Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
کودەتای نەوەی یەخەسپی بەسەر نەوەی خوێن….2

کودەتای نەوەی یەخەسپی بەسەر نەوەی خوێن….2

Closed
by June 2, 2013 گشتی

 

 

ئەوەی ئێمە باسمان لێوە کرد خوێندنەوە و دونیا بینی ئەم دوو نەوەیە جباوازە بوو تاکوو ڕاپەرینی ساڵی ٩١ کە لە سەر دەستی نەوەی دووەم بەھاوکاری جەماوەری کوردستان ئەنجام درا , یەکەم تەڵەزگە کە نەوەی یەخە سپی بۆ نەوەی خوێن داینایەوە , لەدوای راپەرین بوو لە دوای ئەوەی نەوی خوێن وەک نەوەیەکی خۆڕاگر لە رێکخستنەکانی ناو شار و ئەو پێشمەرگانەی خاکی کوردستانیان جێنەھێشت و وەک پارتیزان مانەوە ئەنجامەکەی راپەرینی لێکەوتەوە , یەکەم زەبر کە لەو نەویەدرا ناشرینکردنی شۆرشگێرەکان بوو بەوەی کە دەستکرا بە دزین و تاڵانکردنی کوردستان بێخمە و شاری یاری ھەولێر وەک دوو نموونەی بچووکن و دەربری ئەو ڕاستیەن ھێواش ھێواش کار لەسەر ناشرینکردن و پاسیڤکردنی ئەو نەوە جوانەیەکرا وەک لایەنی فکریش ئەوە بێگومان یەکەم زبری کەمەرشکێن بۆ ئەو نەوەیە تواندنەوەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو , بە بەرنامە و بە چڕوپڕی تەرویجی مەشاعیری خەڵکی بۆکرا بەوەی کە ئەگەر ئەمریکا نەبوایە کورد نەیدەتوانی ڕاپەرین بکات یاخود کوردستان تەنھا بە ھێزی ئەمەریکا دەپارێزرێت بەشێکی زۆر ڕاستی لەم قسەیە بەدی دەکرێت بەڵام پێویستە ئێمە بزانین ئەم قسەیە دەربری چی و بۆچی کراوە ، (کلمە الحق یراد بھا باگل) ھەموو ئەو ھەوڵانە بۆ ئەوە بوون کە بە نەوەی خوێن بڵێن ئیتر کەر بێنە و شۆرش بارکە و ئێمە کەوتینە قۆناغێکی تر , ھێواش ھێواش لە گۆرەپانەکەدا وەدەریاننان , بەڵام دوای دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆش لە کوردستان دیسان جارێکی تر پێویستیان بە نەوەی خوێن ھەبوو سەر لەنوێ کەوتنەوە ھەڵخەڵەتاندنی نەوەی خوێن کە ئەوان دەیانتوانی بەرگری لەمانەوەی سەکردەکان بکەن ھەر واش کەوتەوە ئەوکاتەی نەوەی خوێن لە رێگای باوەریەوە کە نەمانی حزبەکەیان دەبێتە ھەڕەشە بۆ سەرگیانی کوردی و نەتەوەی کورد کادرانی ھەردوو ھێزە سەرەکیەکە ئەویتری بە کاراکتەری تێکچوونی گیانی نەتەوەییی لە قەڵەمدەدا کەوتنە بەرگری لە حزبەکەیان و سەرلەنوێ روبارێک خوێنی تریان ڕشتەوە لە پێناو سەروەری حزبەکەیان کەلە تێڕوانینی ئەوانەوە بەواتای سەروەری نیشتمانەکەیان دەھات ئا لەو کاتانەدانەشدا نەوەی یەخەسپی مناڵەکانی خۆیان و حاشیەکانیان بەرە و وڵاتانی رۆژئاوا بەرێکرد بە مەبەستی پاراستنی گیانیان و خوێندن و بە ڕەفاھیەت ژیان ، بەلێ ئەوان لەم کارەیان زۆر سەرکەوتوو بوون نەوی خوێنیش خۆیان و خانەوادەکەیان لەو پەری سەربەزی و شەرەفەوە بەزگی برسی و باری قورسی ئابوریان کە ئەو کات کوردستان لە ژێر دوو گەمارۆدا بوو لە بەرەکانی جەنگدا بوون , رەنگە زۆر کەس ڕەخنە لەم قسەیەم بگرێت کە دەلێم لەو پەری شەرەفەوە لە بەرەکانی جەنگدا بوون بۆیە وا دەڵیم چونکە ئەو نەوەیە خوێندنەوەی جیاوازی ھەبوو بۆ شەری ناوخۆ لە تێروانینی ئەوانەوە ئەم جەنگە لە ترسەوە بوو بەڵام ترسێکی زۆر جوان ترس لە سەرەوری خاک و کەرامەتی مێژوێک کە بەڕوبارێک خوێن بەدی ھاتووە ، بەڵام نەوی یەخەسپی جەبان بوون تێڕۆانینیان بۆ ئەم شەرە جیاواز بوو ئەوان لە ترسی لە دەستچوونی کورسیەکەیان نەوتیان بە ئاگری شەرەکەدا دەکردو سەرکردەکانیش ئەوراستیەیان دەزانی ، زۆر بە پەلە بوون لە تەواو بوونی جەنگەکە ھەریەکە و لە بەرژەوەندی خۆی، ئەوە لەولاشەوە نەوەی چوارەم وەک داڵاش لە دوورەوە چاوەروانی ئەنجامی شەرەکەیان دەکرد بۆ وەرگرتنی پۆستەکانیان کە لەلایەن