Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

کۆچت برایم چێوارئێمه‌وهونه‌ری بێناز کرد

Be First!
by October 28, 2008 سینەما

    کۆچت برایم چێوارئێمه‌وهونه‌ری بێناز کرد

 ژیانو مردن دوو  هاوڕێو دوو دوژمنی یه‌کترن.هاوڕێن چونکه‌ که‌سیان به‌ بێ ئه‌وی تریان بونی نیه‌ .به‌ یه‌کیشه‌وه‌ش هه‌ڵناکه‌ن چونکه‌ دژی یه‌کترن.ژیان هه‌میشه‌ ئه‌یه‌وێ  چاوی مردنی لێدیار نه‌بێ.مردنیش ئه‌وشوێنه‌ی ژیانی لێیه به‌ بست لێی دوور ناکه‌وێو شانبه‌شانی ئه‌ڕوات. ژیانو مردن،له‌گه‌ڵ گه‌ردوونو گشت بونه‌وه‌ره‌کانی، هه‌م دۆستو هه‌م دوژمن.
 به‌ دۆستیه‌که‌ی قایلینو دوژمنایاتیه‌که‌شی هه‌ر ئه‌بێ قایل بین.سرشته‌و ده‌سه‌ڵاتی بونه‌وه‌ر هێشتا نه‌گه‌شتۆته‌ ئه‌وڕاده‌یه‌ی که‌ وه‌ڵام به‌ ودوو دیارده‌یه‌ بداته‌وه‌ .
 به‌ڵام بۆ ئێمه‌ له‌ کوێو له‌ چ سه‌رده‌مێکداده‌ژین؟
 ئه مه‌ قسه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نیه،مردن دوژمنایه‌تیه‌که‌ی هه‌روه‌ک جاران ئاوا به‌ چری بێتو بونه‌وه‌ر ده‌سته‌وسان مابێته‌وه‌ .نێوانی ژیانو مردن به‌چه‌نده‌ها شێوه‌و ئامراز درێژ کراوه‌ته‌ته‌و مردن به‌ ئاسانی ژیان کۆتا پێناهێنێ.
 ئه‌مه‌ له‌ کوێ؟
 له‌ زۆر شوێنی ئه‌م گه‌ردونه‌ی که‌ ژیان تیا مانایه‌کی هه‌یه‌و نرخ بۆ بونه‌وه‌ره‌کانی دائه‌نرێ،هه‌زاره‌ها ئامرازو شه‌ونخونی تا چرکه‌یک زیاتر ژیان بۆ بونه‌وه‌ره‌کان درێژ بکه‌نه‌وه‌ .
 نه‌خۆشیو په‌ککه‌وتنی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش مردن نزیک ئه‌کات.به‌ڵام به‌هه‌وڵو کۆششی مرۆڤ نێوانی نه‌خۆشو مردن دوور ئه‌خرێته‌وه‌ .
 ئه‌ی هه‌وڵه‌کان، ئه‌ی مرۆڤایه‌تی ،کوانو له‌ کوێن؟بۆ نه‌یانتوانی نێوانی برایم چێواری نه‌خۆشو مردن دوور بکه‌نه‌وه‌ ؟ئه‌ی هه‌وڵو کۆششه‌کان ئه‌گه‌ر بۆ یه‌کێکی وه‌ک برایم چێوار نه‌ بێ،که‌دنیایه‌ک ئه‌رکی هونه‌رو میلله‌تو مرۆڤایه‌تی به‌ شانه‌وه‌بوو،ئه‌ی بۆ کییه‌ ؟بۆ ده‌رمانو چاره‌سه‌ربۆدڵه‌ ناسکو پڕله‌ هیواو نه‌خۆشه‌که‌ی برایم چێوار نیه‌ به‌ڵام دڵی ڕه‌قی پڕ له‌ ڕقو شه‌ڕنگێزیو کوشتوکوشتاری سه‌رکرده‌یه‌ک یان بازرگانێکی جه‌نگ،یان پاره‌ دارێکی گه‌نده‌ڵی دوژمن به‌ دڵو هونه‌رو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان،که‌ دڵیان نه‌ک خوێن،به‌ڵکو …..تیا گوزه‌ر ئه‌کات،نه‌ک ده‌رمان به‌ڵکو بۆی دروست ئه‌که‌نه‌وه‌ ،تا زیاتر شه‌ڕو بازرگانی گه‌نده‌ڵی په‌ره‌ پێبدات. زیندوو کردنه‌وه‌ی دڵێکی پڕ له‌ هیواو هونه‌رو جوانیو خۆشه‌ویستی،له‌ ئه‌ستۆی کێدابوو؟
 کێ تاوان باره‌ به‌ بێناز کردنی سی کۆرپه‌ودایکێک، له‌ده‌سدانی هونه‌رمه‌ندێکو ‌‌‌مرۆڤێکی به‌ هه‌ڵوێستو دڵسۆز بۆ گشتلایه‌ک؟
 جێهێشتنی تۆ برایم چێواری هونه‌رمه‌ند،باوک،خۆشه‌ویست،ئێمه‌ی هه‌موو خه‌مبار کرد،زیانێکی زۆریشی به‌ هونه‌رو نه‌ته‌وه‌ و مرۆڤایه‌تی گه‌یاند،به‌ڵام دڵنیام موویه‌ک له‌ له‌شی گه‌نده‌ڵو بازرگانه‌کانی نه‌ته‌وه‌و مرۆڤ نه‌جوڵا.
 
 
 rzgar_4@yahoo.com
 جه‌بار حه‌مه‌د
 که‌نه‌ده‌ 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply