Skip to Content

Wednesday, January 20th, 2021

کوردستان و دروست کردنی ئەزمە

Be First!
by October 19, 2011 گشتی

دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و عێراق بە گشتی کوردستان بەتایبەتی خەوی شیرینی نەک لە لە بەرپرسە خاوەن سەروەت و خوا پیداوەکان تاڵ کردوە بەڵکو خوێنی شادی چوەتە هۆش و رامانی تاکی کۆمەڵگاوە هەر رۆژ چاوی لە روخانی دیکتاتۆرێکی ناوچەکەیە کە پەیکەرە نابوتەکەی لە مەیدانەکانی شاردا برمێنن خەونی ئەرخەوانی بە کرانەوەی ناوچەکەوە دەبینی کە کەرامەتی شکاوی تاکی کۆمەلگا بگەرێتەوە بۆ مرۆڤەکان . ئەڵبەت ئەم دۆخە لای رایەدارەکان بە دیوێکی تردا دەخوێنرێتەوە ئەوان هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان وا لە رەعیەتەکانی بگەیەنن کە مەترسی بەردەوام لە سەر ئاسایشی نیشتیمانی ووڵات هەیە هەردەم دوژمنی وەهمی بە هیزرو بیری تاکەکانی نیشتیمان ئاشنا دەکەن وای نیشا ئەدەن گەر جەناب عالی نەبێت بە رۆژی روناک گورگ دەیان خوات لە کاتێکدا جەناب عالی سەرۆک و باوک و رێبەر نازانم چەند ناوێکی بێ مانای تر تا بینەقاقای رۆچوە لە لە ناو مامەڵەی سیاسی و ئابوری لەگەل ئەو دوژمنە تۆقێنەرە دروستکراوەدا ئەوەی خاڵی مەبەستە دروستکردنی قەیرانی ئاڵای کوردستانە کەواتە پێویستە بە پێناسەیەکی بچوک ئالا بناسێنی ئاڵا بریتیە لەو پارچە پەرۆ رەنگ کراوەی کە گوزارشت لە ناموسی نەتەوەیەک دەکات لە ناو کۆی گەلاندا بەو پارچە پەرۆدەناسرێتەوە لە کاتی روبەروبونەوەی نەیارەکانیاندا لە حالەتی سەرکەوتن بە سەر دوژمنە سەرسەختەکەتدا بە هەڵکردنی ئاڵاکەت لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەلالەت لە خۆشی تاکەکانی ژێر ئەو بەیداخە دەکەیت وە بە پێچەوانەشەوە گەر بێت توشی شکست بیت و ئالاکەت داگرن هەست بەشکاندیی کەسایەتی دەکەیت
کەواتە ئەوەی خالی لاوازی تاکی کوردە خۆش باوەریە بە سەرکردایەتیەک کە ٢٠ ساڵە یاری بەهەستی مرۆڤەکانی ئەم ووڵاتە

سەرکردایەتی بە ناو سیاسی کوردستان زۆر زیرەکانە لە گەڵ تاکی سادەی کورد مامەڵە دەکەن لە هەر قومارێک کە ئەدۆرێن بۆ ئەوەی وای پیشان نەدەن کە دۆراون یان بیانەوێت دۆراویەکیان پینە پەرۆ بکەن ئەزمەیەک دروست دەکەن یاری بە هەستی کورد دەکەن دروست لەم کاتەدا لەو کاتەی مالیکی وتبوی جێ بەجێ نەکردنی مادەی ١٤٠ لە ئەستۆی رایەدارانی کوردایە سەرکرادیەتی هەردو پارتی فەرمانرەوا کە تا ئێستاشی لە گەڵ بێت هەرێمەکەیان کردوە بە دو بەشەوە بە زەبری هێز و پارە خۆیان هێشتوەتەوە بەسەر شانی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستانەوە لە گەرانەوەیاندا مەلا بەختیار فەرمانرەوای زۆنی سەوز بۆ ئەوەی تاوانەکە لە سەر سەرۆک کۆمار کە دەکاتە سکرتێرەکەی خۆی لاببات پەنجەی تاوانی بۆ بەرپرسانی کورد لە حکومەتی ناوەندی درێژ کرد دیارە زۆرینەی بەرپرسە باڵاکان لە حکومەتەکەی مالیکی سەر بە پارتین هەر لە جێگری سەرۆک وەزیران سەرۆک ئەرکانی سوپا و جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەهەمان کاتدا سەرکردایەتی پارتیش بە شێوەیەکی ناراستەو خۆ داوای رونکردنەوە لە تاڵەبانی دەکەن لە بەرامبەر ئەو پرسەی کە گوایە مالیکی وتویەتی جێ بەجێ نەکردنی مادەی ١٤٠ دەستور لە ئەستۆی تاڵەبانی دایە بۆ پەردەپۆش کردنی ئەم لاوازیانەی خۆیان درۆیەکی شاخداری قەبەکراویان دروست کرد گوایە مالیکی وتویەتی ئاڵای کوردستان لە قەزای خانەقین دابگرن لە کاتێکدا وتەبێژی هاوپەیمانی رەتی دەکاتەوە مالیکی شتێکی وای وتبێت بەڵکو بریارەکە لە لایەن بەرپرسانی وەزارەی بەرگری عێراقەوە دراوە لە دیالە دیارە لەم ساتەشدا دیسان بەرپرسیارە سەربازیەکانی کورد لەو وەزارەتە یان زۆر بێ ئاگان لە رەوشی کورد یان ژمارەیەکی دیاری کراو نین لای عەرەب ئەو خۆ گیڤ کردنەوەیان تەنها بۆ هاوڵاتیە سادەکەی خۆمانە
ئەوەی پێویستە روبەروی سیاسیەکانی لە مەر خۆمانی بکەین پێمان بڵین لە ماوەی رابوردودا بە کردار چیتان کردوە چون ئیتر تێر بوین لە گوفتار واز لە فرۆشتنەوەی دروشمەکان بێننئەوەی ژێر بەرە بخەنە سەر بەرە چون مێژو رەحم بە پاساوە نامەتیقیەکانتان ناکات

جمال سەیدسادقی

Previous
Next

Leave a Reply