نەوەی یەخەسپیەوە بەڵینیان پێدرا بوو، ئەوەی لە دەرەوەش خەریکی خوێندن بوو لە سەرحسابی خوێنی شەھیدان دەیخوێند و ئەوەشی لە ناوەوە بێ ھەڵویست بوو لە شەڕی ناوخۆ چاوەرێ سەرکەوتنی یەک و مەرگی ئەویتریاندەکرد ئەوانە ھێواش ھێواش بە شێوەیەکی نەرمبڕ لە خۆ ئامادەکردندابوون بۆ ئاییندەی خۆیان ,دوای ئەوەی ئەم جارەش شەڕەکە یەکلاییی نەکرایەوەو نەیانتوانی یەکتری بسڕنەوە لەسەر گۆرەپانی سیاسی و لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات رێکەوتن , بە ناوی ئاشتی و دبلۆماسیەوە کەوتنە سیناریۆی یەکگرتنەوە و قسەگەلێکی لەم بابەتە ئیتر بەراستی بێ دوودلی بەنەوەی خوێنیان گووت کەرت بێنەو ئابروت بارکە ، لە سەرەتای ساڵی دووھەزار و سێوە زۆر بەزەقی کاری جددی لەسەر سڕینەوەی نەوەیەی خوێن کرا ئەو نەوەیەی یەخەسپی ئیتر دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ ڕاکێشانی نەوەی نوێ بەڵام کامە نەوە ئەو نەوەیەی کە لە زانکۆیێکی کلۆل و ئەوەی کە چاوی شکاوە بەرامبەر نەوەی یەخەسپی ، دیارە سەرکەوتنی ئەم بیرۆکەیە ھێندە بە ئاسانی دەستەبەر نەبووە ئەمە بە شێوەیەکی رێک و پێک کاری بۆ کراوە دوای تەواوبوونی شەر ئیتر دەبوایە ئەو نەوەیە لە لایەن نەوەی یەخەسپی تەسفیە بکرێت چونکە زۆرێک لە بڕیارە سیاسیەکانی نەوەی یەخەسپی جێبەجێ کردوە ، بۆ ئەوەی نەوەی یەخەسپی وەک بەرزەکی بانان بۆی دەربچێت لانیکەم پێویستی بە تەختکردنی رێگا ھەبوو ، ترس لە گەراِنەوە بۆ خاڵی سفر ھەمیشە لە ناو زیھنی نەوەی یەخی سپی ئامادەییی ھەبوەو ھەیە ترسی ئەم گەرانەویەش دەگەرێنێتەوە بۆ ئەدای سیاسی نەوەی خوێن ، گەراِنەوە بۆ حاڵی سفر مەبەست لێی وەک یەک لێ ھاتنەویتیان لەگەڵ نەوەی خوێن ، چونکە نەوەی یەخەسپی تێڕوانینی نەوەی خوێنی دەزانی کە لە دواجاردا دەبێ یاسا سەروەربێ لای نەوەی خوێن و ھەرکەسە و بەشی خۆی ببات لە سەروەت و سامانی وڵات چونکە نەوەی خوێن قۆناغە یەک لە دوای یەکەکانی بڕیوە و باشترین خاڵی ئیجابیش کە لە نەوەی خوێندا بە دیدەکرێت خاکی بوونیەتی ، نەوەی خوێن دەرھاویشتەی مێژوەکەی خۆیەتی و بست بە بست و بەرد بەبەرد و کێشە بە کێشە مواکەبەی ئەندیشەکانی گەلەکەی کردوە و لەگەڵ ھەموو ئازارەکانیدا ژان گرتوویەتی ، بەو پێیەی ئەم نەوەیە گونجاوە لەگەڵ سترۆکتۆرمی کۆمەلگاکەی لە سەرێکی تروە ئەم نەویە خولیای رەسەنەیاتی و واقیع بین و برابوون بە پرۆسەی قوربانیدانە لە ئایندەشدا ئەگەر دەسەڵاتی بکەوێتە دەست ئەوە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجە باڵاکان و دۆزینەوەی کەڕامەتی نەتەوەییی و شوناسی نەتەوەییی و چەمکە باڵاکانی نەتەوە موسافیرێکی ھەمیشەییی دەبێت، ئەکەر بیت و دە سەلات بکەویتە دەست ئەو نەوەبە نیشتمان بۆ بەشی دۆزەخ و بە ھەشت دابەش نابێت وەک ئێستا بۆ ھەردوو بەشی دۆزەخ و بەھەشت دابەشبووە ، جونکە کۆمەلێک شت لای نەوەی خوێن وەک ھێڵی سوور وان وەک غروری و دەست بڵاویی و بە فیڕۆدانی سامانی نەتەوییی و مەعشوق بوون بە دوای سۆزانیە خۆماڵیەکان لەسەر حیسابی سامانی نەتەوەییی …ھتد , کە نەوەی یەخەسپی بە پێچەوانەی نەوەی خوێن ناتووانی وەک خەڵکانی ئاساییی ژیان بەسەر بەرێت و نەوەیەکی جەبانە چونکە ئەوان ڕاھاتوون وەک سوپەرمان بژین ئەمەشیان لە لایەن نەوی خوێنەوە لێ قبوول ناکرێت چونکە لە تێروانینینی ئەوانەوە شتێکی لەم جۆرە بوونی نیە ئەگەر ھات و ئەم سوپەرمانیەش لەسەر بنەمای رابردوو بێت ئەوە خۆ نەوەی خوێن زۆر لەوان ماندوترە و زیاتر مەستەھەقی ئەم سوپەرمانیەن

 

سەعدوڵڵا برایم خان 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.