کۆنفرانسی ئاوی ستۆکۆڵم و هه‌ندێ ره‌هه‌ندی و چه‌ند تێبینیه‌کی من
ده‌مه‌وێت کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کۆنفرانسی ئه‌مساڵی ئاوله ستۆکۆڵم بنوسم که 19 هه‌م ساڵه‌ی ئاوی جیهانیه له ستۆکۆڵم. کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن ئینستیتوتی ئاوی ستۆکۆڵۆمی نێونه‌ته‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌م ئینستوته تاکو ساڵی 2008 به‌شێک بوو له کۆمپانیایی ئاوی ستۆکۆڵم که ساڵی 1991 بۆ یه‌که‌مجار ده‌ستی پێ‌کرد ده‌ستیپێکرد. ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی رابووردوو له‌نێوان 16/8- 22/8، به ئامه‌ده‌بوونی زیاتر له 2500 که‌سی نوێنه‌رانی زیاتر له 130 وڵات و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی 16 وڵاتی جیاواز له ئه‌ندازیاران، توێژه‌ره‌وانی ئاو و سیاسیه‌کانی ئاو،کۆمپانیه‌کانی ئاوی که‌رتی تایبه‌تی و که‌رتی گشتی، ئاماده‌بوونی هه‌ندێ رێکخراوانی ژینگه، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی و کێبڕکێی لاوانی هه‌ندێ وڵات که شتی نوێ و ئایدیای نوێیان پێشکه‌شکرد له‌بواری ئاودا ئه‌مانه‌ش هه‌ندێکیان خه‌ڵاتیان پێدرا. ئه‌م کۆنفرانسه وه‌کو وتم سه‌ره‌تا ساڵی1991 ده‌ستیپێکرد ئه و‌کاته ده‌ستگای هه‌ڵسوڕینه‌ری ئه‌م کۆنفرانسه به‌شێک بوو له کۆمپانیایی ئاوی ستۆکۆڵم، به‌ڵام ساڵی 2008، ده‌وڵه‌تی ئێستای سوید (ده‌وڵه‌تی ڕاستڕه‌وه‌کان) جیایان کرده‌وه له کۆمپانیای ئاوی ستۆکۆڵم و ئێستا ده‌ستگایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه.
له‌م کۆنفرانسه‌داگروپی کاری پرسی جیاواز هه‌بوو به‌گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و قسه زۆر کراوه له‌سه‌ربابه‌تی جیاواز به‌شێوه‌ی سمیناری جیاواز.
ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر هه‌یه له کۆنفرانسه‌که که کۆنفرانسی ئاوه‌که بووه به‌شوێنی کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت که ئاو بووه به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانی و سه‌رچاوه‌ی پاره‌په‌یداکردنیان، گفتوگۆ زۆر ده‌کرێت له‌م کۆنفرانسه که ئایا ئاو بابه‌تی بازرگانیه یاخود مافێکی مرۆڤایه‌تیه، چونکه ئێستا سه‌متی گۆڕانه‌کان به ئاڕاسه‌یه‌کی ناڕێکدا ده‌ڕوات که ئاوببێته بابه‌تێکی بازرگانی، زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کانی جیهان ڕه‌خنه له‌و ئاڕاسته‌یه ده‌گرن که ئاو بکرێته که‌رتی تایبه‌تی و به‌لێبرالیکردنی ئاو و بێبه‌شکردنی خه‌ڵکی هه‌ژارو بێده‌رامه‌ت له ئاو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت ئاو مافێکی ئینسانی بێت که هه‌موو که‌س هه‌یبێت، من ساڵی 2005 له کۆنفرانسی ئاوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له وڵاتی مه‌کسیک هاوبه‌ش بوم وه‌کو نوێنه‌ری وڵاتی سوید ووته‌یه‌کم هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م باباته، که ئاو مافی هه‌موو که‌سه هه‌یبێت و نابێت ببێته بابه‌تی بازرگانی.هه‌وره‌ها ئاو وه‌کو بابه‌تێکی گرنگی پیشه‌سازی و هه‌ربۆیه نوێنه‌رانی کۆمپانیای جیاواز هاوبه‌شن بوون به سیمیناری جیاواز. بابه‌تێکی گرنگی کۆنفراسه‌که گرفتی تێکچوونی ژینگه و ئاو و هه‌وایه و په‌یوه‌ندی به ئاوه‌وه له‌گه‌ڵ دوان له‌سه‌ر ئه‌و ڕوبار و سه‌رچاوه ئاویانه‌ی که به‌سنوری چه‌ند وڵاتێک‌دا تێپه‌ڕده‌بن، چونکه ڕوبار و سه‌رچاوه ئاویه‌کان سنوری ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه نازانن و سامانێکی سروشتی گرنگه بۆ هه‌موو ژیان و سیستمی ئیکۆلۆجی جیهان. تاکو ئێستا زیاد له ملیارونیوێکی مرۆڤ به‌که‌می ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن له‌جیهاندا.
