Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
کێ دەڵێت عەرەب پێویستیی بە ڕۆشنگەریی هەیە؟!

کێ دەڵێت عەرەب پێویستیی بە ڕۆشنگەریی هەیە؟!

Closed
by May 15, 2013 گشتی

 

 

رۆژێک، دەبێت داوای لێبوردن بکەم لەو تاوانە نەویستراوەی کە کردومە: سەرسامییم بە بیرمەندە ڕۆشنگەرە ئەوروپییەکان! دەبێت داوای لێبوردن بکەم لەوەی کە ساڵانێکی دوورودرێژم لەگەڵ دیکارت و سبینۆزا و ڤۆڵتێر و دیدرۆ و جان جاک روسۆ و فیکتۆرهیگۆ و دوا رۆشنبیر و بیرمەندییان ببۆل دیکۆر و هابرماس و هانز کۆنگ و لۆک فیري و دەیانییترییان بەسەربردوە.. دەبێت داوای لێوبەردن بکەم لەو”گۆشەگیرییەی لە ئەشکەوتیی رۆشنگەریی تاریکدا”!هەموو ژیانم بردەسەر.  کاتێک میوانێک ڕوو لە ماڵەکەم دەکات لە پڕ دەکەوێت بەسەر دەیان کتێبی کەڵەکەبوودا لەسەر مێزکەم، یان لەسەر جێگەی پاڵکەوتنم، یان لە سەر و ژێریی سەرینەکەمدا، یان پەرشوبڵاو لەسەر ڕووبەریی زەویی ژورەکەم.  یەکسەر میوانەکەم مێشکی بۆ ئەوە دەچێت کە ئەوە هەموویی کتێبی خۆمن، کە لە ڕاستییدا لە کێبخانەکانیی دەورپشتی ئەو شوێنەی تیاییدا دەژیم خواستوومن.  من لە پێنج کتێبخانەی شاردا ناوم تۆمراکراوە جگە لە کێبخانەیی زانکۆ.  شەقامێک، یان گەرەکێک و گوندێکی دوورەدەست نییە لە فەرنسادا بە بێ کتێبخانەی گشتیی بۆ ئەوەی هەموو گەل بتوانن خۆیان ڕۆشنبیربکەن بە خۆرایی و بێبەرامبەر.  ئایا دەتانەوێت بەمە سەرسام نەبم؟ کاتێک تا هەنووکە هیچ بەڕێوەبەرێکی ئەو مەکتەبانە بۆ پێدانیی کتێبە خوازراوە زۆرەکانم پرسیاریی لێنەکردووم من موسڵمانم یان مەسیحی، پرۆتستانیی یان کاثۆلۆکی، سونیی یان شیعی! ئەم نەخۆشییە تایەفەگەرییانە نییە لە ئەوروپایی شارستانییدا. دەمێکە ئەو هەستەیان پێبەخشییوم کە لەم شارستانییەتەدا ڕۆشنگەریی و خۆ ڕۆشنبیرکردن مافی هەموو خەڵکە وەک ئاو و هەوا، هەروەک چۆن تاها حسەین لە میسردا خەونی پێوە دەبینی، یان وەک چۆن (شێخ می) ژنە رۆشنبییر خەونی پێوەدەبینی لە بەحرێندا و بە گوێرەیی توانای خۆی هەوڵیی بەدیهێنانییدا. 

ڕێگەمبدەن ناڕازیی و بێزاریی خۆم دەربڕم بەرامبەر بەوانەی دەیانویست بە هەڵەماندا بەرن بەوەی کە هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان مێژوویی گەلاندا، هەموو وەک یەک وان لە ڕووی گەشەیی مێژووییەوە، عەرەب و موسڵمان پیویستییان بە ڕۆشەنگەریی نییە.. لەبەر ئەوەی لە خەلقبوونییانەوە ڕۆشنفکرن و پێویستییان بە تێپەڕبوون نییە بە قۆناغەکانی ڕۆشنگەرییدا وەک گەلانیتری دنیا.  بمبەخشن، کە سەرمسوڕدەمێنێت لەم هەڵوێستەی کە ئەفرۆزەی ئەوە دەکات دانبنێت بە دواکەوتوویی مێژوویی ئیسلام دا.  تەنانەت ڕۆشنبیر و بە ئاگا و بەڕێزەکانی ئیسلام خەجاڵەتی دەکێشن شەرمدایاندەگرێت لە داننان بەو دواکەوتویی و بەجێماوییەدا.

