Skip to Content

Sunday, May 9th, 2021

کێ له‌مه‌ولا مرۆڤه‌کان تێر ده‌کات …. حه‌مه‌گۆپاڵه‌

Be First!
by August 14, 2009 گشتی

 

‌دوا ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌رباره‌ی ڕێژه‌ی برسێتی له‌ جیهاندا زه‌نگێکی ترسناکه ‌به‌ گوێ ی ئێمه‌ی ئاده‌میزادا چونکه ڕاپۆرته‌که‌ ‌‌ ئاماژه ‌بۆ ئه‌وه ‌ده‌کات  که‌وا برسێتی ڕۆژ له ‌دوای ڕۆژ له ‌زیادبوندایه‌و بۆ یه‌که‌مین جاریشه‌ گه‌شتوه‌ته ‌ئه‌م ئاسته به‌رزه ی ئێستا‌‌و ڕێژه‌ی پێوانه‌یی(رقم قیاسی) تێپه‌ڕکردوه‌ ، هه‌روه‌ها له ‌ڕاپۆرته‌که دا ‌هاتوه‌ که‌وا‌  برسێتی له ‌ڕۆژێکدا ده‌گاته ‌‌یه‌ک ملیاردو بیست ملیۆن که‌س له ‌جیهاندا، واتا ‌له‌ هه‌موو شه‌ش که‌سێک یه‌ک که‌س ڕۆژانه‌  به ‌ده‌ست برسێتیه‌وه ‌ده‌ناڵینێت و  هۆکاره‌کانیش زۆر ڕون ئاشکرایه‌ ‌و گرنگترینیان  ئه‌و گۆڕانکاریانه‌یه ‌که‌وا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به ‌سه‌ر سروشت و ئاوو هه‌وای ‌دونیادا هاتوه‌‌و به‌ وشکه ‌ساڵی ناوده‌برێت و کاری کردوه‌ته ‌سه‌ر خراپ بوونی باری  ئایکۆلۆجی و ساڵانه ش‌هه‌زاره‌ها هێکتار زه‌وی و زاری کشتوکاڵ کردن و وه‌به‌رهێنان  ‌ڕوو له‌  که‌م بوون  بکات و زه‌ره‌رمه‌ند بێت ، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ڕۆژ له ‌دوای ڕۆژ له ‌زیادبوندایه‌و پێشبینی ده‌کرێت به ‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ تاوه‌کو چه‌ند ساڵێکی تر بخایه‌نێت،  به ‌داخه‌وه‌ له ‌داهاتوشدا  هیچ چاره‌سه‌رێکی ئه‌وتۆ له‌م بواره‌دا به‌دی ناکرێت و بۆ ڕزگاربوون له‌م قه‌یرانه سه‌رمایه‌داران و ‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان  بۆ پینه‌و په‌ڕۆکردنی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری که‌وتونه‌ته‌ کڕینی زه‌وی و زاری کشتوکاڵی  وڵاته ‌هه‌ژارنشینه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی  تایبه‌تی خۆیان به‌ تایبه‌ت زه‌وی و زاری وڵاته ‌هه‌ژاره‌کانی  کیشوه‌ری  ئاسیاو ئه‌فریکا، بۆ نمونه‌ هه‌ندێک له ‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی سعودیه ‌سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلاریان ته‌رخان کرد بۆ کڕینی زه‌وی و زاری کشتوکاڵی له‌ ئه‌سیوپیاو تایلاندو ئه‌نده‌نوسیا هه‌روه‌ها له ‌گه‌ڵ پاکستانیش که‌وتونه‌ته ‌گفتوگۆوه ‌تاوه‌کو ‌چوارسه‌د هه‌زار هێکتار زه‌وی له‌م وڵاته ‌بکڕن، به‌هه‌مان شێوه‌ش گه‌وره ‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی میسرو به‌حره‌ین و کوێت  که‌وتونه‌ته ‌کڕینی زه‌وی وزاری وڵاته‌هه‌ژارنشینه‌کان ، میسر توانی هه‌شت سه‌د هه‌زار هێکتار زه‌وی له ‌ئۆغه‌ندا بکڕێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌وڵاتانی تر به‌م کاره‌یان زانیوه‌و زه‌وی و زاریان  له ‌زیمبابۆی و جه‌زائیر کڕی، ‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خۆراک له‌داهاتودا و وه‌زعی ئابوری وڵاته ‌هه‌ژارنشینه‌کانی ئاسیاو ئه‌فریکاش خراپتر بکات.

   به‌کارهێنانی زه‌وی و زاری کشتوکاڵی و وه‌به‌رهێنان له ‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی جیهانه‌وه ‌بۆ مه‌به‌ستی پیشه‌سازی کردن و دروست کردنی کارگه‌و کارخانه‌کان هۆکارێکی ترن ‌بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی زه‌وی و زاری کشتوکاڵی له‌جیهاندا.

  ئه‌م شێوازه ‌نوێیه‌ی سه‌رمایه‌دارانی جیهان دیارده‌یه‌کی نوێ و نامۆ نیه‌به‌ڵکو ته‌نها پینه‌و په‌ڕۆکردن و درێژه‌دانه ‌به‌ ڕژێمی سه‌رمایه‌داری و ئه‌و ‌قه‌یرانه ئابوریه‌ ‌سه‌رتاسه‌ریه‌‌‌ی که وا ئێستا ‌نوقمی بوه‌و  بینه‌قاقای زۆربه‌ی  زۆری وڵاتانی جیهانیشی گرتوه‌و بوه‌ته‌ هۆی کۆنکورش(ئیفلاس) کردنی سه‌ده‌ها کارگه‌و کارخانه‌و بانق و ده‌رکردنی ملیۆنه‌ها  کرێکارو کارمه‌ند له‌ جیهانداو به‌نده‌ش یه‌کێکه ‌له‌و کارمه‌ندانه‌‌، ته‌نانه‌ت  له‌هه‌موو وڵاته ‌هه‌ره ‌پێشکه‌وتوه‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا و جیهانیشدا زۆربه‌ی زۆری بیمه‌و ماف و ژیانی  مرۆڤ که‌وتوه‌‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه و فۆکۆمایاش شه‌کری شکاند  که ده‌ڵێت سه‌رمایه‌داری دوا قۆناغی مرۆڤایه‌تیه‌، ته‌نها چاره‌سه‌رێک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کێشه‌و گرفت و قه‌یرانه ‌ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیانه‌ی ئێستاو داهاتوو به‌دیلی چه‌پ و چه‌په ‌نوێ خوازه‌کانه‌ ‌به ‌به‌رنامه و تێکۆشانێکی نوێوه‌ و  به ‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئازادی له ‌یه‌کسانی جیانه‌که‌نه‌وه‌‌و هه‌وڵ بده‌ن‌ متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن، ‌ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاکه‌ی له‌وێوه‌‌ده‌ست پێده‌کات که‌وا چه‌په‌کان هاوکارو هاوپشتی یه‌کتر بن و بتوانن  پێش هه‌موو شتێک ماڵی خۆیان ڕێک بخه‌ن و هه‌موو ئه‌و که‌م و کوڕیانه ی ساڵانی پێشو  له ‌بواری تیۆری و پراکتیکدا ‌چاره‌سه‌ری بکه‌ن  و مۆدێلێکی نوێ  پێشکه‌ش به ‌گه‌له‌که‌یان بکه‌ن .

              حه‌مه‌گۆپاڵه‌/ سوید

 

Previous
Next

Leave a Reply