Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

کۆنگره‌ی له‌نده‌نی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌ وه‌کو پێویست ئاکامه‌کانی خۆی نه‌پێکا

Be First!
by March 20, 2008 گشتی

مه‌هدی كاوانی…..

مه‌به‌ستم له‌وه‌ نیه‌ قسه‌ له‌ سه‌ر کارنامه‌ی کۆنگره‌و ئه‌وانه‌ی قسه‌یان تیا کردووه‌ بکه‌م ، به‌ڵام ئه‌و کۆنگره‌یه‌ وه‌کو پێویست نه‌ی توانی به‌ره‌و ڕووی پێداویستیه‌کانی سه‌رده‌م ببێته‌وه‌ . دیاره‌ ئه‌و کۆنگره‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفالی ساڵی 1988 و گۆره‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کان و به‌کار هێنانی گازی کیمیاوی به‌ سه‌ر دانیشتوانی هه‌له‌بجه‌و بالیسان و شێخوه‌سانان و ناوچه‌ی بادینان و شوێنی تری کوردستان بووه‌  له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو  زوڵمه‌ی پیشتر و به‌دواتری هه‌مان ڕژێم ده‌رهه‌ق به‌ کاول کردنی کوردستان وپاکتاوی ڕه‌گه‌زی و….. مه‌به‌ست له‌و یادكردنه‌وه‌یه‌دا، به‌ستنه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانی کۆن  به‌ ئیستاو دوا ڕۆژه‌ . یاد کردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و ئی تر هه‌ر ته‌نیا یادکردنه‌وه‌ی ناخۆشیه‌کان و به‌ په‌رۆش بوون بۆیه‌وه‌ نیه‌ ، به‌ڵكو خۆنوێکردنه‌وه‌ی تێکۆشانه‌ بۆ قۆناغێکی تر ، به‌ڵێن نوێ کردنه‌وه‌یه‌ بۆ ده‌ست هه‌لنه‌گرتن له‌ تێكۆشان تا وه‌کو ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ ده‌یان گرێته‌وه‌ واته‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد ، ده‌بێ تێکۆشانی خۆیان و تواناکانان بۆ ئه‌وه‌ وه‌گه‌ر خه‌ن که‌ درێغی نه‌كه‌ن بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی داخوازیه‌كانی ئه‌و گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌و واقیعه‌ بۆ کوردستانی باشوور شی که‌ینه‌وه‌ مانای به‌ ئاکام گه‌یاندنی ماده‌ی 140 و پێکه‌وه‌ گونجاندنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ به‌ ته‌واوی بزاڤه‌ کوردیه‌کانی تر به‌ تایبه‌تی بزاڤی باکوور ، زاڵ بوون به‌ سه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی که‌ سنورێکی تابڵێیت فراوانی وه‌ر گرتیه‌ . به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی ئابووری کوردستان و پته‌و کردنی ژێر خانه‌که‌ی ، هه‌رزانی داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ بێکاران ، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نیشته‌جێبوون و سوته‌مه‌نی و ئاو کاره‌با . قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی زیانیان له‌و کاره‌ساتانه‌ به‌ به‌ر که‌وتووه‌ و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ چۆلکراوه‌کانیان ، گۆڕینه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی حیزبایه‌تی و ملیشیات گه‌ری بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاساو حکومه‌تی هه‌لبژێردراوی ته‌ندروستیانه‌ ، ڕاده‌دانان له‌ دیارده‌ی خۆسوتاندن و کوشتنی ئافره‌تان و هه‌وڵدان بۆ نزیک کردنه‌وه‌یان له‌ پیاوان له‌ ڕووی یاساو ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانیان ، به‌ مو‌ئه‌سه‌ساتی کردنی دامه‌زراوه‌ ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشه‌نبیریه‌کان… ، به‌ هه‌در نه‌بردنی سامانی نیشتمانی  و به‌کارنه‌هێنانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌کان …. ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ پیویسته‌ بکرێ ئایا ئه‌وانه‌ی ئاخاوتنیان له‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌نفال و كاره‌ساته‌كانی تر ده‌كرد ، توانیان ئه‌و مه‌هامانه‌ بپێکن ، توانیان ئه‌وه‌ به‌ به‌شدار بوان بڵێن که‌ ئه‌و مه‌هامانه‌ له‌ ڕۆژگاری وه‌ک ئه‌مڕۆمان چه‌ندی لێ جێ به‌جێ کراوه‌ . توانیان ئه‌وه‌ بڵێن که‌ ڕیزلێنان له‌ کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌کانمان مانای ژیان خستنه‌ به‌ریتی ، ژیان خستنه‌ به‌ریشی به‌وه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ ڕێوشوێنی وه‌ها بگرینه‌ به‌ر که‌ کاره‌ساته‌کان به‌ سه‌رمان دووباره‌و چه‌ند باره‌ نه‌بنه‌وه‌ . مه‌هامی سه‌رده‌م به‌ به‌شدار بوان و کورده‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نن که‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ئاماژانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی حکومه‌تی باشوور خۆی له‌ له‌ناو چون پێ ده‌پارێزترێ و ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و پاشه‌ ڕۆژه‌ که‌ بڵێیت له‌ پاش ئه‌و هه‌موو ناخۆشیانه‌ خۆشی به‌ ته‌واوه‌تیمان و هه‌تا هه‌تایمان بۆ مسۆگه‌ر ده‌بێ . جێگای داخه‌ ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی کوردی باشورو ئۆپۆزسیۆنی به‌ سه‌ر ناوه‌ندی گونجاو دابه‌ش نه‌بووینه‌ . حکومه‌تی ئیستای کوردی خۆی واپێناسه‌ ده‌کات که‌ به‌ ده‌نگی شه‌قامی کوردی هاتوونه‌ته‌ پیشه‌وه‌و ڕاستش ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش ده‌بینرێ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌ ده‌نگ دراوه‌ بۆیان هیچیان بۆیان نه‌کردووه‌ ، ئه‌وانه‌ به‌ پیر داخوازیه‌كانی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌نگیان بۆ داون  و ئه‌وانیان هیناوه‌ته‌ سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی نه‌چوونه‌ته‌وه‌ ، له‌ جیاتی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌جندای تایبه‌تی خۆیان پییه‌ ،وه‌ك پاشاكان گوته‌نی با گه‌ڵ بۆ قوربانی دان به‌ ئیمه‌وه‌ بژی .  دڵنیاشن له‌وه‌ی که‌ هه‌مان شه‌قام بۆ داهاتووش ده‌نگیان بۆ ده‌ده‌ن . شه‌قامی کوردی به‌شه‌ هه‌ره‌ زۆره‌که‌ی له‌ سه‌رئه‌و ڕایه‌نه‌ که‌ حکومه‌تی ئیستای کوردی  که‌مترین واته‌ ئاماژه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی جێبه‌جێ نه‌کردووه‌، به‌ڵام چالاکیه‌کانیان بۆ گوشار خستنه‌ سه‌ر حکومه‌ت وه‌کو پیویست ئه‌کتیڤ نیه‌ . ئه‌وان نه‌هاتوون به‌ یه‌کگرتوویی گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر حکومه‌ت و پییان ڕابگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ کاروکاردانه‌وه‌کانتان به‌ ئاڕاسته‌ی ته‌وای داخوازیه‌کانمان نه‌بێت ئه‌وا له‌ شوێن ئێوه‌وه‌ ده‌نگ بۆ به‌دیلتان ئه‌ده‌ین . به‌ داخه‌وه‌ تا وه‌کو ئێستا ته‌جاوزی عه‌قلیه‌تی ده‌نگدان بۆ میژوو و  فیفتی ‌  نه‌گۆردراوه‌ته‌وه‌‌ که‌ بڵێین ده‌نگ ده‌ده‌ین له‌ باشه‌وه‌ بۆ باشتر ، ده‌نگ بۆ ته‌نویعی سیاسی و فراوانکردنی سنوری دیموکراتی و ئازادی ڕاده‌ربڕین … ده‌ده‌ین . به‌ڵێ حکومه‌تی کوردی به‌ ئۆپۆزسیۆنی به‌هێزو ئه‌کتیڤ ده‌توانی چالاکیه‌کانی خۆی ته‌ندروستانه‌ به‌ڕیوه‌ ببات . ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن یان کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان چاویان له‌وه‌وه‌ بێت که‌ به‌بێ گوشار خستنه‌ سه‌ر حکومه‌ت و نوێنه‌ره‌ سیاسیه‌کانیان ، یان ته‌نیاو یه‌نیا چاویان له‌  به‌رده‌ستی ئه‌و کلێشه‌ی ئێستای حکومه‌ت بێت ئه‌وا هیچ به‌ هێچ ناکه‌ن ، چونکه‌ هه‌ر حکومه‌تێک له‌ باشترین حاله‌تی به‌بێ ئۆپۆزسیۆنی کارا له‌ توانای دا نابیت کاره‌کانی خۆی به‌ دڵی زۆرترین کۆمه‌ڵانی خه‌لک هه‌لسوڕێنێ . ده‌سه‌ڵاتی فیفتی به‌ فیفتی ێیشتری حکومه‌تی کوردستان و گۆڕینه‌وه‌ی ئێستای به‌ سیاسه‌تی قرخکردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکرنی له‌ نێوان خۆیان میژوویه‌کی 17-18 ساڵی تێپه‌ڕ کردووه‌و تاوه‌کو ئیستاشی له‌ گه‌ڵ دابێ به‌ هه‌نگاوی وه‌ها نه‌هاتوونه‌ته‌ پێشه‌وه‌ که‌ به‌ قازانجی خه‌لک بکه‌وێته‌وه‌ . به‌ داخه‌وه‌ کارنامه‌ی