Skip to Content

Wednesday, December 2nd, 2020

کۆچ ……. هێمن ڕەئووف

Be First!
by August 4, 2009 ئەدەب

 

   
www.hemnrauf.kurdblogger.com

ئه‌م شیعره‌م ئاوا ده‌بێت
شه‌وێکی دوورودڕێژه‌ و نه‌ دێته‌وه‌و نه‌ من ده‌بات
شەوێکه‌ من ته‌نها و ئه‌و ته‌نها
من مه‌ستی خه‌یاڵ و ئه‌و غه‌رقی خۆی
نه‌ دێته‌وه‌ و نه‌ من ده‌بات

ئه‌م شیعره‌م کۆچ  ده‌کات
سه‌فه‌رێکی نا کۆتایه‌ و وا زوو ناگه‌ڕێته‌وه‌
نه‌ دێته‌وه‌و نه‌ من ده‌بات
ئه‌و بۆ دوورگه‌ی هیواکان و
من له‌ گه‌رووی خه‌مدا جێده‌هێڵێت
نه‌ دێته‌وه‌و نه‌ من ده‌بات

ئه‌م شیعره‌م ده‌نوێت و من له‌ بێداریدا سه‌ما ده‌که‌م
نه‌ به‌خه‌به‌ر دێتو نه‌ من ده‌نووم
ئه‌و خه‌ون به‌ غه‌مگینی منه‌وه‌ ده‌بینێت
منیش خۆزگه‌ی خۆشبه‌ختی ئه‌و له‌ خه‌یاڵم ده‌ڕژێت
نه‌ به‌خه‌به‌ر دێتو نه‌ من ده‌نووم

ئه‌م شیعره‌م ئیتر سه‌وز نابێته‌وه‌
به‌ ناخی زه‌ویدا ده‌خشێو له‌م زه‌مینه‌ ناڕووێته‌وه‌
من لێزمه‌ی ئه‌شک به‌سه‌ر خاکی چۆڵوهۆڵدا ده‌ڕژم
ئه‌و دوور دوور ده‌ کشێ
ئیتر به‌ وجودی ئه‌و  ئه‌م خاکه‌ ئاوه‌دان نابێته‌وه‌
من ئه‌شک ده‌بارێنم و  ئه‌و به‌ ناخی زه‌ویدا ڕۆدەچێت
هه‌رگیز لێره‌ ناڕوێته‌وه

ئه‌م شیعره‌م ڕه‌شه‌بایه‌کی هاوینه‌ی شاره‌که‌مه‌
هه‌ر ئه‌م هاوینه‌ له‌ سلێمانیی ئه‌م ده‌روونه‌م ده‌مێنێته‌وه‌
ئەم پایزە ئەم زەمینە‌ جێده‌هێڵێت
ئیتر هەرگیز نه‌ دێته‌وه‌و نه‌ من ده‌بات‌‌‌

Previous
Next

Leave a Reply