دکتۆر پاتاک Bindeshwar Pathak هیندی داهێنه‌ر له ته‌کنیکی پاکژکردنه‌وه و ڕیفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تیدا خه‌ڵاتی ئاوی ستۆکۆڵمی ساڵی 2009 وه‌رده‌گرێت، که دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی پاکژکه‌ری ته‌ندروستی Sulabh ه . بزوتنه‌وه‌ی سولاب ناسراوه له جیهاندا که له پاکژکردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ته‌والێتدا کارێکی باشی کردۆته سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵکی هیندستان، چاککردنی مافی مرۆڤ له هیندستان و جیهان. داهێنانی دکتۆر پاتاک له‌بواری ته‌کنیکی پاک‌وخاوێنی ته‌والێتدا، کۆمپانایی موڵکی خه‌ڵکی و ڕاهێنان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن بۆ ملیۆن خه‌ڵکی له هیندستان و مۆدێله‌که‌ی به‌که‌ڵکه بۆ رێکخراوه ناده‌وڵه‌تیه‌کان و بۆ چاککردنی ته‌ندروستی خه‌ڵکی جیهان. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له ساڵی 1970 دامه‌زراوه بۆ گۆڕینی هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵایه‌تی ترادیسیۆنی خه‌ڵکی له هیندستان به‌رانبه‌ر ئه‌که‌سانه‌ی که کارده‌که‌ن له‌پاکردنه‌وه‌ی ته‌والێت و ئه‌و جۆره کارانه له زۆر کۆمه‌ڵگادا بێڕیز سه‌یرده‌کرێت، به‌تایبه‌تی له لادێکان، ناوچه پڕ دانیشتوانه‌کان، به نرخێکی هه‌رزان سیستمی ته‌والێت پێشبخرێت که ته‌ندروستی ملیۆنه‌ها خه‌ڵکی له‌و ناوچه هه‌ژارانه‌دا باش کردووه. له ڕێگای ئه‌م ته‌کنیکه‌وه که پاکردنه‌وه‌ی ته‌والێته‌کان به ده‌ست بوون سه‌ره‌تا توانی بیگۆڕی بۆ پاڵنان به هه‌وا و بڕێکی که‌م له ئاو بۆته هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی جۆری ئیشه‌کانیان که خوێندنی بۆ ره‌خساندن و ژیانی خێزانه‌کانی باشکردن له رووی ئابوری و ئاستی کۆمه‌ڵیشدا، که چیتر به‌نزم ئه‌م که‌سانه سه‌یرنه‌کرێن. کاره‌که‌ی بوه هۆی جێی سه‌رسوڕمان که ئه‌م وه‌کو تاکه‌که‌سێک بتوانێت ژیانی ملیۆنه‌ها خه‌ڵک بگۆڕێت. واته داهێنانه‌که‌ی ئاکامێکی باشکردنی ژینگه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی ودادپه‌روه‌ریی و به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی مرۆڤایه‌تی گشتی هه‌بووه. دکتۆر پاتاک ڕۆژی 20 مانگی هه‌شتدا له هه‌مان هۆڵ که‌خه‌ڵاتی نۆبڵی تیادا ده‌درێت خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرت.