کۆنگره‌ی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی 16/03/2008 که‌ هه‌شیار ترین توێژی کۆمه‌ڵی کورده‌واری و له‌ هه‌نده‌ران و به‌و هه‌موو شاره‌زابوونه‌یان له‌ که‌لتوری ڕۆژئاواو قسه‌کردنی پیڕفێکتانه‌یان به‌ زمانی ئینگلیزی و زمانه‌کانی تره‌وه‌و له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگا لێبوونیان له‌ سیسته‌می دیموکراتی  ڕۆژئاواو ئه‌و هه‌موو جیاوازه‌ فراوانانه‌ی که‌ هه‌یه‌تی له‌ گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمیه‌ته‌کانی سیسته‌می دیموکراتی ڕۆژئاوا ، نه‌یان توانی وه‌ها له‌ کۆنگره‌که‌ بکه‌ن که‌ مه‌هامی سه‌رده‌م بۆ به‌شدار بوانو کۆمه‌ڵانی خه‌لک بوێرانه‌ بوڕوژێنن  . ده‌نگی که‌ که‌مه‌ له‌ناو کۆنگره‌که‌دا لێره‌و له‌وێ هه‌نده‌ک خۆی به‌ده‌رده‌خست ، به‌ڵام گشت گیر یان سنور فراوان نه‌کرا . گوتاره‌کان به‌شی هه‌ره‌ زۆری خۆی له‌ گیڕانه‌وه‌ی حکایه‌ته‌ کۆنه‌کان ده‌دیته‌و ه‌نه‌ک به‌ سه‌رده‌م کردنی . دیسان گێڕانه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کان هه‌ندێ به‌ ڕووتی ده‌بینرا . واته‌ گوتاربێژه‌کان نه‌ده‌هاتن ئه‌و کاره‌ساتانه‌ به‌ کاره‌ساته‌کانی  قه‌تل و عامی ئه‌رمه‌نیه‌کان و ئه‌و هۆلۆکۆسته‌ی دژ به‌ جوه‌کان و ئه‌وه‌ی ئیستا دژ به‌ فه‌له‌ستینیه‌کان و ئاواره‌بوونی چوار ملیۆن که‌سی عه‌ره‌بی عیڕاقی و ئه‌و  هۆلۆکۆسته‌ به‌ر فراوانه‌ی ئێستای تیڕۆڕی ئاینی و قاعیده‌ ده‌یکات له‌ عیڕاق و ئه‌فگانستان و پاکستان و لوبنان و ئیسڕایل و زۆر شوێنی تره‌وه‌ که‌ ‌ له‌ ڕێگای کاری خۆ ته‌قینه‌وه‌و بۆمبته‌وقیتکردنه‌کانیان ڕۆژانه‌ به‌ سه‌دان خه‌لکی سڤیل ده‌کوژن . گوتار بێژه‌ ئینگلیزو بیانیه‌کان وه‌ها نه‌بوون ، ئه‌وان له‌ کاتی وتار خوێندنه‌وه‌ لێدوانه‌کانیان زۆر به‌ جوانی کاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و گازی کیمیاوی و گۆڕه‌به‌ کۆمه‌ڵکوژه‌ کوردیه‌کانیان گشت گیر ده‌کردو به‌ کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵ كوژیه‌ كورده‌كانیان ده‌به‌سته‌‌وه‌ و له‌ ناویاندا پوخته‌یه‌کیان بۆ کورد پێک ده‌هێنا که‌ له‌ ڕێبگه‌ی ئه‌و گشت گیریه‌ به‌ جیهانیان بناسێن ، قسه‌ی وایان ده‌کرد که‌ ده‌بی کۆمه‌ڵی جیهانی و ده‌زگا یاساوڵه‌کانیان ڕاده‌یه‌ک بۆ وڵاتانی هاوسنور له‌ مه‌ڕ نكۆلی كردنیان له‌ مافه‌كانی كورد ، به‌ ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌ستی جیهان ڕابگه‌یه‌نن ئیدی به‌سه‌ ئه‌و نكۆلی كردنه‌ میژوویه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ داخوازیه‌كانی كورد .
ڕاسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنگره‌ و وتار خوێنه‌كان ماندوبون و په‌رۆشێكی زۆریان پێوه‌ دیار بوو و به‌و گیانه‌ له‌ خۆ بوردوانه‌ كاریان ده‌كرد كه‌ ئاكامه‌كانی كۆنگره‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ كۆتایی بێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ، به‌ داخه‌وه‌ ، دیسان به‌داخه‌وه‌ مه‌هامه‌كانی سه‌ر‌ده‌میان نه‌پێكا . نه‌یان توانی كارنامه‌ی كۆنگره‌ وه‌ها لێبكه‌ن كه‌  زۆرین‌ گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌ت  بۆ خۆچاك كردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و خه‌لكه‌ی كه‌ هه‌ڵی بژاردون ، نه‌یان توانی له‌ به‌رده‌م ئه‌و وڵاته‌ شارستانیه‌ به‌رزه‌ و به‌ زمانی ئه‌وانه‌وه‌ واته‌ ئینگلیزی له‌ كۆنفراسه‌كه‌ هه‌قیقه‌تی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم ڕوون بكه‌نه‌وه‌ كه‌  له‌ ڕۆژگارێكی وه‌هادا به‌رپرسیاره‌ هه‌ره‌ زۆره‌كه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ نه‌چونی ئه‌زموونی كوردی و بزاڤی نیشتمانیمان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆیان . 

/١٧/.٣/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk

 

Previous
Next

Leave a Reply