Skip to Content

Thursday, October 29th, 2020

کۆمه‌کی به‌شێک له‌ کورده‌کانی ئوسترالیا بۆ زمناکۆ ڕزگار

Be First!
by July 16, 2011 گشتی

سڵاوی گەرمی ئێمەتان لێ بێت و هیوای لەشساغیی و تەندروستیی و چاکبوونەوە بۆ زمناکۆی ئازیز دەخوازین.
بەڕێزان…. پێمانخۆشە لە رێگای ئەم چەند دێڕەوە پێتان رابگەیەنین کە ( کۆمیتەی هاوپشتیی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە سیدنی / ئۆسترالیا ) بڕی 3680 دۆلاری ئەمێریکیی رەوانەی بەرێزتان  دەکات .
کۆمیتەی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە سیدنی هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە رەواکانی خەڵکی کوردستانەوە، لە ناو بەشێک لە رەوەندی کوردیی لە شاری سیدنی  پێکهات.  لەوساوە شانبەشانی نارەزایەتییەکان، چالاکیی جۆراو جۆری رێکخستوە،  لەوانە بەستنی چەند کۆبونەوی هاوپشتیی لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان، رێکخستنی رێیپوانی نارەزایەتیی لە بەردەم نۆینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سیدنی و خەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران و دادگاییکردنی تاوانباران  لە ئاست رای گشتیی ئوسترالیادا و….هتد .
لە کاتێکدا ئێمە ئەوە دووبارە دەکەینەوە کە دەسەلاتی کوردیی لێپرسراوی یەکەمە نەک هەر لە چارەسەرو قەرەبوکردنەوەی گشت قوربانییانی خۆپیشاندانەکان لەباری جەستەیی و دەرونییەوە بەڵکو دەبێ گشت ئەو تاوانبارانە بکێشرێنە دادگای ئازاد و ئاشکرا و بە سزای خۆیان بگەن.
ئێمە دڵنیاین ئەم بڕە کۆمەکە زۆر کەمە لە چاو ئەو بڕە زۆرەی کە پێویستە بۆ چارەسەری زمناکۆ بەڵام بەداخەوە لەناو رەوەندی کوردیی لە ئۆسترالیا هەر ئەوەندەمان بۆ کۆکرایەوە و هیوادارین لێمان قەبوڵ بکەن بەڵکو سوچێکی بچووک لە پێویستییەکانی چارەسەری زمناکۆ بگرێت.
بە سڵاو و رێزی دووبارەمان بۆتان و هیوای چاکبوونەوە بۆ زمناکۆ و هەموو بریندارەکانی تر دەخوازین. دیارە جێگەی خۆیەتی سەری رێز و نەوازش بۆ قوربانییانی خۆپیشاندانەکان( وەک ئایکۆنی ئازایەتیی و لەخۆبووردوویی ) دابنەوێنین کە گیانی خۆیان لە پێناو ئازادیی و لای کەمی عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و دژایەتیی گەندەڵییدا بەسەربەرزییەوە سپارد.
بڕی پارەکە کە کۆکرایەوە، بەدۆلاری ئۆسترالیی 3545AU$ دۆلارە، یوسف رۆژهەڵاتیی ( کوردی کوردستانی رۆژهەڵات) پارەی هەواڵەکەی نەسەند، بڕەکە بە  دۆلاری ئەمێریکیی دەبێتە 3680US$.  تکایە دایکی یان باوکی زمناکۆ بچن بۆ نووسینگەی هەڵەبجە و پارەکە وەرگرن.
ئەو ناوانەی کۆمەکیان کرد وەک ئەمانەتێک ئەمانەی خوارەوەن، تکایە هەرکەس پێیوایە، پارەی داوە و ناوی نەنووسراوە ئاگادارمان بکاتەوە. سوپاسی هەفتەنامەی ئاوێنەش دەکەین، زەحمەتیان کێشا لە بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکەی پێشوو، لە گەیاندنی ئەم پەیامەشدا.هیوادارین، هەفتەنامەی ئاوێنە کەسوکاری نزیکی زمناکۆ ئاگاردار بکەنەوە تا ئەم بڕە پارەیە وەربگرن. تکا لەکەسوکاری نزیکی زمناکۆ رزگار دەکەین، بە دوو دێڕ لەسایتی ئاوێنەوە ئاگادارمان بکەنەوە، کە پارەکە بەدەستیان گەیشتووە.
هەروەها سوپاسی ئەو سایتانەش دەکەین کە ئەمە بڵاو دەکەنەوە.

جەبار مستەفا    لە جیاتی
 کۆمێتەی هاوپشتیی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان / سیدنی
ژمارەی پێوەندیی:
+61402217864 
رۆژی 10/7/2011

ناوەکان:

1.    ئەنوەرە سوور- 50 دۆلار- مێڵبن
2.    ئارام رەفعەت -50 دۆلار- ئەدەلاید
3.    ئاری عەلی- 50 دۆلار-سیدنی
4.    په‌ری- 25 دۆلار- سیدنی
5.    تەحسین عەبدوڵا 100 دۆلار-سیدنی
6.    جه‌بار محه‌مه‌د- 100 دۆلار- سیدنی
7.    حه‌سه‌ن عوبێد و کانیی حەلاق- 100  دۆلار-سیدنی
8.    د.پشتیوان عەبدوڵا- 500 دۆلار- سیدنی
9.    دلاوه‌ر مونزیر- 100 دۆلار-مێڵبن
10.    ره‌وه‌ند رەفیق و سروه‌- 150 دۆلار- سیدنی
11.     ره‌ووف ئەمین -100 دۆلار- مێڵبن
12.    سه‌عد عه‌بدوڵا-50 دۆلار- سیدنی
13.    شاخەوان  سابیر- 100 دۆلار- سیدنی
14.    شێروان مه‌ولود -100 دۆلار-سیدنی
15.    شەماڵ  خۆشناو- 100 دۆلار- مێڵبن
16.    عامر سابیر- 50 دۆلار-سیدنی
17.    عه‌دنان که‌ریم -50 دۆلار- سیدنی
18.    عوسمان باڵانبۆ -200 دۆلار –مێڵبن
19.    عوسمان جەلال و ( لاراو رۆزاو ئۆمێد) -220 دۆلار- سیدنی
20.    عەلی رۆژهەڵاتیی -50 دۆلار- مێڵبن
21.    فه‌یسه‌ڵ عەزیز و رازییه عەلی‌ 200 دۆلار- مێڵبن
22.    فەرید مەخموریی -50 دۆلار-سیدنی
23.    قاسم سابیر – 100 دۆلار- سیدنی
24.    کاروان حامید -100 دۆلار- سیدنی
25.    کامیار سابیر و ئه‌وین حامید 200 دۆلار- سیدنی
26.    مامۆستا ئیسماعیل عەسکەریی- 150 دۆلار- سیدنی
27.    موزەفەر عەبدوڵا -50 دۆلار-سیدنی
28.    ناسیح تاهیر و مەریەم سابیر- 50 دۆلار- سیدنی
29.    وەلید مزووریی- 50 دۆلار- سیدنی
30.    هاوڕێ – 100 دۆلار- مێڵبن
31.    هەڵمەت نازم- 100 دۆلار- سیدنی
32.    هیوا پێنجوێنیی- 150  دۆلار- سیدنی
سەرجەم: 3545 دۆلاری ئۆسترالیی

Previous
Next

Leave a Reply