سیستمی ته‌والێتی پاتاک هه‌رزانه و گونجاوه له ڕووی که‌لتوری ته‌والێتدا که سیستمی ناته‌ندروستی ته‌والێتی کۆنی له ناوچه هه‌ژاره‌کاندا گۆڕی. داهێنراوه‌کان ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: ته‌والێته‌که دوو چاڵه که ته‌والێته‌که‌ی پێوه‌به‌نده ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی 1،2 ملیۆن خانوو و بینا به‌کاری دێنن که سولاب Sulabh دروستی کردوون. ئه‌م سیستمه باوه‌ڕی پێکراوه له‌لایه‌ن UNDP نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که ئێستا 6،2 ملیارد خه‌ڵک به‌کاریده‌هێنن له‌جیهان. له‌نزیکه‌ی 7500 شوێنی گشتیدا به‌کاردێت بۆ 10 ملیۆن خه‌ڵک رۆژانه، بۆته شوێنی ئیش بۆ خه‌ڵک، کاری ئیکۆلۆجی، که‌لتوری و ته‌ندروستی باشی هه‌یه. ئه‌م ته‌والێتانه که‌متر ئاوی ده‌وێت واته بۆ پاشه‌که‌وتی ئاو باشه نزیکه‌ی 1،5 لیتر ئاو به‌کاردێت بۆ پاڵنان به‌پیساییه‌وه، که ته‌والێتی ئاسایی کۆنی ئێستا نزیکه‌ی 10 لیتری ده‌وێت، که ئه‌مه زۆر به‌نرخه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که ئاویان که‌مه. هه‌روه‌ها ئاویش باشتر پاکده‌بێته‌وه کارده‌کاته سه‌ر ژیانی ناو ئاو و باری ئابوری خه‌ڵکی هه‌ژاران چاک ده‌کات. به‌هۆی جۆره‌ها ته‌کنیکه‌وه پاشماوه‌ی پیسایی مرۆڤ ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی وزه و گه‌رمی، هه‌روه‌ها به‌کاردێت بۆ وزه‌ی ناو ماڵیش.
له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه خه‌ڵکی خۆیان بوونه‌ته خاوه‌نی ئه‌و کۆمپانیایه هه‌ربه‌م شێوه‌یه خۆیان کاربۆ خۆیان ده‌که‌ن و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وگۆڕان ده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزاری زیاد ده‌که‌ن. ئێستا نزیکه‌ی 50000 ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی سولابن و خۆبه‌خشانه کارده‌که‌ن له هه‌ندێ وڵاتی تر. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هاوکارن له‌گه‌ڵ ئۆرگانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان UN-HABITAT که خه‌ڵکی ده‌که‌نه ئه‌ندیازیار، ئه‌ندیازیاری بینا، ئیداری له 14 وڵاتی جیاواز له ئه‌فریقا. سولاب ئێستا نه‌خشه‌یان بۆ کار هه‌یه له هه‌یه له وڵاتانی ئه‌سيوبيا و كه‌مبوديا و لاوس و ئه‌نگۆلا و مه‌ده‌قه‌شقه‌ر و کۆماری دۆمينيكان و تاجكستان و هه‌ندێ وڵاتی تر.ته‌کنیکه‌که‌ی دکتۆر پاتاک له‌ڕووی پاک‌وخاوێنی و ته‌ندروستی و خوێندنه‌وه و کارکردنه سه‌ر قوتابیان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا و چاککردنی باری ته‌ندروستی خه‌ڵکی هه‌ژاردا ڕۆڵێکی باشی هه‌بووه. دکتۆر پاتاک هاوکاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه و دارستاندا و هۆشیاری سیاسدا.
دکتۆر پتاک ساڵی 1943 له‌دایک بووه. دکتۆرای له‌سه‌ر پاک‌وخاوێنی ژینگه‌یی وه‌رگرتوه، که د‌راسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کردوه.
بزوتنه‌وه‌که‌ی ته‌کنیک و پرینسیپی هۆمانیزمی (مرۆڤانه‌ی) به‌ندکردووه به‌یه‌که‌وه‌و نوسه‌ری چه‌ند کتیبێکه که داوای ئازادی خه‌ڵکی ده‌کات، که ده‌بێته پێشخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و پاک‌وخاوێنی کۆمه‌ڵگا.
خه‌ڵاته‌که 150000 دۆلاره و په‌یکه‌رێکی کریستاڵی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ن که کاره‌کانیان ده‌بێته هۆی پاراستنی سامانی ئاوی، چاککردنی باری ته‌ندروستی خه‌ڵکی و چاککردنی ئیکۆسیستم. خه‌ڵاته‌که له‌لایه‌ن مه‌لیکی سویده‌وه ده‌درێت که کارڵ گوستافی 16 به‌فه‌رمی پێشکه‌شی ده‌کات.
کۆنفرانسه شوێنی به‌یه‌کگه‌یشتنی خه‌ڵکی جیاوازه له بواری جیاواز سیاسی، ئه‌کادیمی، له بواری ئاودا له‌ستۆکۆلم.
ئێمه ده‌بێت بجوڵیێن به‌رانبه‌ر گۆڕانه‌کانی جیهان، شوێنی ژینگه و سامانی سروشتی موڵکی گشتیه، هه‌روه‌ها بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئاو و گرنگی بۆ هه‌رهه‌موومان، لێره‌دا سێ پرسیار گرنگه که هه‌موولایه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن:
1. گرنگیدان به دادپه‌روه‌ری سامانی ئاو بۆ مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و پێشخستی باری ئابوری کۆمه‌ڵگا له‌ئاستی ناوچه‌یی نیشتماندا. په‌یوه‌ستکردنی پاراستنی پاکی سه‌رچاوه ئاویه‌کان، پێشخستنی باری ئابوری و که‌مکرنه‌وه‌ی باری هه‌ژاری. باشکردنی ده‌ستکه‌وتنی ئاویخواردنه‌وه بۆ خه‌ڵکی، کارده‌کاته سه‌ر گۆڕینی ژیان و چاککردنی باری ته‌ندروستی هه‌ژاران و ژنان، پیاو و مناڵان.
2. گۆڕانی بارودۆخ و که‌ش و ئاو و هه‌وا له جیهان پرسێکی گرنگه، به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتانی تازه‌پێشکه‌وتوو و وڵاته هه‌ژاره‌کان، چونکه تێچوونی ئاو و هه‌وای جیهان کاری زیاتره له‌سه‌ر هه‌ژاران ، هه‌ژارانیش ناتوانن خۆیان بپارێزن له که‌شی خراپ له‌به‌رنه‌بوونی توانای مادی. سوڕی هایدرۆلۆجی ئاو زۆر به‌نده به سیستمی ئاو و هه‌واوه. گونجاوبوونی به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی له‌وشوێنانه‌ی که ئاو هه‌یه. به ئاوێته‌بوونی پێویستی ئاو له‌هه‌موو به‌شێکدا که ئاوی پێویسته، فشارکردنه سه‌ر سامانی ئاو و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌سامانی ئاوی هاوبه‌ش. ده‌بێت هه‌موولایه‌نه‌کان هۆشیار بنه‌وه بۆ ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه.
3. وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند له سامانی ئاویدا لێپرسراوه‌یه‌تی ڕه‌وشتی و ئه‌خلاقیان هه‌یه، بۆ هاریکاری وڵاتانی تر له چاره‌سه‌رکردنی پرسی ئاودا.نزیکه‌ی 4 ملیۆن مرۆڤ ساڵانه به‌هۆی نه‌خۆشی ئاوی پیسه‌وه ده‌مرن، نه‌خۆشیه‌کانی ئاو که کارده‌کانه‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی، هه‌ره‌وه‌ها کارده‌کاته‌سه‌ر سامانی کشتوکاڵ و باری ئابوری. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئامانجی حه‌وته‌می جیهانی ئه‌م سه‌ده‌یه هه‌وڵدانه بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که ئاوی پاکیان که‌مه و گرفتی پاکوخاوێنیان هه‌یه تاکو ساڵی 2015 ببێته نیوه.
