Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

کێ ده‌توانێ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکات

Be First!
by January 4, 2008 گشتی

فه‌هد گرده‌وانی…..

دیاره‌قه‌یرانی ناو سه‌رکردایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌کێتی نیشتمانی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ ، بۆیان نه‌کرا یه‌کێک ده‌ستنیشان بکه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، که‌ ده‌بوایه‌ به‌ر له‌ چه‌ند رۆژ رایانبگه‌یاندبایه‌ . ئه‌و قه‌یرانه‌ی ناو یه‌کێتی وای له‌ مامجه‌لال کرد که‌ سه‌ردانی نه‌وشێروان مسته‌فا بکات و هه‌روه‌کو چۆن ئه‌و سه‌رۆکی عێراق بێت و مامجه‌لال سه‌رۆکی کۆمپانیای وشه‌بیت. دیاره‌ له‌ کوردستانی ئازاد دا ، سه‌رۆکی کۆمپانیای وشه‌ له‌ سه‌رۆکی کۆماری عێراق و له‌ سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان [پۆسته‌که‌ی] گه‌وره‌تره‌ . مامجه‌لال پڕۆتۆکۆڵی سه‌رۆکایه‌تی [نازانێ] یان وا خۆی نیشان ده‌دات که‌ زۆر [خاکی یه‌] و گوێ ‌ به‌و پڕۆتوکۆڵانه‌[ره‌سمی بێت یان ناره‌سمی] ناگریت ، بۆیه‌ له‌ سلیمانی هه‌ر خۆی چووه‌ پێشوازی [هاشمی] ئه‌گه‌رچی هاشمی جێگری سه‌رۆکه‌ نه‌ک سه‌رۆک یان له‌کاتی هاتنه‌ ژووره‌وه‌دا هه‌رده‌م [هاشمی] و [مه‌هدی] له‌ پێشه‌خۆی ده‌دات کاتێک ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌وه‌ یان دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ .هه‌نوکه‌ش واده‌زانێ له‌ناو شاخ له‌ ئه‌شکه‌وت میوان به‌ڕێ ده‌کات یان پێشوازیان ده‌کات . ئاژانسه‌کان به‌ تایه‌به‌تی سه‌ر به‌ یه‌کێتی رایگه‌یاند که‌ مامجه‌لال چووه‌ سه‌ردانی هه‌ڤاڵی خۆی کردووه‌. واته‌ هه‌واڵه‌که‌ش گرنگی پێدراوه‌ بۆیه‌ نه‌وشێروانیان کرده‌ هه‌ڤاڵی [کۆنی] مامجه‌لال .هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مامجه‌لال له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی کۆبۆوه‌ و راگه‌یاندنی که‌سه‌که‌یان بۆ رۆژی یه‌کشه‌مه‌ دواخست . ئه‌و حکومه‌ته‌ی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی سه‌رۆکایه‌تی ‌ده‌کات و عومه‌ر فه‌تاح حوسێن جێگری ده‌کات کامه‌ ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و لێپرسینه‌وه‌ و ره‌قابه‌ راپۆرت ئاماده‌ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و کاره‌چاکانه‌ بکات که‌ ئه‌و کابینانه‌ی حکومه‌ت بۆ جه‌ماوه‌ر پێشکه‌شی کردووه‌ چی بوون . یان کامه‌ ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ راپۆرتێک ئامه‌ده ‌بکات و ده‌ستنیشانی ئه‌و که‌موکوڕیانه‌ بکات که‌ حکومه‌ت دووچاری هاتبوو ، کامه‌ تاک له‌ناو ده‌زگاکانی حکومه‌ت بوێره‌ و دێته‌ به‌رده‌م‌ خه‌ڵکی به‌نجه‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ [لاواز] و به‌ [هێزه‌کان] دابنێ و ده‌ستنیشانی ئه‌و {دزین} و {گه‌نده‌ڵی}یانه‌ بکات که‌ هه‌تا بن ملی سه‌رۆک و جێگر و وه‌زیر و جێگری وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ر و جێگری به‌رێوه‌به‌ر هاتووه‌ {بۆ ئه‌وی تاوانبار نه‌کرێم به‌ بوختان هه‌ڵبه‌ستن با لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و خانوو و زه‌ویانه‌ بکرێت که‌ ئه‌و لێپرسراوانه‌ تێدا ده‌ژین بزانین به‌ دیناره‌کانی مانگانه‌یان بۆیان ده‌کرێت خانووی ئاوایان هه‌بێت و زه‌وی ئاوایان بۆ ده‌کڕدرێت}با {بانقه‌کانی کوردستان خۆیان ئاشکرابکه‌ن بزانین هه‌ر یه‌که‌یان چه‌ندی قه‌رز کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خانوو و زه‌وی بکڕێت}. بۆ یادوجه‌ژنی ساڵی تازه‌ پارێزگاری هه‌ولێر[نه‌وزاد هادی] بۆ دڵدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێکاره‌با و گه‌نجی [دڵته‌نگی] کوردستان له‌ سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و به‌رده‌می پارکی پارێزگا بایی کۆمه‌ڵێک [ملیون دینار یان دۆلار] گلۆپی هه‌ڵکردبوو خه‌ڵکی پایه‌ته‌ختیش له‌ تاریکایی پێشوازیان له‌سه‌ری ساڵ کرد . ئه‌و کارانه‌ نابێته‌ گه‌رمکردنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ ساوانه‌ی که‌ خه‌ون به‌ [گه‌رمای سۆپا]کانیان ده‌بینن که‌ له‌به‌ر بێنه‌وتی به‌ ساردی له‌ ژووره‌وه‌ دانراوه‌ .هه‌ڵپه‌ڕکێ و سه‌مای سه‌ری ساڵ بۆ چه‌ند کاتژمێرێک خه‌ڵکی بێهۆش کردبوو به‌ڵام هه‌ر زوو خه‌ڵکی [تف و نه‌عله‌تی] خۆی بۆ ئه‌و ده‌سته‌که‌وته‌ [هیچوپوچانه]‌ی ره‌وانه‌ده‌کرد که‌ له‌به‌ر بێپاره‌یی بۆی ناکرێت نه‌وت په‌یدا بکات و خۆی له‌سه‌رما بپارێزی یان پاره‌ی چه‌ند خه‌تی[ئه‌مپێری کاره‌بای] نی یه‌ هه‌تا هه‌ندیک کاره‌با بۆخۆی په‌یدابکات و بکڕێت .حکومه‌تی نیچیروان بارزانی ئه‌گه‌ر ده‌ستکه‌وتی [شوقه‌کانی زه‌که‌ریا] و دروست کردنی [سوپه‌ر مارکێتی نیوستی] و پینه‌کردنی شه‌قامی به‌بێ ئاوه‌ڕۆ و فره‌وانکردنی سنووری شاره‌وانی هه‌ولێر و داگیرکردنی زه‌وی وزاری جوتیارانی هه‌ولێر و کردنه‌وه‌ی زانکۆی شه‌وانه‌ و به‌ پاره‌ و ئه‌وانه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که‌یفخۆش بکات ئه‌وه‌ ده‌بێ حکومه‌تی هه‌رێم بزانێت زۆرینه‌ی خه‌ڵکی پایه‌ته‌خت و کوردستان ده‌خڵی ساڵانه‌ی نابێته‌ [چه‌ند دۆلارێک] که‌ ئه‌وانه‌ زورینه‌ن نه‌ک ئه‌وانه‌ی مانگانه‌ 5000 و 10000 دۆلار کرێ وه‌رده‌گرن یان به‌ ملیون لوول ده‌ده‌ن و که‌سیش باسیان ناکات .مامجه‌لال له‌ ئه‌مریکا که‌یفخۆشی خۆی راده‌گه‌یاند که‌ سلێمانی خاوه‌ن چه‌ندان ملیونێره‌ ملیونێری دۆلار نه‌ک [دیناری بریمه‌ر] . خه‌ڵک هه‌یه‌ بۆ جه‌ژن بۆی نه‌کرا گۆشت بۆ منداڵه‌کانی په‌یدابکات و ده‌ستێک جلوبه‌رگی تازه‌یان بۆ بکڕێت ، دراوسێیه‌که‌ی به‌هانای هاتووه و چێشتی جه‌ژنانه‌ی بۆ بردووه‌ و کۆنه‌ جلی به‌ منداڵه‌کان به‌خشیووه‌ .‌ له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو [گلۆپه‌کزانه‌] ده‌بوایه‌ نه‌وزاد هادی هه‌ندێک گۆشتی به‌سه‌ر منداڵانی گه‌ره‌که‌ هه‌ژاره‌کانی هه‌ولێر دابه‌ش بکردبایه‌ و شه‌کرۆکه‌ی بدابایه‌ منداڵان خێرتر و زۆر جوانتر و باشتر بوو له‌و کاره‌با [قۆپیه]‌یه‌ی که‌ له‌به‌رده‌م دوکانه‌ی هه‌ڵیگیرساند بوو .هه‌ردوو زلحیزب ئه‌وا 17 ساڵه‌ له‌ به‌رهه‌می نیشتمان ده‌خۆن و ده‌دزن و گه‌لێکیشیان به‌ گولله‌ دا و له‌ سینگی یه‌کتریان سه‌رف کرد . هیچ حکومه‌تێک له‌ جیهاندا نی یه‌ حیزب به‌ خێوی بکات هه‌رده‌م حکومه‌ت حیزبی به‌ خێو کردووه‌ و پاره‌ی داوه‌تێ، که‌چی بۆ [نیگبه‌تی کورد و کوردستان] ئه‌وا ئێمه‌ له‌مه‌ش تاقه‌ حکومه‌تمان هه‌یه‌ که‌ ده‌ستمان و چاومان له‌ ره‌حمه‌تی [حیزبه‌] پارتی و یه‌کێتی یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تمان به‌خێو بکات .حکومه‌تی هه‌رێم با سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌و دووحیزبه‌ وه‌ربگرێت ئینجا هه‌وڵبدات کابینه‌ دابمه‌زرێنێت و سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆک و وه‌زیر ده‌ستنیشان بکات .حکومه‌ت با ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی پارتی و یه‌کێتی دابگرێت و با بزانێت ئه‌وان سه‌رمایه‌یان چه‌نده‌ ئینجا خه‌ڵک باوه‌ڕ به‌ حکومه‌ت ده‌کات .
هه‌رسێ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان [حکومه‌تی سلێمانی و هه‌ولێر و کابینه‌ی نێچیرڤان بارزانی و عومه‌ر فه‌تاح] پێویستیان به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ و پشکنینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆڕتی چاڵاکیه‌کانی [کۆمه‌ڵایه‌تی] و [سیاسی] و [ئابووری] ئاشکرا بێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان . ئه‌و کاره‌ش کێ ئه‌نجامی ده‌دات په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان یان ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ردوو زلحیزب .

4/1/2008 ستۆکهۆڵم

Previous
Next

Leave a Reply