می، فه‌رمانده‌ی تیپی حه‌وتی زرێپۆش، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ پێشتر له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا ماوه‌یه‌ک فه‌رمانده‌ی تیپی (15)ی پیاده‌ی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی دووی یه‌رموک بووه، دواتر گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ تیپی حه‌وتی زرێپۆش‌. 

عه‌میدی ڕوکن مه‌یسه‌ر فازڵ ئه‌لشاکر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی فاوی پاسه‌وانی کۆماری. 

عه‌مید ڕوکنی هێزی تایبه‌ت وه‌عدولڵا مسته‌فا حه‌نوش، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی تایبه‌تی پاسه‌وانی کۆماری (قائد قیادة القوات الخاصة حرس جمهوري) بووه له‌کاتی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا‌. 


 

 

28.6.2012 پێنجشه‌ممه‌

ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی

 Darsim2006@hotmail.com  

 

ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌م له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ (20.5.2012)دا ده‌ست به‌ نووسینی کراوه‌و له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه،‌ ڕێکه‌وتی (27.6.2012)دا ته‌واو بووه‌. 

 

Previous
Next

Leave a Reply