بوونی ئاو به‌نده به هه‌لومه‌رجی یه‌کسانییه‌وه، به‌بێ بوونی ئاو ژنان زیاتر ده‌چه‌و‌سێنه‌وه له کۆمه‌ڵگادا. ئاو دیسان بۆ ته‌ندروسی ژنان و مناڵان زۆر گرنگن. ده‌ستکه‌وتنی ئاو جیاوازه به‌پێی کات و شوێن. ئاو بۆ وزه، کشتوکاڵ و ته‌ندروستی گرنگه.
نزیکه‌ی له %60 دانیشتوانی جیهان له‌سه‌ر ڕووباری هاوبه‌شن له‌نێوان دوو یان چه‌ند وڵاتێکدان. ئه‌م کۆنفرانسه زیاتر له‌سه‌ر سامانی ئه‌و ئاوانه‌یه که ده‌که‌ونه سنووری چه‌ند وڵاتێکه‌وه دووان. وه‌کو چۆن ده‌ریای به‌ڵتیک که چه‌ند وڵاتک هاوبه‌شن له‌سه‌ری، چه‌نده‌ها جه‌نگ و ناکۆکی له‌سه‌ر‌بووه، هه‌ره‌وها ئاشتی و هه‌ره‌وه‌زیش هه‌بووه له‌م بواره‌دا.
ئاو گرنگه له‌گۆڕانی ئاو و هه‌وادا . گرفتی ئاو له به‌نگلادیش، پۆڵه‌ندا یاخود ته‌نزانیا جیاوازه. کاتێک ئاو و زه‌وی و سامانه سروشته‌کانی تر که‌م ده‌که‌ن و تێکده‌چن هه‌ژاران زیاتر زه‌ره‌رده‌که‌ن و ده‌دۆڕێن. هه‌ربۆیه وه‌کو پرسێکی دادپه‌روه‌رانه گرنگه هه‌ژاران هاریکاریان بکرێت که بارودۆخ تێکده‌چێت، چونکه ئه‌مان توانای پاراستنی خۆیان نامێنێت.
بۆیه گرنگه داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان به‌ئاگابن بزانن کێ له‌بارودۆخی خراپدایه، کێ زیاتر پێویستی به هاریکاری هه‌یه ئه‌مه چ له ئاستی ناوچه‌ییدا و هه‌روه‌ها له‌ئاستی جیهانیشدا. ئێمه له‌وڵاتی سویدا ته‌نانه‌ت بۆ نمونه پڵان هه‌یه بۆ دیاریکردنی ئه و که‌سانه‌ی که نزیکن بکه‌ونه ناو شوێنی مه‌ترسییه‌وه، داموده‌زگای شاره‌وانیه‌کان هاریکاری ده‌که‌ن بۆ باشکردن و سه‌لامه‌تی ئه‌وان.
داموده‌زگاکانی وڵات ده‌بێت متمانه دروستبکات بۆ دروستکردن و باشکردنی هه‌لومه‌رجی ژیان بۆ هه‌ژاره‌کان و ئه‌وانه‌ی که زیاتر پێویستیان به‌پشتگیری هه‌یه بۆ ژیانێکی ئاسوده، ئه‌مه‌ش ئاماده‌کاری و هاوبه‌شی هه‌مولایه‌کی ده‌وێت به‌تایبه‌تی که‌سانی بڕیارده‌ر و ده‌سه‌ڵات له هه‌مو ئاسته‌کاندا که له‌م پرسه بگه‌ن بۆ خزمه‌تی گشتی. هه‌ژاره‌کان ده‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌نگیان ببیسترێت و گوێ له‌داواکانیان بگیرێت. ئیداره‌یه‌کی باش، ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ، چاوێکی عادلانه‌ی ده‌سه‌ڵات و یه‌کسانی بارودۆخی ژیان، گرنگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی ژیان به‌گشتی له کۆمه‌ڵگادا.