کاتێک تەماشایەکی هەمەکیی و گشت گۆشەکانی دیمەنی ئێستای عەرەبی دەکەم، دەزانن چی دەبینم؟! وێنەی ئەوروپا لە سەردەمی تێشکان و تارییکییدا دەبینم، ئەوە دەبینم کە کاتێک قەشەکان و پیاوانی کڵێسا سەرتاپای عەقڵی خەڵکییان داگیرکردبوو و، زاڵبووبوون بەسەر عەقڵ و بیرکردنەوەی هەموو کەسێکدا.  ئەو وێنە قێزەونە فێندەمێتالیستە دەمارگیرەیی ئەوروپا دەبینم کە لەسەر شوناس یەکترییان سەردەبڕی: ئەوە کاثۆلیکییە و، ئەوە پرۆتستانییە!.  بەڵام ئەمڕۆ لە ئەوروپادا هەموو ئەو کردار و ڕەفتارە نامرۆییانە بە تەواوەتیی نەماوە و سڕراوەتەوە. بۆیە لە ئەوروپادا هەست بە خۆشیی و سەرسامییدەکەم. لە قوڵایی دڵمەوە ئیرەیی و خۆزگەیانپیدەخوازم.  بە هەناسەسواریی و چاو ئەبڵەقبوونەوە پرسیاردەکەم: چۆن توانییان ئەم سەرسوڕمانە دروستبکەن؟ چۆن توانییان بەسەر خۆیاندا سەربکەون و دەمارگیریی و تایەفەگیرییە بەرتەسەکە ئاینیی و ئاینزاییەکان تێپەڕێنن؟ چۆن توانییان تێگەیشتنێکی نوێی ڕۆشن بۆ دین بەدەستبهێنن؟ ئەم پرسیارانە و وەڵامەکانییان بوونە هۆی ئەوەی کە من بزانم فەیلەسوفەکانی ڕۆشنگەری لێروە تێپەڕییون. لە ڤۆڵتێر و کانت و جان جاک ڕۆسۆ تێگەیشتم و ماناکانییانم زانی. مانای ڕۆشنگەرییم زانیی و ناسییم و دەستملێدان و هەستمپێکردن. کاتێک کە دەچووم بۆ سویسرا و هٶڵندا و ئەڵەمانیا و ئنگلتەرە هەستم بەم پێشکەوتن و ڕۆشنگەرییە دەکرد.. دانیپیادەنێم کە من سەرسام و ئەبڵەقم بە شارستانییەتی، بەو هەموو دەستکەوتانەی کە مرۆڤگەلی ئەورپیی بەدەستیهێناوە.  داندەنێم بەو دابڕانە ئبستمۆلۆژیەیی کە ئەورپای گواستەوە لە سەردەمی تایەفەگەرییەوە بۆ سەردەمی هاونیشتیمانیی و تازەگەریی و، سەرسامییانکردووم. من دەچەمێمەوە لەبەردەم ئەم سەرکەوتنانەدا، لەبەردەم ئەوەی کە “مەحاڵ”بوو لەسەر ڕووی زەوی بێتەدیی و ئەمان هێنایەنەدی.  هەموو ئەو خوێنڕشتن و کوشتنوبڕین و جەنگە ناوخۆییە ماڵوێرانکەرەی ئێستا لە ڕۆژهەڵات و وڵاتانی ئیسلامیی و عەرەبییدا هەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئێمە قۆناغی تایەفەگەریی و دینی و ئاینزاییمان تێنەپەڕاندوە.  ئەو قۆناغە تاریکە دەمێکە ئەورپیەکان بە ڕۆشنگەریی تێییانپەڕاندوە.  لەگەڵ ئەوەشدا دەتانەوێت سەرسامنەبم پێییان؟ کەواتە کێشەگەلێک، کێشەگەلێکی ڕاستیینە هەیە لە جیهانی عەرەبییدا. پیاوانی سیاسیی کەمدەستن لە چارەسەرکردنییدا. ئەوە تایەبەتمەندێتیی ئەوان نییە. بیرمەندە گەورەکان چارەسەریدەکەن ئەگەر لەسەر خاکی عەرەبی و جیهانی عەرەبییدا دەرکەون، کە دڵنییام دەردەکەون!  

