Skip to Content

Tuesday, September 29th, 2020

کەمتەرخەمی دەزگاکانى راگەیاندن بەرامبەر بەدۆزی کەرکوک

Be First!
by March 18, 2008 گشتی

گۆران فەتحی….

لەگەڵ هەستیاریء زۆرى کێشەکانی کەرکوک وەکو شارێکى کوردستانی، هەروەها گرنگی ئەو شارو ناوچانەى ترى تەعریبکراو، کەبەدەوڵەمەندترین ناوچە ئەژماردەکرێن لەرووى بوونی نەوتء  کشتوکاڵەوە، ئەمە جگە لەچڕی دانیشتوانى، بەڵام راگەیاندنی کوردیء دەزگا راگەیاندنەکان بەحزبیء ئەهلییەوە زۆر کەمتەرخەمن بەرامبەر بەو ناوچەیە، هەر لەخستنە رووى کێشەو گرفتەکانىء هەروەها تیشک خستنە سەر دۆزی ناوچە تەعریبکراوەکان، کەئەگەرى لەدەستچوونیان لێ دەکرێت ئەگەر باری سیاسی عێراق بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بچێتء دژایەتى کورد لەبەغدا روو لەزیادبوون کات لەلایەن حزبە توندڕەوە شیعەو سوننەکانەوە .
من لێرەدا مەبەستم تەنها لەو باسء ووتارانە نیە کەلەسەر مادەی سەدوو چلء گەڕانەوەى کەرکوکء ناوچە تەعریبکراوەکان لەلایەن رۆژنامەو راگەیاندنى کوردیەوە بڵاودەکرێتەوە ئیتر ئایە بەبابەت بێت یان بەدابین کردنى لاپەڕەیەک بۆ دۆزی ئەو شارە، چونکە ئەوە هیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێتء کەم بایەخی بەرامبەر بەو شارە نیشان دەدات کە گەورەترین شەڕى لەسەرە ئێستا لەنێو کوتلە سیاسیە عێراقیەکانء چەندین پلانی دژ دەکرێت لەلایەنى ناوخۆیىء دەرەکییەوە.
ئەوە بەس نیەو دەبوایە دەزگاکانى راگەیاندنی حزبیء هەروەها دەزگاو رۆژنامە ئەهلییەکان نووسینگەى سەرەکى یان هیچ نەبێت نووسینگەى شیاوى خۆیان لەو شارە بکردایەتەوەو دەیان رۆژنامەنووسء پەیامنێریان لەکەرکوک جێگیر بکردایە، بۆ ئەوەى لەنزیکەوە ئاگادارى رەوشى کەرکوکء ناوچە تەعریبکراوەکان بوونایەو ئەکتیڤتر کاریان بکردایە بۆ گەیاندنى کێشەو گرفتەکانء هەروەها بۆ زانینی چۆنێتى بەڕێوەچوونى کارەکانى مادەى 140 لەو شارە، کە زۆریان ئەوەیان نەکرد، ئیتر بەهەر هۆیەکەوە بێت.
بەڵام خۆشبەختانە هەندێک دەزگای راگەیاندنء رۆژنامەی کوردی نوسینگەى سەرەکیان بردەوە بۆ کەرکوک ئەمەش کاریگەرى خۆى هەبوو هەم لەرووى گەیاندنى هەواڵء رەوشی کەرکوکء هەم لەرووى پێگەیاندنى کادری رۆژنامەنووسی لەو شارە، ئەمە جگە لەکردنەوەى چەند دەزگاو رۆژنامەى سەربەخۆو حزبی تر.
تا ئێستاو دواى پێنج ساڵ لەئازادکردنى ئەو شارە زۆربەى کەناڵە ئاسمانیء دەزگا راگەیاندنە کوردییەکان لەسلێمانىء هەولێر سڵیان لەکردنەوەى نووسینگەى شیاو لەو شارە کردۆتەوەو لەبەرامبەریشدا چەندین دەزگاو رۆژنامەى عەرەبیء تورکمانى کراونەتەوەو دژ بەکوردو ئاساییکردنەوەى ئەو شارە قسە دەکەن. 
goranfathe@yahoo.co.uk

Previous
Next

Leave a Reply