ده‌بێت ئه‌م پرسانه ده‌سه‌ڵات بیخاته ئه‌ستۆی خۆی له‌ڕووی یاساییه‌وه و ئه‌خلاقیشه‌وه. ته‌نانه‌ت ئێستا له کوردستانیشدا خواردنی ماسی بۆته خواردنی پاره‌داره‌کان، چونکه نرخی گۆشتی ماسی گرانگتره له خۆراکی تر. پاره‌داره‌کان نه‌ک ته‌نها ئاویان زیاتر هه‌یه له خانوبه‌ره‌کانیاندا، به‌ڵکو سامانی ئاویش زیاتر وشک ده‌که‌ن له کوردستان و جیهانیش دا. بۆ ئه‌م گرفتانه ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی و ته‌کنیکی پێویسته له هه‌موو وڵاتیکدا.
خراپی ئیداری ئاو و خزمه‌تی گشتی زیانێکی گه‌وره له پێشکه‌وتنی ئابوری ده‌دات، که‌م دانانی پاره بۆ پڕۆژه ئاویه‌کان، ئیهانه‌کردنه به نرخی مرۆڤ، مه‌ترسی نه‌خۆشی زیاده‌کات هه‌ژاران توانای گوزه‌رانکردنیان که‌م ده‌کات و نامێنێت. ئیداره‌کانمان ده‌بێت سیستمێک بن ڕوون و کراوه و پاک بن. نابێت ئیتر ده‌سه‌ڵات خراپ بۆ خزمه‌تی نزیکه‌کان به‌کاربێت، ده‌بێت به‌بێ سنور بۆ خزمه‌تگوزاری گشتی، به‌تایبه‌تی هه‌ژاران به‌کاربێت. به‌کارهێنانی سامانی مادی بۆ چاککردنی بارودۆخێ گشتی هه‌ژاران و گه‌ل تاهه‌موو قازانج ده‌کات. خراپی ئیداری له ئاودا بریتیه له جیاوازی نێوان خه‌ڵکه‌کان له ده‌ستکه‌وتنی ئاو و پاک‌وخاوێنی ئاودا. گه‌ڕه‌که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و خه‌ڵکه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و ده‌سه‌ڵاست داره‌کان ئاویان باشتر ده‌ستده‌که‌وێت له چاو ناوچه هه‌ژاره‌کان.گه‌نده‌ڵی و خراپی ئیداری ئاو بریتیه له که‌می ئاو بۆ هه‌ژاران و ناوچه هه‌ژاره‌کان، بایه‌خنه‌دان به پڕۆژه ئاویه‌کانی ناوچه هه‌ژاره‌کان، تازه‌نه‌کردنه‌وه‌ی بۆریه ئاوه‌کانیان و بڕانی به‌رده‌وامی ئاویان. ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاکانی ده‌بێت ئاو و ده‌ستکه‌وتنی ئاو پلانێک بێت که کاتی بۆ دابنرێت، لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێت، هه‌روه‌ها بایه‌خداربێت به سامانی ئاوی وڵات و پاراستنی، نه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابووردو. گرنگه بتوانرێت که ئاوی به‌لوعه بخورێته‌وه به‌تایبه‌تی که ئێستا جیاوازی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار زیاد ده‌کات، پاره‌داره‌کان له‌وه‌ده‌چێت بتوانن ڕۆژانه ئاوی ناو شوشه بکڕن، به‌ڵام من ده‌ڵیم نابێت ئاو ببێته سه‌رچاوه‌ی پاره‌پیداکردن.