بەو دۆستە خۆشەویستە ڕۆشنبیرە ژنە زۆر زیرەکە دەڵێم من زۆر دەمێکە باوەڕم بەو ئەفسانە جوانەی مەهدی چاوەروانکراو(مهدی المنتظر)نییە. بەڵام بەوپەڕی جدییەوە دەڵێم عەرەب و ئیسلام تێکەڵیدەکەن، ئەوان پێویستە چاوەڕێیی بیرمەندی گەورەبن!، وەک چۆن لە ئەڵەمانیادا چاوەڕوانی بیرمەندی گەورەییان دەکرد تا لۆثر هات، بۆ فەرنسیەکانیش دیکارت لە سەدەی شانزەدا هات، بۆ بەریتانیەکانیش جۆن لۆک هات، جارێکیتر بۆ ئەڵەمانیەکان کانت هات…هتد ببورن کە جان جاک ڕۆسۆم بیر چوو کە دەیخەمە سەرو هەمووەوە. هەروەها ڤۆڵتێر و هیگڵ و نیتشە و هەموو فەیلەسوفە مەزنەکانی ڕۆشنگەرییم بیر چوو.  ئەمانە ئەو ڕووناکییانەن کە زەمەنەکان نایانبینن بە خۆیانەوە بە کەمی نەبێت. ئەم جۆرە بیرمەندە مەزنانە پێویستن بۆ پاکردنەوە و سڕینەوەی عەقڵە داخراو و دواکەوتووەکان. بەڵێ یەکەمجار بیر، یەکەمجار وشە. بەڵام وشەی عەرەبی ئیسلامی ژەنگی هەڵهێناوە و تۆز و خۆڵی لێنیشتوە و پیسبووە. پێویستیی بە سڕینەوە و پاکردنەوە هەیە. کێ جیهانی عەرەبی لەو بارستاییە لە پیسیی و ژەنگ پاکدەکاتەوە؟ دەتوانم بڵێم پێویستمان بە ماشێنی گەورەی مین هەڵگر هەیە بۆ ڕاماڵیینی هەموو ئەو مینە کوشندانەی کەعەقڵ و بیر دادەخەون و سەقەتیی دەکەن. 

دانیشدەنێم بە قسەی ئەو هاوڕێ خۆشەویستەدا کە تۆمەتبارمدەکات بە پێشینەخوازیی”سلفی” من ئەو تۆمەتەم خۆشدەوێت و لێییپەشیمان نییم. بەڵێ من سەلەفیم بە مانای سەلەفییەکی ڕەسەن. بەڵام چاوگی سەلەفەیەتیی من ئەوەیە کە داخراوی عەقڵ لادەبات.  سەلەفەیەتیی من ئەو ڕووناکییەیە کە کۆڵانە تاریکەکان ڕووناکدەکاتەوە. سەرەڕایی ئەمەش داندەنێم بەوەی کە سەرچاوەی سەلفەیەتیی من هەمووی ئەورپیی نییە. یەکەمجار ڕۆشنگەریی لە عەرەب و ئیسلامەوە بووە پێش ئەورپا.  ڕۆشنفکرەکانی وەک جاحض و کندی و توحیدی و فارابی و ابن سینا و ابن ڕشد و معری و تاها حسین و نجیب مەحفوظ و محمد ئارکۆن و هەموو بلیمەتە عەرەب و ئیسلامییەکان. دواجاریش ئەگەر عەیب نەبوایە ئەوەم دەوت کە فرزدق وتیی: 

أولئك آبائي فجئني بمثلهم 

إذا جمعتنا يا جرير المجامع 

 

  هاشم صالح

لە عەرەبییەوە: جیهاد موحەمەد

http://www.aawsat.com//leader.asp?section=3&article=728183&issueno=12584#.UY7SVCYulDw.facebook 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.