گه‌نده‌ڵی چۆن ده‌چێته ناو کۆمه‌ڵه‌وه و بناغه‌ی له‌ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌نێت و چۆن ئێمه ده‌توانین ئه‌م سه‌مته بگۆڕین و نه‌وه‌ی ئاینده نه‌ناڵین پێوه‌ی. گه‌نده‌ڵی به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م بڕیاردانی دیمۆکراسی و ده‌سه‌ڵات خستنه‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه. له‌بواری ئاودا هه‌ربۆیه نزیکه‌ی 2،6 ملیارد خه‌ڵك بێبه‌شن له‌ئاوی پاکی پێویست. پیسبوونی ئاو وه‌کو نمونه باسی چین ده‌کرێت، گه‌نده‌ڵی له‌بواری ئیداره‌ی ئاودا بڵاوه له هه‌ندێ وڵاتی پیشه‌سازیدا. گه‌نده‌ڵی له‌بواری ئاودا زیاتر ژنان و هه‌ژاره‌کان زه‌ره‌ده‌که‌ن. شه‌فافی و ڕوونی له‌ئیداره‌ی ئاودا زۆر گرنگه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
ئاو مۆتۆڕی سیستمی ئیکۆلۆجیه، گرنگه بۆ ژیان و ته‌ندروستی له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌گه‌ر ژیرانه سامانه ئاویه‌کان بپارێزین و بتواننین په‌یوه‌ندیمان باش بکه‌ین له‌گه‌ڵ سروشتدا، ڕێزگرتنمان له سامانی ئاوی فۆرمی په‌یوه‌ندیمان باش ده‌کات به‌سیاسه‌ت و ئابورییه‌وه. ئه‌گه‌ر زیره‌کانه ئاو به‌کاربهێنین کارده‌کاته سه‌ر ئاینده‌مان. جیاوازیمان له خه‌ونه‌کانمان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان له پرسی ئاودا کارده‌کاته سه‌ر زۆر پرسی تری ژیان. گرفتی ئاو کارده‌کاته سه‌ر سه‌رچاوه ئاویه‌کان و کارده‌کاته سه‌ر ده‌ستکه‌وتنی ئاوی خواردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تر و کاره‌ساتی ئیکۆلۆجی خراپ ڕووده‌دات. چاوچنۆکی و بێتوانایی بریتیه له گرفتی داموده‌زگا و گه‌نده‌ڵی دروست ده‌کات. گه‌نده‌ڵیش لێره‌دا بامانا ده‌سه‌ڵات ئازادانه کارده‌کات به‌بێ هه‌ستکردن به‌لێپرسینه‌وه و به‌رپرسیارێتی. گه‌نده‌ڵی له‌بواری ئاودا کاره‌که‌ی تێکدانی سیستمی ئاو و شوێنی ژیانی سامانه ئاویه‌کان تێکده‌دات بۆ نمونه بێبایه‌خی له ژینگه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان که زینده‌وارانی ئاوی ده‌ربه‌ندیاخان تیابچن به‌هۆی تێکچوونی پێکهاته‌کیمیاویه‌کانی ئاوی سیروان که له ئه‌نجامدا ده‌بێته نه‌خۆشی بۆ دانێشتوانی ناوچه‌که. به‌هه‌مان شێوه که ئاوی دوکانیش.
له‌جیهاندا ئه‌مڕۆ هه‌ستێکی ئه‌خلاقی باسده‌کرێت که وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئاو ده‌بێت به ئه‌خلاقه‌وه سامانه ئاویه‌کانی وڵاتانی دراوسێیان بپارێزن و به‌نداو دروست نه‌کرێت بۆ بێبه‌شکردنی وڵاتی دراوسێیان له‌و سامانه ئاویانه بۆ نمونه: وه‌ک چۆن تورکیا ئاو به‌کارده‌هێنێت وه‌کو فشارێکی سیاسی له سه‌ر عێراق و سوریا‌و جۆره‌ها به‌نداودروستده‌کات به‌بێ گوێدانه سیستمی ئیکۆلۆجی ناوچه‌که‌و وه هه‌روه‌ها بێبه‌شکردنی دراوسێکانی له بڕێکی زۆرئاو.
هاریکاری نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له جیهاندا به‌کاردێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی جیهانی له بواری ئاودا. گه‌نده‌ڵی زیاتر کارده‌کاته‌سه‌ر وڵاتانی هه‌ژارانی ئه‌فه‌ریقا ، ووڵاتانی ئاسیا ، و خه‌ڵکی هه‌ژاری وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند. گه‌نده‌ڵی له‌بواری ئاودا دیارده‌یه‌کی جیهانیه و ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیاکان، ڕێکخراوه ناده‌وڵه‌تیه‌کان کارده‌که‌ن بۆ ژینگه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه، نه‌هێشتنی هه‌ژاری و باشکردنی ئیداره‌کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ش ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه.